'جیهان لە ئاژاوەدا'؛ هونەرمەندێکی کورد لە پێشانگەی نێودەوڵەتی شێوەكارانی جیهان بەشدارە
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە رۆژی 28ی شوبات، لە شاری گوا لە هیندستان، پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی جیاواز لەژێر ناونیشانی (جیهان لە ئاژاوەدا - World in Chaos) بکرێتەوە؛ هونەرمەندێکی کوردیش لەو پێشانگە نێودەوڵەتییە بەشدار دەبێت.
لە کاتێکدا جیهان بەدەست جەنگ و ئاژاوە سیاسییەکانەوە دەناڵێنێت، هونەر وەکو ئاوێنەیەک بۆ نیشاندانی ئەم نەهامەتییانە دەردەکەوێت.
رۆڵی هونەر لە رووبەڕووبوونەوەی وێرانکاریەکاندا
پێشانگەی نێودەوڵەتی شێوەكارانی جیهان لەلایەن هونەرمەند (یۆلەندا دی سۆسە)وە رێکخراوە، تەنها 42 هونەرمەندی لە سەرانسەری جیهانەوە هەڵبژاردووە تاوەکو لەڕێگەی وێنەکێشان، پەیکەرسازی، ئەنستەلاسیۆن و گرافیکەوە، وێنای ئەو کوشتار و ناسەقامگیرییە بکەن کە مرۆڤی هاوچەرخی ماندوو کردووە.
مژاری سەرەکیی ئەو کارانەی لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکە نمایش دەکرێن، گوزارشتە لەو ئازارانەی سنوورە جوگرافییەکان دەبەزێنن و دەبنە زمانێکی هاوبەشی مرۆیی.
هونەرمەندی کورد حەمە هاشم وەکو بەشداربوو لە پێشانگەکەدا بەشدار دەبێت، ئەوەش گرنگییەکی تایبەتی هەیە. بەشداریی هونەرمەندێکی کورد لەو پێشانگە نێودەوڵەتییەدا، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی دیدگایەکی جیاواز لەسەر ئەو نەهامەتی و ئاژاوەیەی رووبەڕووی بەشێک لە کوردستان بووەتەوە، بگاتە بینەری بیانی، چونکە هونەر باشترین ئامرازە بۆ گوزارشتکردن لەو خەمانەی هەمووان تێیدا هاوبەشن.
پێشانگە نێودەوڵەتییەکە لە گەلەری (دێ بێلاس ئارتێس) لە ئاڕت کەمپەر بەڕێوەدەچێت، کاژێر 07:30ی ئێوارەی 28ی شوبات دەکرێتەوە و بۆ ماوەی دوو مانگی تەواو بەڕووی سەردانیکەراندا کراوە دەبێت. چالاکییەکە بانگەوازێکی بێدەنگە بۆ تێڕامان لەو دۆخە پڕ لە ئاژاوەیەی مرۆڤایەتی تێی کەوتووە و هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی مانا لە نێوان رەنگ و وێرانکارییەکاندا.