رۆژین ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

رووداو - هەولێر

سەرەتای ساڵی داهاتوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ رۆژین ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە گۆرانییەکی تایبەتە بە کۆبانێ و شنگال.

رۆژین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" ئەلبوومە تازەکەی ناوی ژ نوڤە و لە 17 تراک  پێکدێت، کە زۆربەی گۆرانییەکانی لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، بە تایبەت گۆرانی کۆبانێ کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی گووتراوە، ئەو گۆرانییەش بڕیارە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کلیپی بۆ بکرێت".

رۆژین تایبەت بە رووداو ئاشکرایکرد کە دوو گۆرانی لە ئەلبوومە نوێیەکەی بە شێوەزاری سۆرانی گووتون.