شێوکارێک بە کەسایەتیی ساڵی هونەری سنە هەڵبژێردرا
رووداو دیجیتاڵ
فەردین سادق ئەیووبی، شێوەکار و هونەرمەندی دیاری سنە، بە کەسایەتیی ساڵی هونەریی پارێزگای سنە لە ساڵی رابردووی هەتاوی هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، فەردین سادقی ئەیووبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بواری هونەری شێوەکاری وەک کەسایەتیی ساڵ لە پارێزگای سنە هەڵبژێردراوە.
فەردین سادقی ئەیووبی گوتی: "لە ناو کۆمەڵێک هونەرمەندی ئاستبەرزی بوارەکە کە لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار بوون تەنیا من وەک کەسایەتیی ساڵی هونەری هەڵبژێردرام".
لەبارەی پێوەرەکانی هەڵبژاردنەکەی، فەردین سادقی ئەیووبی گوتی: "بەهۆی ئەزموونم لە بوارەکە ئەو نووسراوانەی کە بڵاوم کردوونەتەوە، گوتنەوەی وانەی شێوەکاری و پێشانگاکانی کە تائێستا کردوومنەتەوە لە لایەن لێژنەیەک هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە و دەستنیشان کراوم".
فەردین سادقی ئەیووبی گوتیشی، "بۆ هەر پارێزگایەکی ئێران لە بوارێکی جیاواز کەسایەتییەک هەڵبژێردراوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین لێژنە لە بوارە جیاوازەکان دیاری کراون".