ئەمیر حەسەن جەژنانەی پێیە
رووداو - سلێمانی
ئەمیر حەسەن بڕیاریداوە چیدی چاوەڕێ نەكات و بۆ جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ ئەلبوومە نوێیەكەی بڵاوبكاتەوە.
گۆرانیبێژ ئەمیر حەسەن لە لێدوانێكدا بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەلبوومێكی نوێی گۆرانی ئامادەیە كە لە هەشت تراك پێكدێ و سێ لە گۆرانییەكانی بە ریتمی خێرا تۆماركراون.
ئەمیر حەسەن دەمێكە ئەو ئەلبوومەی ئامادەیە و بڵاوی نەكردووەتەوە، ئەو گوتی "هەرچەندە هێشتا ناوم بۆ ئەلبوومەكە دانەناوە، بەڵام چیدی دوای ناخەم و بەدڵنیاییەوە بۆ جەژنی رەمەزان بڵاوی دەكەمەوە. كۆمپانیای بابیلۆن بەڵێنیان پێداوم ئەلبوومەكەم بۆ بڵاوبكەنەوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەش یەكێك لە گۆرانییەكان كلیپ دەكەم".