گەیلان: پلانمان بۆ ئەردۆغان دانابوو
رووداو- هەولێر
گەیلان تاهیر، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات هیچ كات ئیرەیی بە پەرواز، نەبردووە و دەشڵێت: " دەمانزانی ئەردۆغان ئامادەدەبێت و پلانمان بۆ دانابوو دەستی بۆ رابكێشم"، ئاشكراشی دەكات خەریكی ئەنجامدانی ئەلبومێكەو شانازیش دەكات ببێتە ئیبراهیم تاتڵیسەسێكی كورد.
گەیلان تاهیر، لەبەرنامەی ئەمرۆی كەناڵی (رووداو) دا باسی ئەوەی كرد پەرواز حسێن، سەرلەنوێ هەستی هونەری كوردی جوڵاندەوە و هیچ كاتێكیش ئیرەیی پێنەبردووە، گووتیشی: " دەستخۆشی لە پەرواز دەكەم و شانازی پێوەدەكەین، تا ئێستاش نە پەیوەندی پێوەكردووم، نە قسەشم لەگەڵ كردووە، لێرەوە رێز و سڵاوم بۆی هەیە ".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لە كوردستان بەتایبەت لە میدیاكان پەرواز، دەنگی دایەوە و بەشێكیشیان ریكڵامی زۆریان بۆ كرد، كەچی كەس باسی گەیلانی نەكرد، دەڵێت: " زۆر دڵگران نەبووم و بەلامەوە ئاسایی بوو".
گەیلان، باسی ئەوەش دەكات، لەو گۆرانیەدا كاتێك باسی پادشایەكی مەغروری كرد و دەستی بۆ ئەردۆغان راكێشاو ئەردۆغانیش لەپر هەڵسا و چەپڵەی بۆ لێدا، گووتی: "دەمانزانی ئۆردۆغان ئامادە دەبێت و پلانمان بۆ دانابوو دەستی بۆ رابكێشم، پێشم وایە ئەردۆغان تۆزێك مەغرور بووە،
كاتێكیش هەستایەوە سەرپێ، نەم بینی، چوونكە شوێنەكە زۆر فراوان بوو، بەڵام هەستێكی زۆر خۆش بوو كاتێك بینیم 250 هەزار كەس چەپڵەم بۆ لێدەدەن ، وایان لێكردم زیاتر پەرە بە هونەرەكەم بدەم".
گەیلان گووتیشی: "ئەوكاتەی ئەردوغان لە قسەكانی وتی دڵخۆشم كە دەبینم توركمانێكی عیراق، هاتووە و لێرە گۆرانی دەڵێت، رەنگە بەهەڵە تێیان گەیاندبێت، یان بە رێككەوت بووە، زەحمەتە بە ئەنقەست وای وتبێت".
گەیلان تاهیر، ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیكەی 35 شاری توركیا، كۆنسێرتیان بە جلی كوردی ئەنجامداوە و گۆرانی كوردی وتووە، لە زۆربەی شوێنەكانیش هەستی بەوەكرددووە توركیا زۆر رێز لە گۆرانی كوردی دەگرێت.
گووتیشی: "تائێستاش گۆرانی گووتنەكەم كاریگەری نەبووە لەسەر خوێندنەكەم، شانازیش دەكەم ببم بە ئیبراهیم تاتڵیسەسێكی كورد، ئەو كاتەی لە هەولێریش لەگەڵ ئیبراهیم تاڵیسەس یەكترمان بینی دەستخۆشی لە خۆم و دایك و باوكم، كرد و پێی وتم پشتگیریت دەكەم".
گەیلان ئاشكراشی دەكات ئێستا خەریكە بیر لە ئەنجامدانی ئەلبوومێك دەكاتەوە.
گەیلان تاهیر، لە دایك ساڵی 1999 یە، دوای بەشداربوونی لە فیستیڤاڵی فەزالەر لە توركیا، كە تێیدا پلەی چوارەمی بە دەستهێنا، تازە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان.
گەیلان، لە ئاهەنگی كۆتایی فیستیڤاڵەكە گۆرانییەكی گووت و جۆش و خرۆشی خستە نێو ئامادەبووان، لە وانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا، بۆ گۆرانییەكەی هەستایە سەرپێ و چەپڵەی بۆ لێدا.