بەرهەمەكەی شەهرام نازری ئامادەیە

رووداو – تاران


كارەكانی ئەلبوومێكی نوێی گۆرانیی هونەرمەند شەهرام نازری لە كۆتاییەكانیدایە و بەم نزیكانە بڵاودەكرێتەوە.

ئەردەوان جەعفەری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای پەردیس كە سپۆنسەری بەرهەمەكەیە، بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند: "ماوەی یەك ساڵ و نیوە خەریكی ئەو ئەلبوومەین. تێكستی گۆرانییەكان لە شیعرەكانی ئەبو سەعید ئەبولخەیر وەرگیراون. مۆسیقاكەشی لەلایەن ئۆركێسترای فلارمونیكی چیكی-یەوە ئامادەكراوە كە 70 ژەنیار بەشدارییان تێدا كردووە".

بەگوتەی جەعفەری، ئەلبوومەكە لە مانگی رێبەندانی ئەمساڵ دەكەوێتە بازاڕ كە ئەمیر پوورخەلەجی كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە.