هێلی لەڤ ڤیدیۆکلیپێکی نوێی لەگەڵ هونەرمەندێکی ئەڵمانی بڵاوکردەوە
رووداو - هەولێر
هێلی لەڤ، خانمە گۆرانیبێژی کورد و ئەردیان بوژووبی، هونەرمەندی ئەڵمانی ڤیدیۆکلیپێکیان بڵاوکردەوە.
ئەمشەو بۆ یەکەمجار ڤیدیۆکلیپەکە لەڕێگەی تەلەڤزیۆنی رووداو بڵاوکرایەوە، کە لە شاری دوبەی وێنەگیراوە.
گۆرانییەکە بەناوی (GUNS & ROSES)ـە، ڤیدیۆکلیپەکەش لەلایەن ستافێکی ئەڵمانییەوە لە دوبەی وێنەگیراوە.
ئەردیان، بوژووبی، هونەرمەندی ناسراوی ئەڵمانی بە (رووداو)ی گوت "من خه‌ڵكى كورد ده‌ناسم، هه‌روه‌ها ده‌مزانى سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانى هێلى له‌ڤ نزیكه‌ى سێ چوار ساڵ پێشتر كه به میوزیك ده‌ستیپێكرد، هه‌مووان له ئه‌ڵمانیا چیرۆكه‌كه‌یان ده‌زانى. دواتر بینیم كه حه‌زى به میوزیكه‌كه‌مه و فۆڵووی كردم (ئینستاگرام)، منیش فۆ‌ڵۆو‌وم كرده‌وه. ئیدی هه‌موو كات له په‌یوه‌ندیدابووین، به‌ڵێ باسمان له خه‌ونمان ده‌كرد بۆ دروستكردنى گۆرانییه‌ك پێكه‌وه. منیش رێكخه‌ره‌كانم رۆیشتن بۆ كوردستان و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ره‌كانی ئەودا كۆبوونه‌وه، ئینجا كۆبووینه‌وه تاوه‌كو پڕۆژه‌یه‌ك پێكه‌وه بكه‌ین. شته‌كان به‌و جۆره خێرا و زۆر جوان بوون".
ئه‌ردیان باسی کورد دەکات و دەڵێت "لێره له هایدنبێرگ لە باشوورى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كورددا گه‌وره‌بووم. چه‌ندین خه‌ڵكى كوردى لێیه، من خۆم له گه‌ڵ خه‌ڵى كورددا ده‌دۆزمه‌وه، چونكه منیش خه‌ڵكى كۆسۆڤۆم و هه‌مان كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه، وه‌ك ده‌زانن كۆسۆڤۆش وڵات نه‌بوو شه‌ش ساڵ پێشتر، هه‌مان تێکۆشانمان هه‌یه وه‌ك خه‌ڵكى كور. هه‌موو هاوڕێكانم كوردن".