پارتی دەگەڕێتەوە بەغدا؛ نێچیرڤان بارزانی لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییەکان هەڵدایەوە
دوای جووڵە دیپلۆماسییەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پارتی بڕیاری دا تیمی فراکسیۆنەکەی بنێرێتەوە بەغدا.
دوای جووڵە دیپلۆماسییەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پارتی بڕیاری دا تیمی فراکسیۆنەکەی بنێرێتەوە بەغدا.
ئەمە ئەو کەسەیە کە لە هەولێر هێرشی کردبووە سەر مزگەوتێک و تەکیەیەک؛ قورئانی پیرۆز و کتێبە ئایینییەکانی دڕاندبوو، هەوڵی سووتاندنی مزگەوتەکەی دابوو و کەلوپەلەکانی نێو تەکیەکەی تێکدابوو. تۆمەتبارەکە دوای 48 کاژێر لە رووداوەکە، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
پێش جەنگ نرخی هەر بتڵێک گازی ماڵان 8,500 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی 33,000 دینارە، ئێستا بەم نرخە زۆرە گاز دەست دەکەوێت، بەڵام بە نرخەکەی پێشووی دەست ناکەوێت.
9 شەوە ئارامی و شەوەزەنگی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەکەکان دەشێوێندرێت. شەوی رابردوو بەهۆی یەکێک لە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر، کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو
دەزگای روانگە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشینی دەستپێکرد. ئامانجی هەڵمەتەکە پڕکردنەوەی بانکەکانی خوێنە پێش هاتنی مانگی رەمەزان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمێکی نوێی بە ناوی "ئی-پسوولە" راگەیاند بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە پارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بدەن. وەک دەستپێک، هەر کەسێک بەم رێگەیە پارەی کارەبا بدات، تاوەکو مانگێک داشکاندنی 20%ـی بۆ دەکرێت.
ئەمشەو لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەنێو گەراجی کۆمپانیایەک لە شاری هەولێر، بارهەڵگرێک بەتەواوی سووتا و زیان بە دوو بارهەڵگری دیکە گەیشت؛ بەرگریی شارستانیش دەڵێت، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
لە هەولێرەوە جارێکی دیکە دەستی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان درێژدەکرێت و 160 خاوەنکار و بازرگانی کەرتی پاڵاوگە سووتەمەنیی هەولێر، 25 بارهەڵگر کۆمەک و هاوکارییان بۆ رۆژئاوا کۆکردووەتەوە.
لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، 50 ئۆتۆمبێلی کلاسیک نمایشکران. خاوەن ئۆتۆمبێلێک کە مۆدێلێکی دەگمەنی کادیلاک لێدەخوڕێت، دەڵێت: "خۆشە لە هەموو هەولێر ئۆتۆمبێلێک تەنیا لای تۆ هەبێت."
پایتەختی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی تەلیسیماوی و رەنگاوڕەنگ خۆی بۆ سەری ساڵ ئامادە کردووە. پڕۆژەی ئیمپایەر، سیمبولی شارستانیی نوێی بیناسازی و پێشکەوتنە لە هەولێر.