خانم بە پیری چووە بەر هەویری
ئاڤا هۆما
رووداو – تۆرنتۆ
ئەگەر تەمەنت لە شەستەكاندایە و هێشتا بەهرەكەت دەرنەكەوتووە زۆر خەم مەخۆ. خانم ئەمین كە ژنێكی كوردی خەڵكی سلێمانییە و نەچووەتە قوتابخانەو ڕاهێنانشی پێنەكراوە، لە تەمەنی 72 ساڵیدا بوو كاتێك یەكێك لەو وێنەنانەی كە بۆ كات بەسەربردن كێشابوونی، ژیانی ئەوی گۆڕی و وەك نیگاركێشێكی بەتوانا ناساندی.
خانم كە ئێستا لە هۆڵەندا دەژی و تەمەنی 75 ساڵە، بەمدواییانە كارەكانی لە پێشانگای كتێبخانەیەكی تۆرنتۆی كەنەدا نیشاندران.
دەتوانی بڵێی بەهرەكەی لەلایەن كوڕەكەیەوە ئاشكرا كرا. چەند ساڵێك لەمەوبەر حەمە رێناسی هونەرمەند و دیزاینەر، كە دانیشتووی ئەمستەردامە، تووشی شۆك بوو كاتێك وێنەیەكی بینی لەلایەن دایكییەوە كێشرا بوو. ستایشی كارەكەی دایكی كردو هانیدا بەردەوام بێت. بەڵام خانم بڕوای بە كوڕەكەی نەكردو وایزانی گاڵتەی پێدەكات.
خانم بە (رووداو)ی گوت ''چەندینجار گفتوگۆمان كرد لەو بارەیەوە چونكە لەو باوەڕەدا بووم وێنەكانم جوان نەبوون: دەمویست لەناویانبەرم، بەڵام كوڕەكەم رێگەی نەدا لەناویانبەرم".
پاش ٥ ساڵ لە وێنەكێشان، دواجار خانم ڕێگەیدا سەنتەرێكی كۆمەڵایەتی گەڕەكەكەیان وێنەكانی لە پێشانگایەكدا نیشان بدات. تەنانەت ئەوكاتەش سەری سووڕما لەو هەموو ستایشەی دەكرا بۆ وێنەكانی.
بەر لەوەش خانم وەك وێنەكێشێك ناسرا بوو چاوپێكەوتنی نێودەوڵەتی كردبوو. وێنەكانی لەچەندین پێشانگای وڵاتانی ئەوروپا و سلێمانی نیشاندرا بوون.
"لە لوتكەی شكۆدا بووم و لە كۆتاییدا فرمێسكەكانم هاتنە خوارەوە". ئەو گوتیشی ''پرسیاریان لێدەكردم بۆچی دەگریت. دەمگوت پێویستم بەم ناسراوی و هاندانە هەبوو كاتێك گەنج بووم نەك لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا".
ئەو لە خێزانێك گەورە بووە باوكی تەنانەت رێگەی نەداوە بچێتە قوتابخانە، لەكاتێكدا زۆر لە كچانی گەڕەكەكەی لانیكەم توانبوویان قۆناغی سەرەتایی تەواو بكەن. خانم لەتەمەنی 16 ساڵیدا بەشوودراوە بە پیاوێك كە 25 ساڵ لەخۆی گەورەتر بووە و باوكی 6 منداڵ بووە. خانم هەموو ژیانی بە گەورەكردنی6 منداڵی خۆی و 6 منداڵی مێردەكەیەوە بەسەربردووە.
كاتێك خوازیارانی وێنە رەنگاوڕەنگەكانی وێنەكانیان دەكڕی و داوای ئیمزاكردنیان لێدەكرد، ئەو بەدەستێكی لەرزۆكەوە ناوی خۆی دەنووسی. خانم هەرگیز هیچ وانەیەكی فێربوون و وێنەكێشانی نەخوێندووە، بەڵام هێشتا دەیتوانی بە زمانی سۆرانی و كرمانجی و عەرەبی و فارسی لەگەڵ هەوادارانی قسە بكات. ئەو بەهرەیەكی باشی هەیە بۆ زمان و وێنەكێشان.
ئاسیا مەجیدی كچی خانم كە دانیشتووی تۆرنتۆیە، گوتی 10 ساڵ لەمەوبەر كاتێك وێنەیەكم نیشاندرا هەستم كرد لەلایەن رێناسی برامەوە كێشرابێت. زۆر سەرسام بووم كاتێك زانیم ئەو وێنەیە لەلایەن دایكمەوە كێشراوە. "بەڵام ئەوە تەنیا هەستێكی كاتی بوو". ئاسیا بە (رووداو)ی گوت ''لەماوەی چركەیەكدا هەموو شتێك روون بووەوە. بەبیرم هاتەوە چۆن یارمەتی هەموومانی دەدا لە وانەی وێنەكێشانی قوتابخانە چۆن هەمیشە حەزی لە هونەر و جوانی بوو هەمیشە وێنە و نیگاری دەكڕی بۆ هەڵواسین لە ماڵەوە ئەوە شتێك بوو وەك زیادەڕەوی تەماشا دەكرا لە كلتورەكەماندا. هەمیشە حەزی لە رەنگ و مۆسیقا و سروشت و هونەر بووە".
ژیانی قورسی كوردستان لەگەڵ ئەو نەهامەتیانەی بەسەر كورد هاتن بەهۆی رژێمی سەدام، رێگەی بە خانم نەدا بەهرەكەی زووتر ئاشكرا بكات و نیشانی خەڵكی بدات.
جگە لە گەورەكردنی 12 منداڵ، خانم كاریشی كردووە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانی خێزانەكەی بە بەرگ دوورین و مامانی كردن. كاتێك مێردەكەی كۆچی دواییكرد، كوردستانی جێهێشت و 21 ساڵە لە هۆڵەندا دەژی.
شیلان جەبار، كە پێشانگاكەی خانمی رێكخستبوو بە یەك رستە باسی ژیان و هونەری خانمی كرد: ''هەلی لەم جۆرە تەنیا یەكجار لەژیاندا روودەدات".