رووداو سیمینارێک بۆ پەروین چاکار خانمە ئۆپێرابێژی کورد رێکدەخات
رووداو-سلێمانی
لە ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی لە شاری سلێمانی، سیمینارێک بۆ پەروین چاکار خانمە ئۆپێرابێژی کورد رێکخراوە، کە گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی کارەکانی بەتایبەت ئۆپێرا.
پەروین چاکار تاکە ئۆپێرابێژی کوردە کە بەشێوەی ئەکادیمی 12 ساڵ لە ئیتاڵیا لەو بوارەدا خوێندوویەتی. پەروین چاکار کە خەڵکی باکووری کوردستانە، ئەوە یەکەمجاریەتی دێتە باشووری کوردستان و میوانی تۆڕی میدیایی رووداوە لەچوارچێوەی پرۆژەی ئەو زنجیرە دۆکیۆمێنتارییەی هەژار زەهاوی لەگەڵ هونەرمەندانی کورد ئەنجامی دەدات.
پەروین چاكار چەندینجار لە بواری هونەری ئۆپێرادا خەڵاتی "باشترین دەنگی ئافرەت"ی پێ بەخشراوە. چاكار دەیەوێت رەنگێكی نوێ بەبەر میوزیكی كوردیدا بكات "