سوڵتانە هەیام کرێچییە

رووداو - ئاژانسەکان

ئەکتەری بەناوبانگی تورکی مریم ئۆزیرلی کە بە سوڵتانە هەیام ناسراوە، رەتیکردەوە دیاری لە هیچ ملیاردێرێکی ئیماراتی وەرگرتبێت.

مریم گوتی "من تاوەکو ئێستا خانووی خۆم نییە، ئەو خانووەی کە من و کچەکەم تێیدا دەژین بەکرێ گرتوومانە، جگە لەوە من ئۆتۆمبێلیشم نییە و جگە لە پاسکیلێک خاوەنی هیچ موڵکێک نیم".

مریم بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن پارەیەکی خەیاڵی لە ملیاردێرێکی ئیماراتی وەرگرتبێت. راشیگەیاند کە ئەو بەو ژیانەی ئێستای خۆی و کچەکەی رازییە و بەختەوەرە، نایەوێت بیریش لە پارە بکاتەوە، تەنیا ژیانی کچەکەی لا گرنگە.