بەوێنە.. ژنی بەسەر هێنا و ئەویش ماڵەكەی بۆ كاولكرد

رووداو - ALBAYAN

ژنێكی سعودی دوای ئەوەی زانی مێردەكەی بە نهێنی ژنی بەسەردا هێناوە، بڕیاری تۆڵەكردنەوەی دا و بۆ ئەم مەبەستەش ماڵی مێردەکەی و هەوێكەی كاولكرد.


گەواهیدەران بە رۆژنامەی مواتن-ی سعودیان گوتووە " ژنێكی سعودی هەستی بە ئیرەیی كردووە  بەتایبەت کاتێک هەستی بەوەکردووە کە مامەڵەی مێردەكەی لەگەڵی گۆڕاوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، دواتر بۆی ئاشكرابووە ئەو، بە نهێنی هاوسەرگیری كردووە و ژنی بەسەردا هێناوە".

 هەر بە پێی گوتەی گەواهیدەران " مێردی ژنەكە ماڵێكی تازەی بۆ ژنە نوێیەكەی كردووە و كاتێكیش ژنەكەی ماڵەكەی بینیوە زۆر توڕەبووە و هەرچی كەلوپەل لەو ماڵە هەبووە تێكیداوە و زیانێكی ماددی زۆری بە مێرد و هەوێكەی گەیاندووە".