هایە نوێترین گۆرانیی لە مۆڵێکی سلێمانی کلیپ دەکات

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند هایە، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ماشۆپ بەرهەمهێناوە کە سێ گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لەخۆدەگرێت و لە یەکێک لە مۆڵەکانی سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە. 
 
هایە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجی بووە بەرهەمەکەی بەشێوەیەکی جیاواز وێنەبگرێت و لە نێو خەڵکدا بێت و خەڵک دڵخۆش بکات و سیناریۆکەی خۆی نووسیویەتی.
 
لە کاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپەکە هاونیشتمانییان و گەشتیارانی عەرەب لەگەڵ گۆرانییەکە هەڵپەڕکێیان دەکرد و دڵخۆش بوون.
 
هایە محەممەد، خەڵکی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی دەژی، ئەلبوومێکی گۆرانی فۆلکلۆری هەیە و چەند تراکێکی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.