راغب عەلامە لەسەر داعش دێتە دەنگ

رووداو- MBC

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی راغب عەلامە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لە رێکخراوی داعش دەکات و دەڵێت :"داعش کۆمەڵێک تاوانبارن کە هیچ هەستێکی مرۆڤایەتییان نیە".


لەو چاوپێکەوتنەدا، ئەو هونەرمەندە باس لەوەشدەکات زۆر سەختە بتوانیت لە سەرەتاوە تا کۆتایی تەماشای ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بکەیت کە داعش بڵاویدەکاتەوە. وەک نموونەش، راغب باس لە مەعاز کەساسیبە، فڕۆکەوانە ئوردونییەکە دەکات کە لەلایەن داعش سوتێنرا.

راغب عەلامە دەشڵێت:" ئێستا کاتی ئەوەیە نەتەوەی عەرەب سەرلەنوێ دەست لەناو دەست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەمەش تاکە رێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو رێکخراوەدا".

گوتەکانی ئەم هونەرمەندە لوبنانییە لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەیەکی عەرەبی دێت سەبارەت بە مەسەلەی توندئاژۆیی، بەتایبەتیش ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن رێکخراوی داعش لەماوەی رابردوودا بڵاوکراونەوتەوە.