کارۆخ شوانی بەرهەمی 'نەفرەت' بڵاودەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

کارۆخ شوانی چیرۆکی راستەقینەی ژیانی دەکاتە گۆرانی و بەناونیشانی "نەفرەت" بڵاوی دەکاتەوە.
 
کارۆخ شوانی، بە رووداوی راگەیاند، لەم بەرهەمەدا جگە لە گۆرانیگتون، تێکستی گۆرانییەکەیشی نووسیوە و لە ئاوازی رێدوان سنجاوییە و جێگر سەباح دابەشکردنی میوزیک بۆ کردووە. گوتیشی، ناوەڕۆکێکی خۆشەویستی هەیە و باس لە چیرۆکێکی راستەقینەی ژیانی خۆی دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە یەکەم بەرهەمیەتی بڵاوی دەکاتەوە و لە 2014ـەوە تێکستی گۆرانی دەنووسێت و ئاوازی داناوە. روونیشیکردەوە، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لە 2019 ئامادەکراوە و ئێستا بڵاوی دەکاتەوە.
 
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە سلێمانی لەلایەن هەڤاڵ دلێر وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی ئاودێر عومەرە.