لە ئامەد بەرهەمێکی شانۆیی بۆ ژنان نمایشکرا


رووداو دیجیتاڵ

لە ئامەدی باکووری کوردستان، بەرهەمێکی شانۆیی بە ناوی (ژین) بۆ ژنانی ئەو شارە نمایشکرا.
 
شارەوانیی گەورەی ئامەد، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، شانۆگەرییەکەی نمایشکرد و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی خزمەتگوزاریی ژنان و خێزان سەرپەرشتی چالاکییەکەی کرد.
 
شانۆگەریی (ژین) لە ناوەندی رۆشنبیری و کۆنگرەی (چاند ئامەد) نمایشکرا و نزیکەی 250 ژن تێیدا ئامادەبوون.
 
(ژین) باس لە تێکۆشانی ژنان و شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ماتەم دەکات. بینەران هەندێک جار بە هەست و سۆزەوە و هەندێک جاریش بە چەپڵە و هەلەهەلە تەماشای شانۆییەکەیان دەکرد.