دالیا پشتگیری لەیلا دەكات
رووداو- سلێمانی
دالیا رێبوار بەشداربووی ساڵی رابردووی شاجوانی مەزنی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پشتگیری لەیلا چوبانی و نیشاندانی فیلمێك لەسەر كۆبانێ، سەردانی تایلەند دەكات.
دالیا رێبوار بە (رووداو)ی گوت، لەسەر بانگهێشتی رێكخەرانی مەراسیمی شاجوانی مەزنی نێودەوڵەتی "miss grand international" مانگی داهاتوو سەردانی وڵاتی تایلەند دەكات بۆ دوو مەبەست، یەكەمیان بۆ پشتگیری لەیلا چوبانی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ئەمساڵ بەشداری ئەو پێشبڕكێیە دەكات، دووەمیش نیشاندانی فیلمێك لەسەر ئازار و مەینەتییەكانی شاری كۆبانێ كە لە مانگی مایسی ئەمساڵ لەسەر ئەو شارە لەگەڵ ستافێك بەرهەمیان هێناوە.
ئەو گوتی "توانیم بە بەڵگەوە بیسەلمێنم كە بەشداریكردنم لەو پێشبڕكێیە لە ساڵی رابردوو تەنیا بۆ دەرخستنی جەستەم نەبوو، بەڵكو بۆ ناساندنی زیاتری كورد بوو لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا".