تیپی هونەری میللی دهۆک لە پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی سوێد کاردەکات
رووداو دیجیتاڵ
دوو مانگە تیپی هونەری میللی دهۆک لە پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی سوێد کاردەکات، بەشداربووانی پڕۆژەکە نمایشی سەما لە دهۆک و یۆتۆبۆری پێشکێشدەکەن
تیپی هونەری میللی دهۆک لەگەڵ دوو راهێنەر لە سوێد و بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانیا، بەشداری لە پڕۆژەیەکەدا کردووە بۆ راهێنانی 30 گەنجی کوڕ و کچی پارێزگای دهۆک لەسەر سەمای مۆدێرن کە بۆ ماوەی دووە مانگە بەردەوامە و بڕیارە نمایشی سەما لە دهۆک و یۆتۆبۆری پێشکێش بکەن.
موهەنەد هەواز راهێنەرێکی سوێدییە و بە رەچەڵەک عێراقییە، زیاتر لە 10 ساڵە وەک راهێنەری سەما کاردەکات و دوو مانگە هاتووەتە دهۆک و کچ و کوڕانی ئەو پارێزگایە فێری سەمای مۆدێرن دەکات.
30 سەماکەری دهۆک، 15 کوڕ و 15 کچ لەگەڵ دوو راهێنەری سوێدی سەرقاڵی گۆڕینەوە کولتووری نێوانیانن. حکومەتی ئەڵمانیاش پاڵپشتی دارایی ئەو پرۆژەیە دەکات.
لە کۆتایی پرۆژەکە تابلۆیەکی هونەری کە پێکهاتووە لە سەما و میوزیکی هاوبەشی سوێدی و کوردستانی پیشان دەدرێت.