دوای 25 ساڵ لە مردنی؛ جلەکانی شازادە دایانا ریکۆردیان تۆمارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 25 ساڵ دوای کۆچی دوایی، شازادە دایانا هێشتا وەک ئایکۆنێکی جیهانی دەبینرێت، چ بەهۆی میراتە مرۆییەکەیەوە بێت یان ستایلە لەبیرنەکراوەکەی. 
 
ئەم هەفتەیە، ستایلەکەی جارێکی دیکە سەرنجی خەڵکی بەدوای خۆیدا راکێشا، کاتێک زیاتر لە 140 کەلوپەلی تایبەتی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بێڤرلی هیلز فرۆشران.
 
زیادکردنەکە لەلایەن "Julien's Auctions"ـەوە لە هۆتێلی پنینسولا لە کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو و ناوی "ستایلی شازادە دایانا و کۆلێکشنێکی شاهانە" بوو. کۆلێکشنەکە هەندێک لە بەناوبانگترین جلەکان، نامە تایبەتییەکان و تەنانەت کارتێکی رۆژی لەدایکبوونیشی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن خۆی و هەردوو کوڕەکەی، شازادە ویلیام و هارییەوە، واژۆ کرابوو.
 
"جلی خەمخۆری"
 
جلێکی گوڵداری مارکەی "Bellville Sassoon"، کە بە بە "جلی خەمخۆری" ناسراوە. بە 520 هەزار دۆلار فرۆشرا.
 
جلێکی دیکەی شازادە دایانا،  کە عەزیەیەکی مارکەی "Catherine Walker" بوو و دایانا لە کاتی گەشتە شاهانەییەکەیدا بۆ سعودیە و ئیمارات لە ساڵی 1986 لەبەری کردبوو، بە 450 هەزار دۆلار فرۆشرا، کە زۆر لە نرخی خەمڵێنراوی خۆی زیاتر بوو.
 
زیادکردنەکە تەنیا بۆ جل و ستایل نەبوو، بەڵکو نامەی دەستنووس و کەلوپەلی تایبەتیشی لەخۆگرتبوو. نامەیەکی واژۆکراو کە بۆ خزمەتکارێکی پێشووی کۆشکی بەکینگهام نووسرابوو، بە 6,500 دۆلار فرۆشرا.