ناسری رەزازی بەشداریی یادەكەی مەرزییەی نەكرد


رووداو – سلێمانی

ئێوارەی رۆژی هەینی لە شاری سلێمانی یادی كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد مەرزییە فەریقی بەڕێوەچوو و دۆستان و هەوادارانی مەرزییە كۆبوونەوە، جگە لە ناسری رەزازی هاوسەری.

رووداو رووماڵی یادەكەی كرد، پەیامنێری رووداو ئەوكاتەی دەگەڕا لێدوانێك لە ناسری رەزازی وەربگرێت، زانیبووی كە ئەو بەشداریی یادەكەی نەكردووە.

مەرزیە فەریقی لەساڵی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییەو ماوەیەك وەك پێشمەرگە لەباشووری كوردستان خەباتی كردووە ،  لە 18-9-2005 بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی سوێد كۆچی دواییكرد و لەسەر داوای خۆی  تەرمەكەی لە رێورەسمێكی گەورەدا هێنرایەوە كوردستان و لە گۆرستانی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.  
 
بە ماوەیەكی كەم دوای کۆچی دوایی مەرزییە ناسری رەزازی دووبارە ژیانی هاوسەری لەگەڵ خاتوونێك بە ناوی ئێران پێكهێنایەوە.