ئەرکان عەلی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی سلێمانی.

پەیامنێرێكی سەركەوتووە لە رووماڵكردنی رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستاندا. ڤیتی باشی بەرهەمهێناون لەسەر ململانێ و رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستان. 

ئەرکان عەلی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی سلێمانی.

پەیامنێرێكی سەركەوتووە لە رووماڵكردنی رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستاندا. ڤیتی باشی بەرهەمهێناون لەسەر ململانێ و رووداوە سیاسییەكانی باشووری كوردستان. 

ژیننامه‌

رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی قەزای سەیدسادق لە 2ی كانوونی دووەمی 2014 دەنگدانەوەیەكی زۆریان هەبوو، رووماڵكردنەكە لە كاژێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو 7ی ئێوارە بەردەوامبوو. بەهۆی ئەو رووماڵەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەدەنگەوەهات و سەرۆكایەتی حكومەت شاندێكی لە چوار وەزیر ناردە سەیدسادق بۆ لێكۆلینەوە لە داخوازییەكانی خەڵكی سەیدسادق. 
دوو ڤیتی ئەركان عەلی كە زۆرترین دەنگدانەوەیان هەبوو، یەكەمیان لە ساڵی 2018 بوو لەسەر نەخۆشكەوتنی (رێبوار عەبدوڵڵا) كە پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی بوو لە شارۆچكەی سەیدسادق، ماوەی ساڵێك بوو بەهۆی كاریگەری تەقینەوەیەك لە شەڕی داعش لە گوندی بازرگان لە نزیك باشیك، لەسەر جێگە كەوتبوو و لە دەم و زمان كەوتبوو. دوای ئەو ڤیتییە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەدەنگییەوە چوون و یارمەتی چارەسەركردنی درا. دووەمیان، ئاشكراكردنی رێككەوتنی نهێنی نێوان باڤڵ تاڵەبانی و د.بەرهەم ساڵح بوو لەساڵی 2018دا، ئەوە پێشدەستییەكی رۆژنامەڤانی گەورەبوو لە باشووری كوردستان، دەقی رێككەوتنەكە دوای دوو هەفتە لەو ڤیتییە بڵاوكرایەوە.

لەساڵی 2012 دەستیكردووە بەكاركردن لە تۆڕی میدیایی رووداو، ماوەی شەش مانگ مەشق و راهێنانی رووداوی بینیوە كە لەلایەن كۆمپانیا ئەوروپاییەكانەوە پێیكراوە. 
ئەركان عەلی عەبدولڕەحمان، لەساڵی 1986 لە سەید سادق لەدایكبووە، خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە لە رۆژنامەڤانی تەلەڤزیۆنیدا. 
لەساڵی 2006ەوە دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە، لە رادیۆی دەنگی نوێ، تەلەڤزیۆنی كەی ئێن ئێن كاری كردووە. لە چەند گۆڤار و رۆژنامەیەكیش كاریكردووە.
حەزی لە خوێندنەوەیە و خولیای نووسینی شیعرە.