بۆچوونی ئەستێرەکانی "Game of Thrones" لەبارەی سیزنی حەوتەم
رووداو - هەولێر
ئەستێرەکانی "Game of Thrones" لەبارەی سیزنی حەوتەمی زنجیرە درامەکە بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو؛ هەندێکیان نیگەرانن لەو رووداوانەی کە لە سیزنی نوێدا روویداوە.
سۆفی تێرنر. کە لە زنجیرەکەدا رۆڵی سانسا ستارک دەبینێت، دەڵێت "هەر ئەکتەرێک من بەدڵم بوو، مردن. بۆیە بەدەستی دەرهێنەرەکانەوە شێت بووبووم".
تاوەکو ئێستا تەنیا ئەڵقەی یەکەمی سیزنی حەوت بڵاوکراوەتەوە و، هەوادارانی Game of Thrones بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەڵقەکانی دیکەی زنجیرە دراماکە دەکەن.
ئەیدان گیڵن کە لە زنجیرە درامەکە بە لیتڵ فینگەر ناسراوە، دەڵێت: مردنی هۆدۆر کە کارەکتەرێکی بەرچاوی Game of Thronesە کاریگەربووم، چونکە هۆدۆر بە شێوەیەکی زۆر نا زیرەکانە کوژرا.
Game of Thrones زنجیرەیەکی خەیاڵیی و دراماییە، لەلایەن کەناڵی HBOی ئەمریکی بەرهەمهێندراوە، تاوەکو ئێستا شەش سیزن کە هەر سیزنەی 10 ئەڵقەی نزیکەی 50 بۆ 60 خوولەکییە لەو زنجیرە درامایە پێشکەش کراوە، لۆکەیشنی درامەکە لە چەندین وڵات لە نێویاندا مەغریب، ماڵتا، کەنەدا، بەریتایا و ئەمریکا وێنەی گیراوە.
یەکەمین سیزنی لە 17ی نیسانی 2011 پێشکەشکراوە، دوایین سیزنیشی کە سیزنی حەوتەمە لە 17-7-2017 یەکەمین بەشی لێ نمایشکرا.
داڕشتنەوە: حەکیم داود