دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری رایدەگەیێنێت، هێشتا نەیانتوانیوە کۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی رێبەری نوێ و چاوەڕێی "دەستەبەربوونی هەلومەرجێکی گونجاو" دەکەن.
سەرەڕای لێدوانەکانی مەسعوود پزشکیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی کاتیی سەرکردایەتیی ئێران، جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە و دەڵێت: "ئەو شوێنانەی لەبەردەستی دوژمندان، دەکرێنە ئامانج."
سەرۆککۆماری ئێران دان بەوەدا دەنێت "مووشەکەکانی ئیسرائیل لە مووشەکە ئێرانییەکان بەهێزتر، وردتر و ئاسانتر بووە."
سەنتەری میرۆ دەستگیرکردنی گەنجێکی هەڵەبجەیی لەسەر نووسینی کۆمێنت لە هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لەسەر سکاڵای قایمقام گیراوە. قایمقامی هەڵەبجەش دەڵێت: من سکاڵام لەسەر تۆمار نەکردووە.
بەگوێرەی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 کەس بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و رێژەی بەشداریکردنی بە نزیکەی 40٪ (39.96٪) راگەیاند.
ئەمڕۆ شەشەمین کۆنفرانسی لالش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەولێر بەڕێوەچوو و رێکخەرێکی کۆنفرانسەکە دەڵێت: "بۆ راکێشانی سەرنجی گشتییە بۆ دەرئەنجامەکانی تووندوتیژی سێکسی لە چوارچێوەی جینۆساید دا."
لووتکەی ئەمریکا بۆ بەرهەمهێنان لە ویلایەتی مێریلاند دەستیپێکردووە و شاندێکی بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە لوتکەکەدا بەشدارن.
سەرۆكی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان دەڵێت: بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان (جگە لە پارتی) رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی 50٪ـی بەربژێرانی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە.