ئەمڕۆ ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن لە بەرهەمێکی هاوبەشدا پێکەوە دەردەکەون


رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە هەردوو هونەرمەند ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن، نوێترین بەرهەمی هونەریی هاوبەشیان بە ناوی (گوڵچنین) لە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوبکەنەوە.
 
ماهیر ئەمین، لەبارەی ئەم کارە نوێیەیانەوە بە رووداوی راگەیاند، گۆرانییەکە بە ناوی (گوڵچنین)ـە و ئاوازەکەی فۆلکلۆرە، هۆنراوەکەی فۆلکلۆرە و تەنیا پارچەی کۆتایی تێکستەکە لە نووسینی خۆیەتی. گوتیشی، ئەمە دەبێتە یەکەم بەرهەمی دوێتیان بڵاوی دەکەنەوە.
 
ڤیدیۆکلیپی (گوڵچنین) کاژێر 16:00ـی ئەمڕۆ سێشەممە، لە یوتیوب و پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵییەکانی دیکە بڵاودەکرێتەوە.
 
هێمن حوسێن کاری ئامادە و دابەشکردنی میوزیکی بۆ بەرهەمەکە کردووە، لە هەمانکاتتدا لەگەڵ دیار دلاوەر کاری تۆمارکردنی دەنگی بۆ ئەنجامداوە و هۆگر عەزیز ئەرکی میکس و ماستەرینگی لەئەستۆ بووە.
 
ڤیدیۆکلیپی (گوڵچنین) لە شاری سلێمانی وێنەگیراوە، دەروون قەرەداخی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و میرکۆ مەریوان مۆنتاژی کردووە.