دێمی لۆڤاتۆ ژیانی هاوژینی لەگەڵ جیوتس پێکدێنێت


رووداو دیجیتاڵ

دێمی لۆڤاتۆ، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی تەمەن 32 ساڵ، ژیانی هاوژینی لەگەڵ جیوتس، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کەنەدی تەمەن 34 ساڵ پێکهێنا. 
 
ئاهەنگی هاوژینیی ئەو دوو گۆرانیبێژە رۆژی دووشەممە 26ـی ئایاری 2025 (یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا) لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەرێوەچوو.
 
ئەو دوو هونەرمەندە لەکاتی کارکردن لەسەر دوا ئەلبوومی لۆڤاتۆ بە ناوی "Holy Fvck" لە 2022، یەکدیان ناسیوە و پەیوەندی خۆشەویستییان هەبووە. جیوتس لە کانوونی یەکەمی 2023 داوای ژیانی هاوژینیی لە لۆڤاتۆ کردووە. 
 
جیوتس بەشداریی لە نووسینی چەند گۆرانییەک لە ئەلبوومی "Holy Fvck"ـدا کردووە، لەوانە " Happy Ending"، "City of Angels" و "Substance".
 
لۆڤاتۆ، لە ئاهەنگی هاوژینییدا جلێکی سپیی لە براندی ڤیڤیەن وێستوۆد پۆشی و جیوتس براندی سان لۆرانتی پۆشی.
 
لۆڤاتۆ، سەرەتا وەک ئەستێرەیەکی منداڵان دەرکەتووە، لە بەرنامەی "Barney & Friends" دەستیپێکرد، پاشان لە ساڵانی 2000ـدا بەهۆی رۆڵی لە فیلمەکانی "Camp Rock" بوو بە ئەستێرەیەکی دیزنی، جگە لە کاری نواندن، وەک گۆرانیبێژ هەشت ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە.