هونەرمەند عەینەدین داوای هاوکاری لە هاونیشتمانییان دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەند عەینەدین دەڵێت، تووشی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و "تا ئەم تەمەنە داوای هاوکاریم لە کەس نەکردووە، بەڵام ئێستا پێویستیم بە هاوکارییە".
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان عەینەدین ئەڵماسی دەڵێت، هیچکات چاوی لە دەستی خەڵک نەبووە و داوای هاوکاری نەکردووە، بەڵام ئێستا تووشی کێشەیەکی خێزانی بووە و پێویستی بە هاوکارییە.
 
هونەرمەند عەینەدین ئەڵماسی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کێشە کۆمەڵایەتییەکەی بکات، داوا لە هەوادارانی خۆی و هونەردۆستان و هاونیشتمانییان بەگشتی دەکات هاوکاری بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارەی تێیکەوتووە و دەشڵێت، "کێشەکەی بە رادەیەک گەورەیە کە چیدیکە ناتوانێ لە ماڵەکەی خۆی بژیت و لای خەڵک دەمێنێتەوە".
 
عەینەدین ئەڵماسی ناسراو بە عەینەدین مەریوانی ساڵی 1960 لەدایکبووە و لە تەمەنی 10 مانگییەوە بینایی لە دەستداوە.