ئیدارەی ترەمپ پلانی هەیە ڤیزەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی 41 وڵات قەدەخە و سنووردار بکات
ئیدارەی ترەمپ پلانی قەدەخەکردن و سنووردارکردنی گەشتی بۆ هاووڵاتییانی 41 وڵات هەیە. وڵاتەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکراون و عێراقیان تێدا نییە.
ئیدارەی ترەمپ پلانی قەدەخەکردن و سنووردارکردنی گەشتی بۆ هاووڵاتییانی 41 وڵات هەیە. وڵاتەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکراون و عێراقیان تێدا نییە.
رۆژی هەینی، 14ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی باسی لە کەناڵەکانی CNN و MSNBC ئەمریکی کرد و گوتی: "ئەو دەزگایانە 97.6٪ بەشێوەیەکی خراپ لەبارەی من دەنووسن. دەبێت ئەمە کۆتایی پێبێت. دەبێت ئەمە بە نایاسایی بناسرێت."
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەخنە لە سەرۆکی رووسیا دەگرێت و بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا جیدی نییە.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە وڵاتەکەیان دەردەکەن و بەوە تۆمەتباری دەکەن کە رقی لە ئەمریکایە.
سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا دەڵێت، وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا؛ بەڵێنیش دەدات دژی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بوەستێتەوە.
رۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ لەبارەی کوژرانی والیی عێراق و سووریای داعش نووسی: "سەرکردە هەڵهاتووەکەی داعش لە عێراق کوژرا. ئەو بێوچان لەلایەن جەنگاوەرە چاونەترسەکانمانەوە راودەنرا."
رووسیا داوای هەوڵی دیپلۆماسیی زیاتر بۆ چارەسەری پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران دەکات. وەزیری دەرەوەی چینیش جەخت لە چارەسەری دیپلۆماسییانەی پرسەکە دەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی دانیمارک وەڵامی دوایین گوتەکانی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی لکاندنی دوورگەکە بە ئەمریکا دایەوە و دەڵێت، "گرینلاند ئامادە نییە بە ئەمریکاوە بلکێندرێت."
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی داوا لە ئیسرائیل دەکات لە باشووری غەززە بکشێتەوە. هەروەها ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات پێشێلی بڕگەکانی ئاگربەستی کردووە.
نزیکەی 100 کەسایەتی درووزەکانی سووریا لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە چوونە ئیسرائیل. پێشبینی دەکرێت درووزەکانی سووریا لەگەڵ رێبەری رۆحی درووزەکانی ئیسرائیل کۆببنەوە و سەردانی مەزارگەیەکیش لە ئیسرائیل بکەن.
ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ سودان، سۆماڵ و سۆماڵیلاند لە پەیوەندیدان، دەیانەوێت ناوچەیەک بۆ نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکانی غەززە لەو وڵاتانە بدۆزنەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایدەگەیێنێت، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و تاوتوێی ئاگربەستی ئۆکراینایان کردووە.
رێکخراوی مرۆیی دانیمارک بۆ پەنابەران رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەوانەی ئێستا لە جیهاندا ئاوارەن 122.6 ملیۆن کەسە. هەروەها پێشبینیش دەکات، لە دوو ساڵی داهاتوودا، بەهۆی شەڕەوە 6.7 ملیۆن کەسی دیکە ئاوارە ببن.
ترەمپ، ئێرلەندا بەوە تۆمەتبار دەکات کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمانی لە ئەمریکا بردووە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، ئێرلەندا و یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا بۆ سوودی خۆیان بەکاردەهێنن.
ئەڵمانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتی کاتیی دیمەشق دەکات و بە 'هەنگاوێکی گرنگ' بۆ سووریایەکی یەکگرتوو وەسفی دەکات
ترەمپ رایدەگەیێنێت، بۆ پاڵپشتیکردن لە ئیلۆن مەسک، وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلێکی تێسلا دەكڕێت
سەرۆکوەزیرانی پۆڵاند رایدەگەیێنێت، ساڵانە راهێنانی سەربازی بە 100 هەزار هاووڵاتیی سڤیلی وڵاتەکەیان دەکەن. ئامانجیشیان ئەوەیە ژمارەی سەربازە یەدەگەکانی سوپا زیاد بکەن.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، زیاتر لە 300 پەناخوازی سووریایی گەراونەتەوە وڵاتەیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە پلانیان داناوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بەرپرسانی فەرەنسا رایدەگەیێنن، لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەری پاریس، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزراوەتەوە و بەو هۆیەوە گەشتەکانی وێستگەکە دواخراون.
وەزیری وزەی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، رووسیا بە چڕی بە دڕۆن و مووشەک ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی بۆردوومان دەکات.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، بەلەمێکی کۆچبەرانە کە لە پەنەماوە گەیشتووەیە کەناراوەکانی شارۆچکەی نیکۆکلی کۆلۆمبیا. هەموو کۆچبەرەکانی ناوی خەڵکی وڵاتانی ئەمریکای باشوورن. دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شکستیهێنا، بەرەو وڵاتانی خۆیان دەگەڕێنەوە.
دوای ئەوەی دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی هەڵوەشاندەوە، سەرۆکی کۆریای باشوور ئەمڕۆ ئازاد کرا.
سەرۆکی ئۆکراینا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا، گەیشتە برۆکسل و سوپاسی ئەورووپای کرد، کە لە جەنگەکەیاندا دژی رووسیا، ئۆکراینایان جێنەهێشتووە.
دۆناڵد ترەمپ داوا لە دانیشتووانی گرینلاند دەکات ببنە بەشێک لە ئەمریکا. ئاماژە بەوەش دەکات، بە هەر جۆرێک بێت گرینلاند دەکاتە بەشێک لە وڵاتەکەی.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی ئۆکراینا پێی راگەیاندووە کە ئامادەی دانوستاندنە لەگەڵ رووسیا، ئامادەیی ئەوەیشی دەربڕیوە کە رێککەوتنی کانزاکان لەگەڵ ئەمریکا بکات
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە زووترین کاتدا دەست بە فرۆشتنی جۆرە کارتێک دەکەن کە بە 'کارتی زێڕین' دەناسرێت و هاوشێوەی کارتی سەوزی ئەمریکایە
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بە رووداوی راگەیاند، نەبوونی رێککەوتنی فەرمی لەگەڵ حکومەتی عێراق، هۆکاری ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە.
بەرپرسانی میسر پلانێکی پێنج ساڵی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە پێشنیاز دەکەن. پلانەکە تیشک دەخاتە سەر بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریی کەرتەکە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی جیهانیی کورد بۆ ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی، واشنتن رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان پێیوایە لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانی عێراق پەراوێزخراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، باشتر وابوو کە رێگەکە بە دهۆکدا بەرەو تورکیا تێپەڕبێت.
بەگوێرەی داتای بارۆمەتری کوردی، 65٪ـی کورد لە تورکیا پشتیوانیی چەکدانان دەکەن و 73٪ـی کورد داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکەن لە تورکیا.
وەزیری پێشووی کارەبا و ئەندامی ئەنجوومەنی وزەی فیدراڵی لە حکومەتی پێشووتری عێراق رایدەگەیێنێت، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی عێراق پشت بە کارەبای ئێران نەبەستێت، مەترسی لەسەر ئابووریی عێراق و سیاسەتی عێراق بە گشتی دروست دەکات.
یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک پێشبینی دەکات، ئەردۆغان ترەمپ رازی بکات لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بکشێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەشێک لە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەهێڵێتەوە و ئەو هاوکارییە داراییەشی کە مانگانە بە پێشمەرگەی دەدات هەر بەردەوام دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، پلانی هەیە جۆرە ڤیزەیەکی نوێی ئەمریکی بەناوی "کارتی زێڕین" بە کەسانی دەوڵەمەندی جیهان بفرۆشێت؛ نرخی ڤیزە نوێیەکەش 5 ملیۆن دۆلارە و هاوشێوەی کارتی سەوزی ئەمریکایە
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە باشووری سووریا
بەرپرسانی ئێران رەتیدەکەنەوە لەسەر پرسی پڕۆگرامی ئەتۆم دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن و ئاماژە بەوەش دەکەن، تاران لە بەرامبەر 'سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار'ی ئەمریکا چۆک دانادات.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، تاوەکو ساڵی 2027 خەرجیی بەرگریی وڵاتەکەیان بۆ 2.5%ی کۆی گشتیی داهاتی ناوخۆ زیاد دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکارییە دەرەکییەکان کەم دەکاتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، قۆناخێکی نوێ لە وڵاتەکە دەستیپێکردووە. بەڵێنیشی دا تەواوی ئەو چەکانەی لەو وڵاتە هەن، بخاتە ژێر رکێفی دیمەشق. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش رەخنە لە کۆنگرەکە دەگرێت.
ئەمڕۆ چوار کەس لە بەرلینی ئەڵمانیا بە تۆمەتی 'یارمەتیدانی حەماس' و 'ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر جووەکان' و هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە ئەورووپا، دادگایی کران
بەرپرسانی ئەمریکا و ڤەنزوێلا پشتراستیدەکەنەوە کە واشنتن 177 کۆچبەری ڤەنزوێلی کە لە گوانتانامۆ جێگیری کردبوون، رەوانەی وڵاتەکەی خۆیانی کردوونەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماس بە پێشێلکاری "دڕندانە و خراپی" ئاگربەستی غەززە تۆمەتبار دەکات. ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی یەکێک لەو چوار کەسەی کە حەماس رادەستی کردووە، بارمتە نییە.
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، خاڵێکی سنووری نێوان سووریا و لوبنانی بۆردوومان کردووە کە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانییەوە بۆ بەقاچاخبردنی چەک بەکارهێندراوە.
نێچیرڤان بارزانی هیوای تەندروستییەکی باش بۆ پاپا فرانسیس، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان دەخوازێت و دەشڵێت، "هیوادارم پاپا فرانسیس بەمزووانە هێزی بۆ بگەڕێتەوە و درێژە بە خزمەتە بە بەهاکانی بە مرۆڤایەتی بدات."
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، کاردانەوەی ئۆکراینا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ رووسیا "بێئومێد"ـی کردووە. هەروەها رەوایەتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەخاتە ژێر پرسیار.
باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق 'خەڵاتی تولیپ بۆ مافەکانی مرۆڤ 2024'ی بەخشییە لقی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی. خەڵاتەکە لەپێناو کارکردن و بەرگریکردنیانە لە مافەکانی مرۆڤ و ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە دەیدەن
بەرپرسانی کۆستاریکا رایدەگەیێنن، 200 هاووڵاتیی وڵاتەکەیان وەردەگرنەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە دیپۆرت کراونەتەوە.
بەرپرسانی کۆریای باشوور مۆدێلی ژیریی دەستکردی دیپسیک بەوە تۆمەتبار دەکەن کە داتاکانی بەکارهێنەرانی بە کۆمپانیای بایت دانسی چینی داوە، ئو کۆمپانیایەی خاوەنداریێتی تیکتۆک دەکات.
کۆمپانیای ڤیزای جیهانی بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە و لە چارەگی دووەم یان سێیەمی ئەم ساڵ خزمەتگوزارییەکانیان بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبن.
لە شارۆچکەی نیوفشاتێل لە نۆرماندی فەرەنسا، جۆرە پەنیرێکی تایبەت بەرهەم دەهێندرێت و هەر بە ناوی شارۆچکەکەش بانگ دەکرێت. ساڵانە لە رۆژەی خۆشەویستیدا، خەڵکی فەرەنسا لە بری گوڵ، پەنیر پێشکێشی یەکدی دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، پۆلیسی شاری مەڵتینۆما لە ویلایەتی ئۆریگن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، رووداوەکە لە شەقامی I-84 لە شاری پۆرتلاند روویداوە.
دوای راگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ سووریا، 10 کلینیک ناچار بە داخستن بوون و 12 نەخۆشخانەی دیکەش لە مەترسی داخستندان.
وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق رایگەیاند، عێراق لە 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی سەر ئەو وڵاتە خۆش بووە. قەرزەکە پارەی نەوت بووە و بۆ چەندین دەیە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
رێکخراوی نۆرسک فۆلکەیێڵک (Norsk Folkehjelp)ی نەرویجی کە کاری هەڵگرتنەوەی مینە؛ رایدەگەیێنێت، بەهۆی راگرتنی هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی، کارەکانی لە 12 وڵات رادەگرێت و 1700 کارمەندیشی دەنێرێتەوە ماڵەوە
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، وەزیری گەنجینەی وڵاتەکەی رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات. دەشڵێت، "دەبێت بەزوویی کۆتایی بە جەنگەکە بێت."
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێشبینی دەکەن بنیاتنانەوەی غەززە و کۆتاییهێنان بەو "کارەساتە مرۆییە"، پێویستی بە لانیکەم 53 ملیار دۆلار بێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەگەر ئوردن و میسر بە داواکەی بۆ وەرگرتنی فەلەستینییەکانی غەززە رازی نەبن، ئەوا چیدی هاوکارییان ناکات
دادگەیەکی سوێد ئەمڕۆ بڕیاری دا ژنێکی تەمەن 52 ساڵ بە 12 ساڵ زیندانیکردن سزا بدات. دادگەکە رایگەیاندووە، ژنەکە ئەندامی رێکخراوی داعش بووە و لە سووریا ژن و منداڵانی کوردی ئێزدیی کردووە بە کۆیلە
ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ پەنابەران (NRC)، کە یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوە مرۆییەکانی جیهان رایدەگەیێنێت، کە "ناچاربوون" کارەکانیان لە 20 وڵات رابگرن. ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریکای بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی راگرت.
بەرپرسانی فەرەنسا رایدەگەیێنن، تەرمی دوو کۆچبەرییان لە کەناراوەکانی باکووری ئەو وڵاتە دۆزیوەتەوە و شەش کۆچبەری دیکەشیان دەستگیر کردووە، کە ویستوویانە لە نۆکەندی ئینگیز بپەڕنەوە.
میدیای کۆریای باشوور رایدەگەیێنێت، لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئەو وڵاتە مامۆستایەک قوتابییەکی هەشت ساڵانی بەر چەقۆ داوە و کوشتوویەتی.
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، بەگوێرەی ئەو پلانەی کە بۆ غەززە هەیەتی، فەلەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان بۆ کەرتەکە نییە.
پۆلیسی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی قاچاخچییەتی کردووە. تۆڕەکە پێنج کەس بوون و سێیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و پۆلیسێکیان بریندار کردووە.
ترەمپ داوا لە ئیلۆن مەسک دەکات پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) و وەزارەتی پەروەردەدا بکات.
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیێنن، پاشماوەی فڕۆکە ونبووەکەی ئەلاسکایان دۆزیوەتەوە، بەڵام هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ژمارەیەک 10 کەس بووە گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەوان لە پێنتاگۆن تەنیا پلان بۆ شتەکان دادەنێن و ترەمپ بە لەبەرچاوگرتنی 'بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان'یان ئەو جۆرە بڕیارانە دەدات
لێکدانەوەی گەردوونناسان دەڵێت، ئەگەر هەیە لە ساڵی 2182، واتە 157 ساڵی دیکە، بەردێک لە بۆشایی ئاسمانەوە بێت و خۆی بە زەویدا بکێشێت. پرسیارەکە ئەمەیە، بەردەکە چی لە زەوی دەکات و چ کاریگەرییەک لەسەر ژیانی دانیشتووانی داهاتووی زەوی دەبێت؟
پڕۆژەیاسایەک بۆ قەدەخەکردنی دیپسیک لەسەر ئامێرەکانی حکومەت پێشکێش بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکرێت.
زیاتر لە دوو هەفتە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوە، بەڵام 88٪ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ترسیان هەیە کە هەڵبژاردنەکە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دەستوەردانی تێدا بکرێت. ئەڵمانەکان؛ رووسیا، ئەمریکا و چین بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر هەڵبژاردنەکە دەزانن.
حکومەتی سوێد رایدەگەیێنێت، پڕۆژەیاسایەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵگرتنی چەک پێشکێش دەکەن و دەستگەیشتنی هاووڵاتییان بە چەک سنووردار دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی شوباتی 2025 پۆلیسی ویلایەتی ئەلاسکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکەیەک کە جگە لە فڕۆکەوانەکەی نۆ سەرنشینی تێدا بووە، لە نیشتنەوەی دوا کەوتووە و نازاندرێت لەکوێیە.
شاری گوادر لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان سێ لای بە ئاو دەور دراوە، ئەوەش وایکردووە ئاسانتر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر دەربکەوێت.
رۆژی هەینی، 7ـی شوباتی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بڕیارەکەی حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر گەلی ئێران بە رێگەگرتن لە بازرگانی یاسایی ئێران لەگەڵ هاوبەشە ئابوورییەکانی نایاسایی و ناڕەوایە و پێشێلکارییە بەرامبەر بیاسا."
ئەوانەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەردەکەون، چەکدارانی داعشن، لە گرتووخانەی سناعەی رۆژئاوای کوردستان. هەریەکەیان خەڵکی وڵاتێکی جیاوازە، لە پشت شیشەکانی زیندانەوە دانیشتوون و پەنجەرەیەکی بچووکی تۆکمەی لە ئاسن دروستکراو، تاکە ئامرازە لێیەوە لە جیهانی دەرەوە ئاگاداربن.
دوو بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاند، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیان خەریکی دانانی پلانێکە بۆ ئەوەی تەواوی سەربازەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بکشێنێتەوە.
ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کاتی بەشداری لە دانیشتنێکی پەرلەمانی فەرەنسا وەڵامی ژمارەیەک پەرلەمانتاری دایەوە. دەشڵێت، "سوپاس بۆ ئەوەی رێز لە کورد دەگرن. کورد هاوپەیمانی دڵسۆزی ئێمەن"
کەمتر لە سێ هەفتە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوە و راپرسییەکی نوێ دەڵێت، پاڵپشتیکردنی ئەڵمانییەکان لە پارتە پارێزگارەکانی ئەو وڵاتە بە رێژەی 2% کەمیکردووە
سعودیە رەتیدەکاتەوە تاوەکو دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێندرێت، پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات
ترەمپ دوای ئەوەی فەرمانی سەرۆکاتی بۆ گوشارکردن لەسەر ئێران جێبەجێ کرد، هیوای خواست کە پێویست نەکات ئەو گوشارە بکاتە سەر ئەو وڵاتە.
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی رۆژی 3ی شوباتی منبج دەکات و دەڵێت، نابێت بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی سڤیل بکرێنە ئامانج
پۆلیسی سوێد دەڵێت، لە قوتابخانەیەکی شاری ئۆرێبرۆی ئەو وڵاتە تەقە کراوە و پێنج کەس بریندار بوون.
کۆمپانیا ئەمریکییەکە کە لە 2022ـەوە ئاپی ChatGPTـی خستووەتە بەردەست، رایدەگەیێنێت ئامرازە نوێیەکەیان "دەتوانێت بە چەند خولەکێک ئەو کارە بکات، کە مرۆڤ چەندین کاژێری پێویستە بۆ ئەنجامدانی."
دۆناڵد ترەمپ نوێنەرێکی خۆی رەوانەی ڤەنزوێلا کردووە و پەیامی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە داوە، دەبێت بێ مەرج رێگە بدات پەناخوازە ڤەنزوێلییەکان بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەڵێت، یەکێتیی ئەورووپا دەستەیەکی بۆ چاودێریکردنی دەروازەی رەفەح پێکهێناوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل چاوەڕوان دەکرێت، دەروازەکە بکرێتەوە
داواکاری گشتیی ستۆکهۆڵم دەڵێت، هەر پێنج گومانلێکراوەکە کە لە کەیسی کوژرانی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرابوون، ئازاد کراون
بەرپرسانی نوێی سووریا دەڵێن، پوورزایەکی بەشار ئەسەدیان بەناوی عاتف نەجیب دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو کەسە لە سەردەمی بەشار ئەسەددا بەرپرسی یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکە بووە
کەمتر لە مانگێگ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوە. بەگوێرەی نوێترین راپرسی، پارتی کریستیان دیموکرات براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەبێت.
ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە. بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەم ساڵ بەفر بە کەمی لە شەقامەکان بینراوە. ئەمە بەشێک لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دڵخۆش و بەشێکیانی دڵتەنگ کردووە.
فەیروز لە دۆزینەوەی کوڕەکەی بەزیندوویی بێهیوا بووە، دەیەوێت بە مردووییش بێت گۆڕەکەی بدۆزێتەوە. ئەو دەڵێت: "دەگەڕێم بزانم کوڕەکەم لێرەیە یاخود نا. گەڕان بەدوای کوڕەکەم دەمکوژێت. ئەوکاتانەم لەبیرە کاتێک کە لە ماڵەوە بوو، هاتووچۆی دەکرد و بانگی دەکردم "دایە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد و هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە، بەوەش بنیامین نەتەنیاهوو دەبێتە یەکەم سەرکردەی بیانی لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپەوە سەردانی ئەمریکا بکات.
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک دەڵێت، سەرکردەکانی ئەورووپا بەرامبەر گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی گرینلاند پشتگیریی دەکەن. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "ترەمپ دەستی بە گرینلاند ناگات."
گووگڵ ماپس کە خزمەتگوزارییەکی نەخشەسازیی کۆمپانیای گووگڵە، ناوی "کەنداوی مەکسیک" بۆ "کەنداوی ئەمریکا" بۆ بەکارهێنەرانی ئەمریکای دەگۆڕێت، بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی مەکسیکی خزمەتگوزارییەکەی هەر بە "کەنداوی مەکسیک" هێشتووەتەوە.
بەرپرسانی ئیتاڵیا رایدەگەیێنن، دەستیان بە ناردنی کۆچبەران بۆ ئەلبانیا کردووەتەوە و بە کەشتییەکی سەربازی 49 پەناخوازیان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ڤلادیمیر پووتین دەیەوێت لە بابەتی ئۆکراینادا ترەمپ لە بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا ستایشی سەرۆکی ئەمریکای کرد و ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵی دەربڕی.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە جیاوازیی یەک دەنگ پیت هێگسەس، بەربژێری دۆناڵد ترەمپی وەکو وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە پەسند کرد
حکومەتی ئەفغانستان بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی رەتدەکاتەوە و بە "بڕیاری سیاسی" ناوی دەبات
گوتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام رایگەیاند، سبەینێ چوار بارمتەی دیکەی ئیسرائیل ئازاد دەکەن و ناوەکانیشیانی ئاشکرا کرد
بانکی ناوەندیی سووریا فەرمان بە بانکە بازرگانییەکان دەکات هەژماری هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانە سڕ بکەن کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی پێشوودا هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ داوا لە رێکخراوی ئۆپێک دەکات نرخی نەوت دابەزێنێت، چونکە پێیوایە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت، رووسیا ناچار دەبێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنێت.
داواکاری گشتیی برۆکسێل رایدەگەیێنێت، مێرمنداڵێکیان دەستگیر کردووە کە "ئەندامی بزووتنەوەیەکی راستڕۆ" بووە و پلانی داناوە ئەمڕۆ هەینی هێرش بکاتە سەر مزگەوتێکی برۆکسێل.
سێرگی سۆبیانین، پارێزگاری مۆسکۆ رایدەگەیێنێت، سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی چەندین درۆنی "دووژمن"ـی لە ئاسمانی شارەکە خستووەتە خوارەوە.
سکرتێری رۆژنامەڤانیی ترەمپ رایدەگەیێنێت، 538 کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا دەستگیرکراون و سەدانیان رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایدەگەیێنێت، ئەوان ئامادەن لەسەر بنەمای "رێزگرتنی هاوبەش" گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپدا بکەن.
لەنێو دەریای کاریبی و لە نزیک کەناراوەکانی پەنەما، پیاوێکی ئەڵمانی 115 رۆژە لە قووڵایی 11مەتر لە ژێر ئاودا و لەنێو کەپسولێکدا دەژیێت.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە بەرامبەر سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی لە کەسوکاری مردووانی ئاگرەکەی پارێزگای بۆڵو و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خەڵک و حکومەتی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگرەکەی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆماری ئازەربایجان، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، شاندێکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و شاندێکی بەحرێن کۆبوویەوە.
مارکۆ روبیۆ سوێندی یاسایی خوارد و وەکو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکاربوو؛ لە یەکەم گوتاریشیدا ئاماژەی بەوە کرد، یارمەتیی ترەمپ دەدات تاوەکو بتوانێت بەڵێنەکانی بباتە سەر
ترەمپ فەرمان بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکات و دەڵێت، رێکخراوەکە "سەرکەوتوو نەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانە تەندروستییە جیهانییەکانی دیکە".
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگرەکەی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا.
سوپاسالاری ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل گەڕاندەوە.
ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هیواخوازە پەیوەندییەکانی دیمەشق و واشنتن بەرەو پێشەوە بچن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، خەریکی رێکخستنی کۆبوونەوەیەکن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ؛ داواش لە سەرکردەکانی ئەورووپا دەکات کیشوەرەکە بپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی 16ـی ئەم مانگەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات؛ دیالۆگی کوردی-کوردیش بە گرنگ دەزانێت.
دادگەیەکی رووسیا سزای زیندانی بەسەر سێ پارێزەری ئەلێکس ناڤاڵنی، سەرکردەی پێشووی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا سەپاند. تۆمەتەکەشیان ئەوە بووە، پەیامی ناڤاڵنییان لە زیندانەوە بە جیهانی دەرەوە گەیاندووە
بەرپرسانی ئۆکراینا رایدەگەیێنن، رووسیا شاری کریڤی رییەی لە نێوەڕاستی ئۆکراینا بۆردوومان کردووە، بەو هۆیەشەوە سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، پێشبینی دەکەن رۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی دووەم حەماس ئەو بارمتانە ئازاد بکات، کە رێککەوتنیان لەسەر کراوە
سەرکردەی حووسییەکان رایدەگەیێنێت، ئەوان چاودێری ئاگربەستی غەززە دەکەن و لە ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەستەکەش، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
بەرپرسانی چین رایدەگەیێنن، سێ ساڵە لەسەریەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، هۆکارەکەشی بۆ پیربوونی دانیشتووان و کەمیی رێژەی لەدایکبوون دەگەڕێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بەبێ گوشاری تیمەکەی ئەو رووینەدەدا.
دادگەیەکی پاکستان عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی لە کەیسێکی گەندەڵی بە تاوانبار ناساند و سزای 14 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاند.
ڤێنسنت کۆمپاس، دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، عێراق بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی بیانی بۆ خۆی رابکێشێت، پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "کلیلی داهاتوو"ـی عێراق و هەرێمی کوردستان پیشەسازیی نەوت و گازە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گۆڕانکاری لەو نەخشەیەدا دەکات کە تێیدا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی دابوو سەردانی عێراق نەکەن
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رەتیدەکاتەوە درۆنیان لە ئێران کڕیبێت و دەڵێت، درۆنەکانیان دروستکراوی دەستی خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، بە هاوبەشیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەردەوامن. ئاماژە بەوەش دەکات، هاوبەشییان لەگەڵ هەسەدە "زۆر زۆر بە بەهێزی دەمێنێتەوە."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا لە پارتی کار دەڵێت، پارتەکەی هەمیشە هاوسۆزیی لەگەڵ گەلی کورد هەبووە؛ جەخت لەوەش دەکاتەوە، گرنگە مافی گەلی کورد لە هەر شوێنێک بێت پارێزراو بێت
ئاژانسی نیشتمانیی بەریتانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان دەڵێت، بە هاوبەشیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە دەستیان لە بەقاچاخبردنی خەڵک بۆ بەریتانیا هەبووە
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، پێشوازی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئۆکراینا دەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت
قەتەر کە نێوەندگیرێکی سەرەکیی نێوان حەماس و ئیسرائیلە دەڵێت، گفتوگۆکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ئەو جەنگە لە قۆناخی کۆتاییدان. ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت 'لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا' ئاگربەست رابگەیێندرێت
چەکدارانی سوپای نیشتیمانیی سووریا هێرشدەکەنە سەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی منبج. هێزەکە پلان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین دادەنێن، بەڵام بەرگریی تووندی هەسەدە، رێگری لە بەرەوپێشچوونیان کردووە.
رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، نووسینگەی هاوئاهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، جگە لەوەی 125 هەزار پەنابەر لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە سووریا، 500 هەزار ئاوارەی ئەو وڵاتەش گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ڤلادیمیر پووین، سەرۆکی رووسیا داوای کردووە لەگەڵی کۆببێتەوە و ئێستا سەرقاڵی دیاریکردنی رۆژێکن بۆ کۆبوونەوەکە.
گرینلاند کەوتووەتە جەمسەری باکوور، لەڕووی جیۆسیاسییەوە گرنگە. جگە لە سامانی ماسی، بە نەوت، گاز، یۆرانیۆم، زێڕ و ئەڵماس دەوڵەمەندە و دانیمارکیش رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ببێت.
کۆمەڵێک رێکخراوی ئەمریکی لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نامەیەک ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، "بەشێک لە کێشە گەورەکانی جیهان چارەسەر دەکەین". ترەمپ، ئەردۆغانی بە هاوڕێ ناوبرد و گوتی، "کاتێک بە ئەردۆغانم گوت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".
تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، ساڵی رابردوو لە 200 هەزار تووشبووی شێرپەنجە، 120 هەزاریان لە قۆناخی سەرەتایی نەخۆشییەکەیان دەستنیشان کراوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، هەروەها گەیشتبووە نێو سنووری خاکی ئیسرائیل
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو لانیکەم 46 کەهەزار و 843 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناری وڵاتە.
دوای مانگێک لە داخستنی، چیک باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردەوە.
لە نێوەندێکی دابەشکردنی خۆراک لە شاری خان یونسی کەرتی غەززە، گەورە و بچووک، لەبەر باران بە مەنجەڵێکەوە نۆرە بۆ وەرگرتنی خۆراک دەگرن. بەگوێرەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان 22٪ـی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە ئاستێکی کارەساتباری ئاسایشی خۆراکدان.
هەردوو وەزیرەکە پێکەوە و وەکو نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆدەبنەوە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیی کۆریای باشوور رایدەگەیێنێت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یوون سووک یۆل، سەرۆکی سڕکراوی وڵاتەکە راگرتووە.
دادگەیەکی کۆریای باشوور بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ یوون سووک یۆل، سەرۆکی سڕکراوی وڵاتەکەی دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاندبوو.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، سزایان خستووەتە سەر دوو دامەزراوەی رووسی و ئێرانی و بەوە تۆمەتباریان دەکات کە دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا کردووە.
دادگەی باڵای ڤەنزوێلا دەڵێت، بەهۆی چاڵنجێکەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار سزای تیکتۆک دەدات.
دەزگای هەواڵگریی رووسیا دەڵێت، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری بۆ "ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی" بۆسەر هێزەکانی رووسیا لە سووریا دەکەن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لە رووبەڕووبووەنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، 17 چەکداری ئەو گرووپانەیان کوشتوون و 40ـی دیکەشیان بریندار کردوون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، مووشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کراوە، ئەوەش دوای رۆژێک لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەنعای پایتەختی یەمەن.
دۆناڵد ترەمپ داوا لە دادگەی باڵای ئەمریکا دەکات کە تاوەکو لە 20 مانگی داهاتوودا دەسەڵات دەگرێتە دەست، قەدەخەکردنی تیکتۆک بووەستێنێت.
رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، ماهیر مەروان، پارێزگاری دیمەشق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەبارەی هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ میدیای ئەمریکی و قسەکردن لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل گوتی: "من وەک پارێزگاری دیمەشق، هەرگیز قسەم لەسەر ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە و ئەوەش لە دەسەڵاتی مندا نییە. وەزارەتی دەرەوە و سەرکردایەتی هەن" کە لەو بارەیەوە قسە بکەن.
دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و چەند پێگەیەکی حووسییەکانی بۆردوومان کرد، ئەمڕۆ حووسییەکان رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی تەلئەڤیڤی ئیسرائیل.
پارێزگارە نوێیکەی دیمەشق گوتی، ئەوان لە سووریای نوێدا هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نییە. ماهیر مەروان دەڵێت: "هیچ ترسێکمان بەرامبەر بە ئیسرائیل نییە، هەروەها کێشەی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل نییە."
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان هێرشێکی ئاسمانی کردووەتە سەر "ژێرخانێک" کە حیزبووڵا بۆ بەقاچاخبردنی چەک بەکاریهێناوە.
هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان داوا لە ئیسرائیل دەکات پابەندی نێوەڕۆکی ئاگربەستەکەی لەگەڵ حیزبوڵڵا ببێت و هێزەکانی لە باشووری ئەو وڵاتە بکشێنێتەوە.
ساڵی 2013 تاوەکو 2025ـش بە سەردەمی نەوەی ئەلفا ناسراوە. لەدایکبووانی ئەو سەردەمە ئێستا لە تەمەنی منداڵیدان. ئەو نەوەیە لە سەروبەندی دروستکردنی ژیری دەستکرد، پەتا جیهانییەکان و گرنگیدان بە ژینگە لەدایکبوون.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، تەنیا لە رۆژی کریسمسدا زیاتر لە 450 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، 107 کۆچبەریان لە خنکان رزگارکردووە کە ویستوویانە لە نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان بگەیێننە بەریتانیا.
هێرشە مووشەکییەکە دوای رۆژێک لە هێرشێکی دیکەی درۆنی حووسییەکان هات کە بە دوو درۆن هێرشییان کردە سەر شاری تەلئەڤیڤ و ئەشکیلۆنی ئیسرائیل.
مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی دیاری رۆژئاوای کوردستان داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات زیندانییانی سیاسی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئازاد بکات؛ داواش دەکات رێگە بە کاری تۆڕی میدیایی رووداو لەو پارچەیەی کوردستان بدات.
هونەمەندێکی ناسراوی کۆدیڤواری نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "چیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات" بڵاوکردەوە و کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و ناوی کوردستانی تێدا دەهێنێت.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، نزیکەی 2 هەزار سەربازیان لە سووریا بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنی لەنێوبردنی داعش هەیە راشیگەیاند، لەماوەی ساڵانی رابردوو، لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکان، ژمارەی سەربازەکانیان زیاد کردووە.
رۆژی سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: "لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری گفتوگۆمان کرد."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دا لەوەی کە نابێت تورکیا شەڕ دژی گرووپە چەکدارە کوردییەکانی سووریا هەڵبگیرسێنێت. دەشڵێت، ئەگەر ئەوە رووبدات، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی رێکخراوی داعش.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسند کرد کە تێیدا لە رێگەی پارەدارکردنی دەزگا فیدراڵییەکانەوە رێگە لە داخستنی حکومەت دەگرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە."
بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە خستنەخوارەوەی مووشەکێکی حووسییەکان شکستیان هێناوە کە ئاراستەی وڵاتەکەیان کرابوو و بەو هۆیەوە 16 کەس "بە سووکی" بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، "دەبێت گرووپە کوردییەکان لە سووریا" لە چەک دابماڵدرێن و تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی داهاتووی سووریا بکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی دۆخی سووریا دا و رایگەیاند، ئەگەری روودانی "تووندووتیژییەکی نوێ" لەو وڵاتەدا هەیە.
پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان رایدەگەیێنێت، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی رۆدسی ئەو وڵاتە ژێر ئاو کەوتووە و بەوهۆیەوە هەشت کۆچبەر خنکاون.
راوێژکاری نەمسا رایدەگەیێنێت، پێداچوونەوە بە دۆخی ئەو پەناخوازە سووریاییانە دەکەن کە لە پێنج ساڵی رابردوو، روویان لەو وڵاتە کردووە.
رووسیا بە مووشەک کیێڤی پایتەختی ئۆکراینای کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ژمارەی سەربازەکانیان لە سووریا بۆ 2 هەزار سەرباز زیاد کردووە.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای تایبەت بە خەرجیی بەرگریی ساڵانەی بۆ 2025 تێپەڕاند و 895.2 ملیار دۆلار بۆ خەرجیی بەرگریی تەرخانکرا، لەو رێژەیەش 528 ملیۆن و 699 هەزار دۆلاری بۆ پێشمەرگە، هێزەکانی عێراق و سووریا تەرخانکراوە.
جۆن کەنەدی، سیناتۆری کۆماریییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات: "واز لە کورد بهێنێت." هەروەها هەڕەشە لە تورکیا دەکات و دەڵێت، ئەگەر "دەست لە کورد بدەى"، سزای ئابووریت بەسەردا دەسەپێنن.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ساڵانەیدا باسی لە پرسی کورد لە سووریا کرد و گوتی، "دەبێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت".
لەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش، هاکان فیدان هەڵوێستی ئەنقەرەی دووپاتکردەوە و گوتی، ئەنقەرە داوای لە واشنتن کردووە کە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هەسەدە رابگرێت.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر ژێرخانی وزەی حووسییەکانی یەمەن، دوای ئەوەی حووسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ئیدارەی نوێی سووریا رایگەیاندووە، لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی سووریا هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەکان پاک بکەنەوە و دووبارە دەست بە گەشتەکانیان بکەنەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی دەکات، "دەستبەجێ" هاوکاریی زیاتری سەربازی بۆ سەربازانی وڵاتەکەی دابین بکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بە نێوەندگیری ئەوان ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا درێژکراوەتەوە.
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایدەگەیێنێت، دوایین گفتوگۆی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان کە لە دەوحە بەڕێوەچوو، "جیدی و ئەرێنیی" بوو.
رۆژی سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی سویسرا بە 105 دەنگ بەرامبەر بە 61 دەنگی دانی بە کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان نا، هەروەها 27 ئەندام پەرلەمانیش بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، پێشبینی دەکەن تاوەکو نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو، نزیکەی ملیۆنێک سووریایی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
لەدوای رووخانی ئەسەد، نەمسا پێدانی مافی پەنابەرێتیی بە سووریاییەکان راگرت و بڕیاریدا؛ هەر هاووڵاتییەکی سووریایی بگەڕێتەوە، هەزار یۆرۆی پێبدات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، لەکاتی هێرشی دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر حکومەتی سووریا، داوایان لە ئێران و رووسیا کردووە لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەد دەستوەردانی سەربازی نەکەن.
حکومەتی نەمسا رایدەگەیێنێت، لە دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد، هەر پەناخوازێکی سووریایی بچێتەوە وڵاتەکەی، بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.
کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە و جەختی لە گرنگی هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە کردووەتەوە.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایدەگەیێنێت، سەرەڕای ئاگربەستییان لەگەڵ سوپای نیشتیمانیی سووریا، بەڵام هێشتا لەلایەن ئەو هێزەوە هێرشیان دەکرێتە سەر. دەشڵێت، پاسەوانانی کەمپ و زیندانەکانی داعش بۆ نیوە کەمبوونەتەوە.
لەکاتێکدا سووریاییەکان بەبۆنەی کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ئاهەنگ دەگێڕن، گەڕان بەدوای دەیان هەزار سووریایی بەردەوامە، کە ئەسەد دەستگیری کردوون یاخود بێسەروشوێنی کردوون.
لیرەی سووری بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکان کەم بووە و لەدەستدانی بەهاکەیشی وایکردووە کە خەڵک نەتوانن پێداویستییەکانی خۆیانی پێ بکڕن.
لە بەردەم مردووخانەیەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا، دەیان کەس بەدوای تەرمی کەسوکاریان دا دەگەڕێن کە لەکاتی دەسەڵاتی ئەسەد دەستگیرکراون و کژوراون.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی، گاڵتە بە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەکات و بە "حاکمی ویلایەتی کەنەدا" ناوی دەبات.
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، کاری لەپێشینەی وەستاندنی جەنگی ئۆکراینا دەبێت. هەروەها دەشڵێت، "جەنگی ئۆکراینا لە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەختترە".
پاپا فرانسیسی ڤاتیکان داوا دەکات پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکانی سووریا رێز لە یەکدی بگرن، ئەوەش دوای سێ رۆژ لە لادانی بەشار ئەسەد لە لووتکەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دێت.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، فەرماندە مایکڵ ئیریک کورێلا، سەردانی سووریا و عێراقی کردووە و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و محەممەد شیاع سوودانی، سەرکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، بۆ هەموو لایەنە پویوەندیدارەکانی ناوچەکەیان بە تورکیاشەوە روونکردووەتەوە کە ئەمریکا نایەوێت شەڕ و پێکدادان لە باکووری سووریا هەبێت و دەبێت سڤیلەکان پارێزراوبن. دەشڵێت: کارمان لەسەر ئەوە کردووە، ئاسایشی هێزە رێزلێگیراوەکانی باکووری سووریا پارێزراوبن و شەڕ لە نێوان هێزە دۆستەکانمان روونەدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەموو وڵاتان دەکات پشتگیری لە پڕۆسەیەکی "گشتگیر"ـی سیاسی لە سووریا بکەن. دەشڵێت، ئەمریکا ئامادەیە دان بە حکومەتی داهاتووی سووریا دا بنێت، ئەگەر لەلایەن هەموو وڵاتانەوە پاڵپشتیی بکرێت.
لەکاتێکدا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێن، لە دیمەشقی پایتەخت نزیکبوونەتەوە، وەزیری نێوخۆی سووریا رایدەگەیێنێت، پشتێنەیێکی ئەمنیی تووندیان لە دەوروبەری دیمەشق دروستکردووە.
لە پەرلەمانی کۆریای باشوور دەنگدان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵات دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو، سەرۆکی وڵات باری لەناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند و دەسەڵاتی مەدەنی بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد.
ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی دەکات، "دەستبەجێ" سووریا بەجێبهێڵن، ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە 10 رۆژە ئاڵۆزییەکانی سووریا دەستیانپێکردووەتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایدەگەیێنن، دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی نزیکی هەردوو شارۆچەکەی راستان و تەلبیسەیان کۆنترۆل کردووە و ئێستا تەنیا پێنج کیلۆمەتر لە پارێزگای حومس دوورن.
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئەو رێگەیەی کە بە گوتەی ئەوان، حیزبوڵڵا بۆ بەقاچاخبردنی چەک لە سووریا بەکاریدەهێنا.
سەرۆکی دەستەی تەحریری شام کە پێشتر خۆی دەرنەدەخست و لە دوورەوە سەرۆکایەتیی دەستەکەی دەکرد، ئێستا لە بەرەکانی جەنگ لەگەڵ چەکدارەکانی دەردەکەوێت. رایدەگەیێنێت، ئامانجییانە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دەسەڵات دووربخەنەوە.
رۆژی هەینی، 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکان چەندین جار هێرشییان کردووە و پردی رەستانیان لەسەر رێگەی سەرەکی حومس-حەما تەقاندووەتەوە."
بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، 85 کۆچبەرییان لە نۆکەندی ئینگلیز لە خنکان رزگار کردووە، کە ویستوویانە لە فەرەنساوە بچنە بەریتانیا.
نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینای بە یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا تۆمەتبار کرد. نوێنەری ئێرانیش پاڵپشتیی تارانی بۆ دیمەشق دووپاتکردەوە. نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا هۆشداری لەبارەی دۆخی مرۆیی سووریا دا.
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لە هێرشێکدا بۆ سەر دیمەشق، نوێنەری حیزبوڵڵایان لەنێو سوپای سووریا دا کوشتووە.
لە سەروبەندی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە شەڕی نێوخۆی سووریا، گرووپێک بەهۆی ئایدۆلۆژیای تووندڕۆیی و کردە تووندووتیژەکانی سەرنجی زلهێزانی رۆژئاوای چووەتە سەر.
هەفتەی رابردوو، دەستەی تەحریری شام هێرشی کردە سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا لە شاری حەلەب و سوپای سووریایان لەو شارە دەرکرد و دەستکەوتی 13 ساڵەی بەشار ئەسەدییان لە شەڕی 13 ساڵەی سووریا پێچەوانە کردەوە.
بەرپرسێکی حەماس رایگەیاند: "شاندەکە لەگەڵ جەنەراڵ حەسەن رەشاد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر و ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگریی میسر کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رێگەکانی وەستاندنی شەڕ و دەستدرێژییەکان کردووە".
ئێران رایدەگەیێنێت، پلانی نییە کە 'راوێژکارە سەربازییەکان'ـی لە سووریا بکشێنێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات، کە تەنیا لەسەر داواکاری سووریا خۆی، راوێژێکارەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیێنن، لە شاری دێرەزووری سووریا ئەمیرێکی داعشیان دەستگیر کردووە.
چین رایدەگەیێنێت، پاڵپشتی لە سووریا دەکەن "بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ئاسایش و سەقامگیری بدات".
سەرۆکی سووریا ئەو رووداوانەی کە لە باکووری وڵاتەکەی روودەدات بە هەوڵێک بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ناوچەکە ناودەبات.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، "دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی هاوپەیمانەکانی زۆربەی شارەکە [حەلەب]یان کۆنترۆڵ کردووە و دەزگاکانی حکومەت و زیندانەکانیان خستوونەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان".
چوونی شاندەکەی حەماس بۆ قاهیرە، چەند رۆژێک دوای راگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان دێت کە لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ئەنجام درا. میدیای ئەمریکا دەڵێت، دوای راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە لەگەڵ حەماسیش ئاگربەست بکات.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەگەر ببن بە ئەندامی ناتۆ، ئەوا ئامادەن ئاگربەست لەگەڵ رووسیا رابگەیێنن و لە داهاتووشدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ناوچانە بکەن کە رووسیا لە ئۆکراینا کۆنترۆڵی کردوون.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باس لەوە دەکەن، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە نێوەڕاستی شاری حەلەب.
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەرپەرچی چەند هێرشێکی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنیان لە حەلەب داوەتەوە و رێگرییان کردووە پێشڕەوی زیاتر بکەن.
ناوەندی فەرماندەیی کارەساتە نیشتیمانییەکانی مالیزیا ئەمڕۆ هەینی، 29-11-2024 لە راگەیێندراوێکدا گوتی، 80 هەزار و 589 کەس بەهۆی لافاوەکەوە بۆ 467 پەناگەی کاتی گواستراونەتەوە.
ئەو سەرمایەداری مۆزێکی لە مەزادخانەیەکی نیویۆرکی ئەمریکا بە 6.2 ملیۆن دۆلار کڕی، مۆزەکەی خوارد و دەڵێت، "لە مۆزەکانی دیکە خۆشترە".
سەرۆکی رووسیا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە "ناوەندەکانی بڕیاردان" لە کیێڤ بە جۆرە مووشەکێکی نوێی دەنگبڕ دەکاتە ئامانج.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، داوای لە سوپای ئیسرائیل کردووە، ئەگەر حیزبوڵڵا ئاگربەستەکەی پێشێل کرد، بە تووندی هێرشیان بکەنە سەر.
وەزیرێکی کابینەی جەنگیی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق و یەمەن، ئاگربەست واژۆ بکات.
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا کتێبێکی لەژێر ناوی (ئازادی) بڵاوکردەوە و بەشێکی تایبەتە بە ژیانی منداڵی خۆی، مامەڵەکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
دوای ئەوەی سەربازانی رووسیا کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند. رووسیا دەڵێت، تاوەکو هەڕەشەکان بەردەوامبن، لە بەکارهێنانی مووشەکی کیشوەربڕ بەردەوامدەبن.
دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا
دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەردەکات.
لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی چاتم هاوس لە لەندەن، کۆڕبەندێک لەژێر ناوی 'کۆنفرانسی دەستپێشخەریی عێراق 2024' بەڕێوەچوو، تێیدا تیشکخرایە سەر دۆخی سیاسی، ئابووری و ژینگەی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش باسی لێوە کرا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق بە رووداوی گوت، پێشوازی لێدەکەن و هاووڵاتییانی عێراق و هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان هان دەدەن بەشداری تێدا بکەن.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنان و ئیسرائیل، لە بەیرووت لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێشنیازێکی ئاگربەست کرد کە ئەمریکا پێشکێشی کردووە.
ئەڵمانیا پلانی هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ڤیزەی کارکردن بە 200 هەزار کەس بدات. ژمارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو 10% زیادیکردووە
پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر کردووە.
جۆ بایدن واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە رێگە بە ئۆکراینا دەدات لە بەرامبەر "هێنانی دەیان هەزار سەربازی کۆریای باکوور بۆ وڵاتەکەی"، چەک و مووشەکی بەهێزی دوورمەودا بۆ بەئامانجگرتنی هێرشەکانی لەنێو رووسیا بەکاربهێنێت.
بەرپرسانی ئیسپانیا رایانگەیاند لە شارۆچکەیەکی باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچووان کەوتەوە و لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە
دادگای هەرێمی تورینگنی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، دوو کەسی ئەفغانستانی دادگایی دەکەن کە لە شاری ستۆکهۆڵم پلانیان بۆ هێرشێک داناوە. دوو کەسەکە تۆمەتی ئەندامبوونی داعشیان ئاراستە کراوە
رێبەری کۆریای باکوور فەرمانی کرد بە دروستکردنی 'ژمارەیەکی زۆر' درۆنی هێرشبەر و سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی چەندین درۆنی کرد.
کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی 50 کۆمپانیای چینی لە هەرێمی کوردستان دا کار دەکەن، دەشڵێ ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆ و قوتابخانە ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان، ئامادەییان بۆ کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی چینی نیشانداوە.
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا رایگەیاند، ئامانجی دوورمەودای تایبەت بە کەشوهەوایان هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندی هەموو ئەو ئامانجانە دەبن لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئازەربایجان بڕیاریان لەسەر دەدرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.
وەزیری دارایی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، ساڵی داهاتوو کەرتی رۆژئاوای فەلەستین بە ئیسرائیلەوە دەلکێنن. دەشڵێت، هاتنەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا 'دەرفەتێکی گرنگە' بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە.
سوپاسالاری ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، سوپای رووسیا لە رۆژئاوای هەرێمی کورسک بە سەدان هەزار سەرباز، هەوڵی پێشڕەوی دەدات و دەیەوێت ئەو خاکەی کە لە هاوینی ئەم ساڵ لەدەستیداوە، کۆنتڕۆلی بکاتەوە.
ترەمپ رایدەگەیێنێت، لە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا، ئیلیز ستێفنیک، کە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە، لە شوێنی لیندا تۆماس گرینفیڵد، دەکاتە باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئیدارەی ئێستای ئەمریکای بە 'پاڵپشتیکاری سەرەکی رژێمی زایۆنی' ناوبرد و گوتیشی، جیهان چاوەڕێی ئیدارەی داهاتووی ترەمپە بۆ ئەوەی جەنگی غەززە و لوبنان بوەستێنێت.
سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئازەربایجان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا (کۆپ 29) کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ریازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، ئیسرائیل تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە یەک گوندیش لە لوبنان 'داگیر بکات'، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل شەش هەفتەیە ئۆپەراسیۆنی زەوینی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە.
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دەوروبەری هەردوو شارەکانی حەلەب و ئیدلب. سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی پێنجشەممەی سەر هاندەرانی یانەی ماکابی تەلئەڤیڤی ئیسرائیلی، بەرپرسانی هۆڵەندا بۆ سێ رۆژ خۆپێشاندان لە ئەمستەردامی پایتەخت قەدەخە دەکات
لە هەڵبژاردنی رۆژی سێشەممەی ئەمریکادا، کە تێیدا جگە لە سەرۆکی ئەمریکا، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و حاکمی 11 ویلایەت هەڵبژێردران، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کەسێکی بە رەچەڵەک سووریایی و لوبنانی توانی سەربکەوێت و بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە
حیزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا دوو جار هێرشی مووشەکییان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی ناڤاڵ لە شاری حەیفای ئیسرائیل
ئەوە دووەم کاروانی کۆچبەرانە کە ئیتاڵیا لە مانگی رابردووەوە رەوانەی ئەلبانیایان دەکات، لە نێوەڕاستی مانگی رابردووش، کەشتییەکی ئیتاڵی لە دوورگەی لامپێدووسای ئەو ولاتەوە بە 16 کۆچبەرەوە گەیشتە هەمان بەندەری شاری شینجین لە ئەلبانیا.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە لە پێگەی فەرمی بلوومبێرگدا بڵاوکراوەتەوە، لەو رۆژەدا سامانی ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری ئەمریکی، کە لە هەڵبژاردنەکە پاڵپشتیکارێکی سەرسەختی ترەمپ بوو، 26.5 ملیار دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 290 ملیار دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە، نرخی پشکەکانی تێسلا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، ئەوان وەکو یەکێتیی ئەورووپا لە کارکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەردەوام دەبن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە 20ـی کانوونی دووەمی داهاتوو بەفەرمی دەچێتە کۆشكی سپی و وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رەتیدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر گرووپەکە بووەستێنێت، گفتوگۆ لەسەر ئاگربەست بکەن.
وەزیری بەرگریی ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، لە هەرێمی کۆرسکی رووسیا، سەربازانی کۆریای باکوور و سەربازانی ئۆکراینا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.
حکومەتی کەنەدا رایدەگەیێنێت، بەهۆکاری "پێداوچوونەوەی ئەمنی"، نووسینگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لەو وڵاتە دادەخات، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات، پلاتفۆڕمەکە داناخرێت و خەڵک دەتوانن بەکاریبهێنن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی دووبارە بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات و هیوای بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دەخوازێت.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن راگەیاند، سەرکردەکانی جیهان پیرۆزبایی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکایان لێکرد.
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند. لە فلۆریدا گوتارێکی پێشکێش کرد و تییدا بەڵێنی "چاککردنی" ئەمریکای دا.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا (کاژێر 10:00 بە کاتی هەولێر) لە 11 ویلایەت کە هەڵبژاردنی حاکمەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، بەربژێری کۆمارییەکان لە 7 ویلایەت لەپێش بەربژێری دیموکراتەکانن
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا (کاژێر 9:00 بەکاتی هەولێر) پارتی کۆمارییەکان توانیویەتی لە 100 کورسی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ژمارەی کورسییەکانیان بگەیێننە 51 کورسی و ژمارەی کورسییەکانی دیموکراتەکان و نزیکەکانیشیان بوو بە 49 کورسی.
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان دەدەن و دەڵێن، "رووسیا چالاکترین هەڕەشەیە. ئەکتەرە کاریگەرەکانی ئێرانیش رەنگە هەوڵی دروستکردنی نێوەڕۆکی میدیایی ساختە بدەن."
بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دوای دەنگدان لە ویلایەتی فلۆریدا بە رۆژنامەڤانانی گوت، ئەگەر هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، ئامادەیە ئەنجامەکەی پەسند بکات
دوایین راپرسییەکان دەریدەخەن کە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان زۆربەی خاڵەکانی ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە. ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان حەوت ویلایەتن و براوەیان دەبێتە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کردەوە؛ هەروەها باسیان لە دۆخی لوبنانیش کرد
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، هانی حکومەتەکانی تورکیا و سووریا دەدەن گفتوگۆکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەستپێبکەنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوولا پێیان خۆشە دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رۆژی 5ی ئەم مانگە دەکرێت، بەڵام پێش ئەو رۆژە بەشێک لە ئەمریکییەکان لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگ دەدەن
سێ مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی شارۆچکەی تیرە لە نێوەڕاستی ئیسرائیل کراون. میدیای ئیسرائیل دەڵێت، بەو هۆیەوە 19 کەس بریندار بوون
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رایدەگەیێنێت، پاڵپشتییەکانیان بۆ رووسیا بەردەوام دەبێت؛ ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا و رۆژئاوا هۆشداری لە تێوەگلانی کۆریای باکوور لە جەنگی ئۆکراینا دەدەن
بەرپرسانی ئیسپانیا رایدەگەیێنن، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ڤالینسیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 205 کەس؛ ئاماژە بەوەش دەکەن، ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن و بەدوایاندا دەگەڕێن
رۆژی 5-11-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان رکابەرایەتی لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی دەکەن.
ئۆکراینا چەندین جار داوای لە ئەمریکا و رۆژئاوا کردووە رێگەی پێ بدەن چەکی دوورمەودا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی رووسیا بەکاربهێنێت، بەڵام داواکەی بەبێ وەڵام ماوەتەوە.
بەپێی راپرسییەک کە لەنێوان 14 تاوەکو 27 ئۆکتۆبەر کراوە، 20٪ـی دەنگدەرانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردووە و بەربژێری خۆیان لە دەنگدانی پێشوەختە هەڵبژاردووە، هەروەها 34٪ـی دەنگدەرانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، پلانیان هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، "چەندین جار رامانگەیاندووە کە پەیوەست بە پرسی سووریا، لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئامادەی دیالۆگین، لەسەرووی هەمووشیاندا دەوڵەتی تورکیا."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
بیابانی رۆژئاوا هەرێمێکی جێناکۆکە لە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا لەنێوان مەغریب و وڵاتی خۆدانپێدانراوی کۆماری عەرەبیی سەحراوی دیموکرات کە لەلایەن بەرەی پۆلیسارییەکانەوە بەڕێوەبرێت کە بەرەیەکی سیاسی و چەکدارییە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە نەعیم قاسم، ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵای لوبنان دەکات و دەڵێت، بەڕێوەبردنی پۆستەکە لەلایەن ئەوەە "بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوار سەربازیان لە شەڕی دژ بە چەکدارانی حەماس لە غەززە کوژراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر چەند پێگەیەکی نێو ئێران
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات وەڵامی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل نەداتەوە
هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری (Kurdish Studies) بووە لە پەیمانگەی نەتەوەیی زمان و شارستانیی رۆژهەڵات (INALCO) و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی.
شاری دۆگلاس لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا دەکەوێتە نزیک دیوارە تەلبەندکراوەکان، کە سنووری ئەمریکا و مەکسیک جیادەکاتەوە. دۆگلاس یەکەمین وێستگەی کۆچبەرە مەکسیکییەکانە کاتێک دەپەڕنەوە ئەمریکا.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، باڵەخانەی یەکێک لە کۆنترین و باشترین سینەماکانی بەیرووتی لوبنانە. ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کراوەتە پەناگە.
گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی هاشم سەفیەدین، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاستکردەوە.
دوای ئەوەی شا چارلس لەنێو پەرلەمانی ئوسترالیادا گوتارێکی پێشکێش کرد، ژنە پەرلەمانتارێکی ئوسترالی رووبەڕووی بووەوە و پێی گوت، "پاشای من نیت."
حکومەتی کۆریای باشوور هەڕەشەی ئەوە دەکات چەک بۆ ئۆکراینا دەنێرێت. ئەوەش دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر گوتی، کۆریای باکوور پلانی هەیە "ژمارەیەکی زۆر" سەرباز بۆ یارمەتیدانی رووسیا لە جەنگی دژی ئۆکراینا بنێرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لەو کاتەوەی جەنگی ئۆکراینا لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە 8 ملیۆن کەس کەمیکردووە و هۆکارەکەشی بۆ کۆچکردنی خەڵکی و کەمی رێژەی لەدایکبوون دەگەڕێنێتەوە
پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، 7 فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، دەستگیرکراوەکان ویستوویانە زانایەک بکوژن
بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریکردن لە دهۆک 31٪ بووە و کاژێر 15:00 گەیشتووەتە 51٪.
قایمقامی قەزای شێخان رایدەگەیێنێت، هەموو نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە پڕۆسەی دەنگدان لە قەزاکە رازین، ئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان تاوەکو کاژێر 16:00، گەیشتووەتە 70%.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دەنگدانی تایبەتدا هەموو دەنگە ئەلیکترۆنییەکان و فۆرمەکانی دەنگدان بە رێژەی 100٪ هاوتای یەکتری بوون، ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی گشتی کراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، هەریەکە لە مونا قەهوەچی، وەکو نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە هەولێر، رامسی حیکمەت حنا یوسف وەکو نوێنەری پێکهاتەی کریستیان لە هەولێر کە بەربژێری بزووتنەوەی بابلیۆنە زۆرترین دەنگیان لەنێو پێکهاتەکان لە بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر بەدەستهێناوە.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیێنێت، زۆری ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت نیشانەی ئەوەیە کە پێشێلکاری لە هەڵبژاردن کراوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە رەتدەکەنەوە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازەکان لە چەند شوێنێکی جیا جیای سنووری باشووری لوبنان کوژراو و بریندار بوون و دەشڵێت، "بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و کەسوکاری ئەوانەشی کە کوژراون ئاگادار کراونەتەوە".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو داوای لە هاونیشتمانیان کرد بەشداری دەنگدان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارێکدا ماندووبوون و تێکۆشانی خوێندکارانی بەرز نرخاند و داواشی لێیان کرد، "لەبیر نەکەن کە بڕوانامە بەتەنیا نیشانەی سەرکەوتنتان نییە لەڕووی پیشەیی و ئەکادیمی، ئەو بڕوانامەیە بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرتان تاوەکو ئەو زانست و زانینەی کە فێربوون بۆ خزمەتی کۆمەڵگە و دابینکردنی پاشەڕۆژێکی باشتر و گەشتر بۆ وڵاتی خۆتان بەکاربهێنن".
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دوایین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوای لە هاونیشتیمانیان کرد لە رۆژی دەنگدان بەشێوەیەکی مەدەنییانە ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دوایین رۆژی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە هاونیشتیمانیان کرد دەنگیان پێبدەن، داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد نەکەونە ژێر کاریگەریی هیچ گوشارێک، لەبەر ئەوەی "لەکاتی دەنگدان نازانرێت دەنگیان بە کام لایەن داوە."
لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند، "لە دوای 8ی تەممووزەوە، لە سلێمانی شاخ و بەرزاییەکان داگیر دەکرێن و دەفرۆشرێن، قاچاخچێتی بە دەرمان و ماددەی هۆشبەر و هێلکە و دوگەوە دەکرێت و پارەی دزراوی سلێمانی لە وڵاتانی دەرەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت."
بەرنامەی ئەمجارەی (100 کورسی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو؛ تەوەری سەرەکیی بەرنامەکە باسکردن بوو لە پلان و بەرنامەی بەربژێران بۆ بووژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی لە بارەگای ئەنجوومەنی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوو.
بەرەی تورکمانی کارنامەی خۆی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ کار دەکەن بۆ ئەوەی زمانی تورکمانی ببێتە زمانێکی فەرمی.
سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی حیزبەکەیدا داوایکرد، کە بە "حیکمەت"ـەوە بیر لەوە بکەنەوە، دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن و ویژدانی خۆیان بکەن بە دادوەر و گوتیشی پارتی هیچ کاتێک کەسی بە رکابەری خۆی نەزانیوە.
لە نوێترین بەرنامەی چوار بازنەی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداری چەند هاونیشتیمانییەکی هەرێمی کوردستان و بەربژێری 3 لایەنی سیاسی لە بازنەی سلێمانی، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی پڕۆژەکان و بەڵێندەرانی پارێزگای سلێمانی کرا.
بەرنامەی 100 کورسی یەکێکە لە بەرنامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لە رۆژانی هەڵبژاردندا پێشکێش دەکرێت. بەرنامەی ئەمجارە تایبەت کرا بە گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی.
لیستی هاوپەیمانی سەردەم، کە لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحموودەوە سەرکردایەتی دەکرێت لە هەولێر، بانگەشەیەکی فراوانی بۆ ناساندنی بەربژێرەکانی دەستپێکرد. سەرۆکی لیستەکە لە هەولێر رایگەیاند، رەنگە لەبەر دۆخی ناوچەکە هەڵبژاردن نەکرێت
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ناوهێنانی هەرێمی کوردستان بە زۆنی سەوز و زۆنی زەرد بە "دواکەوتوویی" ناوبرد و ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک ئەوان رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرن، لەبەر ئەوەیە کە خۆیان بە دڵسۆزی خەڵک دەزانن
لە نوێترین بەرنامەی چوار بازنەی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداری چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان و بەربژێری چوار لایەنی سیاسی لە بازنەی هەڵەبجە، باس لە دۆخی پارێزگای هەڵەبجە، کێشەکانی بە پارێزگابوونی شارەکە و پڕۆژەکانی هەڵەبجە کرا.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری پارتی لە زاخۆ کەرنەڤاڵێکی بۆ پاڵپشتی لە لیستی 190ـی پارتی رێکخست.
هەڵکەوت لالە ئەنوەر، بەربژێری پارتییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و مانگێکە بەهۆی نەخۆشییەوە بێهۆشە. کەسوکارەکەی دەڵێن، ناکشێتەوە و ناڕاستەخۆ بانگەشەیان دەستپێکردووە.
یەکێک لە بەڵێنەکانی بەربژێرێکی سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر ئەوەیە کە ئەگەر بچێتە پەرلەمان، یاسایەک دژی ئەو کەسانە دەردەکات کە ژنی دووەم دەهێنن و دەڵێت، "دەبێ بەپێ بچنە سەر چیای سەفین و بێنەوە".
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، 15 پێگەی حووسییەکانیان لە یەمەن بۆردوومان کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج لە هێرشەکەیان ئەوە بووە، ئاسایشی رێڕەوی دەریای سوور بپارێزن
کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی دەڵێت، کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی رۆژی 1ـی ئۆکتۆبەری 2024ـی ئێرانی دەرکردووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە درۆن لە عێراقەوە ئاراستەی بەرزاییەکانی گۆلان لە سووریا کراوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازیان کوژراون و 24ی دیکەش بریندار بوون
هەژاری لەنێو کۆمەڵگە و بنبڕکردنی یەکێکە لەو خاڵ و بڕگانەی کە بەشێک لە حیزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردوویانە بە بەرنامەی کاری خۆیان و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە سەرنجی دەنگدەران بەلای خۆیاندا رابکێشن.
لە نوێترین بەرنامەی چوار بازنەی تۆڕی میدیایی رووداو، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداری چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان، باس لە دیاردەی بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی کرا.
حیزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیێنێت، رێگەیان نەداوە سوپای ئیسرائیل بچێتە نێو چەند گوندێکی سەر سنووری لوبنان و دەشڵێت، سێ تانکی ئیسرائیلییان تێکشکاندووە.
محەممەد حاجی مەحموود، پەرلەمانی کوردستان بە هاوتای مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەقەڵەمدەدات
رۆژی دووشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2024، ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی، لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای ئیسرائیل لەنێو سنوورەکانی لوبنان کردووە.
هاوکات، بەرپرسێکی ئەمریکی بە واشنتن پۆستی گوتووە: ئیسرائیل ئەمریکای لە هێرشێکی زەوینیی سنوور بۆ سەر لوبنان ئاگادارکردووەتەوە کە دەکرێت لە زووترین کات دا دەستپێبکات
بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە رێژنە مەجید، بەربژێری لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان؛ کارزان عەزیز، بەربژێری لیستی گۆڕان لە بازنەی هەولێر؛ بوخاری جەمیل، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بازنەی هەولێر؛ هەرێم مەهدی، بەربژێری لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر؛ هیوا عومەر، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی هەولێر؛ ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەختیار سورچی، شارەزا لە بواری ژینگە بەڕێوەچوو.
مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکار، وەبەرهێنەر، بازرگانان و ئەندامانی ژووری بازرگانانی هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە ئایندەی قەوارەی هەرێمی کوردستانی پێوە بەندە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشەیەکی بەرزکردەوە کە تێیدا عێراق، سووریا و ئێران رەشکرابوون و بە "هیلالی تاریکی ئێران و هاوپەیمانەکانی" ناوی برد
عێراق و ئەمریکا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، لە 12 مانگی داهاتوودا کۆتایی بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانێتییەکە لە عێراق دەهێندرێت
حکومەتی ئیسرائیل وێنەیەکی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لە نیویۆرک بڵاوکردەوە کاتێك "رەزامەندی دەربڕیوە" هێرش بکرێتە سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت
ناوەندنی نیشتیمانی زریانەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، زریانی هێلین ئێستا گەیشتووەتە ئاستی سێیەم لە پلەبەندی بەهێزیی زریانەکان و هۆشداریشیدا خێرایی با گەیشتووەتە 120 میل لە کاژێرێکدا.
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین، لە کۆنفڕانسێکی رۆژانامەڤانیدا گوتی: "دەبێت گۆڕانکاری لە سیاسەتی چەکی ئەتۆمی وەکو ئاماژەیەکی تایبەت سەیر بکرێت".
رۆژی پێجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە پاکێجی هاوکارییەکەدا بڕی 3.5 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی جەنگ و بڕی 5.2 ملیار دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی تەرخانکراوە".
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، یەکەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی لوبنان لە راگەیێندراوێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە ماوەی ساڵی رابردووی بۆردوومانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان کوژراون و بریندار بوون.
سیروان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت. لەبارەی جموجۆڵەکانی داعشیش لە سنووری مەخموور گوتی، "بەگوێرەی زانیارییەکان جمووجۆڵەکانییان زیادیکردووە".
سەرۆکی بولگاریا لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە رووداوی راگەیاند، دەبێت لەڕووی دیپلۆماسییەوە هەوڵ بۆ وەستانی جەنگەکە بدرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ لایەنێک ناتوانێت لەڕووی سەربازییەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
زاڵمای خەلیلزاد بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گرنگە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن. داواشی کرد، رێز لە دەستووری عێراق بگیرێت و لە رێگەی دادگەکانەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لاواز نەکرێت
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، چین داوا لە هاووڵاتییانی دەکات "بە زووترین کات" ئیسرائیل جێبهێڵن
ئێران نێردەی حکومەتی ئەفغانستانی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد و نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر "بێڕێزیکردن" بە سروودی نیشتمانیی ئێرانی لەلایەن شاندێکی تاڵیبانەوە پێگەیاند
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا براوە نەبێت، ئیسرائیل لە دوو ساڵی داهاتوودا نامێنێت
چێن هۆلینگ دانیشتووی شەنگەهایە. ئەو پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگەکەی، وەکو پیاوانی دیکە لە دەرەوە کار ناکات. بەڵکو تەواوی کاتەکانی لە ماڵەوە بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی تەرخان کردووە.
لەبارەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا گوتی، "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانمان، جێگەی نیگەرانیی ئێمەن و بە دڵنیاییەوە وەڵامیان دەدەینەوە."
لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی چوار لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی دوێنێ جارێکی دیکە لە لوبنان ژمارەیەک ئامێری دیکەی پەیوەندیکردن تەقینەوە
بەگوێرەی راپرسییەک، زۆربەی فەلەستینییەکانی غەززە پێیان وایە هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری رابردوودا هەڵە بووە. زۆربەی فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژئاواش هەمان بۆچوونیان هەیە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، حیزبوڵڵا هۆشداری بە ئەندامانی دابوو کە جگە لەو سیستەمی پەیوەندییەی کە خۆی دیاریکردووە، نابێت ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن و هۆشداری دابوو لەوەی ئیسرائیل لەوێوە هێرشیان دەکاتە سەر.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رێگە بە گرووپی حەماسی فەلەستینی و حووسییەکانی یەمەن بدرێت لە عێراق کار بکەن، ئەوا ئامانجەکانی عێراق بۆ سەقامگیری، سەروەری و پێشڤەچوونی ئابووری تێکدەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، لەو کاتەی جەنگی نێوانیان لەگەڵ رووسیا دەستیپێکردووە، رووسیا 8 هەزار و 60 درۆنی جۆری (شاهید)ـی دروستکراوی ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەکارهێناوە.
سوپای ناوەندیی ئەمریکا - سێنتکۆم رایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی مانگی رابردوویان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، چوار سەرکردەی داعش کوژراون.
هەریەکە لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا سەرکۆنەی ئێرانیان کرد بەوەی مووشەکی بالیستی بە رووسیا دەدات بۆئەوەی لە جەنگی دژ بە ئۆکراینا بەکاریبهێنێت، هەروەها بەو هۆیەوە ژمارەیەک سزایان خستە سەر ئەو وڵاتە
سەرۆکی پارتی ئازادی نەمسا، بانگەشەی ئەوەش دەکات سەرجەم کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا دەکات رێگەی پێبدەن چەکی دوورمەودا بۆ پێکانی ئامانجەکان لەنێو رووسیا بەکاربهێنن و دەشڵێت، دەیەوێت لەو رێگەیەوە رووسیا ناچار بە دانوستاندن بکەن
وەزیری دەرەوەی سوێد رایگەیاند، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و وازیش لە سیاسەت دەهێنێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن بە رووداوی راگەیاند، رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەگۆڕاوە. ئاماژەی بەوەش کرد، "هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاری زۆر باشیان لەبارەی دیاریکردنی هەڕەشەی داعش کردووە."
پەیمانگەی توێژینەوەی جەنگی رایدەگەیێنێت، لە مانگی ئابی ئەم ساڵ رووسیا 477 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش زۆرترین ناوچەی ئۆکراینایە رووسیا لە دەستپێکی جەنگەکەوە کۆنتڕۆلی کردبێت.
گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان بەتەواوەتی ئامادەی هەڵبژاردنن و رەتیشی کردەوە پێش وادەی دیاریکراو، دەستیان بە بانگەشە کردبێت.
ئەو سەرکردەیەی داعش، بەگوتەی سێنتکۆم، "یارمەتی ئەو چەکدارانەی داعشی داوە کە پێشتر لە گرتووخانەکان هەڵاتوون، لەنێویاندا ئەو چەکدارانەی کە 29ـی مانگی رابردوو هەڵاتن".
نزیکەی دوو دەیەیە حکومەتی بەریتانیا لەنێو رێستۆرانت و باڵەخانە گشتییە داخراوەکانی دیکە جگەرەکێشانی قەدەخە کردووە؛ ئێستاش حکومەت بیر لەوە دەکاتەوە جگەرەکێشان لە هەموو شوێنە گشتییەکان قەدەخە بکات
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا فەرماندەی هێزەی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە گەیشتووەتە 20 هەزار و 433 کەس.
بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "حەوت سەربازیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە دا بریندار بوون و دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە."
پێدرۆ سانجێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت: "بۆ ئەوەی دژی هەڕەشەی سەر ئاسایشی کۆمەڵگەکانمان بووەستینەوە، گرنگە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە ئیسپانیا بیانگەڕێنینەوە وڵاتەکانی خۆیان، چونکە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە پەیامێکی روون و بەهێزە بۆ مافیاکان و ئەو کەسانەشی کە خۆیان دەخەنە ژێر دەستییان".
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، بەکارهێنانی کۆندۆم لەنێو مێردمنداڵانی ئەورووپا بەشێوەیەکی "بەرچاو" بەرەو کەمبوونەوە چووە.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، فڕۆکەی جۆری ئێف 16یان بۆ شکستپێهێنانی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی رووسیا بەکارهێناوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ئۆکتۆبەری رابردووەوە کە گرژیی نێوان حیزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل زیادیکردووە، 29 هاووڵاتی سووریایی لە لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.
نزیکەی 10 ساڵ بەسەر دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لە سووریا تێدەپەڕێت و بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دەڵێن، ژمارەیەکی بەرچاوی هاووڵاتییانیان خۆیان فێری زمانی رووسی دەکەن.
بەرپرسانی سەربازیی پۆڵەندا رایدەگەیێنن، ئاسمانی وڵاتەکەیان لەلایەن سوپای رووسیا لەکاتی هێرشکردنە سەر ئۆکراینا پێشێلکراوە، "پێدەچێت درۆن سنوورەکەی بەزاندبێت".
بەهۆی بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤییەوە، باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی میسر رایدەگەیێنێت، بەرپرسانی میسر چیدیکە رێگە نادەن کە سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری نێوان میسر و غەززە بمێنێتەوە.
رۆژی هەینی، 23ـی ئابی 2024، ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هەریەکە لە دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ستێفان سێژورن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا قسەی کردووە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان سەرکردەیەکی گرووپی حوڕاسەدینییان لە سووریا کوشتووە کە "بەرپرس بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو سووریا".
رۆژی شەممە، 24ـی ئابی 2024، پۆلیسی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی تایبەت بە 650 ساڵەی دامەزراندنی شاری زۆلینگن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان گەیشتە کیڤێی پایتەختی ئۆکراینا بڕیارە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا باس لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەست بکات.
وەزیری نوێی دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات بە 'دیالۆگ' کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
رۆژی هەینی، 23ـی ئابی 2024، کۆمپانیای لوفتهانزا لە راگەیێندراوێدا دەستپێکردنەوەی گەشتی کۆمپانیاکەی بۆ هەولێر راگەیاند و گەشتەکانیشی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەکات.
بەرپرسانی سڕبیا و بۆسنیا رایدەگەیێنن، لە سنووری نێوان هەردوو وڵاتەکە بەلەمێک ژێرئاوکەوتووە و بەوهۆیەوە لانیکەم 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، ئاماژە بەوەش دەکات، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن و زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی رزگاریان بووە خەڵکی سووریان.
لە گرتووخانەیەکی سەر بە سوپای ئۆکراینا لە هەرێمی سوومیی نزیک سنووری رووسیا هەموو ئەو سەربازە رووسییانەی تێدا دەستبەسەر کراوە کە لە هێرشەکەی سوپای ئۆکراینا بۆ سەر هەرێمی کورسکی رووسیا دەستگیرکراون.
بەڵگەفیلمی مەحموود ئێزدی کە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە بەرهەمهێندراوە بە بەشداری چەندین کەسایەتی لە دهۆک نیشاندرا.
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، سوپاکەیان لە هەرێمی کورسکی رووسیا پێشڕەوی زیاتری کردووە. رووسیاش دەڵێت، زیانی گەورەیان بە سوپای ئۆکراینا گەیاندووە
فڕۆکەیەکی سەربازیی رووسیا لە هەرێمی سیبیریای ئەو وڵاتە لەکاتی راهێنان کەوتەخوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستدا
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ویلایەتی نیوجێرسی باسی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد.
رێکخراوی پەروەردە و زانست و کولتووری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان- یونسکۆ بڵاوی کردووەتەوە: "لە سێ ساڵی رابردوودا، بەرپرسانی تاڵیبان ئەو بەرەوپێشچوونەی دوو دەیەیە لە کەرتی پەروەردەی ئەو وڵاتە هەبووە، سڕیویانەتەوە".
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی رووسیا دژایەتیی خۆی بۆ هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا دەربڕی و داواشی لە هەردوولا کرد دەست بە گفتوگۆ بکەن.
رۆژی 14ـی ئەم مانگە، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئۆکراینا پێش ئەو هێرشە هیچ ئاگادارییەکی نەداوە و ئەمریکاش لەو هێرشە بەشدار نەبووە. لەکاتێکدا پێشتر رووسیا رایگەیاندبوو، پاڵپشتیکارە رۆژئاواییەکانی ئۆکراینا ئاگاداری ئەو هێرشە بوونە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا شکستهێنانی هەمیشەیی رێکخراوی داعشە. لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەسەدەش گوتی، "هاوبەشی کاریگەری ئێمە بووە لە شەڕی دژی داعشدا."
پاتێڵ باسی لە رۆڵی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەو گرووپانە کرد کە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و گوتی، "رۆڵێکی هەیە بیگڕێت. ئەو رۆڵەش ئەوەیە کە بەشێک لە گرووپە خراپەکارە بەوەکالەتەکان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکاتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا باس لە هێرشی سوپای وڵاتەکەی لەنێو خاکی رووسیادا دەکات و دەڵێت، "چاومان لەوە نییە خاکی رووسیا داگیر بکەین." جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیاش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حکومەت و سوپای ئۆکراینا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، وەکو هاوبەشی سەربازیی بەتوانا سەیری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە کارکردن لەگەڵ ئەو هێزە بەردەوام دەبن تاوەکو دڵنیا دەبنەوە لەوەی داعش بەهێز نابێتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە داوا لە تورکیا دەکات، ئێران رازی بکات هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، "لەوانەیە ئێران ئەم هەفتەیە هێرشێکی بەرچاو بکاتە سەر ئیسرائیل".
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایدەگەیێنێت، پلانی ئاگربەست دەبێت لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی پێشتر بێت و هیچ گفتوگۆیەکی نوێ بۆ راگەیاندنی ئاگربەست قبووڵ ناکەن.
هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە راگەیێندراوێکدا داوایان لە ئێران و هاوپەیمانەکانی کرد، هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل، چونکە بەگوتەی ئەوان، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.
وەزارەتی دادی سوێد رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ وڵاتەکە کەمترین ژمارەی پەناخوازان وەردەگرێت، بۆ یەکەمجاریش لە 50 ساڵی رابردوودا "ئەوانەی لە سوێدەوە کۆچ دەکەن، زیاترن لەوانەی کۆچ دەکەن بۆ ئەو وڵاتە."
مارینا و جۆزێ هاوژینی یەکدین و هەردووکیان نابینان. سەردانی مۆزەخانەیەکی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایان کردووە. دەیانەوێت تێبگەن کە شوێنەوارە میراتییە جیهانییەکان و ئەوانەی لەلایەن یونسکۆوە خراونەتە لیستی سەیروسەمەرەکانی جیهان، چۆن دروستکراون.
خافێر تۆماس، سەرپەرشتیاری باخچە ئاژەڵان دەڵێت: "ئێمە لە میوەکان ئاسیکرێم بۆ ئاژەڵەکان دروست دەکەین. هەموو ئەو خۆراکانەی کە بۆ ئاژەڵەکان پێویستن بۆیان دابین دەکەین و بەگوێرەی جۆر و پێداوییستیان خۆراکیان بۆ دروست دەکەین".
بەشێکی دانیشتووانی دێر بەلەح، کە 10 مانگە بوونەتە قوربانیی سەرەکیی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بە هەڵبژاردنی یەحیا سینوار وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس دڵخۆشن و پێیانوایە دەتوانێت کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت، ئێران و حیزبوڵڵا ناچارن وەڵامی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و فوئاد شوکر، سەرکردەی حیزبوڵڵا بدەنەوە، بێ گوێدانەی ئەوەی ئەنجامەکەی چۆن و چی دەبێت.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داخستنی سێ پارت لەلایەن دەستەی دادوەریی عێراقەوە بە "دروست" ناودەبات.
رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونیشی ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.
کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا تیم وۆڵز، حاکمی ویلایەتی مینیسۆتای بە جێگری خۆی دیاریکرد.
رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئابی 2024، حکومەتی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هەریەکە لە ئیڤان گێرشکۆڤیچ، رۆژنامەڤانی ئەمریکی و پۆڵ ویلان، ئەندامی هێزی دەریایی ئەمریکا ئەمڕۆ پێجشەممە ئازاد کراون."
لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، دانیشتووان رووبەڕووی ململانێی پیسبوونی ژینگە و هەوا بوونەتەوە. لەکاتێکدا کە موەلیدە ئەهلییەکان و ئۆتۆمبێلەکان سووتەمەنییەکی زۆر و کوالێتی نزم دەسووتێنن، هەناسەی دانیشتووانی شارەکە ژەهراوی بووە. لە وەرزی هاویندایش دووکەڵێکی رەش ئاسمانی شارەکە دادەپۆشێت.
رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئابی 2024، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لە زاری چەند بەرپرسێکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاویکردەوە، ئەو بۆمبەی کە هەنییەی پێ کوژرا نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە شوێنی مانەوەی هەنییە شاردراوەتەوە.
لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دوو رۆژنامەڤانی کەناڵی جەزیرەی قەتەری کوژران و کەناڵەکەش رایدەگەیێنێت، رۆژنامەڤانەکانی "بەشێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کراون".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل بە رووداوی راگەیاند، هێرشەکەیان بۆ سەر ئامانجێک بووە کە هەڕەشە بووە لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان و دەشڵێت، "دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە خەڵکی خۆمان".
ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر پێگەیەکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان و دەڵێت، فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای کوشتووە.
مەسعود پزیشکیان لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەکو سەرۆککۆماری ئێران سوێندی یاسایی خوارد. پزیشکیان بەڵێنی باشترکردنی ئابووریی وڵاتەکەی دا و هیوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان خواست
سەرۆکی ڤەنزوێلا رووی دەمی کردە ئیلۆن مەسک و گوتی، "دەتەوێت شەڕ بکەیت؟ با شەڕ بکەین. ئیلۆن مەسک، من ئامادەم. لێت ناترسم. با شەڕ بکەین لە هەر شوێنێک کە بتەوێت."
(هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە - C4JR) کە لە چەند رێکخراوێکی سڤیلی عێراقی پێکدێت، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ) پڕۆژەیەک بۆ یارمەتیدان و قەرەبووکردنەوەی کوردانی ئێزیی رزگاربوو رادەگەیێنن
ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک لە واشنتن بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادیی ئێزدییەکان پانێڵێکی لەبارەی 'جینۆسایدی ئیزدییەکان' رێکخست و تێیدا باسی دۆخی ئێزدییەکان و پێداویستییە هەنووکەییەکانی ئێزدییەکان کرا.
رۆژی دووشەممە، 29ـی تەممووزی 2024، ڤێندانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند: "پێشبینی ناکەین هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ ببێتە هۆی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە ئاراستەی ئێران و رێزگرتنی زیاتر لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە ئێران. ئێمە بە کردارەکانیان بڕیار لەسەر سەرکردایەتی ئێران دەدەین. نەک بە قسەکانیان".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەکات تورکیا لە هاوپەیمانێتییەکە دەربکات، ئەوەش دوای گوتەکانی ئەردۆغان هات کە هەڕەشەی چوونە نێو ئیسرائیلی کردبوو.
ئەو راگەیێندراوەی حەماس دوای ئەوە هات، کە نێوەندگیرە میسرییەکان، قەتەرییەکان و ئەمریکییەکان رۆژی شەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەگەڵ نێردەی ئیسرائیل کۆبوونەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە حەماس گەیاند.
موقتەدا سەدر داوا لە موسڵمانان دەکات بایکۆتی کاڵای ئەمریکی و ئیسرائیلی بکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە گوایە کڕینی ئەو کاڵایانە خزمەت بە ئیسرائیل دەکەن.
بەرپرسانی رووسیا رایدەگەیێنن، شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک لە باشووری ئەو وڵاتە پێکیانداداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 140 کەسیش بریندار بوون.
لە شاری ساوسپۆرتی باکووری ئینگلتەرا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر کۆمەڵە کەسێک و لانیکەم هەشت کەسی بریندار کرد.
کامالا هاریس بە هەستێکی پڕ لە شانازی و بڕوابەخۆبوونێکی زۆرەوە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و میشێلی هاوژینی کرد.
لە نێوەڕاستی شاری پاریسی فەرەنسا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە کەمپەکان هێندراونەتە دەرەوە. بەرپرسانی فەرەنسا بڕیاریان داوە هەموو کەمپەکانی کۆچبەران کە دەکەونە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ئەم ساڵی پاریس دابخەن.
بایدن لە گوتارەکەیدا کە 11 خولەکی خایاند، دووپاتیکردەوە توانای هەیە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی بەردەوام بێت، بەڵام وای بەباش زانیوە دەرفەت بە کەسانی دیکە بدات.
بەرپرسانی ئەڵمانیا رایدەگەیێنن، "نێوەندی ئیسلامی هامبۆرگ"یان قەدەخە کردووە، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتیی لە حیزبوڵڵای لوبنانی کردووە
ئەو گۆرانییەی کۆمپانیای نایکی بەکاریهێنابوو بەشێوەیەی دوێت لەلایەن هونەرمەندێکی بەریتانی بەناوی کۆڵینز نێمی و هونەرمەندێکی کورد بەناوی بژی گوتراوە و ناوی گۆرانییەکەش (زێڕ)ـە کە تێیدا دەڵێت، "دەمەوێت زێڕەکەم لەبەر بکەم، وەک دایکێکی کورد لە لەندەنەوە بۆ کوردستان."
هەردوولا بڕیاریانداوە "کاربکرێت بۆ ئامادەکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا بۆ ئەنجامدانى دیدارى هاوبەشى زانستى نێوان خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان و تورکیا."
پزیشکی تایبەتی جۆ بایدن دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا کۆرۆنای تێپەڕاندووە و دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، دەبێت رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پێی وایە دەبێت ئاسایشی شنگال لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پۆلیسی نێوخۆیی شنگالدا بێت.
دەرهێنەری بەڵگەفیلمی (شاردنەوەی سەدام حوسێن) دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا پێشاندانی فیلمەکەی لە سینەماکانی لوبنان دەستپێدەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان باجی لەسەر چەند شوێنێک راگرت، ئەوەش بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران.
گرووپی بارمتەکان و خێزانە ونبووەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوو بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلای حەماسن، گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشبڕکێکەی رێکخستبوو، براوەش 800 هەزار لیرە سووری واتە نزیکەی 60 دۆلاری پێدرا.
پۆلیس دەڵێت، "تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و کەسێکی دیکەش کە ئامادەکاری بۆ هێرشەکە کردووە، دەستگیر کراوە."
ئەگەر بە تایەیەکی ئاسایی بتوانێت بە هەر لیترێک سووتەمەنی 10 کیلۆمەتر ببڕیت، ئەوا بە تایەی کەم هەوا دەتوانیت بە هەر لیترێک سووتەمەنی تەنیا 9.6 کیلۆمەتر ببڕێت.
پاسەوانی سنوورە ئاوییەکانی فەرەنسا دەڵێت، کۆچبەرێک لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاوە، ئەوەش دەبێتە دووەم کۆچبەر لە سێ رۆژی رابردوودا لەکاتی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا دەخنکێت
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کردووە و بەڵێنی پێداوە جەنگی ئۆکراینا بوەستێنێت
رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی ئیسرائیل دەوڵەتی فەلەستینی وەکو "هەڕەشە" بۆ سەر ئیسرائیل ناساند، ئەوەش رۆژێک دوای گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هات لە پەرلەمان (کنێست)، کە تێیدا بەڵێنی زیادکردنی گوشارەکانی سەر حەماسی دا
پۆلیسی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی تەلئەڤیڤ کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە کەسێک کوژراوە و هەشت کەسیش بریندار بوون.
میدیای لوبنانی ئاماژەی بەوە داوە، عەلی جەعفەر مەعتوق لە نیسانی ئەم ساڵ وەکو فەرماندەی ئەو هێزەی حیزبوڵڵا دیاریکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی عەلی ئەحمەد حسێن، فەرماندەی پێشووی هێزەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
28 مانگە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا مۆسکۆ دەستی بەسەر نزیکەی 20٪ـی خاکی ئۆکراینادا گرتووە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 13 کەسی لە بازنەی هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. بەرپرسێکی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حیزبە دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن دەنگیان زیاد بکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بابەتێکی لەژێر ناوی (پەیامی من بۆ جیهانی نوێ) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ستایشی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین و رووسیا دەکات؛ رەتیشی دەکاتەوە حکومەتەکەی بچێتە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا
کێنزا لەیلیی مەغریبی یەکەم مۆدێلی ژیریی دەستکردە لەنێو هەزار و 500 بەربژێری دیکەی دروستکراوی ژیریی دەستکرد، بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردا.
سەرۆکوەزیرانی نەرویج رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 بە ئۆکراینا دەدەین. ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە هاوپەیمانی ناتۆ بڕیاریدا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بداتە ئۆکراینا.
سوپای ئیسرائیل رادەگەیێنێت، رۆژی چوارشەممە بە تۆپ و تانک هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئاماجێکی سوپای سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلان.
سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە شاری غەززە، دەوروبەری شاری رەفەح و شاری خان یونس دەستپێکردووە
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 14 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا.
رێبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیێنێت، گرووپەکەی ئامادەیە هەر بڕیارێکی حەماس لەبارەی ئاگربەست قبووڵ بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئاگربەست جێبەجێ بکرێت، هێرشی سەر سنوورەکانی ئیسرائیل دەوەستێنن.
رێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی "ئینتەرپۆل" رایدەگەیێنێت، کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان زۆرترین ئۆتۆمبێلی تێدا دەدزرێت. بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەش ساڵی رابردوو، زیاتر لە 105 هەزار ئۆتۆمبێل لەو وڵاتەدا دزراون.
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنەی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کرا و مۆسکۆ بەوە تۆمەتبار کرا کە "بەشێوەیەکی سیستماتیکی" هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
بەرپرسانی سوێد دەڵێن، یاسای یەکگرتنەوەی ئەندامانی خێزان قورستر دەکەن و پشکنینی DNA بەشێوەیەکی فراوانتر و وردتر بۆ ئەو پەناخوازانە دەکەن کە دەیانەوێت بەو پڕۆگرامە بچنە ئەو وڵاتە.
سەرۆکی رووسیا بەرزترین مەدالیای مەدەنیی وڵاتەکەی بە سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەبەخشێت
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەڵێت، رووسیا بەڵێنی داوە ئەو چەکدارە هیندستانیانەی لە ریزی سوپاکەیدا شەڕ دەکەن، ئازاد بکات
ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دەرەوەی سنوور، هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.
کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پێڵاو و جلی وەرزشیی ئەمریکی - نایک ڤیدیۆیەکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە کە ناوی کوردستانی تێدا هاتبوو. گومان دەکرێت سڕینەوەی ڤیدیۆکە پەیوەندیی بە وشەی "کوردستان"ـەوە هەبووبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای رووسیا ژمارەیەکی زۆر مووشەکی ئاراستەی چەند شارێکی ئۆکراینا کرد و بەهۆیەوە لانیکەم 33 کەس کوژران و 125 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوازدە کۆچبەری خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە بیابانێکی جەزائیر لە رێگەی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، چوار لەو کۆچبەرانە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەتەوە. ئەنجوومەنی باڵای داوەریی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاساییان تاوتوێ کردووە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری سەرەکیی کۆمارییەکان رایگەیاند، دیبەیتەکەیان باش بەڕێوەچووە، بەڵام دەشڵێت: "دیبەیت لەگەڵ درۆزن قورسە".
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم دیبەتی سەرۆکایەتیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، باسی لە جەنگی غەززە کرد و حەماسی بە "بەردەوامیدان بە شەڕەکە" تۆمەتبار کرد. ترەمپیش بایدنی بە "لایەنگری فەلەستین" تۆمەتبار کرد.
جۆ بایدن لە دیبەتەکەیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە "رەوشتی پشیلەی کۆڵانەکانی هەیە".
کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەکەیان پێشوازی لە دیاریکردنی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
حکومەتی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، رازی بووە رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی ئەو بیانییانە ئاسانتر بکات کە "ستایشی تیرۆر دەکەن."
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات، ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە 2.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن
هاوژینی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ دەدەن کودەتا دژی بنیامین نەتەنیاهوو ئەنجام بدەن
باڵیۆزی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عێراق لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ "بەرەوپێشچوونی باشی بەدەستهێناوە." ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار لە پێنج ساڵی رابردوودا راپۆرتێکی پێشکێش کردووە
گوتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوا وەڵامێکی گونجاویان دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت هیچ وڵاتێک بەهەشتێکی سەلامەت بۆ حەماس دابین بکات.
بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، 81 دەزگای میدیایی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە وڵاتەکەیان قەدەخە دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا چەندین دەزگای میدیایی رووسیای قەدەخە کرد
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا و سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا دەرکرد؛ هۆکارەکەشی بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ژێرخانی ئابووریی ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
بەرپرسانی دوورگەی کاپری لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنن، بەهۆی بێئاوییەوە رێگە نادەن گەشتیاران و ئەو کەسانەی خەڵکی دوورگەکە نین، سەردانی دوورگەکە بکەن.
رۆژی هەینی یەکێتیی ئەورووپا بە فەرمی رازی بوو گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامێتیی ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا لە یەکێتییەکە دەستپێبکات
سەرۆکی رووسیا هۆشداریی دایە کۆریای باشوور لەوەی "هەڵەیەکی گەورە" دەکەن، ئەگەر چەک بدەنە ئۆکراینا.
بەرپرسانی تەندروستیی ویلایەتی تامیل نادو رایانگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 34 کەس گیانیان لەدەستدا و 100 کەسی دیکەش بردرانە نەخۆشخانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی فەلەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساندووە، ئاماژە بەوەش دەکات ئەوان پاڵپشتی لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکەن.
بەرپرسانی پاکستان رایدەگەیێنن، هاووڵاتییەکی هیندی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان بەتۆمەتی "سووکایەتیی بە قورئانی پیرۆز" کوژراو پاشان ئاگر لە تەرمەکەی بەردرا.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، لەوەتەی جەنگی ئۆکراینا لە شوباتی 2022ـەوە دەستیپێکردووە زیاتر لە 6.5 ملیۆن کەس لە ئۆکراینا پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دەوروبەر.
مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری هۆڵەندا دەبێتە سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەوەش دوای ئەوەی هەر 32 وڵاتەکەی هاوپەیمانیی ناتۆ رازی بوون.
لە ناوەندێکی پزیشکیی تایبەت بە کۆچبەران لە پاریس کە لەلایەن رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان نییە بەبێ بەرامبەر چارەسەر وەردەگرن، بەڵام بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیک دادەخرێن، کە لە 26ـی تەممووز لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
کۆشکی سپی رایگەیاند، دەریاوانێکی فیلیپینی لە هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر کەشتییەکی دەریای نێوەڕاست کوژراوە
راوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکراینا مەرجەکانی پووتین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رەتدەکاتەوە و بە "دوور لە لۆژیک" ناویان دەبات
وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا دەڵێت، لە 21ـی ئەم مانگەوە تاوەکو لانیکەم 15ـی ئۆکتۆبەر، هەناردەکردنی گەنم بۆ ئەورووپا رادەگرێت، ئەوەش نیگەرانی ئەورووپای لێکەوتووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت نرخی گەنم بەرز بکاتەوە.
ئەمریکا کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران رادەگرێت تاوەکو کەیسەکانیان یەکلایی دەکرێنەوە، کەیسی هەر کۆچبەرێک لەو ناوەندانە قبووڵ بکرێت، دەتوانێت بە ئازادی بچێتە نێو ئەمریکا
بەرپرسانی رووسیا رایدەگەیێنن، سوپای وڵاتەکەیان دوو گوندی دیکەیان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە
نووسینگەی سەرۆکی مالاوی رایدەگەیێنێت، فڕۆکەکەی ساولۆس چیلیما، جێگری سەرۆکی وڵاتەکەیان بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە و هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان نۆ کەس بووە، گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، هەر گۆرانکارییەک لە گرێبەستەکانی نەوت رووبدات، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی رازی ببێت، دەشڵێت: "نابێت گۆڕانکاری دارایی بەسەر گرێبەستەکان بێت."
بەرپرسانی فینلاند رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن فڕۆکەکانی سوپای رووسیا لە کەنداوی فینلاند ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە.
بەرپرسانی حیزبوڵلای لوبنانی رایدەگەیێنن درۆنێکی ئیسرائیلییان لەنزیک سنوورەکانی لوبنان خستووەتە خوارەوە، سوپای ئیسرائیلیش خستنە خوارەوەی درۆنێکی لە نزیک سنوورەکانی لوبنان راگەیاند.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەنگی زۆرینە، پرۆژەیاسایەکی ئەمریکای بۆ راگرتنی جەنگی غەززە پەسند کرد.
سوپای رووسیا دەڵێت، هێزەکانیان گوندێکیان لە هەرێمی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 11 کارمەندیان لە یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە دەستگیر کراون، داواش دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێن
سەرۆکی ئۆکراینا وەڵامی سەرۆکی رووسیای دایەوە و گوتی، لەلایەن گەلی ئۆکرایناوە رەوایەتیی پێدراوە و پووتین مافی ئەوەی نییە لەو بارەوە قسە بکات
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دەڵێت، تەرمی 11 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزراونەتەوە کە ویستوویانە لەوێوە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڕۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا حەماس وەڵامی پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربەست نەداوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەو گرووپەن دەکەن.
ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، لە هەر چوار منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ لە جیهاندا یەکێکیان رووبەڕووی هەژارییەکی تووندی خۆراکی بووەتەوە و ئامادەیە بۆ تووشبوون بە بەدخۆراکییەکی کوشندە.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە مەبەست گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەست درێژ دەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەر رێککەوتنێک ئاگربەستی هەمیشەیی تێدا نەبێت، حەماس رەتی دەکاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەر کۆچبەرێک لە سنوورەکانی مەکسیکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بچێتە نێو وڵاتەکەی، دەرفەتی وەرگرتنی مافی مانەوەی نابێت و رەوانەی مەکسیک دەکرێتەوە
زانکۆی دهۆک رێککەوتنێکی لەگەڵ پەیمانگەی سیاسەتی جیهان لە واشنتن واژۆ کرد
رۆژی 6 تاوەکو 9ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت. 373 ملیۆن کەس بۆ دیاریکردنی 720 کورسیی پەرلەمانەکە مافی دەنگدانیان هەیە. بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، سۆسیال دیموکراتەکان و کریستیان دیموکراتەکانی ئەورووپا "هاوسۆزی گەلی کوردن."
میدیای فەرمیی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری حەلەب لە سووریا، راوێژکارێکی ئێرانی کوژراوە. سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش دەڵێن، 16 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پێمانوایە هەر چوار بارمتەکە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەمان دژی حەماس لە ناوچەی خان یونس لە غەززە کوژراون.
حکومەتی نوێی پۆرتوگال رایدەگەیێنێت، سیاسەتی وڵاتەکەیان بەرامبەر بە کۆچبەران تووندتر دەکەن، ئەو یاسایەی پێشتر هانی کۆچبەرانی داوە بۆ کۆچکردن بۆ پۆرتوگال هەڵدەوەشێننەوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا هەڵوێستی بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە نەگۆڕاوە. لەبارەی پرسی کورد لە باکووری کوردستانیش گوتی، "پێشتر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان لەسەر ئەو پرسە روونکردووەتەوە."
د. فیلیپ کۆتلەر کە بە "باوکی مارکێتینگی هاوچەرخ" ناسراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ ستراتیژیک ئاڵایس (Strategic Allies) کتێبی بنەماکانی مارکێتینگی هاوچەرخ (Essentials of Modern Marketing) - چاپی عێراق بڵاودەکاتەوە
بەرپرسانی ئۆکراینا داوا لە هاوپەیمانەکانیان دەکەن ئازادیی زیاتر بە سەربازەکانیان بدەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئامانجە سەربازییەکانیان لەنێو خاکی رووسیا
دەزگای هەواڵگریی رۆمانیا رایگەیاند، هێزەکانی دژەتیرۆر کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە بە مۆلۆتۆڤ هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بوخارێستی پایتەختی ئەو وڵاتە
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە حکومەتی چین بڵایکردوونەتەوە، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، رێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی چین نزیکەی 15٪ بووە، لەکۆتایی ئەم مانگەش نزیکەی 12 ملیۆن قوتابی دیکە زانکۆ تەواو دەکەن و پێویستییان بەکار دەبێت.
عەرەبی هاوردە لە کۆتایی مانگی ئایار لەبەردەم دادگەی عەفرین لەدژی بڕیارێکی دادگەکە گردبوونەوە، ئەوان داوای دوورخستنەوەی دادوەرێکی کورد و بەرپرسێکی ئەنجوومەنی خۆجیی عەفرین دەکەن.
بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، هەشت کەسیان بە تاوانی "تیرۆر" لەسێدارە داوە، ئەوە سێیەمین گرووپە لە ماوەی مانگی رابردوودا لە عێراق بە هەمان تۆمەت لەسێدارە درابن
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیێنن، جۆن بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆت و بەندەکانی لەسەر ئۆکراینا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی نێو رووسیا، هەڵگرتووە.
بەرپرسانی ئەمریکا رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن لە جەنگی دژی ئۆکراینا مووشەکی بالیستیی دروستکراوی کۆریای باکوور بەکاردەهێنێت.
رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی سلۆڤینیا دەنگ لەسەر ئەوە دەدات دەوڵەتی فەلەستین وەکو وڵاتێکی فەلەستین بناسێنێت یاخود نا.
دادگەی نیویۆرک دۆناڵد ترەمپی بە تاوانبار ناساند بەوەی بەنهێنی پارەی داوەتە پۆرن ستارێک تاوەکو کەیسەکەی بشارێتەوە
رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرناوی بێستوون تۆکی رووداو رایگەیاند، ئەو لەگەڵ دواخستن و پێشخستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە و "دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت."
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، داوایان لە لایەنەکان کردووە "کاتی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف" بۆ پەرلەمانی کوردستان دیار بکەن. لەبارەی هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستانیش، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، مەرجەکانی هەڵبژاردن لەو ناوچەیەی سووریادا نین.
رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، ئاگەداری دۆخی قەزای خوورماتووە و ئاماژەی بەوەش کرد، "ساڵانێک هەندێک کێشە تووشی پێکهاتەی دیاریکراو کراونەتەوە".
عەممار حەکیم لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی بێستوون تۆکی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، دەستووری عێراق پەنجەرەی بۆ دروستکردنی هەرێمی دیکە واڵا کردووە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ببنە هەرێم.
ئەمنستی دەڵێت، ساڵی رابردوو لە جیهاندا 1153 کەس لەسێدارە دراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی هاووڵاتییانە لەسێدارە بدرێن لە ساڵی 2015وە
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری دیار کوردە، پەیامنێری رووداو لە واشنتن گوتی، ئاگاداری قسەکانی موقتەدا سەدرە، بەڵام ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەکاردەهێنن "بۆ ئەوەی دەرفەتەکان بۆ هەموو عێراقییەکان فراوان بکەین و پاڵپشتی لە سەقامگری ئەمنیەتی عێراق و سەروەریی عێراق بکەین."
هەریەکە لە ئیسپانیا، نەرویج و ئێرلاند بە فەرمی فەلەستینیان وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح کە کەمپێکی ئاوارەکانی کردە ئامانج، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. بەشێک لە وڵاتان داوا دەکەن ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر شارەکە رابگرێت و رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت.
میدیای فەرمیی چین رایدەگەیێنێت، هەشت کەس لە پارێزگای هوبێی لەو وڵاتە بە چەقۆ کوژراون و کەسێکیش لە رووداوەکەدا بریندار بووە.
رووسیا رۆژی پێنجشەممە ژەنەراڵێک و بەرپرسێکی باڵای بەرگریی وڵاتەکەی بە تۆمەتی "گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات" دەستگیرکرد.
ئیلۆن مەسک رایدەگەیێنێت، لە داهاتوودا ژیریی دەستکرد دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو کارێک بکەن و "هیچ یەکێک لە ئێمە کاری نامێنێت".
لە دوورگەی مایۆرکا لە ئیسپانیا بنمیچی چێشتخانەیەک داڕما و بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، دۆخەکە مەترسیدارە بۆ ئەمریکییەکان
وەزارەتی پارێزبەندی یاسایی هۆڵەندا رایدەگەیێنێت، چیدیکە رێگە بە هاووڵاتییانی نادات منداڵانی بیانی بەخێوبکەن.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، مانۆڕەکە لە "ناوچەی سەربازی باشوور" دەکرێت کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکراینا و بەشێک لەو خاکەی ئۆکرایناش دەگرێتەوە کە رووسیا دەستی بەسەردا گرتووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 14 هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی هەرێمی خارکیڤ لە ئۆکراینا ئاوارە بوون.
ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران راگەیاند و دەڵێت، پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلی ئێران دووپاتدەکەنەوە.
هێلیکۆپتەری Bell 212، کە سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی دەگوازتەوە و کەوتە خوارەوەو تێکشکا، لەلایەن کۆمپانیای Bell Helicopterـی ئەمریکی دروستکراوە و ساڵی 1968 یەکەم فڕینی پێ کراوە.
کۆمپانیایەکی سکیوریتی لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا، لەجیاتی مرۆڤ رۆبۆت بۆ چاودێری بەکاردەهێنێت. رۆبۆتەکە مرۆڤ ئاسا دەتوانێت بتبینێت و قسەشت لەگەڵ بکات
دانیشتووانی دوورگەی کالیدۆنیای نوێ لە باشووری رۆژئاوای زەریای هێمن، کە لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە لەژێر فەرمانڕەوایی فەرەنسادایە، لە رۆژی چوارشەممەوە دژی دەرکردنی بڕیارێک لە پەرلەمانی فەرەنسا، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، لە شاری روان لە باکووری ئەو وڵاتە، "چەکدارێک"یان کوشتووە کە ویستوویەتی ئاگر لە پەرستگەیەکی جووەکان بەربدات.
لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای تەمەن نزیکەی پێنج ساڵ زیاد دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە توێژینەوەکە دەریخستووە، تەندروستیی گشتی بەهۆی قەڵەوی و پەستانی خوێن لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەچێت.
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، پێنج سەربازیان لە باکووری کەرتی غەززە بە هەڵە کوژراون و حەوت سەربازی دیکەشیان بریندار بوون.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لە قۆناخی یەکەمدا 5 هەزار و 700 کۆچبەر رەوانەی رواندا دەکەن، بەڵام تائێستا زیاتر لە نیوەی ئەو کۆچبەرانە خۆیان لە حکومەت شاردووەتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئایرلاند رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی لەکۆتایی ئەم مانگە دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا دەنێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایدەگەیێنێت، ئاوارەی نێوخۆیی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە و پار گەیشتووەتە 79.5 ملیۆن کەس
میدیای لوبنان رایدەگەیێنێت، سوپای ئیسرائیل بە هێرشێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلێکی لە باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج. سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا ئاشکرای دەکات، فەرماندەیەکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، لە 6ی ئەم مانگەوە تائێستا، نزیکەی 450 هەزار کەس لە رەفەح ئاوارە بوون
لە نوێترین توێژینەوەدا کە لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا بڵاوکراوەتە، دەرکەوتووە هاوینی رابردوو بە درێژایی 2000 ساڵی رابردوو گەمترین بووە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی دەستێوەردانی فەرمی لە کەیسی جینۆسایدی دژ بە ئیسرائیل لە دادگەی نێودەوڵەتیی داد دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکانی نێو سووریا دەکەن بە شێوەیەک کار بکەن کە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رەخنە لە شێوازی مامەڵەکردنی بەرپرسانی نەمسا لەگەڵ پەناخوازان دەگرێت و دەڵێت، لە نەمسا "پەنابەران لە دۆخێکی وەکو دەستبەسەرکردندا دەژین و دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ناگات."
لە هەرێمی نۆرماندی لە فەرەنسا لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەک، هێرش کرایە سەر کاروانێکی پۆلیس و دوو ئەفسەر کوژران، زیندانییەکە و هێرشکەرەکانیش هەڵاتن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایش کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق بەشێوەیەکی قۆناخبەندی رێک و بەرپرسیارانە کۆتایی پێبهێندرێت.
کۆمەڵەی پیشەسازیی دیجیتاڵی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، لە دوو ساڵی رابردوودا، ئەو هێرشە سایبەرییانەی لەلایەن رووسەکانەوە کراون، دووهێندە زیادیان کردووە. ئەوانەی لەلایەن چینییەکانیشەوە لە ئەڵمانیا کراون، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو 50٪ زیادیان کردووە.
کارمەندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاتێک کوژراوە، کە کاروانێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ویستوویانە سەردانی نەخۆشخانەی ئەورووپی لە شاری رەفەح بکەن.
بەرپرسانی مەکسیک رایدەگەیێنن، رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی مۆرێلۆس لە نزیک شاری مەکسیکۆی پایتەخت روویداوە، بەو هۆیەوە لانیکەم هەشت کەس کوژراون.
ئێستا زیاتر لە هەر کاتێک غەززەییەکان مەترسیی برسێتییان لەسەرە و بە ناچاری بۆ چەندەمین جار لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا ئاوارە دەبنەوە. دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە چیدی شارەکەی باشووری کەرتی غەززە سەلامەت نییە
کەناراوەکانی جەنگەڵی دانکیخە لە فەرەنسا و ژمارەیەک کۆچبەر کە زۆربەیان هاونیشتیمانی کوردن چاوەڕێی گەیشتنی یەختەکەیانن.
حکومەتی سلۆڤینیا رایدەگەیێنێت، پڕۆژەیاسایەکییان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ئامادە کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە تەممووزی ئەمساڵ پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات.
حکومەتی تایلاند رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لانیکەم 61 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش زیاترە لە ژمارەی هەموو ئەوانەی پار لە وڵاتەکە بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایدەگەیێنێت کە نوێنەرانی گرووپەکە میسریان بەرەو قەتەر بەجێهێشتووە، حەماس دەشڵێت، "تۆپەکە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە یاریگەی ئیسرائیل دایە".
ساڵانە هەزاران خانوو لە کالیفۆرنیا بەهۆی سووتانی دارستانەکانەوە هەڕەشەی سووتانیان لەسەرە.
کۆمپانیای بایدانسی چینی، کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکە، رایدەگەیێنێت، لە دادگە سکاڵایەکیان دژی یاسایەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ قەدەخەکردنی تیکتۆک تۆمار کردووە
حیزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیێنێت، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل و چەند سەرباز و ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج
بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەلایەن نێوەندێکی توێژینەوە لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە پەناخوازان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەژادپەرستی و جیاوازی نەتەوایەتی رووبەڕووی هەژاری دەبنەوە.
پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی بەشێکی زۆری ئەو لافاوەی لە جیهاندا هەیە بەهۆی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی کارەساتە سرووشتییەکانە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا میدالیای ئازادیی سەرۆکایەتی بەخشییە 19 کەسایەتیی ئەمریکی، لەنێویاندا نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
لە نوێترین راپۆرتیدا یونسکۆ رایدەگەیێنێت، 70٪ـی ئەو رۆژنامەڤانانەی کە لە جیهاندا کار لەسەر ژینگە دەکەن، رووبەڕووی هەڕەشە، پەلاماردان و گوشار دەبنەوە.
وەزارەتی بەرگریی سووریا رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشق هەشت سەربازی سوپا بریندار بوون.
بەرپرسانی بەرازیل رایدەگەیێنن، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە باشووری وڵاتەکە دیواری بەنداوێک رووخاوە و لانیکەم 29 کەس گیانیان لەدەستداوە. حکومەتیش دۆخی نائاسایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کارەساتی سرووشتی راگەیاندووە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
حکومەتی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیرابوو، لە غەززە گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسانی کۆشکی سپی رەتی دەکەنەوە، ئێران پێش ئەوەی هێرشەکەی سەر ئیسرائیل بکات، ئاگاداری کردبنەوە؛ ئەو هەواڵانەیش لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە بە "گاڵتەجاڕ" ناودەبەن
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوانەی لە هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا کوژران "لە کاری تیرۆریستی دژ بە ئیسرائیل تێوەگلاون".
لە عومان بەهۆی لافاوەوە لانیکەم 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان قوتابین، تیمەکانی بەرگریی شارستانی وڵاتەکە بەدوای تەرمەکاندا دەگەڕێن.
سوپاسالاری ئیسرائیل لە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل، کە شەوی شەممەی رابردوو لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کرا، قسەی بۆ سەربازانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئەمنییەتی کارمەند و پێرسۆنێلەکان و هابەشەکانیان، لەنێویاندا عێراق.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە "نایاب" ناودەبات و دەڵێت، چاومان لە کۆبوونەوەی سوودانییە لەگەڵ سەرۆک بایدن "لە کاتێکی نزیکدا."
رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی ئۆکراینا یاسایەکی نوێی بۆ سەربازیی پەسند کرد. یاسا نوێیەکە حکومەت ناچار دەکات پڕۆسەی بە سەربازیکردن فراوانتر و ژمارەی سەربازەکانی زیاتر بکات، بەوەش یارمەتیی ئەو سەربازانە دەدات کە لە جەنگدان، پشوویەک وەربگرن.
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، سێ مێرمنداڵیان لە رۆژئاوای وڵاتەکە دەستگیر کردووە، کە "پلانیان هەبووە هێرشێک" بکەن.
حکومەتی فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستین نەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران: نامانەوێ ناوچەکە تووشی شەڕێکی دیکە بکەین
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس/ئۆرشەلیم داوا لە کارمەندەکانی و ئەندامانی خێزانەکانیان دەکات، سەردانی دەرەوەی شارەکانی ئیسرائیل نەکەن.
دوای زیاتر لە سێ دەیە لە رووداوە خوێناوییەکەی هێرشکردنە سەر نێوەندێکی جووەکان لە شاری بۆینس ئاریس، دادگەیەکی ئەرجەنتین ئێرانی بە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بە "دەوڵەتی تیرۆر" ناوی دەبات.
کەتیبەی سیبریا سەر بە سوپای ئۆکراینان، بەڵام هەموو ئەندامەکانی کەتیبەکە هاووڵاتیی رووسیان و دژی وڵاتەکەیان دەجەنگن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، ئیسرائیل جگە لە غەززە سیناریۆ بۆ ناوچەی دیکەش ئامادە دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات، هەرکەسێک زیان بە ئیسرائیل بگەیێنێت، زیانی پێدەگەیێنن.
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە بارهەڵگرێک کەوتووەتە نێو رووبارێک و بەو هۆیەوە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 11 درۆنی حووسییەکانییان خستووەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات حووسییەکان رایانگەیاند، کەشتییەکی ئیسرائیلی و کەشتییەکی ئەمریکییان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج.
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی رایدەگەیێنێت کە سەرجەم گەشتەکانی بۆ تاران وەستاندووە، هۆکارەکەشی بۆ خراپی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕاندووەتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری ئۆرال، لافاو لە چەند ناوچەیەکی رووسیا و کازاخستان دروستبوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 110 هەزار کەس دەربەدەر بوون.
لە شاری فیلادێلفیای ویلایەتی پێنسیلڤێنیای ئەمریکا، تەقەی هەڕەمەکی بەنێو ژمارەیەک لە خەڵكدا کراوە کە دەگوترێت سەرقاڵی مەراسیمەکانی جەژنی رەمەزان بوون.
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایدەگەیێنێت، حکومەتی وڵاتەکەی کار دەکات بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکات بەگوێرەی یاسا نوێیەکەی یەکێتیی ئەورووپا کۆچبەران بەسەر وڵاتانی یەکێتییەکە دابەش بکرێن.
پەرلەمانی سوێد بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی پەسند کرد، کە تێیدا دەسەڵاتی پۆلیس فرانتر دەکات و رێگە بە پۆلیس دەدات، لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە بەبێ فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران بگەڕێت.
یەکێتی ئەورووپا پڕۆژەیاسایەکی مشتوومڕهێنی لەبارەی چاکسازی لە سیستمی پەنابەری بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی تێپەڕاند.
ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا [ئەنجوومەنی نوێنەران] لە نامەیەکدا داوا لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکەن کار بۆ ئازادکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی – رووسی بکەن، کە لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقەوە بە بارمتە گیراوە.
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش، جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ دەستگیرکردووە و تۆمەتی ئەوەیان لەسەرە کە دوو کچی کوردی ئێزدییان لە عێراق و سووریا بە کۆیلە کردووە.
ئەحمەد ئەبو عەمار هاووڵاتییەکی غەززەیە و دەڵێ "جەژنی ئەمساڵ جیاوازە، لەبەر ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی هەن. لە دۆخێکی ئاساییدا لە کاتی جەژن جل بۆ منداڵەکانمان دەکڕێن، بەڵام ئێستا تەنیا بۆ خۆراک دەگەڕێین بۆ منداڵەکانمان، یان تەنیا بەدوای شوێنێک دەگەڕێین بۆ ئەوەی تێیدا سەلامەت بین."
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەڵێت، پێشنیازەکەی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە بە خواستی ئەوان نییە، بەڵام هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن و وەڵامەکەی دەدەنەوە نێوەندگیران.
بەرگریی شارستانیی ئیتاڵیا دەڵێت، تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە شاری بۆلۆنیا لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، هاووڵاتییەکی تاجیکستانییان دەستگیر کردووە کە چەکداری داعش بووە و 10 ساڵ پێش ئێستا لە ریزەکانی رێکخراوی داعش لە سووریا شەڕی کردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، رۆژی هێرشکردنە سەر شاری رەفەحیان دیاری کردووە، ئەوە لەکاتێکدایە چەندین جار هۆشداری بە ئیسرائیل دراوە بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر شارەکە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 196 کارمەندی رێکخراوە مرۆییەکان لە جەنگی غەززەدا کوژراون و داواش دەکات، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری کوژرانیان پێکبهێندرێت.
سوپای ئەمریکا دەڵێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 94 ئۆپەراسیۆنیان لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا ئەنجامداوە و 18 چەکداری داعشیان کوشتووە و 63 چەکداری دیکەشیان دەستگیر کردووە.
بەرپرسانی رووسیا رایدەگەیێنن، لەنێو مۆبایلی یەکێک لە تۆمەتبارەکانی هێرشکارەکانی هۆڵەکەی مۆسکۆ چەندین بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە هێرشکارەکە سەر بە ئۆکراینا بووە.
بەرپرسانی ئیسرائیل چەندینجار رایانگەیاندووە، رێگە نادەن ئێران و گرووپە نزیکەکانی پێگەی خۆیان لە سووریا بەهێز بکەن، بە تایبەتی لەو ناوچەیەی نزیکە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە.
هاووڵاتییانی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەرەو ئەو شوێنانە دەڕۆن کە بارهەڵگرەکانی رێکخراوە مرۆییەکان ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەن. وەک خۆیان باسی دەکەن، هەندێکجار دەبێت چەند کاژێرێک چاوەڕێ بکەن تاوەکو بڕێک ئارد لە رێکخراوەکان وەردەگرن.
سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری دەدات لەوەی کە رووسیا یارییەکانی ئۆڵۆمپیک دەکاتە ئامانج، ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لە هاوینی ئەم ساڵ یارییەکانی ئۆڵۆمپیک لە فەرەنسا بەڕێوەبچن.
قوبرس نیگەرانیی خۆی لە چوونی ژمارەیەک لە کۆچبەری سووریایی بۆ وڵاتەکە دەردەبڕێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 350 کۆچبەری سووریایی لە لوبنانەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، واشنتن زانیاری پێشوەختەی لەبارەی هێرشەکەی دیمەشق نەبووە و گوتیشی، بە ئێرانیان راگەیاندووە کە لە هێرشەکەدا بەشدار نەبوون.
ئیسرائیل کاروانی یەکێک لە رێکخراوە مرۆییەکانی لە غەززە کردە ئامانج و بەو هۆیەوە لانیکەم حەوت کارمەندی رێکخراوەکە کوژران. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بە ئامانجگرتنی کاروانەکە "بێ مەبەست" بووە.
میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە دیمەشق گەیشتە 13 کەس، لەنێویاندا حەوت بەرپرس و ئەندامی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەن.
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 5 هەزار کۆچبەر بە بەلەم لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە سوپای وڵاتەکەیان 403 کیلۆمەتری دووجای لە ئۆکراینا خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەناڵی جەزیرەی قەتەری بە کەناڵێکی "تیرۆریستی" ناودەبات و بەڵێنیش دەدات کە کەناڵەکە لەنێو ئیسرائیل قەدەخە دەکات.
بەرپرسانی رووسیا رایدەگەیێنن، کە چوار کەسیان بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە هێرشەکەی مۆسکۆ دەستگیر کردووە، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، کە تۆمەتبارەکان پارە و چەکیان بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکە دابین کردووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماری سەربازە کوژراوەکانی لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە تاوەکو ئێستا 600 چەکدارییان کوژراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا هانی هەوڵەکان دەدات بۆ بەڕێوەچوونی "هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و متمانەپێکراو لە هەرێمی کوردستان."
ژمارەیەک سیناتۆر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و نیگەرانیی خۆیان لەبارەی میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکا دەردەبڕن. هاوکات، داواش لە بایدن دەکەن داوای دەستبەجێ دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بکات.
ئاژانسی هەواڵیی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر پارێزگای حەلەب و سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش دەڵێن، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی 36 چەکداری سوپای سووریا.
پرۆگرامی ژینگەی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی 783 ملیۆن کەس لە جیهاندا رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، رۆژانە یەک ملیار ژەم خۆراک لە تەواوی جیهاندا بەفیڕۆ دەدرێت
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە
سەرۆکی ئۆکراینا خوانێکی بەربانگی بۆ هاووڵاتییە موسڵمانەکان و سەربازە موسڵمانەکانی وڵاتەکەی رێکخست و خەڵاتی رێزلێنانیشی بەخشییە بەشێک لە سەربازەکان
لە بەندەری باڵتیمۆر لە ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکا، کەشتییەکی بارهەڵگر خۆی بە پردێکدا کێشا و بەو هۆیەوە بەشێک لە پردەکە رووخا و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتنە نێو ئاوەوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئاستی باڵا لە هەوڵدایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی، هانی هەموولایەنەکان دەدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئەو مەبەستە
پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت، کەسێکی بە رەچەڵەک مەغریبیی تەمەن 18 ساڵیان بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی تیرۆر و هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی داعش"ەوە دەستگیر کردووە
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەڵێت، ئەم رەمەزانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە چوونەتە ئەو وڵاتە
گوتەبێژی ئەپیکور بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی داهاتوو دا کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمیی ئاراستەی کۆشکی سپی دەکات. دەشڵێت، ئەردۆغان لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
گرووپێکی رەگەزپەرستی تورک لە بەلجیکا بەهۆی گێرانی ئاهەنگی نەورۆز رێگە لە چەند خێزانێکی کورد دەگرن و هێرشیان دەکەنە سەر. بەگوتەی پۆلیس شەش کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون.
ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا دەڵێن، پەیوەست بە هێرشەکەی سەر هۆڵەکەی مۆسکۆ، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە 11 کەسیان دەستگیر کردووە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە رووسیا چەند رۆژێک پێش ئەوەی هێرشەکەی سەر هۆڵەکەی مۆسکۆ رووبدات، هۆشداری دابوو.
شەوی رابردوو چوار چەکدار خۆیان کرد بە هۆڵێکی کۆنسێرتدا لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و لانیکەم 83 کەسیان کوشت و 130 کەسی دیکەشیان بریندار کرد. سەرەتا گومانەکان خرانە سەر ئۆکراینا، بەڵام دواتر رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.
بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات، بە بڕی چوار ملیار دۆلار هاوکاری سووریا بکرێت؛ هۆشداریش لە کەمیی پاڵپشتییەکان دەدات و دەڵێت، کارێکی لەو جۆرە دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتییانی سووریا کۆچ بکەن.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە پزیشکانی ئەمریکی "بە سەرکەتوویی" گورچیلەی دەستکاریکراوی بەرازیان بۆ مرۆڤێک چاند و پزیشکان دەڵێن نەخۆشەکە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.
ئەو کۆمپانیایەی کارەکە دەکات لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە خاوەندارێتیی دەکرێت. مەسک دەڵێت، ئەنجامەکان هیوا بەخشن
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، تەنیا رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 500 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە، راشیگەیاند رێگرییان لە 10 بەلەمی دیکەش کردووە کە ویستوویانە لە نۆکەندەکە بپەڕنەوە.
سێ ساڵە لەسەریەک هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا رووبەڕووی کەم بارانی دەبێتەوە و ساڵ دوای ساڵیش پلەکانی گەرما ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکەن، ئەوەش تەواوی هەرێمەکەی رووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی لە مێژوودا کردووەتەوە.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە رێگەی رووداوەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و گوتی: "کردنەوەی ئاگر لەسەر چیاکان، کە هێمای سەرکەوتن بوو بەسەر نادادپەروەریدا، هەروەها هێمای خۆڕاگریی خەڵکی کورد بوو، ئەوانە ئەو تایبەتمەندییانەن کە من لە کوردانی ئەمڕۆشدا دەیانبینم".
باڵیۆزی رووسیا لە عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە کورد کرد و گوتی: "بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، جەژنی ئەفسانەیی بەهار و نوێبوونەوە لە دڵەوە پیرۆزباییێکی گەرمی نەورۆزتان لێدەکەم".
بەبۆنەی هاتنی نەورۆز، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نەورۆز کاتی بیرکردنەوە، نوێبوونەوە و لەدایکبوونەوەیە."
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان نارد و گوتی، "هیوا و ئاواتی من بۆ نەورۆزی ئەم ساڵ ئەوەیە، ئەو نوێبوونەوەی نەورۆز پێشانی دەدات بەسەر هەموو خەڵکی کوردستان و عێراقیشدا بێت."
ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون
رێکخراوی ئۆنروا رایدەگەیێنێت، سەرۆکی رێخکراوەکە لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ئاگادار کراوەتەوە رێگەی پێنادرێت سەردانی غەززە بکات.
یونامی راگەیێندراوێکی لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و بە پێویستی دەزانێت لە 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیێنێت، ئەوان لە راگەیێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانن.
سوپای ئیسرائیل ئاماری سەربازە کوژراوەکانی لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەوەتەی هێرشی سەر غەززە دەستیپێکردووە 250 سەربازی ئیسرائیل لە جەنگی دژی بزووتنەوەی حەماس کوژراون
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن نیگەرانن. راشیگەیاند، بایکۆتەکە "خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و عێراق ناکات."
وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، کۆریای باکوور بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە تەممووزی ساڵی رابردووەوە نزیکەی 7,000 کۆنتێنەر چەک و تەقەمەنییان بە رووسیا داوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایدەگەیێنێت، لە هەر سێ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ لە غەززە، یەكێکیان بەهۆی جەنگەوە تووشی بەدخۆراکی بووە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا، جگە لە نێوخۆی ئەو وڵاتە لە بەشێک لەو هەرێمانەش کە لە ئۆکراینا کۆنترۆڵی کردوون بەڕێوەدەچێت. ئۆکراینا لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەی لەو ناوچانە کرد
بەرپرسانی ئیتاڵیا بەتۆمەتی "بڵاوکردنەوەی نێوەڕۆکی نەشیاو" و "شکستهێنان لە پاراستنی منداڵان" تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکییان بە 10 ملیۆن یۆرۆ سزا دا.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی دۆخی سووریا دەڵێت، وڵاتەکە رووبەڕووی "قەیرانێکی مرۆیی بێوێنە" بووەتەوە، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2020ـەوە لەو وڵاتە نەبووە
ئەمریکا بۆ حەماس: بارمتەکان ئازاد بکە و ئاگربەستی کاتی قبووڵ بکە
جۆ بایدن هۆشداری دا لەوەی رووسیا لە ئۆکراینا ناوەستێت و داواشی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد کە هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئۆکراینا پەسند بکات.
گوتەبێژی پێنتاگۆن بە رووداوی راگەیاند، واشنتن بەغدا بە هاوبەشێکی بە بەها دادەنێت و بە وردییەوە لە هاوکارییە داراییەکان بۆ عێراق دەڕوانێت.
بەرپرسانی ئیسپانیا دەڵێن، رێگەیان نەداوە بەلەمێکی کۆچبەران لە سنووری ئاویی دوورگەکانی کەناری نوقم ببێت، کە زیاتر لە 40 کۆچبەری تێدا بووە. ئاماژە بەوەش دەکەن، دوو کۆچبەر بە مردوویی لەنێو بەلەمەکەدا دۆزراونەتەوە
دادگەیەکی رووسیا دەڵێت، دوو کچ لە خواردنگەیەکی ئەو وڵاتە یەکدییان ماچ کردووە، هەربۆیە هەریەکەیان بە بڕی 500 دۆلاری ئەمریکی پێبژاردن سزا دراوە
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە باشووری وڵاتەکە، پێنج کەس خنکاون و لانیکەم حەوت کەس بێسەروشوێن بوون.
سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، ئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆ ئەوە دەردەخات، کە ڤلادیمێر پووین، سەرۆکی رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا شکستی هێناوە.
رەمەزانی ئەم ساڵ کە دەکەوێتە ساڵی 1445ـی کۆچی، وەکو هەموو ساڵێک جیاوازی لە کاژێرەکانی بەڕۆژووبوون بەهۆی جیاوازیی کاتەکانی شەو و رۆژ لەنێوان نیوەگۆی باکوور و باشووری زەویدا هەیە.
ئەو بڕیارەی بەرپرسانی ویلایەتەکە دوای ئەوە هات، کە باندە تاوانکارییەکان و ژمارەی تاوانەکان لەو ویلایەتە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئەو کاتانەی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن ئەمریکا و بەشێکی هاوپەیمانەکانی لە ئاسمانەوە بەردەدرێنەوە خوارەوە بۆ هاووڵاتییانی کەرتی غەززە، دیوێکی دیکەی دیمەنی تراژیدیی جەنگە، بەڵام لەمە خراپتریش روویدا کاتێک بەهۆی رووداوێکی پەیوەست بە پەڕەشووت پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنیت، ئیسرائیل سیستمی خۆراکی غەززەی وێران کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات، لە شەڕی دژی حەماسدا برسیکردنی خەڵکی وەکو چەکێک بەکارهێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین جەنگی غەززە بە "شەرمەزاری بۆ شارستانییەت" ناودەبات و داواشی لە هەردوولا کرد، دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ نادیە موراد کۆبووەوە و پاڵپشتی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ کوردانی ئێزدی دووپاتکردەوە.
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عێراق یەک لەو وڵاتانەیە بڕێکی زۆر گازی میسان دەکاتە هەواوە، بەڵام وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق کاری کردووە بۆ ئەوەی ئەو گازە زیانبەخشانەی لەکاتی بەرهەمێنانی نەوت و گاز دەردەدرێن، کەمبکرێنەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، 8000 هەزار کەس لە غەززە پێویستییان بەوەیە ببردرێنە دەرەوەی کەرتەکەیان بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکات، "دەستبەجێ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ بکات." ئەوەش لە کاتێکدایە، شاندێکی حەماس لەگەڵ قەتەری و میسرییەکان لە قاهیرە لەبارەی ئاگربەست گفتوگۆیان کرد
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، دۆخی نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە خراپە و منداڵان "بەهۆی نەمانی خۆراک، سووتەمەنی و پێداویستیی پزیشکییەوە"، لەنێو نەخۆشخانەکانی باکووری کەرتەکە گیان لەدەست دەدەن.
دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیاری دا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و بەربژێری سەرەکیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەم ساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، مافی خۆبەربژێرکردنی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەبێ. بەوەش هیچ لەمپەرێکی لەبەردەم نامێنێت بۆ ئەوەی کێبڕکێ بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە بکات.
لە سێ هەفتەی رابردوودا سەربازانی سوپای ئۆکراینا لە یەکێک لە بەرەکانی جەنگ لەگەڵ رووسیا لەنزیک شاری باخمووت لە رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسکی ئۆکراینا رووبەڕووی هێرشی چڕی سوپای ئەو وڵاتە بوونەتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی سوپای ئۆکراینا، سوپاکەیان رووبەڕووی کەمیی چەک و سەرباز بووەتەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دژی پڕۆژەیاسایەک دەنگی دا، کە بە گوێرەی ناوەڕۆکەکەی داوا لەو وڵاتە کرابوو فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا نەفرۆشێت.
ئاژانسێکی سەر بە یەكێتیی ئەوروپا راپۆرتی تایبەت بە داواکردنی مافی پەنابەری بۆ ساڵی 2023 لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 181 هەزار هاووڵاتی سووریایی و هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی بەنگلادیش دەڵێت، بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە لە دەکای پایتەخت لانیکەم 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بێهۆش بوون.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەوەتەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، ئیسرائیل 25 هەزار ژن و منداڵی فەلەستینیی کوشتووە.
سەرۆکی ئەرمینیا کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هێنا، ئەوەش دوای ژمارەیەک کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی چەندین پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
هیومن رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا دەڵێت، تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤیان لە رۆژئاوای کوردستان کردووە؛ باس لەو هەڵمەتی بەعەرەبکردنەش دەکات لە عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی دەکرێن و دەڵێت، تورکیا لە ناوچەکانی دیکەی سووریاوە هاووڵاتی بردووەتە ئەو ناوچانەی رۆژئاوای کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵیدان.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی پڕۆگرامەکە بڵاویکردووەتەوە، ساڵی رابردوو 2.3 ملیار تۆن زبڵ و خاشاک لە جیهاندا فڕێدراون و هۆشداریش دەدات، "ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتەبەر، تاوەکو ساڵی 2050 ساڵانە فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەگاتە 3.8 ملیار تۆن."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکوەزیران، پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر بکەن.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەڵێت، قەبارەی زیانەکە دیار نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 20 کەس بەهۆی هەناسەتەنگییەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تێبینییان لەسەر سیستمی ئاگرکوژێنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر هەبووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لە جۆری چوارەم بووە و لە مەتر و نیوێک بۆ سێ مەتر بەرز بووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێیەرلاینز بەهۆی هەبوونی کێشە لە سیگناڵی سیستمی (GPS)ـەکەیدا، نەیتوانیوە بنیشێتەوە و دواتر کێشەکە چارەسەر کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەم ساڵ لە نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە وڵاتەکە، گەیشتووەتە دوو هەزار کەس.
چاو، هاووڵاتیێکی دانیشتووی شاری لیوژووە و دەڵێ "ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لێخوڕین و بارگاویکردنیان ئاسانە؛ دەتوانی لە هەموو شوێنێک وێستگەی بارگاویکردن بدۆزینەوە و شوێنی پارککردنیش بە ئاسانی دەستدەکەوێت. جگە لەوە نرخیشیان گونجاوە."
لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیای فەرمی سووریا رایدەگەیێنێت، ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر دیمەشقی پایتەخت و سەرچاوە خۆجێیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم دوو کەس لە هێرشەکەدا کوژراون.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن چەند توێژەرێکی ئەمریکی و بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر تەنانەت ئێستاش جەنگی غەززە بوەستێندرێت، هێشتا تاوەکو ئابی ئەم ساڵ، رەنگە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە هەشت هەزار کەس لەو کەرتەدا گیان لەدەستبدەن.
بهرپرسى باڵاى كاروبارى دهرهوه و سياسهتى ئهمنيى كۆمیسيۆنى يهكێتيى ئهوروپا رایگەیاند، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە جگە لە هەنگاریا، داوایان کردووە دەستبەجێ ئاگربەستێکی مرۆیی لە غەززە رابگەیێندرێت.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیێنێت، کە بە نێوەندگیری ئەوان رووسیا 11 منداڵی ئۆکراینی دەگەڕێنێتەوە کیێڤ.
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 23،000 کەس لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بێسەروشوێنن و هەوڵدەدەن چارەنووسی ئەو کەسانە یەکلایی بکەنەوە.
میدیای فەرمی لوبنان رایدەگەیێنێت، کە ئەمڕۆ دووشەممە، لانیکەم دووجار سوپای ئیسرائیل شاری سەیدای لە نزیک کەناراوەکانی لوبنان بۆردوومان کردووە.
ناوەندی چاودێری پاراستنی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا باس لە کەمبوونەوەی جۆرەکانی گیاندارە کۆچەرییەکان دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی گیاندارە کۆچەرییەکان بەرەو کەمبوونەوە چوون و بەشێکیشیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.
ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی بەندکراوی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا و رەخنەگری سەرسەختی ڤلادیمیر پووتین، لە زیندان گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی ئەپیکور رایدەگەیێنێت، داوایان لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی گوشار لە بەغدا بکەن، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لە 4ـی ئەم مانگەوە هێرش نەکراوەتە سەر هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، واشنتن نایەوێت چی دیکە لە عێراق و سووریا هێرش بکرێتە سەر هێزەکانی.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، رێوشوێنی پێویست بۆ سنووردارکردنی راستڕۆکان دەگرێتەبەر. ئەوە لەکاتێکدایە، پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا کە بە پارتێکی راستڕۆی دژە کۆچبەرە، بووەتە پارتێکی بەهێزی ئەو وڵاتە ئەوروپییە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، دەبێت ئیسرائیل رێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رەفەح دەستپێبکات، پێویستە رێرەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەڵێت، جەنگی غەززە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەسی سڤیل و ئاماژە بەوەش دەکات، وەڵامی ئیسرائیل بۆ حەماس زێدەڕۆیی تێدا کراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، مووشەکێکی دوورمەودای بالیستی لەسەر کەشتییەکی جەنگی بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا سەرکۆنەی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای دەربارەی هاوپەیمانی ناتۆ کرد و بە "مەترسیدار" ناوی بردن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان لە دوبەی باسی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لەلایەن ئێران کرد و گوتی، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان "بە ناڕەوایی کرایە ئامانج و دەبێت ئەم شەڕانگێزییە بوەستێت."
تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری کوژراوانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 27,947 کەس لە کەرتەکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، هەروەها 67,459 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوێنی پێنجشەممە ملیۆنان هاووڵاتی پاکستانی چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان. هەرچەندە عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان مافی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکە نەبوو، بەڵام بەربژێرە سەربەخۆکانی نزیک لە عیمران خان بەشێک لە کورسییەکانی پەرلەمانیان بردەوە.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت لەوە تێبگەن کە ناتوانن لە ئۆکراینا شکست بە رووسیا بهێنن. پووتین لەبارەی شەڕی ئۆکرایناشەوە گوتی، نامانەوێت شەڕی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی دیکە فراوان ببێت.
لە شاری هیراتی ئەفغانستان رێستۆرانتێک تایبەت بە ژنان کراوەتەوە و دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان لە نێوەڕاستی ساڵی رابردووەوە چوونی کچان و ژنانی بۆ رێستۆرانتەکان و تێکەڵ بوون لەگەڵ پیاوانی لەو شارە قەدەخەکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، زۆربەی منداڵانی غەززە تووشی زەبری دەروونی بوون، داواش دەکات، کاربکرێت بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونییەوە پاڵپشتی لە منداڵانی غەززە بکرێت.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە گوتاری رۆژی سێشەممە 6-2-2024دا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، ئەرکەکەی لە عێراق کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی وەرزیی خۆی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، حکومەتی وڵاتەکەی بەڵگەی هەیە لەسەر ئەوەی کە ئاژانسی ئۆنروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی لەگەڵ چەکدارانی حەماسدا هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە نەدرابووە حکومەتی عێراق، دوای هێرشەکە حکومەتی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێت، "بەهۆی تووندوتیژی لەدژی فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژئاوا، سزا دەخرێتە سەر بەشێک لە جووە نیشتەجێکراوەکانی ئەو ناوچەیەی فەلەستین."
بزووتنەوەی حەماس سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی ئەمریکا دەیکات لە هێرشکردنە سەر عێراق و سووریا بەنزینکردنە بە ئاگر دا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکانی بەریتانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا 76 هەزار کۆچبەر هەوڵیانداوە بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە بەریتانیا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵی رابردوو هاوئاهەنگییان لەگەڵ فەرەنسا بۆ رێگەگرتن لە گەیشتنی بەلەمە بچووکەکان بۆ بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە زیاد بووە.
ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، کە 17 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە لە خێزانەکانیان دابڕاون. ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی هەموو منداڵانی غەززە پێویستییان بە پشتیوانیی دەروونی هەیە.
سوپای کۆریای باشوور رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ هەینی کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی کرووزی تاقیکردووەتەوە، بەوەش دەبێتە چوارەم جار کۆریای باکوور لە دوو هەفتەدا ئەو جۆرە مووشەکە تاقیبکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، فڕۆکەیەکی بچووک کەوتووەتە نێو ماڵێکی شاری کلێرواتر لە ویلایەتی فلۆریدا و بەو هۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەمریکا لە ویلایەتی نیویۆرک رایگەیاند، کارمەندێکی پێشووی سی ئای ئەی بەتۆمەتی دزەپێکردنی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بە 40 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
سوپای سووریا دەڵێت، ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری دیمەشق و ژمارەیەک پێگەی کردوونەتە ئامانج.
پێشنیازی نوێ بۆ ئاگربەست هەیە و حەماس وەڵامی نییە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەلوپەل و پێداویستی دەگەیێنێتە نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەززە.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە وەستاون.
پاڵپشتیی پێدانی سیستمی دژە مووشەکی بە هەرێمی کوردستان دەکات
رۆژانی 28 و 29ـی ئەم مانگە، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری لە بەغدا بوو و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسیان لە بەردەوامیی کارکردن بۆ بەهێزکردنی سیستمی دارایی عێراق کردووە.
سوپای سووریا رایدەگەیێنێت، کە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشق کوژران و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە. میدیای ئێرانییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لە هێرشەکەدا ناوەندێکی راوێژکاری ئێرانییەکان کراوەتە ئامانج.
حکومەتی ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16ـی بە تورکیا پەسندکرد و بڕیارە بە بەهای 23 ملیار دۆلار 40 جۆری ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا بفرۆشێت. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە تورکیا ئەندامێتی سوێدی لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسند کرد.
شاری هاربین لە چین بە شاری فێستیڤاڵی سەهۆڵ و بەفر ناسراوە؛ ئەم ساڵ ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان تێکردووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، واشنتن هیچ داواکارییەکی لە حکومەتی عێراق بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراقەوە بەدەستنەگەیشتووە و ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق - ئەمریکا لەوبارەیەوە کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر شێوازی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدەن.
رۆژی دووشەممە، ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە کۆبوونەوە و تێیدا دوایین پێشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینا و رووسیا و دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
پێشانگەی ئەمساڵی تەکنەلۆژیی لاس ڤێگاس جیاواز بوو؛ زۆربەی ئەو ئامێرانەی نمایشکران ژیری دەستکرد رۆڵی سەرەکیی تێیاندا دەگێڕا، لەوانە ئاوێنەیەک کە لە دۆخی دەروونیی مرۆڤ تێدەگات، لەگەڵ ئامێرێک کە دەزانێت کوێت ئازاری هەیە و بۆت دەشێلێت.
گواتام ئادانی، گەورە ملیاردێری هیندستان پلانی داناوە گەورەترین پارکی سەوزی وزەی نوێبووەوە لە جیهان، لە وڵاتەکەیدا دروستبکات، کە 30 گێگاوات کارەبا لە رێگەی هەوا و خۆرەوە بۆ 18 ملیۆن ماڵ دابیندەکات.
لەم بەراوردکارییەدا، توانا سەربازییەکانی نێوان پاکستان و ئێران روون دەکرێتەوە.
پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد و داوای لە هەموو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە خۆیان لە ململانێ و ناکۆکییەکان بەدووربگرن.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، نیگەرانی ئەو دۆخەن کە لە دەریای سوور دەگوزەرێت و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات، رێگە لە فراوانبوونی ململانێکان بگرن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرکۆنەی سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور دژی وڵاتەکەی لە دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی دەکات و دۆسیەکەی بە "دووڕوویی و درۆ" ناوبرد.
حووسییەکانی یەمەن رایدەگەیێنن، بەردەوام دەبن لە بە ئامانج گرتنی کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاریی چەند وڵاتێک هێرشیان کردە سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکان لە یەمەن.
بەرپرسانی رووسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هەینی گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن بکەن.
سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت هێرشەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن "بۆ کەمکردنەوەی توانای حووسییەکان" بووە لە بەردەوامیدان لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دوای هێرشەکەی سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکانی یەمەن، رایانگەیاند کە سەقامگیری بۆ رێڕەوە ئاوییەکانی دەریای سوور دەگەڕێننەوە.
جۆ بایدن دەڵێت، لەسەر فەرمانی ئەو هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاریی ژمارەیەک وڵاتی دیکە "هێرشێکی سەرکەوتوویان" لە دژی چەند پێگەیەکی حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا. دەشڵێت، ئەوە پەیامێکە لەوەی کە چاوپۆشی لە هێرشکردنە سەر کارمەند و هێزەکانیان ناکەن.
سێ رۆژە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە هەموو لایەکی شەقامەکانی شاری کیتۆوی پایتەختی ئیکوادۆر دا بڵاوەیان پێکراوە و لە شەوانیشدا هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و هاتووچۆ قەدەخە کراوە.
سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دوێنێ سێشەممە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا 18 درۆن و سێ مووشەکی کرووزیان لە دەریای سوور خستوونەتە خوارەوە، کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور کراون
گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە راوێژکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە سەلامەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت و ئاماژەی بەوەش کرد، سەرنجیان لەسەر ئەرکی شکستپێهێنانی رێکخراوی داعشە
دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیێنێت، ئەگەر بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەداتە دادگە
رێکخراوێکی داکۆکیکار لە مافەکانی کۆچبەران ئاماژە بەوە دەکات، ساڵی رابردوو لانیکەم 6618 کۆچبەر لە رێگەی گەیشتنیان بە کەناراوەکانی ئیسپانیا، بێسەروشوێن بوون
لە ئیکوادۆر دوای ئەوەی سەرۆکی باندێکی مادەی هۆشبەر و تاوانکاریی سزادراو لە گرتووخانە "رایکرد،" باری نائاسایی و قەدەخەی هاتووچۆ لە شەوان راگەیێندرا
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، سەرکردەیەکی حەماسیان بە ناوی حەسەن عەکاشە لە سووریا کوشتووە. سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەکات، عەکاشە بەرپرسیارێتیی ئەو رۆکێتانەی لەسەر بووە کە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.
کۆشکی سپیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، داواکاریی کۆمارییەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری، رەتکراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
میدیا و بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ئیدان ئامێدی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی ئیسرائیل، کە بە رەچەڵەک کوردە، لە شەڕی دژی چەکدارانی حەماس لە شاری خان یونس لە کەرتی غەززە، بە سەختی بریندار بووە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش دەستی لەکارکێشابووەوە.
سات بە سات ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بەرزدەبێتەوە و بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژمارەی گیانلەدەستدان 23 هەزار کەسی تێپەڕاندووە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە، نوێترین ئاماری لەبارەی کوژراوانی کەرتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لانیکەم 22 هەزار و 600 هاووڵاتی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، گیانیان لەدەستداوە.
دەزگاکانی کەشوهەوای ئەوروپا پێشبینی دەکەن، لافاوەکە بۆ چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام بێت.
بەشێک لە خاوەن کێڵگەکانی ئاژەڵان لە سووریا دەڵێن، بەهۆی ئەو کێشە داراییانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، کێڵگەکانیان داخستووە و بەشێکی دیکەشیان بیریان لەوە کردووتەوە کێڵگەکانیان دابخەن.
دۆناڵد ترەمپ لە دادگەی ویلایەتی ماین تانەی لەو بڕیارە دا کە دادگە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو دەریکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە، ترەمپ ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی پارتەکەی لە ویلایەتەکە بکات.
سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دوو مووشەک لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور کراون، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
بوومەلەرزەکەی ژاپۆن کە کاژێر 10:10 خولەکی بەیانیی رۆژی دووشەممە بە کاتی هەولێر روویدا، بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بوو، کە چەقەکەی شاری ناناو-ی پارێزگای ئیشیکاوا بووە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری لەبارەی کوژراوانی کەرتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لانیکەم 21 هەزار و 978 هاووڵاتیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو نزیکەی 30 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بە بەلەمی بچووک خۆیان گەیاندووەتە وڵاتەکەیان
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، دوو رۆکێت لە سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بۆردوومانی سووریای کردووە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی رایدەگەیێنێت، کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
لەگەڵ ئەوەی سوودان بە شەڕێکی نێوخۆییدا تێدەپەڕێت، نەخۆشیی کۆلێراش بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە و نەبوونی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیش نەهامەتییەکانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی هێندەی دیکە زیاتر کردووە.
سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی درۆنێک و مووشەکێکی بالیستی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاڕاستە کراون.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی دژی بەکارهێنانی هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپایە بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور لە هێرشی حووسییەکانی یەمەن، بەڵام ئامادەیی ئیسپانیای بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیێتییەک بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی.
فەرماندەی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، شەڕی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ چەند مانگێکی دیکە بەردوام دەبێت.
تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتەکە ئاشکراکرد و رایگەیاند، زیاتر لە 20 هەزار 915 هاووڵاتیی فەلەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، وەڵامێکی زیرەکانە و بەهێزی کوشتنی ئەو فەرماندەیەی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە دەداتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی لە سووریا کوشت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە ڤیزەی کارمەندانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکەی نوێ بکاتەوە و رێکخراوەکە بە "دووڕوو" ناودەبات.
سوپای رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان تەواوی شارۆچکەی مارینکایان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنتڕۆل کردووە. کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە بە یەکێک لە دەستکەوتە هەرە بەرچاوەکانی رووسیا لە دوای گرتنی شاری باخمووت دێت لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ.
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل "باجی کوشتن"ی فەرماندە باڵاکەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیێنێت، ئەمریکا بەرپرسیارە لە بەردەوامیی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و رانەگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی نێوان هەردوولا.
پارتی لیکود کە لەلایەن بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە سەرکردایەتیی دەکرێت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بنیامین نەتەنیاهوو بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی کەرتی غەززەی کردووە و لەوێوە "بەڵێنی داوە، هێرشەکانی سەر غەززە چڕتڕ بکاتەوە."
تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی کوژراوانی سڤیلی لە کەرتی غەززە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، زیاتر لە 20 هەزار 600 هاووڵاتی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە فەرەنسا دەستیان بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی کردووە و داوای راگرتنی ئەو یاسا نوێیەی تایبەت بە کۆچبەران دەکەن کە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی وڵاتەکە پەسند کرا و تێیدا کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە لە فەرەنسا دەردەکرێن.
بەشێک لەو ئەمریکییانەی کە بەتەمەنن و بەتەنیا دەژین، جۆرە رۆبۆتێکیان کردووەتە هاوڕێی خۆیان و کاتەکانیان لەگەڵی بەسەر دەبەن. رۆبۆتەکە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە دەتوانێت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات و تەنانەت نوکتەشیان بۆ بگێڕێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، هەموو دانیشتووانی غەززە کە ژمارەیان 2.3 ملیۆن کەسە، رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت قەیرانی برسێتی ببێتە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی دانیشتووانی کەرتەکە.
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رەتیکرەوە هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا سەربارەت بە قبووڵکردنی داواکەی سوێد بۆ بوون بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ هەبێت و گوتی، دەبێت پەرلەمانی وڵاتەکەی بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات.
سەرۆکی سووریا رایدەگەیێنێت، هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی شەش ملیۆن جوو لە هۆڵۆکۆستدا کوژرابن و ئەمریکاشی بەوە تۆمەتبار کرد، کە پارەی بە نازییەکانی ئەڵمانیا داوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، غەززە مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بۆ منداڵان و ئاماژە بەوەش دەکات، هەزاران منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست تووشبوون بە نەخۆشی و کەمیی ئاو، خۆراک و دەرمانەوە دەناڵێنن.
شاندێکی باڵای حەماس بە سەرۆکایەتیی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە گەیشتە میسر و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری ئاگربەستی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی هەنگاریا دەڵێت، "بە تووندترین شێوە" دژی یاسای نوێی کۆچبەرانی ئەوروپا دەوەستنەوە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە گۆڕانکاری لە سیستمی پەنابەرانی یەکێتییەکەدا بکەن.
دادگەی باڵای کۆلۆرادۆ بڕیاریدا کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناتوانێت وەک بەربژێری پارتەکەی، خۆی لە ویلایەتەکە بەربژێر بکات و بەوە تۆمەتباری کردووە کە لە هێرشکردنە سەر کۆنگرێس تێوەگلاوە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێشهاتە ئەرێنییەکانی سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا و هەڵگرتنی گەمارۆی چەک لەلایەن کەنەداوە لەسەر تورکیا، یارمەتیی ئەنقەرە دەدات بەرەو پەسندکردنی ئەندامێتیی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆ هەنگاو بنێت.
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکات سەبارەت بە داهاتووی ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەش کرد، مۆسکۆ لە گفتوگۆکاندا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات.
حووسییەکان دەڵێن، لە کەناراوەکانی یەمەنەوە، لەنێو دەریای سوور هێرشیان کردووەتە سەر "دوو کەشتی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل"ـەوە.
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، بارمتەیەکیان بە مردوویی لە غەززە دۆزیوەتەوە. بارمتەکە بە رەچەڵەک فەرەنسییە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە ئیسرائیل.
نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە نیویۆرکی ئەمریکا بە نوێنەرایەتیی سەتان کوردی ئێزدی سکاڵای دژی کۆمپانیای (Lafarge)ـی فەرەنسی تۆمارکرد و بەوە تۆمەتباری کرد، کە "یارمەتیی داعشی داوە".
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سەربازێکی ئیسرائیل لە بڵندگۆی مزگەوتێکی شاری جنین لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین نزای ئایینی جووەکان دەڵێتەوە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو بەفەرمی هاوبەشییەکیان بۆ دەستپێکردنی پڕۆگرامێکی تایبەت بە راهێنانی ژنان لە بواری میدیا و رۆژنامەگەری لە سەرانسەری عێراق راگەیاندووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئیسرائیل بەهۆی بۆردوومانە هەڕەمەکییەکانییەوە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی "لەدەستدەدات."
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیوەندییەکی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا. ئۆستن بە سوودانی راگەیاندووە کە "ئەمریکا مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی هەیە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەکرێنە سەری."
بەرپرسانی ئۆکراینا رایدەگەیێنن، شەوی رابردوو، رووسیا 19 مووشەکی کروزی ئاراستەی کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان کردووە و توانیویانە 14 لەو مووشەکانە تێکبشکێنن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، رووسیا و ئێران هەوڵی خۆدزینەوە لە سزاکانی واشنتن دەدەن. راشیگەیاند، ئێران نابێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە.
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە ناکات. باسی لە هێرشەکانی سەر بنکەکانی هیزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان لە عێراق کرد و گوتی: "هێرشەکان لەلایەن گرووپەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە دەکرێن".
پەیمانگەی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی ئاشتی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ساڵی رابردوو، داهاتی 100 کۆمپانیای گەورەی دروستکردنی چەک 597 ملیار دۆلار بووە.
سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، چەند چەکدارێک بە 15 مووشەک لە عێراقەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ سووریا دەهێنێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە سووریا دەستیان بە خۆراک ناگات
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، لە بەرامبەر کوژرانی دوو هاووڵاتیی سڤیل، چەکدارێکی حەماس کوژراوە و پێیوایە ژمارەکە "ئەرێنییە."
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە "تاوانی جەنگ" دادگایی دەکرێت، رەخنەی تووندیشی لە وڵاتانی رۆژئاوا گرت بەوەی پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا پێیوایە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریێتی ئەوەی هەیە، کە رێگری لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکات و وەڵامی هێرشەکان بداتەوە.
وەزارەتی دادی دانیمارک رایدەگەیێنێت، لە 6ـی ئەم مانگەوە سوپای دانیمارک ئەرکی پاراستنی جووەکانی دانیمارک دەگرێتە ئەستۆ. دەزگای هەواڵگری پۆلیسی دانیمارک هۆکارەکەی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل گەڕاندووەتەوە.
تەندروستی غەززە دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ناوچەیەی فەلەستین لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل کوژراون گەیشتووەتە 15 هەزار 899 کەس و 42 هەزار کەسیش بریندار بوون.
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماس بپچڕێنێت، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە گوشاری خستووەتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماس بپچڕێنێت.
بە گوێرەی راپۆرتێک، بەرپرسانی ئیسرائیل ساڵێک پێش ئەوەی حەماس هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل بکات، بە پلانەکەیان زانیوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی سوودان کۆتایی بە ئەرکی سیاسی لە وڵاتەکە هێنا و لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنەکەش 14یان دەنگیان بە پڕۆژەکە دا.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستپێکردنەوەی جەنگ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە نیگەرانە و دۆخەکەش بە "کارەساتبار" ناودەبات.
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە نزیک دیمەشق بۆردوومان کردووە.
پۆلیسی شاری لایپزیگ لە رۆژئاوای ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئامادەکاری بۆ کردەوەی تیرۆریستی مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵی دەستگیرکرد. هاوکات، پۆلیس کەسێکی دیکەی تەمەن 16 ساڵی لە هەرێمی براندیبۆرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەستگیرکرد.
سکرتارییەتی ئۆپێک رایگەیاند، چەند وڵاتێکی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە رێککەتوون لەسەر ئەوەی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە رۆژانە 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە و تەنیا سعودیە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە.
ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 114 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە عێراق کردووە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، بۆ ئەوەی هەسارەی زەوی رزگار بکرێت، دەبێت جیهان لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەبەردبوو بوەستێت.
ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی COP28 کە تایبەتە بە گۆڕانی کەشوهوا و لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، 134 وڵاتی جیهان جاڕنامەیەکیان بەناوی "جاڕنامەی ئیمارات" واژۆ کرد.
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی کۆپ 28 کە ئەمڕۆ لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، شا چاڕلس، پادشای بەریتانیا گوتاری دەستپێکردنی کۆنفرانسەکەی پێشکێش کرد و دوای ئەوەش 140 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی گوتاریان دەبێت.
نووسینگەی نێودەوڵەتیی پێشانگەکان رایدەگەیێنێت، ریازی پایتەختی سعودیە بە بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان مافی میوانداریکردنی پێشانگەکەی بۆ ساڵی 2030 بردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەیان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس "بەبێ دوودڵی" شەڕ لە دژی گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین دەستپێدەکاتەوە
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، دوو بارمتەیان ئازاد کردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی رووسیان، ئەمەش دوای ئەوەی کەسوکارەکانیان داوایان لە سەرۆکی رووسیا کردبوو کار بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، سەردانی ئیسرائیل دەکات و لە سەردانەکەشیدا کار بۆ ئەوە دەکات ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل درێژ بکرێتەوە
سەرۆکوەزیرانی فینلاند رایدەگەیێنێت، ئەگەر مۆسکۆ بەردەوام بێت لە پاڵنانی کۆچبەران بەرەو سنووری وڵاتەکەی، ئەوا هێڵسنکی ناچار دەبێت دوایین دەروازەی سنووری نێوان رووسیا و فینلاند، کە بەکراوەیی ماوەتەوە، دابخات.
بەرپرسانی قەتەر رایدەگەیێنن، ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
لە وڵاتی چیک، وشەی دۆگی زمانی ئینگلیزی کە بە واتای (سەگ)دێت لەگەڵ یۆگا لێکیان داوە و ناوی وەرزشەکەیان ناوە دۆگا، مرۆڤ و سەگەکان پێکەوە یۆگا دەکەن. هەرچەندە سەگەکان لە وەرزشەکە تێناگەن و سەری لێدەر ناکەن بەڵام گڕوتینیان بە هۆڵەکە بەخشیوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەمڕۆ حەماس 14 بارمتە و ئیسرائیلیش 42 زیندانی ئازاد دەکات.
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رووسیا بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا و لە ئەنجامدا لانیکەم پێنج کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی ناوەستێت تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "جەنگی ئێمە دژی حەماسە، نەوەک خەڵکی غەززە."
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەستەڵەکی باشووری زەوی لە ناوچەی ئەنتارکتیکا کرد و گوتی، دەبێت کار بۆ وەستانی گۆڕانی کەشوهەوا بکرێت و رێگە لە توانەوەی بەستەڵەکەکان بگیرێت.
ڤێنس بەدەست زۆریی ژمارەی گەشتیارانەوە دەناڵێنێت، بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ژمارەی گەشتیاران، حکونەتی ئیتاڵیا بڕیاریداوە چوونە نێو شارەکە بۆ گەشتیاران بکاتە بلیت. واتە بۆ ئەوەی بچیتە نێو شارەکەوە، دەبێت بڕێک پارە بدەیت. ئەوەش دەبێتە یەکەم شاری جیهان ئەم هەنگاوە پەیڕەو بکات.
وەزیرێکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی دەیەوێت و هەوڵی بۆ دەدات تاوەکو یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر سەرکردەکانی حەماس بسەپێنێت.
پاپای ڤاتیکان دەڵێت، شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل، شەڕێکی ئاسایی تێپەڕاندووە و بووەتە "تیرۆر".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، ئیسرائیل ناتوانێت دووبارە غەززە داگیربکاتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە، قۆناخێکی راگوزەر هەبێت، تاوەکو حکومەتێکی نوێ و دەسەڵاتێکی ئەمنیی نوێ دادەمەزرێندرێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە نزیکە، ئەوە لەکاتێکدایە چەند راپۆرتێک ئاماژە بەوە دەکەن، قەتەرییەکان داوایان کردووە، حەماس 50 بارمتەی ئیسرائیل ئازاد بکات و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل سێ رۆژ ئاگربەست رابگەیێنێت.
حیزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیێنێت، بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر سوپای ئیسرائیل لە باکوورەوە. ئیسرائیلیش پشتڕاستی دەکاتەوە.
پۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پاڵپشتی لەو هەنگاوە دەکات کە هەرێمی کوردستان هەڵیدەبژێرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت لە دەستووری عێراق رێز لە مافەکانی هەرێمی کورستان بگیرێت.
بەرپرسانی فەلەستین رایدەگەیێنن، یەکەمین نەخۆشخانەی مەیدانی لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن ئوردنەوە لە کەرتی غەززە دروستکراوە و ئامانج لە دروستکردنی نەخۆشخانەکەش ئەوەیە هاووڵاتییە بریندارەکان تێیدا چارەسەر وەربگرن.
کرواتیا درێژترین سنووری وشکانیی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپادا هەیە، بەوەش بووەتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەنە وڵاتانی یەکێتییەکە.
نزیکەی شەش هەفتەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی غەززە بەردەوامە. دۆخی کەرتی غەززە تاوەکو دێت خراپتر دەبێت و هاووڵاتیی زیاتر ئاوارە دەبن. بەرپرسانی رێکخراوی خۆراکی جیهانی، هۆشداری لەبارەی سیستمی خۆراکی کەرتەکە دەدەن دەڵێت، لە لێواری داڕوخاندایە.
سوپای ئیسرائیل چەند دیمەنێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەوانە توونێلی حەماسە لەژێر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە و لەنێو توونێلەکەش تەرمی بارمتەیەکمان دۆزیوەتەوە، حەماسیش رەتیدەکاتەوە و گوتەکانی سوپای ئیسرائیل بە "پروپاگەندە" نێودەبات.
دوای ئەوەی نێوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە، هاووڵاتییان و هێزەکانی بەرگریی شارستانی لە ژێر دارووپەردووی خانووە رووخاوەکاندا تەرمەکان دەردەهێنن.
باران و سەرما دۆخی ئاوارەکانی لە شاری رەفەحی غەززە هێندەی دیکە سەخت کردووە. خەڵکی بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە ناچارن بۆ ئامادەکردنی خواردن دار بسووتێنن.
لە شاری رەفەحی کەرتی غەززە، رێکخراوە خێرخوازییەکان بەخۆڕایی خواردن بۆ خەڵک ئامادە دەکەن. فەلەستینییەکان چەندین کاژێر لە نۆرەدا دەوەستن تاوەکو ژەمەخۆراکێک وەربگرن. تەندروستیی جیهانی دەڵێت، هەموو دانیشتووانی غەززە کێشەی نەبوونی خۆراکیان هەیە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لە پارێزگای ئیدلبی سووریا هێرشێکی ئاسمانییان کردووە، بەوهۆیەوە 34 چەکداری دەستەی تەحریری شامیان کوشتووە.
نزیکەی 500 هاووڵاتی فەلەستینی و بیانی، کە خەڵکی 15 وڵاتی جیا بوون روویان لە میسر کردووە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس کۆنتڕۆڵی بەسەر کەرتی غەززەوە نەماوە. دەشڵێت، سوپای ئیسرائیل لە پلانەکانی بۆ شکستپێهێنانی حەماس بەردەوامە.
نەبوونی ئازوقە و سووتەمەنی وایکردووە، خەڵک نەتوانن لە ماڵەوە خواردن دروست بکەن
پێنج هەفتەیە کەرتی غەززە لەژێر گەمارۆی ئیسرائیلدایە و کاژێر دوای کاژێریش ژمارەی کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت.ئەوش گوشارێکی گەورەی لەسەر کەرتی تەندروستیی غەززە دروستکردووە.
"بۆ ئەو سڤیلانەی دەیانەوێت باکووری کەرتەکە بەرەو باشووری جێبهێڵن"
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، بڕوامان وایە حکومەتی عێراق توانای هەیە ئەو گرووپانە رووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە کە هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەمریکا بە ناردنی هاوکاری دارایی و دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل، "هانی ئیسرائیل دەدات فەلەستینییەکان بکوژێت."
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا، لانیکەم 45 سەرباز و کارمەندی ئەمریکی بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هیوکستلا لە باشووری مەکسیک، کۆچبەران ریزیان بەستووە بۆ ئەوەی لێویان بدوورنەوە و مان لە خواردن بگرن تاوەکو داواکارییەکەیان جێبەجێ دەکرێت و سنوورەکانیان بۆ دەکرێتەوە.
ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هەموو ئەو کرێکارانەی کە خەڵکی غەززەن و پێش دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە لە ئیسرائیل کاریان دەکرد، دەنێرێتەوە غەززە.
زیاتر لە سێ هەفتەیە کەرتی غەززەی فەلەستین بە چڕی تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت و گەمارۆکەی ئیسرائیلیش لەسەری بەردەوامە.
ژمارەی قوربانییانی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل گەیشتە 10 هەزار و 201 کوژراو و زیاتر لە 27 هەزار و 500 بریندار.
لە فڕۆکەخانەی مەکەچکەڵا لە کۆماری داغستان، کاتێک هەواڵ بڵاوبووەوە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤەوە لە فڕۆکەخانەکە دەنیشێتەوە، چەندین کەس هێڵی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەیان بڕی و هێرشیان کردە سەر سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە. لە هێرشەکەدا زیاتر لە 20 سەرنشینی فڕۆکەکە برینداربوون و برینی دووانیانیشیان سەختە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمریکا هەموو رێکاری پێویست بۆ بەرگریکردن لە هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکە دەگرێتە بەر.
سەرۆکی ئەمریکا نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی دەنێرێت و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە هێرش بکاتە سەر پێگەکانی سوپای پاسداران و هێزە نزیکەکانی لە سووریا.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لە رۆژانی نێوان 17 و 27ـی ئەم مانگەدا 20 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا لە 26ـی ئەم مانگەدا لە سووریا دوو کۆگەی چەک و تەقەمەنیی سوپای پاسداران و هێزە نزیکەکانیان کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە بەشداریی سوپا و پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکی زەوینی کورتخایەنیان کردووەتە سەر غەززە و بەگوتەی خۆشیان هێرشەکە ئامادەکاری بووە بۆ هێرشێکی زەوینیی بەرفراوان بۆ سەر کەرتەکە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە وەڵامی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بدەینەوە."
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات؛ بەڵام دەشڵێت، هێرشی زەوینیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە "هەڵەیە."
تیمێکی فەرەنسی پەیکەری گای باڵداریان لە پارێزگای نەینەوا دۆزییەوە، کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایدەگەیێنێت، دوو بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات کە هەردوو بارمتەکە لەرێگەی دەروازەی رەفەح لە میسر رادەستی رێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی کراون.
بەرپرسانی بەنگلادیش رایانگەیاند، لە باشووری وڵاتەکە دوو شەمەندەفەر پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دادگەی باڵای پاکستان تۆمەتێکی نوێی دایە پاڵ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکە و بەوە تۆمەتباری کرد کە بەڵگەنامە نهێنییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردوون، لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکانیش لەسەری، عیمران خان ناتوانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بەربژێر بکاتەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی تەنەف لە سووریا کراونەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبووە.
چەندین بارهەڵگری پڕ لە هاوکاریی مرۆیی و پێداویستی تەندروستی لە دەروازەی رەفەح لە میسرەوە بەرەو کەرتی غەززە بەڕێکران.
کۆمپانیایەکی دروستکردنی جلوبەرگ لە هیندستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەڕی غەززەوە فرۆشتنی جلوبەرگییان بە پۆلیسی ئیسرائیل راگرتووە و دەشڵێت، کە بڕیارێکی "ئەخلاقیانە"ـیان داوە.
بەرپرسانی تەندروستیی فەلەستین رایدەگەیێنن، بەهۆی هەڵکوتانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستین لانیکەم 13 هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی غەززە رایدەگەیێنێت، درەنگانێکی شەوی رابردوو کەنیسەیەکی ئۆرسۆدۆکسەکان لەو کەرتە بۆردوومان کراوە و "چەندین کەس" کە لەوێ دەمانەوە، گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ئیسرائیل پێگەیەکی سوپای سووریای لە ناوچەی قونەیتەرە لە بەرزاییەکانی جۆلان کردە ئامانج. سەرچاوە خۆجێیەکانیش لە سووریا دەڵێن هێرشەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین لە پشت رووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەب (مەعمەدانییە)ـن، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 500 کەس.
لە شاری ئۆفاکیم لە نزیک سنوورەکانی غەززە، تەنیا بە دووریی 12 کیلۆمەتر لە غەززە، پێش ئەوەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل بەرەو بەرەکانی پێشەوەی شەڕی حەماس بەڕێبکەون، لەلایەن سوپاوە فێستیڤاڵێکیان بۆ رێکخرا
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ حەماس "شەڕی مان و نەمانە" و هۆشداریش بە ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی دەدات، خۆیان لە شەڕەکە نەگلێنن و ئیسرائیل تاقینەکەنەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووند لە ئەمریکا دەگریت و دەڵێت، ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین قووڵتر دەکاتەوە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا داوا لە سوپای ئیسرائیل دەکات کاتی زیاتر بە دانیشتووانی باکووری غەززە بدات تاوەکو ناوچەکەیان بەرەو باشوور جێبهێڵن. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل 24 کاژێری بۆ دانیشتووانی باکووری غەززە دانابوو
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە 432 هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە و لوبنان چەکی قەدەخەکراوی فۆسفۆڕی بەکارهێناوە. رێکخراوەکە هۆشداری دەدات لەوەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە
سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی باکووری غەززە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ماوەی 24 کاژێردا ناوچەکانیان جێبهێڵن و رووبکەنە باشووری کەرتەکە. نەتەوە تەکگرتووەکانیش هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدات.
وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی گەمارۆدانەکەی غەززەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کرد و داوایانکرد ئیسرائیل "دەستبەجێ" گەمارۆکە هەڵبگرێت و رێگە بدات هاوکاریی مرۆیی بگاتە کەرتی غەززە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، لانیکەم 11 کارمەندی رێکخراوەکە و 30 خوێندکار کە لە قوتابخانەکانی غەززە خوێندوویانە، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی غەززە کوژراون
شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسیان تاوتوێ کرد
نێردەی چین بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوا لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەکات، "دەستبەجێ" ئاگربەست رابگەیێنن و ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە حەماس و ئیسرائیل گیانی هاووڵاتییانی سڤیل بپارێزن
سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماس داوا لە هاووڵاتییانی دراوسێی فەلەستین دەکات بەشداریی شەڕی دژی ئیسرائیل بکەن و داواش لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات رۆژی هەینی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل خۆپێشاندان بکەن
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 338 هەزار هاووڵاتیی سڤیلی غەززە لە ئەنجامی بەردەوامیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، گومان دەکەن لەوەی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە ئاسمانەوە و لە رێگەی بەکارهێنانی پاراگلایدەر، دزەیان کردبێتە نێو خاکی ئیسرائیل، داواش لە دانیشتووانی نزیک لە سنوورەکانی لوبنان دەکات خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی حیزبوڵڵا ئامادەبکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، گەمارۆدانی تەواوەتی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نایاساییە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل رایگەیاندبوو، گەمارۆی تەواوەتی دەخەنە سەر کەرتی غەززە و رێگە نادەن لەمەودوا "نە خۆراک، نە سووتەمەنی، نە ئاو و نە کارەبا" بگەیێندرێنە کەرتەکە.
بەرپرسێکی حەماس رەتیکردەوە ئێران و حیزبوڵڵا رۆڵیان لە هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل هەبووبێت و دەشڵێت "لە ئەگەری ئەوەی غەززە رووبەڕووی شەڕی لەنێوچوون ببێتەوە، هاوپەیمانەکانمان وەکو ئێران و حیزبوڵڵا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن."
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زیاتر لە 1500 چەکداری بزووتنەوەی حەماس لە ئیسرائیل کوژراون، دەشڵێت هێشتا ئەگەری دزەکردنی چەکدارانی حەماس بۆ نێو ئیسرائیل هەیە.
هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە، هێرشەکانی حەماس بە "تیرۆریستی" ناودەبەن و دەڵێن، دەبێت لەلایەن تەواوی جیهانەوە سەرکۆنە بکرێت.
دوای هێرشەکانی باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، ژمارەی پۆلیسەکانییان زیاد کردووە بۆ ئەوەی ژیانی جووەکان بپارێزن.
بڕیارە رۆژی سێشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی "بەپەلە" لەسەر دۆخی ئیسرائیل و بارودۆخی ناوچەکە بکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تاوەکو ئێستا ژمارەیەک چەکداری حەماس لە ئیسرائیلدا ماون و ئەو هەواڵەش رەتدەکاتەوە کە دەڵێت، پێش هێرشەکە هەواڵگریی میسری ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە.
بڕیارە کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە "شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل لە غەزە" رێکبخات.
مانگرتنی کارمەندانی تەندروستیی ئەمریکا دەستپێدەکات و کارمەندان داوادەکەن، مووچەکانیان زیادبکرێت و کارمەندی نوێ دابمەزرێن.
ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە دوورگەکانی ئیسپانیا، سەرەتا 72 کاژێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەکرێن و دوای ئەوەش دەگوازرێنەوە بۆ نێوەندەکانی کۆچبەران بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە کەیسەکەیان بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا لەو "نیگەرانییە شەرعییانە" تێدەگات، کە پەکەکە خستوویەتییە سەر تورکیا. دەشڵێت ئەمریکا نیگەرانە لە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە باکووری سووریا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو لافاو بەشێکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی کردە سەر بنکەیەکی سوپای سووریا لە دێرەزوور و دوو سەربازی سوپای سووریا برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات کە دەڵێت لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەوە بۆ سەر تورکیا دروستکراون و داواش لە تورکیا دەکات لەگەڵ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوئاهەنگی بکات.
دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم دادگە ئامادەبوو، ئەمەش دوای ئەوەی خۆی و دوو لە کوڕەکانی بە "درۆکردن لەبارەی بەهای موڵک و پشکەکانیان" تۆمەتبارکرابوون، بەڵام ترەمپ تۆمەتەکانی رەتکردەوە.
لە نەرویج، بەشێک لەو کەسانەی لە تەمەنی خانەنشینی نزیکبوونەتەوە، ئامادەنین دەستبەرداری کارەکانیان ببن و دەڵێن، دەبێت حکومەت ئەو تەمەنە زیاد بکات بۆ ئەوەی وڵاتەکە پێویستی بە دەستی کاری زیاتر نەبێت.
بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن، سعودیە و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەرەو دروستکردنی پەیوەندی هەنگاو دەنێن.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، پاسکیلەکان شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان گرتووەتەوە، لەم چەند ساڵەی دواییدا ژمارەی پاسکیلەکان زیادی کردووە. پاریس یەکێکە لەو شارانەی ئەوروپا کە زۆرترین کەس لە ژیانی رۆژانەیاندا پاسکیل بەکار دەهێنن.
هاووڵاتییەکی بەریتانی بەتۆمەتی دروستکردنی درۆن بۆ داعش دادگایی کرا. تۆمەتبارەکە "درۆنی جۆری کامکازی دروستکردووە و وردەکاری دروستکردنی درۆنەکەی بۆ داعش ناردووە."
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تەنیا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 186 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە باشووری وڵاتانی ئەوروپا، کە زۆربەیان روویان لە ئیتاڵیا کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، سەربازێکی سوپای وڵاتەکەیان دوای ئەوەی ماوەی دوو مانگ لە کۆریای باکوور دەستبەسەر کرابوو، ئازادکراوە و بڕیارە رەوانەی ئەمریکا بکرێتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "سەرکەوتوو بوون" لە هەڵدانی مانگێکی دەستکردی نوێی سەربازی بۆ بۆشایی ئاسمان، فەرماندەیەکی سوپاکەش دەڵێت، مانگە دەستکردەکە لەو مانگە دەستکردانەی دیکە پێشکەوتووترە کە پێشتر رەوانەی بۆشایی ئاسمانیان کردووە.
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ چیک و پۆڵەندا تووندتر دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و دەیانەوێت لەوێوە رووبکەن لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
لە کۆتایی ئەمساڵدا دوایین کارگەی دروستکردنی جگەرە لە فەرەنسا دادەخرێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی فەرەنسا لە چەند ساڵی رابردوودا قەدەخەی زۆری خستووەتە سەر جگەرە و رێگە بە خەڵک نادات لە شوێنە گشتییەکاندا جگەرە بکێشن.
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، ئەڵمانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە دەست لە کاروباری نێوخۆی وڵاتەکەی وەردەدات، ئەوەش دوای ئەوە هات کە راوێژکاری ئەڵمانیا داوای روونکردنەوەی لە وارشۆ کرد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی وارشۆ کراون و گوایە کۆنسوڵخانەکانی پۆڵەندا ڤیزایان بە خەڵکی چەند وڵاتێک فرۆشتووە.
سوپای بەحرێن رایگەیاند، دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچەیەکی سنووری نێوان یەمەن و سعودیە "تیرۆر" کراون و حوسییەکانی یەمەنیشی بە کوشتنی سەربازەکان تۆمەتبار کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە نامەیەکدا کە بۆ راوێژکاری ئەڵمانیای ناردووە، رەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیا بەرامبەر بە کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەوروپا دەگرێت و دەڵێت، ئەڵمانیا رێکخراوە خێرخوازییەکان پارەدار دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی کۆچبەران بدەن بۆ تاوەکو بگەنە ئیتاڵیا.
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیێنن، هەفتەی رابردوو، واشنتن داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ سەردانیکردنی واشنتن رەتکردووەتەوە، دەشڵین رەتکردنەوەکە پەیوەندیی بە نیگەرانییەکانی ئەمریکاوە هەبووە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان لەلایەن تارانەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە رۆژی دووشەممەوە قەدەخەی هاتووچۆیان لە چەند ناوچەیەکی دێرەزوور راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی دووبارە پێکدادان لەگەڵ هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە دەستیپێکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سووریا بەرپرسێکی داعشیان بەناوی ئەبو خەلیل ئەلفەدعانی دەستگیرکردووە.
زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە مانگی ئەیلوولدا هەوڵی پەڕینەوەیان داوە لە مەکسیک بۆ ئەمریکا، وایکردووە هەردوو وڵات رێکاری تووند بۆ رێگریکردن لە زیاتربوونی ئەو ژمارەیەی کۆچبەرانی نایاسایی بگرنەبەر.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە و یەکگرتوویی لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێویستە.
چین و سووریا دامەزراندنی "هاوبەشییەکی ستراتیژییان" راگەیاند و سەرۆکی چینیش هاوبەشییە ستراتیژییەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە مێژووی نێوان هەردوو وڵات ناوبرد. ئەوەش لەدوای ئەوە هات بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا سەردانی پەکینی پایتەختی چینی کرد.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەلێکی باشن بۆ ئەوەی وڵاتان بەیەکەوە کار بکەن تاوەکو کێشە جیهانییەکان چارەسەر بکەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لە بابەتی چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوادا وڵاتان بیروڕای جیاوازیان هەیە.
ئیلهام ئەلیڤ، سەرۆکی ئازەربەیجان ئۆپەراسیۆنەکە بە دەستپێکی ئاشتی ناودەبات و دەڵێت، "ئەوەی روویدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی نێوان ئازەربەیجان و ئەرمینیا دەبێت و بەهیوام کە ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر هەموو بەربەستەکان نەهێڵێت و ئاشتییەکی راستەقینە بهێنێتە ئاراوە."
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا سەبارەت بە لێشاوی کۆچبەرانی ئەفریقی کە روویان لە ئیتاڵیا کردووە بە رووداوی راگەیاند، ئەو پرسە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە چارەسەر دەکرێت ،کە کۆچبەرانی لێوە دێن. دەشڵێت "حکومەتی ئێستای ئیتاڵیا شکستی هێناوە."
جۆن کێری، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا بە رووداوی رایگەیاند جیهان خێرا نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا، دەشڵێت پەلەنەکرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کەشوهەوا، کارەسات بەرۆکی جیهان دەگرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، رێگە بەوە نادات وڵاتەکەی ببێتە کەمپی کۆچبەرانی ئەوروپا، دەشڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت رۆڵی لە چارەسەرکردنی ئەو پرسەدا هەبێت.
سەرۆکی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا یارمەتیی رووسیای دابێت و، درۆنی بۆ سوپای رووسیا ناردبێت. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمریکا، تۆمەتباری دەکات بەوەی درۆنی بۆ رووسیا ناردووە و یارمەتیشی داوە لە دروستکردنی درۆندا.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆی بنیادنەرانەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. دەشڵێت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی "لە زووترین کاتدا" بۆریی نێوان عێراق - تورکیا بکرێتەوە.
بەرپرسانی دوورگەی لامپەدوسای ئیتاڵیا دەڵێن، بە لەبەرچاوگرتنی رووبەرەکەی، دوورگەکە توانای وەرگرتنی 400 کۆچبەری هەیە، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوودا لانیکەم 10 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوێ. ئەوەش وایکرد، بەرپرسانی، باری نائاسایی رابگەیێنن
جووانا ئۆسبۆرن، ژنێکی بەریتانییە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیایەکی جلوبەرگ. جووانا رۆژێک دەچێتە نێو کۆگاکەی، بەڵام تووشی شۆک بوو کاتێک بلوزێکی شازادە دایانەی، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیای لەنێو بۆکسێکی کۆگاکەدا دۆزیییەوە. مێژووی لەبەرکردنی بلوزەکە لەلایەن شازادە دایاناوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1981.
لە رێپێوانەکەدا، پەرستاران، پزیشکان و نوێنەرانی سەرجەم کارمەندانی کەرتی تەندروستیی بەریتانیا بەشداربوون.
زیاتر لە 2800 کارمەندی تەندروستی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێپێوان داواکەیان دەگەیێننە حکومەتی وڵاتەکەیان کە زیادکردنی مووچەکانیانە. دروشمی رێپێوانەکەیان ئەوەیە کە دەڵێن، "کارمەندانی تەندروستی بپارێزن."
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەچوو، ئامانج لێی دروستکردنی کۆدەنگییەک بوو لەسەر ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک کە پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد بە یاسا رێکبخات و مەترسییەکانی ئەو تەکنەلۆژیایە کەم بکاتەوە
لە رێوڕەسمێکدا لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان، باڵیۆزخانەی چین لە وڵاتەکە کرایەوە، بەوەش چین بووە یەکەمین وڵات لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، باڵیۆزخانەی خۆی لەو وڵاتە بکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە داواکردن لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
بەرپرسانی تونس رایانگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو، ژێرئاو کەوت، بەوهۆیەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 21 کەسی دیکەش رزگارکران.
سێ رۆژە ناوچەی دەڕنە لە رۆژهەڵاتی لیبیا رووبەڕووی کارەساتێکی سرووشتی بووەتەوە بەهۆی زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەی دەزگا ئیسپانییەکەدا هاتووە: "لە مانگی ئابدا، 2931 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کەناری؛ ژمارەکە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، نزیکەی سێ هێندە زیادی کردووە".
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2023، میلیتادیس ڤاڕڤیتسیۆسیس، وەزیری گواستنەوەی دەریایی یۆنان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی کریاکۆس میستسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کردووە و گوتەبێژێکیش بەناوی حکومەتی یۆنان بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە کە دەستلەکاركێشانەوەکەی وەزیری دەریایی یۆنان قبووڵکراوە.
شەڕەکە، سەرەتا لە 30ـی تەممووزی ئەمساڵ دەستیپێکرد دوای ئەوەی کە بزووتنەوەی فەتحی نزیک لە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین، گرووپەکەی دیکەی، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حەماس و جیهادی فەلەستینین، تۆمەتبار کرد بەوەی سەرکردەیەکی سەربازیی بزووتنەوەی فەتحیان کوشتووە. شەڕەکە بووە هۆی کوژرانی 13 کەس لە هەردوولا.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە خۆپێشاندانەکەی هەفتەی رابردووی کەرکووکدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و بەو هۆیەوە چوار کەس کوژراون و 16ـی دیکەش برینداربوون.
کەشتیی "بیبیی ستۆکهۆڵم" کە حکومەتی بەریتانیا بۆ جێگیرکردنی پەناخوازان لە دوورگەی پۆرتلاند جێگیری کردووە، تێچووی مانگی رابردووی 560 هەزار پاوەند بووە و تائێستاش هیچ پەنابەرێکی تێیدا جێگیر نەکراوە.
بەرپرسانی ئیماراتی عەرەبی رایانگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە کاتی راهێنان لە کەناراوەکانی دوبەی تێکشکا و کەوتە نێو ئاوەوە. هێلیکۆپتەرەکە دوو کەسی تێیدا بووە و هەردووکیان بێسەروشوێنن.
شەڕی نێوان گرووپی شەباب موسلیم لەگەڵ چەکدارانی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی لە کەمپی عەین حلوە، گەورەترین کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری سەیدای لوبنان، دەستیپێکردەوە و بەوهۆیەوە لانیکەم شەش کەس بریندار بوون.
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2023، داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە راگەیێنداوێکدا گوتی: "رووداوەکە لە 6ـی ئاداری ئەمساڵ روویداوە. تۆمەتبارەکە تەمەنی 37 ساڵە و بە رەچەڵەک ئیستۆنییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەڵمانیایە".
دادگەی باڵای یەکێتیی ئەوروپا کە بارەگاکەی لە لۆکسمبۆرگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "سكاڵای دوو خێزانی سووریاییان رەتکردووەتەوە کە داوا دەکەن لەلایەن فرۆنێکسەوە قەرەبوو بکرێنەوە".
هەڵبژاردنەکە لە 10ـی ئەیلوولی ئەم مانگە، جگە لە هەرێمی کریمیا کە رووسیا لە ساڵی 2014ـەوە بە خۆیەوە لکاندوویەتی، لە هەریەکە لە هەرێمەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسانی بەریتانیا رایانگەیاند، بەگوێرەی پڕۆژەیاسایەک، حکومەتی بەریتانیا گرووپی چەکداریی ڤاگنەر وەکو "رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەناسێنێت، بەم هەنگاوەشی حکومەتی ئەو وڵاتە گرووپی ڤاگنەر دەخاتە ریزی داعش و ئەلقاعیدە