پێشبینی دەکرێت تابلۆی 'Fox' بە 47 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت

رووداو دیجیتاڵ 

خانەی کریستی تابلۆی 'Fox'ـی فرانتس مارک، وێنەکێشی ئەڵمانی، دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و پێشبینی دەکرێت بە بڕی 35 ملیۆن پاوەندی ئەستەرلینی (47 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بفرۆشرێت.
 
لە تابلۆکەدا رەنگی گەرم بەکارهاتووە و لە 1913 کیشراوە و بڕیارە لە 1-3-2022 لە خانەی کریستی لە لەندەنی بەریتانیا بۆ فرۆشتن بخرێتەڕوو.
 
بەرهەمەکانی ئەو شێوکارە لە چەندین مۆزەخانە و ناوەندی هونەری پارێزراون، لەوانە مۆزەخانەی سۆلۆمۆن ئاڕ گوگنهایم لە نیۆیۆرک، مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە نیۆیۆرک و پەیمانگەی هونەر لە شیکاگۆ.
 
فرانتس مارک، لە 28-2-1880 لە میونخ لە دایکبووە، بە باوکی هونەری مۆدێرن ناوبانگی پەیداکردووە، بە کێشانی وێنەی ئاژەڵان ناوبانگی پەیداکردووە و لە 4-3-1916 لە فەرەنسا کۆچی دواییکردووە.
 
تابلۆی 'Fox' واتە 'رێوی' کاتی خۆی لەلایەن نازییەکانەوە بردرابوو و لە 2021 بە بڕیاری دادگا بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.