ئێران رێ بە كۆنسێرتی كوڕی شەهرام نازری نادات
ئاڤا هۆما
رووداو – تۆرنتۆ
میوزیسیان حافز نازری، كوڕی هونەرمەندی هەرە ناوداری رۆژهەڵاتی كوردستان شەهرام نازری، بە دوایین ئەلبوومی خۆی نێوەندی هونەریی جیهانی سەرسام كرد، كەچی لە ئێران نەك پێشوازی لە ئەلبوومەكەی ناكرێت، بەڵكو رێ لە بڵاوبوونەوەشی دەگیرێت.
ئەلبوومەكەی حافز "پرۆژەی سیمفۆنیای رۆمی: نەگوتراو" لەسەر ئاستی جیهان پێشوازییەكی گەرمی لێ كرا، بەڵام ئێران رێی نەدا بە كۆنسێرتێك نمایشی بكات.
ئەو میوزیسیانە كوردە كە لە نیویۆرك دەژی، ماوەیەكە خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ سازدانی كۆنسێرتێك لە ئێران و لە ناوخۆی ئەو وڵاتەشدا چاوەڕوانییەكی زۆر لە كۆنسێرتەكەی نازری هەبوو، بەڵام كارەكە ئەنجام نادرێت بەهۆی ئەوەی كە ئێران ڤیزای بەو هونەرمەندە جیهانییە نەدا.
نازری میوزیكی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی تێكەڵ دەكات و 38 میوزیسیانی لە چەندین باكگراوندی جیاوازەوە كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی "نەگوتراو" بەرهەم بهێنێت. بەرهەمی "نەگوتراو" گەیشتووەتە لوتكەی ریزبەندیی میوزیكی كلاسیك و لەلایەن سۆنی كلاسیكەوە بەرهەمهێنراوە و دابەشكراوە.
دیپاك چۆپرا، زاكیر حوسێن، پاول نیوباور، جەیمس باگوێڵ، تۆماس لازاروس و دەیڤد فرۆست لە تیمە میوزیكییەكەدان كە بۆ چوونە نێو ئێران پێویستیان بە ڤیزا هەیە.
ئەلبوومەكەی حافز نازری زمانی جیهانیی میوزیك بەكاردەهێنێت بۆئەوەی جیهان بۆ ئاشتی و پێكەوەسازان هانبدات. دوو بنەما كە جیهانی ئەمڕۆ پێویستییەكی زۆری پێیانە. نازری وتەكانی فەیلەسوفی ئێرانی مەولانا جەلالەدینی رۆمی دووبارە دەكاتەوە كە دەڵێت:
"لە پشتی ماسكەكانەوە سەما دەكەین
موسڵمان، كریستیان و جوو ماسكن و لەبەریان دەكەین
لە راستیدا ئێمە لێرە نین
ئەمە سەمای سێبەرەكانمانە".
حافز كوڕی هونەرمەندی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران شەهرام نازرییە. ئەو شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات. پێش ئەوەی دەست بە خوێندنی میوزیك بكات لە ئەمریكا، هەر لە منداڵییەوە بە میوزیك ئاشنا دەبێت و لە خێزانێكی میوزیكپەروەردا گەورە بووە.
نازری هەر لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لەسەر میوزیك راهێنراوە و یەكەمجار لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە نمایشێكی جیهانیدا لەگەڵ باوكی بەشداریی كردووە. دواتر چەندین نمایشی لە شوێنە جیاوازەكانی ئەمریكا و كەنەدا و ئەوروپا ئەنجامداوە و لە زانكۆی كالیفۆرنیا و لۆس ئانجلس خەڵاتی ئاوازدانەری لاوی وەرگرتووە.
سەرەڕای ئەو ناوبانگە جیهانیەی كە ئەلبوومەكەی حافز بەدەستی هێناوە، لە ئێران تەنیا 20 خولەكی سیدیەكەی بڵاوكراوەیەوە و ناونیشانەكەشی گۆڕدرا بۆ "بعد یازدهم" یان رەهەندی یازدەیەم.
نازری هەروەها ئامێرێكی نوێی سێتاری داهێناوە. دوای چەندین ساڵ كاركردن لەگەڵ سێتارسازی بەناوبانگ مەجید و سەعید سافەری، ئینجا حافز توانی ئەو بیرۆكەیەی كە 10 ساڵ بوو لەلای گەڵاڵە ببوو، بە ئەنجام بگەیەنێت. ئامێرە نوێیەكە ناونراوە حافز، هەر بەناوی حافز نازری خۆیەوە. ئەو ئامێرە نوێیە بواری زیاتر بە میوزیكژەنەكان دەدات لە ئاوازداناندا و لە ئەلبوومە نوێیەكەی حافزیشدا بەكارهێنراوە.
باوكی حافز، شەهرام نازری لە جیهاندا وەكو هونەرمەندێكی داهێنەر ناسراوە، میوزیكی كوڕەكەی بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی بە جیهان دەناسێنێ. ئەو بەم دواییە هەندێك كاری لەگەڵ گرووپی بەناوبانگی كامگاران كردووە. هەر لەم ماوەیەدا لە میدیاكانی ئێرانەوە رەخنە لە شەهرام گیرا بەهۆی گوتنی گۆرانییەكی كوردی كە تێیدا باسی كوردبوونی خۆی كرد.
كاتێك كە كۆنسێرتەكەی حافز هەڵوەشێنرایەوە، شەهرام لەسەر كوڕەكەی بە دەنگ هات. شەهرام میوزیكزانێكی ئەفسانەییە و لەلای كورد و فارس وەكو یەك خۆشەویستە، بەهۆی خۆشەویستی ئەو بۆ هونەر و بەخشندەییەكەی لەو بوارەدا.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیا ئێرانیەكان، شەهرام گوتبووی كاتێك كە زانی هەندێك خوێندكاری كورد لە گوندی شیناوێ لەبەر خراپیی سۆپاكانی نێو خوێندنگەكەیان سووتاون و دووانیان مردن، بڕیاری دا داهاتی ساڵێكی تەواوی بۆ خەڵكی كەمدەرامەت تەرخان بكات.