چوار ئەندامی یەک خێزان بە گازی ماڵان لە لوڕستان گیانیان لەدەستدا
چوار ئەندامی خیزانێک بە گازی ماڵان لە شارۆچکەی ئەشتەرینانی پارێزگای لوڕستان گیانیان لەدەستدا
چوار ئەندامی خیزانێک بە گازی ماڵان لە شارۆچکەی ئەشتەرینانی پارێزگای لوڕستان گیانیان لەدەستدا
بەرپرسی بەڕێوەبردنی کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە 10 مانگدا 154 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوە
راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کاری ژیرانە ئەوەیە لایەنی بەرامبەر جیدی بێت لەو دانوستاندنەی کە دەستی پێکردووە.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی پڕۆسەی دانوستاندنەکان دەدات و هۆشداریش دەداتە ئەمریکا لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، پێویستە ئەمریکییەکان هۆشیار بن و رێگە نەدەن ئیسرائیل رۆڵی تێکدەرانە لەو کەشەدا بگێڕێت ئێستا هاتووەتە ئاراوە
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، 2108 زیندانی لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزای زیندانیکردن دەیانگرێتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایدەگەیێنێت، ناوی دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لەنێو لیستی لێبووردنی گشتیی عەلی خامنەییدا نابێت و فەرمانی کردووە ناوی ئەو کەسانە لە لیستەکە دەربهێندرێت.
بەمەبەستی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار دەستیپێکرد؛ بەڕێوەبەری ئاوی ورمێش هۆشداری دەداتە جووتیاران کە ئاوەکە بۆ ئاودێری بەکارنەهێنن.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.
بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ساڵێکدا لەو پارێزگایە زیاتر لە 18 هەزار منداڵ لەدایکبوون، بەڵام ئاماری جیابوونەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە بەرامبەر هەر دوو پرۆسەی هاوژینی، جیابوونەوەیەک تۆمار کراوە.
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، سبەی پەرلەمان لەبارەی دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
لەنێو بازاڕ و شەقامەکانی تاران، ترس لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ لە چاوی هاووڵاتییاندا دەبینرێت. خەڵکی پایتەخت دەڵێن، جەنگی ئابووری تەنگی پێهەڵچنیون و ململانێی سەربازی دۆخەکە کارەساتبارتر دەکات.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی دیواندەرە بۆ سەقز لە پارێزگای سنە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێ، بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، 10 بەرامبەر زیادیکردووە
بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارینەوە، رێگەی هاتووچۆی هەزار و 20 گوند لە پارێزگای لوڕستان گیراوە؛ بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکەش دەڵێت، کارەبا و ئینتەرنێتی بەشێکی زۆر لە گوندەکان پچڕاوە.
ئەندامانی جەستەی ژنێکی تەمەن 58 ساڵی دانیشتووی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی خێزانەکەی بەخشرانە سێ نەخۆش و ژیانی لە مردن رزگار کردن.
بەهۆی تەقینەوەی گاز لە شاری تەورێز، سێ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی شاری بۆکان گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات، رۆژی هەینی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیش پرسی ئەتۆمی دەبێت.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیەر ئەحمەدی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەی پۆلیس لە شاری گەچساران سەربازێک کوژرا.
بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان دەڵێ، بەهۆی بەفرەوە رێگەی زیاتر لە 800 گوندی پارێزگاکە گیراوە و دۆخی کارەبا لە بەشێک لە گوندەکان خراپە.
راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی لە "دۆخی جەنگی راستەقینە"دایە و ئامادەی هەموو سیناریۆیەکی سەربازییە. دەشڵێت دەکرێت قسە لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 20% بکەن
بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ترسیان لە هەڵگیرسانی شەڕ لە وڵاتەکەیان هەیە و روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. جگە لە شەڕ، هۆکارێکی دیکەی جێهێشتنی وڵاتەکەیان، ترسیانە لە قەیرانی ئابووری، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار
ئاژانسێکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دا زیاتر لە 6800 کەس کوژراون و نزیکەی 50 هەزار کەسیش دەستگیر کراون. دەشڵێت، "هێشتا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوژرانی 17 هەزار کەسی دیکە دەکەن."
ئاژانسێکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ ئامارێکی نوێ لەبارەی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، کوژرانی شەش هەزار و 713 کەس بە بەڵگەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە 137ـیان منداڵن. هەروەها زیاتر لە 49 هەزار کەسیش دەستگیر کراون.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، گەلی ئێران لە رووبەڕووبوونەوە ناترسێت و ئەگەر واشنتن ئەم جارە شەڕێک هەڵگیرسێنێت، ئەوا "شەڕەکە دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی."
ئەندامانی جەستەی کچێکی تەمەن 11 ساڵ کە مێشکی لەکارکەوتبوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە چەند کەسێک
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداری دا بۆ سەر پاسەوانی سنوور لە سیستان و بەلووچستان، پاسەوانێکی سنوور کوژرا.
گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت، تۆقاندن بە دروستکردنی وێنەی شەڕ و ناردنی فڕۆکە تاکتیکێکی کۆنی بەرپرسانی ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەردەوام پێشوازی لە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە دەکەن و وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئامارێکی نوێی لەبارەی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، کوژرانی زیاتر لە شەش هەزار کەس پشتڕاست کراوەتەوە کە 100یان منداڵ بوون و زیاتر لە 43 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئامارێکی نوێی لەبارەی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، کوژرانی زیاتر لە شەش هەزار کەس پشتڕاست کراوەتەوە کە 86یان منداڵ بوون و زیاتر لە 41 کەسیش دەستگیرکراون
ئاژانسی هەرانا ئامارێکی نوێی لەبارەی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 29 رۆژدا کوژرانی نزیکەی شەش هەزار کەس پشتڕاست کراوەتەوە کە دەیانیان منداڵن. هاوکات زیاتر لە 41 هەزار کەسیش دەستگیر کراون.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، پێنوێنی کواڵیتیی هەوای شاری ورمێ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی "ناتەندروست"، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات ئاگادار بن.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، رنووی بەفر لە سنووری سەردەشت لێی داون و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
بەهۆی "پەیوەندییەکانی بە بەرپرسانی باڵای ئێران،" زانکۆیەکی ناسراوی ئەمریکا بڕیاریدا کچی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کارەکەی دووربخاتەوە. چالاکڤانان دەڵێن، جگە لە دەرکردنی، هەوڵدەدەن مۆڵەتی پزیشکییەکەشی لێ وەربگیرێتەوە
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، گرتەی ڤیدیۆیی نمایشکردنی چەندین درۆنی سەربازیی وەک (شاهید 129، 191 و 136) لە تاران بڵاوکردەوە. لە نمایشەکەدا بە زمانی عیبری هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکرێت و باس لە توانای درۆنەکان دەکرێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر دەبێت. رۆژ لە دوای رۆژ هێزی زیاتری ئەمریکی ئاراستەی ناوچەکە دەکرێن.
ئاژانسی هەواڵی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ - هرانا ئاشکرای دەکات، کوژرانی چوار هەزار و 902 کەس لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پشتڕاستکراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی زیاتر لە 9 هەزار کەسی دیکەش دەکەن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران وردەکاریی رووداوەکان و خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خۆپێشاندانەکان لە ناڕەزایەتیی ئاشتیانەوە گۆڕان بۆ "تیرۆری رێکخراو" و بەهۆیانەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس کوژراون.
بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسان لە پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرووی تێکڕای هەڵاوسانە لە ئێران.
سەرۆککۆماری ئێران دان بەوەدا دەنێت، لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا "هەڵە"یان کردووە، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە ناڕەزایەتییەکان لە قۆناخێکدا گۆڕان بۆ "پڕۆژەیەک بۆ رووخاندنی دەسەڵات".
لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 21-01-2026 بەهۆی سەرماوە کرایە پشووە
سەرۆککۆماری ئێران دان بەوەدا دەنێت کە پشتگوێخستنی گەنجان هۆکاری سەرەکیی رووداو و گرژییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەیەتی. هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی سنووردارکردنی ئینتەرنێت گەنجان بەرەو بەکارهێنانی "فیلتەرشکێن" دەبات، کە زیانەکانی زیاترن.
باڵیۆزی ئێران لە سویسرا رایدەگەیێنێت، هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆڕبەندی داڤۆس لەژێر گوشاری ئەمریکا و ئیسرائیلدا بووە؛ لە بەرامبەردا داڤۆس هۆکارەکەی بۆ "گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل" لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە
ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 21 رۆژی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا، کوژرانی زیاتر لە 3300 کەس پشتڕاست کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ کوژرانی زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش دەکرێت. هاوکات باس لە دەستگیرکردنی زیاتر لە 24 هەزار کەس دەکرێت
شاعیرێکی بەنێوبانگی کورد لە شاری مهاباد کوچی دواییکرد
فەرماندەی پۆلیسی ئاسایشی گشتی ئێران دەڵێت: 279 کەسیان دەستگیر کردووە کە دەستیان هەبووە لە "نائارامییەکانی وڵاتدا."
سوپاسالاری ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی سازش لەسەر سەربەخۆیی و یەکپارچەی خاکەکەی ناکات
سەرەڕای گوشارەکان، لە زۆربەی شارەکانی ئێران ناڕەزایەتیی خەڵک بەردەوامە. وەک وەڵامێک بۆ ناڕەزایەتییەکان، لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رژانە سەر شەقامەکان.
بەهۆی بڕانی تەواوەتیی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان روو لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیێنێت، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی تاران، کچە خوێندکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا؛ هاوکات بەپێی ئامارەکان ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکان 116 کەسی تێپەڕاند
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا پلانی هەبوو هاوشێوەی ڤەنزوێلا، لە سێ رۆژدا ئێران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات، بەڵام "نەیتوانی". دەشڵێت: "ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات مۆساد لەنێو تارانە و رۆڵی لە نائارامییەکاندا هەیە."
لە چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە مانگرتنی گشتییە و زۆربەی دووکان و بازاڕەکان داخراون
ناوەندی زانیاریی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری رایگەیاند، دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکیان لە شاری لوردگان، دوو پۆلیس کوژران
فەرماندەیی پۆلیسی رۆژئاوای تاران رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو لە شاری مەلارد لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران، سەرهەنگێکی پۆلیس بە چەقۆ کوژراوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گوایە سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ هاوکار نییە.
لیژنەی دەروازە سنوورییەکان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، هاتووچۆی کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ سێ رۆژی دیکە رادەگیرێت. جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێ، هاتووچۆ بۆ گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی کرماشان رایدەگەیێنێت، لە ماوەی نۆ مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون و زیاتر لە سێ هەزار جیابوونەوەش تۆمارکراون. هاوکات لەسەر ئاستی ئێران، کرماشان پلەی چوارەمی لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینیدا هەیە.
لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گەنج کە بران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستدا. رێکخراوێکی مافی مرۆڤ دەڵێت، هێشتا تەرمەکانیان رادەستی خێزانەکانیان نەکراونەتەوە.
سبەی لە سەرجەم پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرماوە پشووە.
بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان دەڵێ، بەهۆی بەفرەوە رێگەی 180 گوندی پارێزگاکە گیراوە و دۆخی کارەبا لە بەشێک لە گوندەکان خراپە.
بەڕێوەبەرایەتیی باری کەسێتیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری لەدایکبوونی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە و دەڵێ، زیاتر لە 700 منداڵی دووانە و سییانە لەدایکبوون.
قایمقامی بانە دەڵێ، ئەفسەرێکی پاسەوانی سنوور رەقبووەتەوە.
مانگی سووری ورمێ دەڵێ، رێگەی مهاباد - بۆکان لە پارێزگاکە بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە تاوەکو سبەی سێشەممە دادەخرێ.
لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەفربارین بەردەوامە و بەوهۆیەوە سبەی لە زۆربەی قوتابخانەکان پشووە.
لە شاری دیواندەرەی پارێزگای سنە، کێڵگەی "بووژانە" بە سیستمێکی پێشکەوتوو تەماتە بەرهەم دەهێنێت و هەلی کاری بۆ زیاتر لە 100 کەس رەخساندووە. بەشێک لە بەرهەمی کێڵگەکە هەناردەی هەرێمی کوردستان، رووسیا، ئیمارات و ئەورووپا دەکرێت.
بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە 9 مانگدا زیاتر لە چوار هەزار و 600 منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون؛ ئاشکراشی دەکات لە هەر 24 کاژێرێکدا 18 منداڵ لەدایک دەبن.
داواکاری گشتیی شاری مەشهەد رایگەیاند، خوسرەو عەلیکوردی، پارێزەری ناسراوی مافی مرۆڤ بە "جەڵتەی دڵ" گیانی لەدەستداوە و هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە نەبووە. ئەمەش لەکاتێکدایە گیانلەدەستدانی ئەو پارێزەرە گومان و ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، تەنیا لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەر هەزار و 400 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و زیاتر لە 500 بازرگان و فرۆشیاریشیان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەک لە دەروازەی مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک بەهۆی ژەهراویبوون بە دووکەڵی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەستدا.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ رایدەگەیێنێت، هەوای شارەکە بۆ گرووپە هەستیارەکان، منداڵان و بەساڵاچووان مەترسیدارە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.
گرانبوونی شیرەمەنی بابەتی سەرەکیی ئەم رۆژانەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە 9 مانگدا نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان سێ بەرامبەر بووە و بەکارهێنانیشی 10٪ دابەزیوە.
قایمقامی بۆکان دەڵێ، منداڵێکی خەڵکی گوندی بەردە زەردی بۆکان بەهۆی گیربوونی خواردن لە گەرووی گیانی لەدەستدا.
قایمقامی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیار و زیارەتکاران لە دەروازەی سنووریی ئەو شارە زیاتر بووە و ئەم ساڵ زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار بە دەروازەی مێهراندا هاتووچۆیان کردووە.
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە دەڵێت؛ بەهۆی بارینی بەفرەوە لە بەشێکی رێگاکانی شارەکە، ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بووە.
لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاریی (ئافرەت) کرایەوە، تێیدا 40 شێوەکار و دیزاینەری شارەکە بەشدارییان کردووە و بە بەرهەمەکانیان گوزارشت لە کولتوور، ئەدەب و دابونەریتی کوردی دەکەن.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، تاوەکو ئێستا 110 کەس بە ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە و تووشبوون بەو پەتایە زیاتر بووە.
کانێکی بەرد لە مهاباد داڕما و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.
سێ ئەندامی خیزانێک بە گازی ماڵان لە شاری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان گیانیان لەدەستدا
ژینگەدۆست، وەرزشڤان، هونەرمەندان و چین و توێژەکانی دیکەی سنووری مەریوان لە (هەڵمەتی زاگرۆسانە)ی ئەم ساڵدا بۆ رواندنی دار و چاندنی دەنکە بەڕوو، چوونە چیاکانی کاڵ و سنووری دەگا شێخان بۆ جوانترکردن و سەوزترکردنی سرووشت
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە دەڵێت، بەهۆی بەفرەوە لە ملەی ژاڵانەی پارێزگاکە هاتووچۆ ئەستەم بووە و داوا دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ رێگەکە بەکارنەهێنن
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کرماشان دەڵێت، تاوەکو چوار هەفتەی دیکەش بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا لە پارێزگاکە زیاتر دەبێت
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆڵە بارانەی نزیکەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، پێنج هێندە زیادیکردووە.
لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە بانە 5 کەس بەهۆی لێچوونی گازەوە ژەهراوی بوون.
دیوانی باڵای ئێران بڕیاری دا سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، ژنە بەندکراوی کورد هەڵوەشێنرایەوە.
قایمقامی دێلوران لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە گوندێکی سنوورەکە بەهۆی برووسکەوە شوانێک گیانی لەدەستداوە. کەشناسیی ئێرانیش دەڵێت، شەپۆلی بەفر و باران لە ناوچەکە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
چەند رۆژێکە نرخی شیرەمەنی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەک تەنیا لە سێ رۆژدا نرخی بووتڵێک شیر 10 هەزار تمەنی چووەتە سەر.
بەهۆی بەفربارینەوە ژمارەیەک رێگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان داخران.
مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان، چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
رۆژ لە دوای رۆژ نرخی خۆراک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزتر دەبێتەوە لەوانەش برنج. چەند مانگی رابردوو بەهۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕەکان، نرخی برنج چەند جارێک بەرزبووەتەوە. وەزیری کشتوکاڵی ئێران دەڵێت، نرخی پاڵپشتکراو بۆ هاوردەکردنی برنج هەڵگیراوە، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی هەیە.
بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان فیلتەر کراون و خەڵک دەبێ بۆ بەکارهێنانیان فیلتەرشکێن بکڕن.
لە بەشە ناوخۆیی گوندی کولەی دیواندەرە 8 قوتابی بەهۆی لێچوونی گازەوە ژەهراوی بوون
کچە کوردێکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانێتی کاراتی جیهاندا، کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بەڕێوەبەرایەتیی باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ ئاماری نوێی لە دایکبوونی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە، لەدایکبوون 9٪ کەمی کردووە و رێژەی گیانلەدەستدانیش 12٪ زیادی کردووە.
دەریاچەی زرێبار کۆمەڵێک مەترسی لەسەرە، لەوانە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ و دروستکردنی خانوو لە نزیک دەریاچەکە، فڕێدانی خاشاک بۆ ناو دەریاچەکە، دروستکردنی رێگە، ئاگرکەوتنەوە لەنێو قامیشەڵانەکان.
تەندروستیی مامۆستاییەکی ئایینیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانە تێکدەچێ و بۆ نەخۆشخانەی سنە دەگوازرێتەوە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران دەڵێ، لە 8 رۆژدا 357 کەس لە تاران بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە 24 کاژێردا 35 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە، بەهۆیانەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 40 کەس بریندار بوون
بڕیارە گرووپە لە شوێنە جیاجیاکان وەک ناو بازاڕ، پارک و شوێنە گشتییەکان تابلۆی هەڵپەڕکێ پێشکەش بکەن.
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی فەرماندەی گشتیی حیزبوڵـڵا لە بەیرووت سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، تۆڵەی دەکەنەوە.
بەرپرسێکی تەندروستیی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە رووداوێکدا سێ ئەندامی یەک خێزان لە شاری ئەلیگودەرز بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لەگەڵ دەستپێکردنی سەرما لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵک نیگەرانن لەوەی کێشەی کەمیی کارەبا سەرهەڵبداتەوە.
پێشانگەیەکی وێنەکێشان لە شاری بۆکان بۆ ئەردەڵانی تەمەن 10 ساڵان کرایەوە. ئەو چوار ساڵە وێنە دەکێشێت و خۆی لە پیشانگەکە قسەی لەسەر وێنەکانی کرد.
هەوای بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پیسە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە قوتابخانەکانی شاری ورمێ، شیفتی بەیانی لە مهاباد و سێ پارێزگای ئێران پشووە
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەرپرسانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شار لە دروودی لوڕستان، ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنی شارەکە دەستبەسەرکرا.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت؛ دەتوانن تاران بەرەوپێش ببەن، بەڵام ناتوانن کێشەی کەمئاوییەکەی چارەسەر بکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، "دانوستاندن لەگەڵ لایەنێک کە بڕوای بە سرووشتی دوو لایەنەبوونی دانوستاندن نییە، لۆژیکی نییە".
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بڕیاری سەرەتایی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی گەندەڵی دارایی لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شاری مهاباد دەرچووە.
بەفربارین لە ملەی تەتە، رێگەی نێوان شارەکانی پاوە و مەریوانی لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانی داخست.
دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە شەش مانگدا 261 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
فێربوونی گڵێنەکاری نەک هەر یارمەتیدەرە بۆ خوڵقاندنی کارێکی هونەری، بەڵکو دەتوانێت رێگەیەکی زۆر باش بێت بۆ ئارامگرتن و دوورکەوتنەوە لە گوشاری دەروونی، جگە لەوەش گڵێنەکاری دەتوانێت هەستێکی بەدەستهێنان و رەزامەندیت پێببەخشێت لە دروستکردنی شتێک بە دەستی خۆت.
سەرۆکی دادوەری مهاباد رایگەیاند، بڕیاری سەرەتایی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی گەندەڵی دارایی لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شاری مهاباد دەرچووە.
ئیدریس مینبەری، مامۆستایەکی زمانی کوردییە لە سنە و بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی چووە زیندان.
مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری دێولان بە ساڵێک بەندکردن سزا درا.
لە نزیک دەروازەی سنووریی باشماخی پارێزگای سنە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر بەنزینی قاچاخدا گیرا، فەرماندەی پۆلیسی یەکەی چاودێریی گومرگی سنە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێلیشدا گیراوە.
جێگری پۆلیسی هاتووچۆی لوڕستان دەڵێت؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری خوڕەمئاوا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە دانوستانەکاندا پرسی مووشەک و ناوچەکە هەمیشە لەلایەن ئەمریکاوە وروژێنراوە، بەڵام ئەوان دانوستاندن لەسەر ئەو بابەتە ناکەن.
سەرۆکی فەرەنسا پشتڕاستی کردەوە کە دوو هاووڵاتیی فەرەنسیی دەستبەسەرکراو لە ئێران ئازاد کراون
دادگای تێهەڵچوونەوەی کارگێڕیی ئێران سزای دوورخستنەوە و بە ناچار خانەنشینکردنی 5 مامۆستای سنە و سەقزی پەسندکرد
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری شار و ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێ، ئەنجوومەنی شاری کرماشان بە فەرمی هەڵوەشاوەتەوە و پارێزگار ئەرکەکان بەڕێوەدەبات
دادپزیشکیی ئێران دەڵێت، لە 6 مانگدا زیاتر لە 10 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان تەمەنیان 11 بۆ 39 ساڵ بووە
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی بانە رایگەیاند، فێستیڤاڵی هەڵپەرکێی بانە وەک بۆنەیەکی گەشتیاریی ئێران تۆمار کرا.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەست لە پشتوانی ئیسرائیل هەڵبگرێت، تاوتوێی پێشنیازی ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران "لە داهاتوودا" دەکەن.
دووەمین خولی فێستڤاڵی گوێز لە گوندەکانی بلچەسوور و مامواڵە لە سنووری پارێزگای سنە بەڕێوەچوو.
لەم ساڵانەی دواییدا هاڵۆوین لەنێو بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێراندا بووەتە باو و ئەم ساڵ زۆرینەی ئاهەنگەکان لە ماڵ و کافێکان بەڕێوەچوون. بەشێکیان بەشداریکردنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەش دەکەن.
پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو ئەندامیان کوژران.
دوو هاوژینی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاوێتەکردنی شێوەزارەکانی سۆرانی و لوڕی، میوزیک دەژەنن و گۆرانی بە شێوەزاری جیاواز دەڵێنەوە.
قایمقامی شاری بەدرە دەڵێت، ئاگر لە دارستانی زەڕانگوش کەوتووتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
پارێزەری شەریفە محەمەدی، ژنە چالاکڤانی ئێرانی رایگەیاند، سزای لە سێدارەدانی شەریفە گۆڕدرا بۆ 30 ساڵ زیندانیکردن.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرتووە، پەیوەست بە دۆسیەکەش کەسێکیان دەستگیرکردووە.
چالاکییەکانی 18ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوانە بەردەوامن و لە دووەم رۆژیدا بەرهەمی شانۆیی کۆمێدی و تەنزئامێز نمایشکران.
بەڕێوەبەری ڤێترنەری ورمێ دەڵێت؛ بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە هەموو مەیدانەکانی ئاژەڵی پارێزگای ورمێ بۆ ماوەی چوار هەفتە دادەخرێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دێلڕان- ئەندیمێشک لە پارێزگای ئیلام سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووباری جەغەتوو لە نزیک شاری بۆکان هەوارگەی پشوودانی بەشێک لە باڵندە کۆچەرییەکانە، باڵندەکان لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان دێن و لەوێ دەمێننەوە.
مەیدانی ئاژەڵی شاری بۆکان، یەکێکە لە سەرچاوەکانی دابینکردنی گۆشت بۆ بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق لە ماوەی چوار مانگدا سێجار داخراوە.
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
دەروازەی سنووریی سێفە لە سنووری شاری سەقز، لەلایەن ئارەش لهۆن، پارێزگاری سنەوە کرایەوە.
بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە پارێزگاکەی 32% کەمی کردووە.
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێر 9 رووداوی هاتووچۆ لە مهاباد روویاندا و بە هۆیانەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی ئەشتەر – خوڕەمئاوا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان 3 کەس گیانیان لەدەستدا
لە زانکۆی پەیامی نووری سەقز خولێکی فێرکاریی پەروەردە و راهێنان بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
کچە کوردێکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێو 273 بەشداربووی پێشبڕکێیەکی راکردن لەسەر ئاستی ئێران پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
دایک و کچێک لە شاری کرماشان لە کاتی چوونی کچەکە بۆ قوتابخانە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاوارە خزری، خاوەن نووسینگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە پیرانشار، دەڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵان بە 40 ملیۆن تمەنێک بوون، ئێستا بە ملیارێک و 200 بۆ 400 ملیۆن تمەنن.
جێگری سەرۆکی شارەوانیی بۆکان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە، دوو هەفتە مەیدانی ئاژەڵان دادەخرێت.
خاڵۆ عەلی بەدری 83 ساڵ، نابینایە، بەڵام کاری بەگدروویش دەکات. ئەو وەکو کەسێکی ئاسایی جلوبەرگی پیاوان دەدرووێت.
جێگری پارێزگاری لوڕستان رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە لە پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی شاری تاران دەڵێت، وانەی بیرکاری لە بەشێکی قوتابخانەکانی تاران بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە ناخوێندرێت
نرخی گۆشت و مریشک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش وای کردووە کە بەشێک لە هاونیشتمانییان نەتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیان بکڕن و سفرەی ماڵەکانیان بچووکتر ببێتەوە.
زۆرینەی دانیشتووانی گوندی قانزالییە لە شاری ساینقەڵای پارێزگای ورمێ جووتیارن. خاکی بەپیت و کەشوهەوای گونجاو، گوندەکەی کردووەتە شوێنێکی لەبار بۆ چاندنی کوولەکە.
فێستیڤاڵی میهرەگانە لە نزیک ئەشکەوتی کەرەفتوو لە سنووری شاری سەقزی پارێزگای سنە.ئامانجەکە راکێشانی سەرنجی زیاتری خەڵکە بۆ ناوچەکە، لەوانەش ئەشکەوتەکە.
پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردی بە بەشداریی 34 ئەسپ لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانیی کرماشان بەهۆی دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە ئەنجوومەنەکە دەستبەسەر کرا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری شاری بانەی پارێزگای سنە 10 کەس برینداربوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێ، سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاو بەنداوەکانی پارێزگاکە گەیشتووتە کەمتر لە نیو ملیار مەتر سێجا.
میدیای ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، پۆلیسێک کوژرا.
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، عەلی خامنەیی فەرمانی هەڵگرتنی هەموو سنووردارکردنەکانی مەودای مووشەكیی کۆماری ئیسلامیی دەرکردووە.
30یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور بەڕێووەچوو و هێمن خالیدی، دەرهێنەری کورد بە بەڵگەفیلمی (ئاوازی باڵەکان) بەشداری کرد و خەڵاتی بردەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان 4 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو
دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای هورمزگانی ئێران دەڵێت، ئەو هاووڵاتییە فەرەنسی - ئەڵمانییەی لە هورمزگان بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کرابوو، بێتاوان دەرچوو
رێگایەکی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتووچۆو، خەریکە دەبێتە رێگەی مەرگ.
بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە دەڵێت، رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە پاریزگاکە 5.3% کەمی کردووە
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، لە یەک هەفتەدا 430 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە 500 کەس بریندار بوون.
لە شاری میراوێ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، فێستیڤاڵی ترێ رەشەی تێدا بەڕێوەدەچێ. ترێ رەشە بەرهەمێکی گرنگی شارەکەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای لوڕستان دەڵێ، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتنی مانگی سوور لە شاخی ئەشتەرانی پارێزگاکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسی دیکەش برینداربوون
(رۆژنامەگەری لە غوربەت) خوێندنەوەیەک بوو بۆ ژیان و بەرهەمی حوسێن حوزنی موکریانی، بە بەشداریی کۆمەڵێک رۆژنامەڤان، نووسەر و چالاکڤان لە شاری سەقزی پارێزگای سنە بەڕێوەچوو
جێگری سەرۆکی زانکۆی تاران دەڵێت، بۆتڵی هایدرۆجین تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە و دوو دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی پیشەسازیی ئاوی ئێران دەڵێت، زریانی خوێی دەریاچەی ورمێ دەستیپێکردووە، بۆیە ناوچەکانی دەوروبەری دەریاچەکە چۆڵ دەکرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (رێبوار محەممەدزادە) گیانی لەدەستدا.
ژمارەی دانیشتووانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان روو لە کەمبوونەوە و پیربوونە. ئارەزووی منداڵ خستنەوە لەنێو گەنجان کەمبووەتەوە. دانیشتووان، خراپی دۆخی ئابووری بە هۆکاری سەرەکی دادەنێن.
لە شاری مهاباد کرێکارێک لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و تووشی مردنی مێشک بوو، خێزانەکەی بڕیاریانداوە ئەندامانی جەستەی ببەخشن.
شاری بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ساڵە کێشەی کەم ئاوی هەیە. ئەم ساڵ کێشەکە زیاتر بووە. دانیشتووانی شارەکە لە کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نیگەرانن.
پێش 4 ساڵ بگۆڕەکە دزرابوو، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ناوچەکەش گوتبووی مادام بەباشی چاودێریی بگۆڕەکە نەکراوە و دزراوە، ئێمە بۆتان دابین ناکەینەوە. ئێستا بگۆڕەکە خێرخواز دابینی کردووە
عەلی خامنەیی دەڵێ، دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانی نییە و تەنانەت زیانیشی هەیە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمریکا دەیەوێت توانای مووشەکیی وڵاتەکەی هێندە لاواز بێت، نەتوانن وەڵامی سەربازگەیەکی ئەمریکاش لە عێراق بدەنەوە
71 پەرلەمانتاری ئێران داوا لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەکە و سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران دەکەن، بڕیاری دروستکردنی چەکی ئەتۆم بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت؛ لە ئەگەری کاراکردنەوەی سناپ باک (گەڕاندنەوەی سزاکان) وڵاتەکەی کاردانەوەی دەبێت.
لە بەرەبەری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، پەڕاوگەکان قەرەباڵخن، بەڵام بەرزبوونەوەی زۆری نرخەکان و خراپی دۆخی ئابووریی زۆربەی هاونیشتمانییان بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە دایک و باوکان نەتوانن شتوومەکی پێویست بکڕن بۆ منداڵەکانیان.
بڕانی کارەبا لە ئێران زیانی بە کەرتە جیاوازەکان گەیاندووە، وەزیری پەیوەندییەکانی وڵاتەکە دەڵێت، بڕانی کارەبا وایکردووە کوالێتیی پەیوەندییەکان 8 بۆ 10٪ دابەزێت.
هێزەکانی ئێران لە گوندی زێوە لە سنووری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاسبکارێک کرد و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.
جێگری پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە لە پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
لە شاری مەریوان تەنێکی قورس بەر سەری کرێکارێک کەوت و کرێکارەکە گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، لە یەک هەفتەدا 487 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە 500 کەس بریندار بوونە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری مەلکشای پارێزگای ئیلام دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
لە پاریزگای هورمزگانی ئێران چەند کەسێک بە جلی ژنانەوە هەڵدەکوتنە سەر دووکانێکی زێڕنگەری و 8 کیلۆ زێڕ دەدزن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مهاباد سێ کەس گیانیان لە دەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
یاسای باڵاپۆشی لە ئێران کە وەک "یاسای پاڵپشتیکردنی خێزان لە رێگەی برەودان بە کولتووری پاکداوێنی و باڵاپۆشی" دەناسرێت، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە ئامادە کرابوو و مانگی ئەیلوولی 2023 لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بە هەندێک گۆڕانکارییەوە پەسند کرا، بەڵام ئەو کات ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور پەسندی نەکرد.
میدیای ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو پۆلیس کوژران و فەرماندەیەکی پۆلیسیش بریندار بوو
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە کۆبووەوە
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، رووبەری باخ و رەزی ترێ لە پارێزگاکە زیاتر لە 22 هەزار هێکتارە
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت؛ لە ماوەی پێنج مانگدا 59 رۆژ هەوای پارێزگاکە پیس بووە و بە کەڵک نەهاتووە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە لووتکەی عەرەبی ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند، پێویستە ئەوە بگوترێت کە "قسەکردن کۆتایی بە کۆمەڵکوژی ناهێنێت."
لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران فێستیڤاڵی کورد و گیلانییەکان بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، چاندنی زەعفەران لە پارێزگاکە لە 10 ساڵدا گەیشتووەتە 74 هێکتار و پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەم ساڵ 250 کیلۆگرام بێت.
رۆژی شەممە 13ی ئەیلوولی 2025 بە بەشداریی 20 وەرزشڤان لە شارەکانی ورمێ و پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێشبڕکێی دەستشکاندنەوەی ژنان لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری مهاباد پاسێک وەرگەڕا و 20 کەس برینداربوون.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، کوڕ و باوکێک لە بەنداوی سلیڤانای پارێزگاکە خنکان.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای سنە 11 کەس برینداربوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە.
بەشێکی هاووڵاتییانی تاران لە کەمبوونەوەی کارەبا بێزارن و دەڵێن، راپەڕاندنی زۆربەی کارەکانیان پێویستی بە کارەبایە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، راوێژکارێکی رۆشنبیری وڵاتەکەیان لە میسر ون بووە، کە بە پاسپۆرتی عێراقی چووەتە میسر.
مامۆستایەکی ئایینیی کرماشان سزای پێنج ساڵ و 6 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد کەوتووەتە نێو بەنداوی شارەکە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
سەرۆکی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ، رایگەیاند ماوەی چوار مانگی رابردوودا، واتە لە 21ـی ئاداری تاوەکو 21ـی تەممووز، 241 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
58 هاونیشتمانیی دانیشتووی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەریەکەیان بە سێ مانگ بەندکردن سزادران
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرتووخانەی ئێڤین لە باکووری تاران، لە کۆی 75 هەڵاتووی بەندیخانەکە تاوەکو ئێستا 15یان دیار نین.
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگدا 25 رۆژ هەوای پارێزگاکە پیس بووە و بە کەڵک نەهاتووە.
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لە لایەن هاوژینەکەی سووتێنرا و گیانی لە دەستدا، تاوانبارەک دەستگیر کرا.
وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، بەشێک لە بەڵێندەرانی بیانی ئێرانیان جێهێشتووە و ئەوەش کاریگەریی خۆی هەبووە
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، رێگەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دانەخراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادە نییە توانای مووشەکیی سنووردار بکات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی بە مەرج ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە.
دوای 7 ساڵ، بکوژی رەحیم زەبیحی و کەیوان زەبیحیی برای لە زیندانی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا
بەرپرسێکی سوپای پاسدارن دەڵێت، هیچ ئەفسەرێکی ئێرانی لە عێراق نەکوژراوە.
مامۆستایەکی ئایینیی ناسراوی شاری سنەی سزای سێ ساڵ و یەک مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ژنێکی نیڤشکانی سنە، نووسەرە و خۆی کتێبەکانی ساخدەکاتەوە. رۆژانە لەسەر عەرەبانەکەی بەنێو شاردا دەگەڕێت و بەدوای شوێنێکی گونجاو بۆ دانانی کتێبەکانی دەگەڕێت.
گەنجێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی مەلەوانی لە بەنداوی مهاباد خنکا و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
لێپرسینەوە لە سەرۆکی شارەوانی سنە دووخرا. سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی پارێزگاکەش دەڵێت، پاشگەز نەبوونەتەوە تەنیا دواخراوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت؛ ئەگەر ئەورووپا سزاکانی سەر ئێران بگەڕێنێتەوە، ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەیانە نامێنێت.
لە ماوەی ساڵێک و یەک مانگدا، زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی مردن لە هەمان ماوەدا کەمتر لە نیوەی ئەو ژمارەیەیە.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان سەردانی مهابادی کرد، ئەوەش بە مەبەستی کردنەوەی پڕۆژەیەک
سەرۆکی کۆمەڵی دەرمانسازانی ئێران دەڵێت، 80%ی دەرمانخانەکانی وڵاتەکە لە لێواری مایەپووچبووندان
لە رووباری جەغەتوو لە نزیک گوندی ساروقامیشی سەر بە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باوکێکی تەمەن 42 ساڵ لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی کچە 14 ساڵانەکەیدا خنکا؛ کچەکەشی دوای رزگارکردنی، تووشی مردنی مێشک بووە.
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێت؛ لە مانگێکدا هەزار و 269 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە.
بەڕێوەبەری ژینگەی شاری کامیاران دەڵێت، ئاگری ناوچەیەکی پارێزراوی شاهۆ و کۆساڵان کۆنترۆڵکرا و 30 هێکتار دارستان و پووش و پاوان سووتاوە.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بەردەوامن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی سنە دەڵێت، هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە داوای لێپرسینەوەیان لە سەرۆکی شارەوانیی سنە کردووە
فەرماندەی پۆلیسی شاری پولدوختەر لە پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دایکی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند؛ لە سەرەتای بەهاری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای کرماشان نزیکەی 3000 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربوون.
وەزیری وزەی ئێران بڕیار دەدات دوو رۆژ ئاوی ماڵێکی تاران ببڕی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خاوەن ماڵەکە ئاوی لە دارێک پرژاندووە
دادپزیشکیی ئێران دەڵێت، لە ساڵێکدا 26 هەزار کرێکار بەهۆی رووداوی کارەوە برینداربوون و 2000 کرێکاری دیکە گیانیان لەدەستداوە
سوپای پاسداران لە لوڕستان رایگەیاند، بەهۆی یاریکردن بە چەکێکی نەتەقیوی کاتی جەنگە 12 رۆژییەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و 7ی دیکەش برینداربوون
شەممەی داهاتوو لە 21 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە، ئامانجەکەش ئەوەیە کارەبا و ئاو کەم بەکاربهێندرێن
ئێران دۆزینەوەی تەرمی چوار کوژراوی جەنگە 12رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند و زۆربەی بریندارەکانی جەنگەکەش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت؛ لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ولاتەکەیان کاردانەوەیەکی زۆر تووند و وێرانکەریان دەبێت.
جێگری بەڕێوەبەری ژینگەی لوڕستان دەڵێ، هەوای شارەکانی پارێزگاکە پیسە، بۆیە هۆشداری بە کەسانی هەستیار و منداڵان دەدرێ.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلام چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
ئەندامێکی بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئێسرائیل 9 کەسی دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەرکراون.
پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 33 هەزار زیارەتکار لە سنووری مێهران هاتووچۆ دەکەن.
دەنگێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکجاری بێدەنگ بوو. سەعدون عەسکەری لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە کەوتووەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران وەڵامی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە، کە داوای لە ئێرانییەکان کردبوو دژی بێئاوی راپەڕن و رایگەیاند: "ئەو رژێمەی خەڵکی غەززەی لە ئاو و خۆراک بێبەشکرد، دەیەوێت ئاو بۆ خەڵکی ئێران بهێنێت؟ ئەوە خەیاڵە."
بەڕێوەبەری ناوەندی چلەی ئیمام حوسێن لە ئێران دەڵێت؛ ئەم ساڵ رووداوی هاتووچۆ کەمتر بووە و رووداوێکی ئەمنیی ئەوتۆ رووینەداوە، کە کاریگەری لەسەر کاروانی زیارەتکاران هەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ دەڵێ، 23 هەزار قوتابی لە سنووری ئەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە.
بەهۆی ئەو گەرمایەی بەشی زۆری ناوچەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بە مەبەستی كەم بەكارهێنانی وزە، سبەی چوارشەممە لە 19 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، یەک ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی.
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە هەفتەیەکدا 441 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە.
بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگدا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووری خوسرەوی زیاتر لە 325 ملیۆن دۆلار بووە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلام سێ کەس گیانیان لە دەستدا و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆککۆمار ئێران سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی دیاری کرد
بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، لە فەرمانگە حکومییەکانی چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان سبەی کرایە پشوو
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت؛ ئەمریکا پەیامی بۆ ناردوون بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان، بەڵام ئەوان پەلە ناکەن لە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان هەمەدان - سنە 14 کەس بریندار بوون
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت؛ 465 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە.
قایمقامی مێهران رایگەیاند، لە 24 کاژێردا زیاتر لە 27 هەزار زیارەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هاتووچۆیان کردوە.
ئاگر لە تاڵاوی داشخانەی مهاباد کەوتووتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، دژایەتی ئەمریکا لەگەڵ توانای ئەتۆمیی ئێران بیانووە و کێشەی سەرەکیی ئەوان لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە.
لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی شیرئابادی زاهیدان، فەرماندەی بنکەی بەسیج لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراوە.
بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، لە پارێزگای لوڕستان دوو رۆژ لە فەرمانگە حکومییەکان کرایە پشوو.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شاری کرماشان دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکشارەوانیی پەسند کرا.
تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی شاری قووم، ناوەندی پارێزگای قووم روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 7 کەس بریندار بوون.
بەهۆی گەرما، پیسبوونی هەوا و کەمیی کارەباوە، سبەی لە فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە.
بوومەلەرزەیەک چەند شارێکی پارێزگای گوڵستانی ئێرانی هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە
رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 32 هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای فارسی ئێران 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پشکێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزین، ئۆتۆمبێلی سەرۆککۆمار تێکچووە، بۆیە بە تاکسی چووەتە تەورێز.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و هەمیشە لەگەڵ گەلی سووریادا دەمێننەوە.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئەمریکا ناترسێت، بەڵکو ئەمریکا دەترسێنێت.
بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دەیان باڵەخانە و شوقە لە کرماشان گەیاندووە.
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، خێزانێکی 5 کەسی ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرتووخانەی ئێڤین، بەشێک لە گیراوانی گرتووخانەکە رایانکردووە.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە سێیەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلدا سەرۆککۆماری ئێران بریندار بووە.
ئەندامێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ئیسرائیل و ئەمریکا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کۆبووەتەوە و گفتوگۆکان بەرهەمدار بوون
دوو رووداوی هاتووچۆ لە رێگەی دیواندەرەی پارێزگای سنە روویاندا و لە ئەنجامدا 16 کەس بریندار بوون
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی، هێرشی کردە سەر "مێزی دانوستاندنەکان." ئاماژە بەوەش دەکات، پەیامیان لەلایەن واشنتنەوە بۆ نێردراوە و داوای گەڕاندنەوە بۆسەر مێزی دانوستاندنیان لێ دەکرێت
سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.
بەریتانیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەی لە تاران دەکاتەوە، کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل داخرابوو.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کاتی پاککردنەوەی پاشماوی جەنگ لە لوڕستان تەقینەوەیەک روویداوە، بەو هۆیەوە دوو چەکدار کوژراون.
پارێزگاری ئیلام دەڵێت، لە 10 رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە چوونەتە ئەو وڵاتە
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی بۆکان دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەقەوە، سێ هەفتە مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵان دادەخرێت
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە دوو مانگدا هەناردەی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە گەیشتووەتە 106 ملیۆن دۆلار.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە دوو مانگدا هەناردەی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە گەیشتووەتە 106 ملیۆن دۆلار.
سوپاسالاری ئێران دەڵێت، ساڵانێکە ئیسرائیلییەکان و لایەنگرانیان هەموو هێزی خۆیان بۆ لێدان لە کۆماری ئیسلامی کۆکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، زۆربەی ئاسمانی وڵاتەکە بە داخراوی بە رووی گەشتی فڕۆکەکاندا دەمێنێتەوە و تەنیا بەشی رۆژهەڵات رێگەپێدراوە.
لە چەند ناوچەی جیاوازی تاران دەنگی تەقینەوە بیستراوە و میدیاکانی ئێران دەڵێن تێستی سیستمی بەرگرییە.
لە هەردوو پارێزگای کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پیسبوونی هەوا هۆشداریی بە کەسانی بە تەمەن، نەخۆش و منداڵان دەدرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە ئەمریکا بیرۆکەی هێرشکردنەوە سەر ئێران لە نێو ببات.
سوپاسالاری ئێران دەڵێت: ئەگەر دەستدرێژی بکرێتە سەر وڵاتەکەیان ئامادەن بە تووندی وەڵام بدەنەوە.
ئێران کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی فەیلەقی قودسی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند کە فەرماندەیەکی نزیکی قاسم سلێمانی بووە.
وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، تەنیا بەشی رۆژهەلاتی وڵاتەکە بۆ گەشتە فڕۆکەوانییەکان کراوەیە و بەشەکانی دیکە بە داخراوی دەمێننەوە.
فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەیەکی سوپاکەی راگەیاند.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی 12 رۆژەیان لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکبوو ئیسرائیل بڕووخێنن. هەروەها دەڵێت، ئەمریکا هاتە نێو جەنگەکە "بەڵام زلـلەیەکی تووندی بەرکەوت."
وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکە دەکریتەوە و گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتییەکان دەستپێدەکەنەوە.
لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کرێکار کە برا بوون، لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکەدا کەوتنە خوارەوە و گیانیان لە دەستدا.
قەرارگای خاتمولئەنبیا رایگەیاند، فەرماندەی قەرارگەکە، کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بریندار بوو بوو، گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران دەڵێت، جارێ گەشت ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە دەستپێناکەنەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی جەنگی وڵاتەکەی و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی جەنگەکەوە 627 کەس کوژراون.ا
مەسعود پزیشکیان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە جەنگی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوت.
عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران بە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێرانی راگەیاندووە، "ترەمپ یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردن و سەروەری وڵاتەکەمانی بەزاند، ئێمەش لە بەرامبەر هەڵەکەی ئەمریکادا وەڵامی بەهێزمان دەبێ."
سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا قسەی کرد و باسیان لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.
پاێزگاری تاران دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل 200 کەس لە پارێزگاکەی کوژراون و 877 کەسیش بریندار بوون.
سوپای پاسداران کوژرانی سێ ئەندامی لە پارێزگای زەنجانی ئێران راگەیاند.
سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی قسەی کرد و رایگەیاندووە، ئامادەن بۆ گفتوگۆ، بەڵام لە هیچ هەلومەرجێکدا دابەزاندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانیان بۆ سفر قبووڵ ناکەن
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆسەر سێ نەخۆشخانە لە کرماشان، دوو کەس لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە
کوژرانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، لەلایەن نووسینگەکەی رەتکرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، کەناڵی دووی دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، وەتسئەپ و ئینستاگرام خەریکە زانیاری تاکە کەسی و زانیاری لە سەر شوێنی مانەوەی هاووڵاتییان بۆ ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی حوزەیرانی 2025، هاوونیشتمانییەک لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت: "بەر لەو دۆخەی ئێستا رۆژانە دەمانتوانی 20 نان بکڕین، ئەمڕۆ کردیانە 15 نان، هەروەها کڕینی ئارد لە نانەواخانەکان ئازاد بوو، ئەمڕۆ تەنیا یەک کیلۆیان پێ فرۆشتین."
وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە سێ رۆژدا هەزار و 800 کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت: "سەرجەم فڕۆکەخانەکان لە ئێران تاوەکو کاتێکی نادیار بە داخراوی دەمێننەوە".
جگە لە کوژرانی فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانییان، سوپای پاسداران کوژرانی 7 فەرماندەی سەربازیی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل راگەیاند
جێگری پارێزگاری ئیسفەهان بۆ کاروباری ئاسایش دەڵێت، هێرشکراوەتە سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە پارێزگاکە، بەڵام هێشتا قەبارەی زیانەکان دیار نین.
تەندروستیی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە 800 کەس وەک بریندار چوونەتە نەخۆشخانەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
پارێزگاری تاران دەڵێت، تاوەکو رۆژی چوارشەممە لە دامودەزگا حکومییەکانی تاران پشووە
پارێزگاری تەورێز دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکەی 31 کەس کوژراون و 55ـی دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی سوپای ئێران دەڵێت: "لە داهاتوودا بە دوو هەزار مووشەک رژێمی زایۆنی دەکەینە ئامانج".
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، پێویست بوو سوپای وڵاتەکەی وەڵامی سوپای ئیسرائیل بداتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی کردی، "سزادانی زایۆنییەکانیش بەردەوام دەبێت."
میدیایی ئێران دەڵێت، لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە، تەنیا لە لە باڵەخانەیەکی تاراندا 60 کەس کوژراون کە 20 کەسیان منداڵ بوون.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە جارێ دەستپێناکەنەوە.
ناوەندی پەیوەندی و زانیاری سەر بە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزیری کشتوکاڵی ئێران دەڵێت، کاڵا و خواردنە سەرەکییەکان لە وڵاتدا بەردەستە و پێویست ناکات خەڵک پێشوەختە کاڵا بکڕن بۆ کۆگا کردن
گوتەبێژی مانگی سووری ئێران دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 12 پارێزگا 121 کەس بریندار بوون.
سوپای پاسدارانی ئێران پشتڕاستیدەکاتەوە کە ئەمیر حاجی عەلی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل کوژراوە.
میدیایی فەرمیی ئێران دەڵێت، لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران 50 کەس بریندار بوون کە 35 کەسیان ژن و منداڵن.
میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستیکردەوە، محەممەد باقری، سوپاسالاری وڵاتەکە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا کوژراوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سنە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 17 هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە
بەرپرسی حەج و زیارەتی پارێزگای سنە دەڵێت، حاجییەکی خەڵکی سەقز لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە
ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 9ی حوزەیرانی 2025، لە ناوچەی "کوڕە سێرە"ی سنووری شاری چووار سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە. ئاگرەکە بە خێرایی بەشێک لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گرتەوە.
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی کرماشان، دەست بەسەر بڕێک سووتەمەنیدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەندیدار بە دۆسیەکە شەش کەس دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ماوەی 80 رۆژدا لەو پارێزگایە دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن هۆشبەردا گرتووە و 5 هەزار کەسیش بەو هۆیەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: سەرۆککۆمار سەردانی ئیلام دەکات و لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی پێشنیازی ئەمریکای قبووڵ نییە، هەربۆیە پێشنیازێکی نوێ دەداتە ئەو وڵاتە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان دەڵێ، لە سێ مانگدا 26 رۆژ هەوای پارێزگاکە پاک بووە و 46 رۆژیش هەواکەی باش نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای لوڕستان دەڵێت: "پێشبینی دەکرێت بە هۆی کەمیی بارانبارینەوە بەرهەمی گەنم 50٪ کەم بکات".
بەرپرسی کاروانی حاجییانی مهاباد رایگەیاند، ژنە حاجییەکی خەڵکی مهاباد لە شاری مەککە کۆچی دواییکردووە.
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کرماشان رایگەیاند، هەوای شارەکانی پارێزگاکە پیسە و هۆشداری بە کەسانی هەستیار و منداڵان دەدات.
دیوانی باڵای وڵات لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدانی بۆ گەنجێکی کوردی خەڵکی سەردەشت دەرکرد
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پاریزگای ئیلام دەڵێت، لە سەروبەندی جەژنی قوربان و لە 24 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 24 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی مێهران هاتووچۆیان کردووە.
دادوەری گشتیی ورمێ دەڵێت، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مافە گشتییەکان و گرنگیدان بە داخوازییەکانی خەڵک، بردنی سەگی ماڵی بۆ پارک و شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە.
شێرکۆ مام ئاقا، فۆتۆگرافەرێکی کوردی شاری بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ فۆتۆیەکی لە فێستیڤاڵێکدا لە تورکیا خەڵاتی زێڕ دەباتەوە.
ئەو مەلا ئێرانییەی لە کاتی رێوڕەسمی حەجدا لەلایەن پۆلیسی سعودیەوە دەستبەسەرکرا ئازاد کرا و گەڕایەوە ئێران.
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کرماشان دەڵێت، هەوای شارەکانی پارێزگاکە پیسە و هۆشداری بە کەسانی هەستیار و منداڵان دەدات.
بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کەمتر لە 30%ـی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرجکراوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ خەرجکردنی بەشەکەی دیکەی پارەکە بەردەوامە.
ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ورمێ دەڵێت، بەهۆی کەمیی بارانبارینەوە 600 گوندی ئەو پارێزگایە رووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماری لەدایکبوون و مردنی دوو مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە عومان، بڕیارە لەو سەردانەیدا چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوچەکە باس بکات و چوار رێککەوتن لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان و گومرگ واژۆ بکات
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاوتوێی چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەن و پەلە ناکەن لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مەسعود پزیشکیان سەردانی عومان دەکات.
بەهۆی تەقینی بوتڵی گاز لە گوندێکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان منداڵێک گیانی لە دەستدا.
هونەرمەندێکی بواری فیلم و کۆمیدی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی ئاماری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە تاوەکو ساڵی 2049 زیاد دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دانیشتووان بەرەو پیربوون دەچن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "هەواڵی تایبەت بە راگرتنی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا دوورە لە راستییەوە." ئاماژە بەوەش دەکات، هێشتا کاتی گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکان دیاری نەکراوە
پارێزگاری سنە رایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، کۆبوونەوەی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی لە تورکیا دەکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، "دانوستاندن بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ رێبەری باڵا ئەنجام دەدرێت."
قایمقامی بۆکان دەڵێت، "پێشنوێژی بۆکان لە رێگەی زەنجان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و پاسەوانێکی گیانی لەدەستداوە."
پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی کرماشان دەکات و لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە کەمتر لە دوو مانگدا 143 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون و کەسێک گیانی لە دەستداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عەباس عێراقچی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتووە و ئێوارەش بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبهندێک دەچێتە دەوحە
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: "قسیەکم لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا هەیە، ئێمە ئامادەین بۆ شەڕ لە هەر قەبارەیکدا بێت".
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان دەڵێت: "سەرچاوەی ناردنی کورتەنامەی پابەندبوون بە باڵاپۆشی بۆ ژنان دیار نییە".
رۆژانی پێنجشەممە لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، قوتابخانە و زانکۆکانی لوڕستان دەکرێتە پشوو. جێگری پارێزگار هۆکارەکەی بۆ دەستگرتن بە کارەباوە دەگەڕێنێتەوە.
بەهۆی تەقینەوەی گازی ماڵانەوە، لە پارێزگای سنە کەسێک و لە پاریزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد.
گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە 9 رۆژی رابردوودا هەورەبرووسکە، با و باران بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 9 کەس و برینداربوونی 86 کەسی دیکە
بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەوا لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و لوڕستان کرایە پشوو و لە ئیلام سبەی بڕیار دەدرێت.
جێگری وهزیری گهیاندن و سهرۆكی رێكخراوی تهكنهلۆجیای زانیاریی ئێران دەڵێت: "زیانی تەقینەوەکەی بەندەر رجایی سێ بۆ پێنج ملیار دۆلارە".
بەڕێوەبەری هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: "هەورەبرووسکە ئاگری لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەندێک ناوچەی پارێزگاکە بەرداوە".
ئەمڕۆ شەممە، 4ی ئایاری 2025، سەردار حاجی ئەحمەدی، پارێزەری دۆسیەی نیان چەلبیانی بە رووداوی راگەیاند: "بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر نیانی تەمەن 6 ساڵان، تاوانباری سەرەکی سزاکەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات پەسند کراوە، لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە دەدرێت ".
بەڕێوەبەری ڤیتێرنەریی بۆکان رایگەیاند، لەسەر رێگەی بۆکان - سەقز، کەللەسەری 20 ئەسپ دۆزراونەتەوە، کە سەربڕدراون.
چالاکڤان و ژینگەپارێزانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی چاندنی نەمامیان ئەنجام دا
پیاوێکی کرماشانی، بە چەک هاوژین، بووک، دوو کوڕ و دایکی هاوژینەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە سەر پێشنیازی عومان دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی روویداوە.
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئاگاداری ئەو کورتەنامەیە نین کە نووسینگەی فەرمانکردن بە چاکە، بۆ ژنانی ناردووە بۆ پابەندبوون بە باڵاپۆشی.
پەرلەمانتارێکی ئێران رایگەیاند، واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری وزەی وڵاتەکە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، ئاگری بەندەری رەجایی کۆنترۆڵکراوە و تاوەکو ئێستا تەرمی 70 کەس دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای هورموزگان رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی بەندەر عەباسدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 70 کەس بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بە هەزاران ماسی رووباری جەغەتوو بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکە مردن.
سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە 25 کەس گیانیان لە دەستداوە.
لە گوندی برایم ئابادی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بڕوانامەی فێربوونی خوێندن و نووسینی کوردی بە فێرخوازان درا.
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەڵێت، "هەوای چوار شاری پارێزگاکە پیسە و هۆشداری بە کەسانی هەستیار و منداڵان دەدات".
لە کاتی پشکنینی پاسێکی نەفەرهەڵگر کە لە بانەوە بەرەو پارێزگاکانی نێوەڕاستی ئێران دەڕۆیشت، دەست بەسەر زیاتر لە 200 بێچووە سمۆرەدا گیرا.
مەلایەکی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەندکردن سزادرا، مەلایەکی کرماشانیش دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگەوە، دەستگیرکرا.
فەردین سادق ئەیووبی، شێوەکار و هونەرمەندی دیاری سنە، بە کەسایەتیی ساڵی هونەریی پارێزگای سنە لە ساڵی رابردووی هەتاوی هەڵبژێردرا.
جێگری بەڕێوەبەری کاروباری بازرگانی و گەشەپێدانی بازرگانیی پاریزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پارێزگاکە 21٪ زیادی کردووە.
واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرۆکی پۆلیس و وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی بۆ رێگەدان بە پۆلیس بۆ چوونە ناو قوتابخانەکان، رەخنەی بەربڵاوی جەماوەری ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
رۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025، مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی لە شاری سنە، دوای ئەوەی بانگهێشتی دادگەی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان کرا لەوێ دەستبەسەر کرا.
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا 54 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە
شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند کێشەی ئەوان لەگەڵ ئێران، لەسەر "کردەوە نەرێنییەکانی تارانە"، لەوانەش بەرنامە ئەتۆمییەکەی و "پشتیوانی لە میلیشیا یاخیبووەکان".
بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکردنەکەی، سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی، گوازرایەوە بەندینخانەی ناوەندیی سنە.
خێرخوازێکی شاری بۆکان کەمپەینێک بۆ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک رادەگەیەنێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سەقز - بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ی نیسانی 2025، عەلی خامنەیی و خالید بن سەلمان کۆبوونەوە و وەزیری بەرگریی سعودیە پەیامی شای وڵاتەکەی بۆ خامنەیی بردووە.
سمکۆ سڵامەت، هاونیشتمانی و ژینگەپارێز لە شاری بۆکان بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکە سێ سەرنشینی تێدا بووە؛ دوو لە سەرنشینەکان باوک و کوڕ بوون بە ناوەکانی حوسێن عەزیزنەژاد و هەژار عەزیزنەژاد گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، کە لەلایەن گومرگی عێراقەوە کراوە، هەناردە لە سنووری مێهران کەمی کردووە.
شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە گۆڕدرا و ئێرانیش رەخنەی لێ دەگرێت.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دانوستاندنەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچن و پرسەکانی وڵات بە ئەنجامی دانوستاندن نەبەستراونەتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات.
رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، "ئەوەی دووژمن هەستیار دەکات، ناوی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو ئیرادەی وڵاتێکە بۆئەوەی موسڵمان بێت، سەربەخۆ بێت، خاوەن شوناس بێت و پشت بە کەسانی دیکە نەبەستێت بۆ کەرامەتی خۆی، ئەمەش تووڕەیان دەکات."
ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی بێکاری لە زستاندا راگەیاند. ئامارەکە دەری دەخات، کرماشان لەسەر ئاستی ئێران لە بێکاریدا یەکەم بووە.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانی عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەی عومان ئامادە دەبێت.
بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و رووسیا بەرهەمدار و بنیاتنەرانە بوو".
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی لوڕستان دەڵێت، ئەندامانی جەستەی کچێک کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە چەند کەسێک.
جێگری بەرپرسی فێرکاری فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە یەک هەفتەدا 30 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، تەنیا مانگی رابردوو 59 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون. لە سێدارەدانیش بەراورد بە پار دوو هێندە زیادی کردووە.
کانێکی دەرهێنانی بەرد لە مهاباد داڕما و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
کرێی تاکسی و پاس لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 50٪ زیادکرا.
بەهۆی لافاو رێگەی سەرەكیی مهاباد – سەردەشت لە نزیک گوندی حەمزاوێ داخرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، لە 21 رۆژی رابردوودا 880 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 109 کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان دەڵێت: "لە ئەنجامی بارینی بەردەوامی باران لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە، لافاو دروستبوو و ئەوەش زیانی بە بەشێک لە کێڵگەکان لە ژمارەیەک گوندی پارێزگاکە گەیاند".
جێگری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، "سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پاریزگای ورمێ بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 18٪ زیادی کردووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران قسەیان کرد
پێشنوێژی شاری زاهیدان لە ئێران لەبارەی دانوستاندنەکان، پێچەوانەی بەرپرسانی باڵای ئێران دەڵێت: " خاوەنی ئازار و کێشەکە دەتوانێت باشتر قسە بکات، ئەنجامێکی باشتریش بەدەست بهێنێت".
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند لە کەنداو دەستیان بەسەر دوو کەشتی بە ناوەکانی (ئیستار 1 و وینتگ)دا گرتووە، کە نەوتی قاچاخیان بارکردبوو، 25 کەسیش لە ستافی ئەو دوو کەشتییە دەستبەسەر کراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، "لە 16رۆژی رابردوودا 640 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 15 هەزار و 262 کەسیش بریندار بوون."
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون
پسپۆڕێکی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ورمێ بکات و هەموو ناوچەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە.
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە داخرانی بەهۆی بەفربارینەوە، رێگەی ملەی تەتە لەنێوان شارەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان و سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر سنوورەکانیان، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆی دەبێت.
"لە ساڵی 2024 ـدا، 140 بۆ 150 کیلۆمەتر دیوار لە سنووری ئێران لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان دروستکراوە"
میدیای سوپای پاسدارانی ئێران راپۆرتێکی لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ورمێ بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاڵای کوردستان بە "ئاڵای ساختەی هەرێمی کوردستان" ناودەبات.
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەزار و 526 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، "لە 10رۆژی رابردوودا 339 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 8300 کەسیش بریندار بوون."
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی شارە جیاوازەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "تاوەکو ئێستا وەڵامی نامەکەی ئەمریکامان نەدواتەوە".
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، "لە پشووی نەورۆزدا 203 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سنەیان کردووە."
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان "19% کەمی کردووە."
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا لە 11 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو لە گەرەک و شەقامە گشتییەکان روویداوە و جیا لە زیانی مادی، دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە بۆکان کتێبی (بەسەر قوڵەبۆزدا) بڵاوکرایەوە، کە باس لە جوگرافیا و مێژووی چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت: "ئەو تەرزەیەی رۆژی رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە باری، زیانی بە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە".
فریاکەوتنی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "98 کەس بە یاری ئاگرینی چوارشەممە سووری بریندار بوون".
پارێزەری دۆسیەی منداڵە شەش ساڵانەکەی بۆکان رایگەیاند، "تاوانبارانی دەستدرێژی کردنە سەر نیان سزا دران". کە یەکێکیان بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دەدرێت.
لە دوو مانگی رابردوودا، ئیدارەی نوێی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای بەسەر تاران دا سەپاند. لەو بارەوە، حکومەتی ئێران دەڵێت، رێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان دەزانن و ناهێڵن هەناردەی نەوتی وڵاتەکە بگاتە سفر.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە مەهدی کەرووبی سەرکردەی بزووتنەوەی سەوزی ئێرانیان راگەیاندووە، بەندکرانی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی هاتووە. بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، بەندکرانی میرحوسێن موسەویش لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند: "ئەوە کۆتایی هات و ئەمریکا ناتوانێت سیاسەتی خۆی بە سەر ئێمەدا بسپێنێت".
گوندی قەڵاگا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شوێنەیە کە لە هەمان رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا لە 16-3-1988، کیمیاباران کرا و زیاتر لە 22 کەسی شەهید بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سنە ئاماری دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەری لە یەک ساڵدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەست بە سەر زیاتر لە هەزار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە".
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنی، رێوڕەسمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی نێ لە شارۆچکەی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو".
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند،"بانگهێشتی ترەمپ سەبارەت بە ئامادەیی ئەمریکا بۆ دانوستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ فریودانی رای گشتیی جیهانە".
سەرۆککۆماری ئێران بە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەژێر گوشاردا دانوستاندن ناکەن و "چیت لەدەست دێت بیکە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە دوێنێ شەممە لەسەر رێگەی دلبران - قوروەی پارێزگای سنە روویدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای کرماشان خۆی لە ستوونێکی کارەبا دا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێی شنۆ بە مەبەستی بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەستیپێکردووە.
پڕۆژەیاسای باڵاپۆشی دوای خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022 لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە ئامادەکرا
بەڕێوەبەری چاودێری گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکە دەکات و هەموو ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
گوتەبێژی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، پڕۆژەیاسای پەرلەمانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شار و گوندەکانی پەسەندکردووە.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران داوا دەکەن یاسای باڵاپۆشی لەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند "پێمانوابوو گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانە، بەڵام پابەندین بە رێنماییەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی."
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە کشتییەکانیان لە ناو دەریا تووشی کێشە بوون، نازانن لە داهاتوودا چۆن نەوت و گاز هەناردە بکەن.
پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە وەزیری ئابووری و دارایی وڵاتەکەی وەرگرتەوە. ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری وڵاتەکە و بەتایبەتیش دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مۆڵەتی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی دێت، جێگری وەزیری نەوتی ئێرانیش دەڵێت، بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە دەبێت عێراق مۆڵەت لە ئەمریکا وەربگرێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا دەڵێت، هەمیشە باوەڕیان بە رێگەچارەی ئاشتییانە وەکو باشترین بژاردە هەبووە
سوهەیلا هونەرمەندێکی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە نازناوە هونەرییەکەی شەوبۆیە، کاری گوڵدووزی دەکات، واتە هونەری نووسین و وێنەکێشان لە سەر قوماش.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بیانووی سیاسی بۆ ئاستەنگ دروستکردن و تێکدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان بەکاربهێنێت.
پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای خوێندن بە زمانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتەی بە پاساوی "مەترسی لەسەر یەکپارچەیی وڵات و لاوازکردنی زمانی فارسی" رەتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران. وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئەوکاتەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت، تاران لەگەڵ واشنتن گفتوگۆی راستەوخۆ ناکات.
شیفا گەردی بووەتە هاندەر بۆ کچانی کورد کە زیاتر لە بواری خۆیان هەوڵ بدەن. کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروستکردنی وێنەی شیفا، رێز و خۆشەویستی بۆ قوربانیدانی ئەو رۆژنامەڤانە بوێرە پێشاندەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی شوباتی 2025، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە رایگەیاند، رێگەی زیاتر لە 143 گوندی پارێزگاکە داخراون، داوای لە قایمقامەکان کرد، لە رێگەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان زانیاری تەواو سەبارەت بە گوندەکان بدەن بە ئیدارەی رێگاوبان و تیمەکانی فریاگوزاری تاوەلو بتوانرێت رێگاکان بکرێنەوە.
دوو شاخەوان لە چیای ئەشتەران نزیک شاری ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێن بوون. قایمقامی شارەکە دەڵێت، تائێستا بەدیاریکراوی شوێنی بێسەروشوێنبوونیان نەدۆزراوەتەوە.
گورگ هێرشی کردە سەر گوندی گوگرد لە ناحیەی کۆتول لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چوار کەس بریندار بوون
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەوان لە شوێنی قەتەر بوونایە، گوشارەکانی ئەمریکایان پشتگوێ دەخست.
لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو دەروازەی سنووری دیکە لەگەڵ باکووری کوردستان دەکرێنەوە.
رێکخراوی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ئێران رایگەیاند 4800 بەساڵاچووی وڵاتەکە لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان دەمێننەوە.
کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی رایگەیاند، ئەو چالاکڤانەی مافی مرۆڤ کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بە هاووڵاتیی شەڕەفیی شاری فلۆرانسی ئیتالیا وەرگیرا.
کەسناسیی ورمێ پێشبینی دەکات بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەی گەرما 8 بۆ 12 پلە دابەزێت و بەستەڵەک دروست بێت
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا 488 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەرپرسانی باڵای ئێران لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵادا بەشدار دەبن.
هونەرمەندی بواری فیلم و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی، ئەڵڵاموراد رەشتیانی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، کە لەلایەن گومرگی عێراقەوە کراوە، هەناردە لە سنووری مێهران کەمیکردووە.
بریندارێکی دیکەی تەقینەوەی سەڵماس گیانی لەدەستدا کە ژنێکی گەنجە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.
بە بڕیاری پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، قایمقامی نوێی شارەکانی پاوە، داڵاهۆ و سەلاسی باوەجانی دەستنیشان کران.
پچڕانی کارەبا لە تارانی پایتەختی ئێران، قەیرانی کەمیی کارەبای لەو وڵاتە بردە قۆناخێکی نوێوە. وەزیرەکانی حکومەت یەکدی بە پچڕانی کارەبا تۆمەتبار دەکەن.
بەهۆی سەرما و کەمیی سووتەمەنییەوە، لە سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوەکانی 24 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە پشوو
پارێزەرانی نیلوفەرحامیدی و ئیلاهە محەممەدی رایانگەیاند: "بریکاردارەکانیان بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون و دۆسیەکانیان دادەخرێت".
کۆنترۆڵی جۆریی هەوای تاران رایگەیاند، لە 10 مانگ و 23 رۆژدا هەوای شارەکە تەنیا 5 رۆژ پاک بووە
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەکانی مهاباد و پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی ناڕەزایەتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرن
سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، "ئێمە قوربانیی تیرۆرین و بەرگری لە خۆمان دەکەین." ئاماژە بەوەش دەکات، رێگە بە ئەمریکا نادەن پیلانەکانی جێبەجێ بکات
وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت: "کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سفر خەونێکە کە هەرگیز بەدی نایەت".
دارستانی بێورەی مەلیکشاهی لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە دەبڕدرێتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزانی لێکەوتووتەوە.
گرووپی کولتووری و هەڵپەڕکێی چیا، کە لەلایەن دوو هاوژینی کوردیی سنەوە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەبرێت، بە جلوبەرگی کوردییەوە هەڵپەرکێ دەکەن و جگە لە فێرکردنی هەڵپەرکێ، کولتووری کوردیش بە فێرخوازان دەناسێنن.
پاڵەوانێتیی کاراتی کیو کوشین رۆژی هەینی، 9ی شوباتی 2025 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
باوکی ئانیلا سەرەتا رەتیکردووەتەوە کچەکەی ئەشکەنجە درابێت، بەڵام کاتێک براگەورەکەی پێداگری دەکات، باوکەکەش دان بەوەدا دەنێت، هاوژینەکەی ئانیلای ئەشکەنجە داوە.
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، نابێت ئاسایشی وزە لەلایەن ئەمریکاوە بەسیاسی بکرێت.
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بەبڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سێ هەزار و 126 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەسی یەکەمی حیزبوڵڵای بە نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشان کرد.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر سەروەت و سامانی وڵاتەکەی بە باشی بەکاربهێندرێت، سزاکانی ئەمریکا کاریگەرییان نامێنێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، کۆنگرەی حەڤدەیەمی ئەو حیزبە کە یەکەم کۆنگرەی دوای یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموکراتە، بەڕێوەچووە و ئەندامانی رێبەری حیزبەکە هەڵبژێردراون
ماوەیەکە لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان قەیرانی پەتاتە سەریهڵداوە و نرخی یەک کیلۆ 58٪ زیادیکردووە و خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە کوژرانیان، تەرمی دوو کۆچبەرەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان.
گەنجێکی گوندێکی سەر بە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن سێ لە هاوڕێکانییەوە کوژرا.
پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی، 30 و31ـی کانوونی دووەمی 2025 لە کرمان بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی بهزاد تارە لە کێشی 85 کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و توانی بگاتە تیپی نیشتمانی کیکبۆکسینگی ئێران بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانی ئەو یارییەدا.
وەزارەتی بەرگریی ئێران، پەردەی لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستی بە ناوی ئیعتماد لادا.
مام عەبدوڵڵا ژیانی هاوژینی پێکهێنا، بەڵام زۆر پێکەوە نەبوون. خۆی دەڵێت، تەندروستییە باشەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە 65 ساڵە بێ هاوژینە و بەیانیانیش وەرزش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2025 دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە: "لە باڵەخانەی دادی تاران کەسێک چووە نێو باڵەخانەکە و تەقەی لە کۆمەڵێک دادوەر کرد و لە ئەنجامدا دوو دادوەری باڵا تیرۆر کران".
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس رایگەیاند، "خۆڕاگریی غەززەییەکان رژێمی زایۆنی ناچار بە کشانەوە کرد".
رۆژی پێنجشەممە، لەیلا و زەهرا نەبەوی کچی نووسەری ئێرانی ئیبراهیم نەبەوی رایانگەیاند، باوکیان کە لە ویلایەتی مێریلەندی ئەمریکا ژیاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دەڵێت، کەشتییەکی هەواڵگریی تایبەتیان بە هێزی دەیایی و بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی دروستکردووە.
سەرۆککۆماری ئێران بەرەو تاجیکستان بە رێکەوت و دواتر دەچێتە رووسیا بۆ واژۆکردنی چەند رێککەوتنێک.
فڕۆکەیەکی راهێنان لە پارێزگای گیلانی ئێران کەوتە خوارەوە و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
قایمقامی میهران دەڵێت، چالاکییە بازرگانییەکان و هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکەوە دەستیپێکردووەتەوە
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەستپێدەکەنەو.
لە ئێران 1000 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رادەستی سوپا کران
حکومەتی ئێران محەممەد رەزا رەئووف شەیبانیی بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سووریا دیاری کرد
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، پار بەهۆی پیسبوونی هەواوە زیاتر لە 30 هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی لە شاری مەریوان دەڵین، ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە بەهۆی ئاوەڕۆی گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی گاڕانەوە پیس دەبێت و ئەوەش مەترسی لە سەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو شارە دروستکردووە.
دوو رۆژە گەنجێک لە سنووری خوسرەوی شاری قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێنە.
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ دەڵێت: "بەپێی دوایین سەرژمێری کە بۆ باڵندەی چێرگ کراوە، تەنیا 19 چێرگ لە بۆکان ماون".
چەند کەسێک لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە بەشداربووانی ئاهەنگێکی مارەبڕین کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
پارێزگاری کرماشان، ژنێکی کوردی وەک قایمقامی قەزای روانسەر دیاری کرد.
پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە رۆژانی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێتە پشوو.
جێگری پارێزگاری تاران دەڵیت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە قوتابخانەکانی قۆناخی بنەڕەتی لە شارەکە لە هەردوو شیفتی بەیانیان و ئێواران پشووە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بروجێرد - ئەراک لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵیت، "بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانمان ئازاد کراوە و لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی ئەو بەشەی دیکەش کە ماوە".
ژنێک لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لە جەستەی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران دەڵێت،" ئامادەین گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ سووریا دەستپێبکەینەوە ".
دوو کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ژمارەیەک کچی شارەکە، لە بەندیخانەی مهاباد لە سێدارەدران.
لە نزیک دەریاچەی زرێبار لە مەریوان چەندین شوێن هەڵکەندراون بۆئەوەی ئاوەڕۆی ناوچەی پیشەسازی لێیەوە بچێتە نێو دەریاچەکە؛ ئەوەش مەترسیی پیسبوونی زیاتری بۆسەر دەریاچەکە دروستکردووە
بەهۆی دابین نەکردنی سووتەمەنییەوە 80 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران لەکارکەوتوون
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکە دەکات و بەشی زۆری ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
ژینگەپارێزانی گوندی مارئاوای کامیارانی پارێزگای سنە هەڵەمتێکی نەمام چاندنیان دەستپێکردووە و داواش لە خەڵکی دەکەن بەشداریی بکەن.
ژنێک لە شاری سنە گیانی لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پیاوێک ئاگری لە دووکانەکەی بەردابوو
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی دەڵێت، ئەگەر رەفتاری بەرپرسانی سووریا بیرمەندانە بێت، کێشەیان لەگەڵ ئەوان نییە. گوتیشی، "دەبوایە حکومەتی پێشووی سووریا پەیوەندیی لەگەڵ کورد کردبا."
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووز دەڵێت، لە ساڵی 2024دا 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگەی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەفربارین و سەرمای زۆر، بە سەر میندا کەوتن و کەوتنەخوارەوە لە شاخ و رووداوی دیکە، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.
وەزارەتی رۆشنبیریی ئێران روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەڤانێکی ئیتاڵی لەو وڵاتە دەدات و دەڵێت: "یاساکانی کۆماری ئیسلامی پێشێلکردووە" بۆیە دەستگیرکراوە.
پێشانگەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لەبارەی ژینگە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی میاندواو- مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
7 کۆڵبەر لە ناوچەی بەستامی سەقز لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو و دوای رۆژێک رزگارکران، بەڵام یەکێک لەوان پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پاڵەوانێتیی کاراتی رۆژی هەینی، 27ی کانوونی یەکەمی 2024 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی بە بەشداری هەزار و 600 یاریزان لە لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک رووسیا، عێراق، ئەرمینیا و جۆرجیا لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 26 و 27-12-2024 لە شاری تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەم ساڵ دۆخی بەنداوی بۆکان بەراورد بە پار باش نییە؛ بە گوتەی بەرپرسانی خۆجێیی، بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکە سێ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکەی دەکات و بەشی زۆری ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات و داوایان لێدەکات بە رووخاندنی بەشار ئەسەد دڵخۆش نەبن.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای لوڕستان ئاماری لەدایکبوون و مردنی 9 مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
ناوەندی پێشبینی کەشوهەوای ئێران دەڵێت، "پیسیی هەوا تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و فەرمانگە تەندروستییەکان داوا دەکەن هاووڵاتییان لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "هێشتا زووە بڕیار لەبارەی دۆخی نوێی سووریا بدەین"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاران بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە حووسییەکانی یەمەن دەکات.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دیوانی دادی ئیداریی ئێران داوا دەکات، محەممەد جەواد زەریف لە کار لابدرێت.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە نۆ مانگدا، بایی زیاتر لە یەک ملیار و 181 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە. راشیگەیاند رۆژانە 600 بارهەڵگر لە دەروازەکە بەرەو عێراق دەچن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی سووریا و دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان لەلایەن گەلی سووریایە، بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دروود- ئەزنا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی بۆ هەر چالاکییەک لە ناوچەکە پێویستی بە هێزی بە وەکالەت نییە. گوتیشی: "شەڕ و خەباتی یەمەن، حیزبوڵڵا، حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر بنەمای ئیمان و باوەڕە".
فەتاح ئەمیری، نووسەری ناوداری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. بەرپرسیاریێتی دەستگیرکردنی بکوژەکە و دادگاییکردنیشی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی نوێی سووریا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 7 سەرباز گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکەش بریندار بوون.
لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی هەینی، 20/12/2024ی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان بە سەرپەرشتی پارێزگار، بڕیاردرا ئەمڕۆ شەممە قوتابیان لەو پارێزگایە، جگە لە شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و گیەڵان، نەچنە قوتابخانە و ئۆنلاین وانەکانیان بخوێنن.
بانگێشتکردنی وەزیری ئابووریی ئێران بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە 78 هەزار تمەن و کەمتر لە ساڵێکە 50% لە بەهاکەی لەدەستداوە.
لە شاری بۆکان، گۆڕی هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک شێوێنرا و کێلێکی شکێنرا.
بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵێک لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بە ماڵەکە کەوت.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەیان لە سێدارە داوە کە ژنان و کچانی وڵاتەکەی دەترساندن و هەندێکیانی بە چەقۆ بریندار کردبوون.
دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی مێرمنداڵێکی نیڤشکان، تەرمەکەی لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
ئەنجوومەنی پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، 12 هەزار و 200 قوتابی لەو پارێزگایە لە خوێندن جێماون یان وازیان هێناوە.
گوتەبێژی پیشەسازیی کارەبای پارێزگای خوزستان لە ئێران دەڵێت، "یەدەگی گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا 65% کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە دابینکردنی کارەبای بەردەوام ببێتە ئاڵنگاری".
دوو رۆژە مێرمنداڵێکی نیڤشکان لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیکەوتوون داوای لێبووردن لە گەلەکەی دەکات، داواشیان لێدەکات دەست بە بەکارهێنانی وزەوە بگرن.
بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و لە هەندێک شوێن قوتابخانەکان داخراون.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 44ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، لە بارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران قسەیان کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشی پارێزگای فارس لە ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سوپای ئێران لە پارێزگای فارس، کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگاکانی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری قوروەی پارێزگای سنە دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکدا گرتووە و دوو کەسیش دەستگیر کراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە؛ عەباس عێراقچی دەڵێت، "پەیامی پشتیوانیی ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد".
چالاکڤانانی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 'هەڵمەتی زاگرۆسانە'ی ئەم ساڵدا بۆ رواندنی دار چوونە کێوی ناڵەشکێنە و سەتان نەمامیان رواند.
کازم غەریبابادی، بریکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە دانوستاندنەکەدا نوێنەرایەتیی تارانیان کرد.
گەنجێک لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا.
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە بە ناوی مەهسا لە شەقامی عاشورا کەوتە نێو ئاو و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە
وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو دا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا باشتر بووە و چیدیکە کارەبا ناپچڕێت.
ئەنجوومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی مەریوان لە پاڵ ناوی فارسی، ناوی کوردی بۆ تابلۆی گوندەکانی مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گومرگی کێلێی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە.
ئەندامێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ژنێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و 13 قوتابیی نیڤشکان بریندار بوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی پاتاقی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دانیشتووانی سێ گوندی سنووری گێیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون.
لە خۆپێشاندانێکدا لە گوندی کۆتۆلی رۆژهەڵاتی کوردستان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و پاسەوانی سنوور دروست بوو، لەئەنجامدا چوار ژنە خۆپێشاندەر بە گوللـە بریندار کران.
پارێزگاری سنە رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە بۆ خانمانی پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بیجار-دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی نوێی ئەمریکا دەیەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، دەبێت مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی قبووڵ بکات."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دەروازەی باشماخ و شاری مەریوان، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی لە کات و دۆخی گونجاودا وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، "هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو ژنەی لەنێو زانکۆ خۆی رووتکردەوە، تۆمار نەکراوە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مهاباد - ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و کچێک گیانیان لە دەستدا.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە دەڵیت، "لە دوو مانگدا 5 کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە، کە ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە."
چالاکڤانانی شاری مەریوان هەوڵی رزگارکردنی هاونیشتمانییەک بە ناوی تاڵیب دەدەن کە بە تاوانی کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی سەباح سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئێران شێوەی دابەشکردنی هاوکاریی مادی بۆ خەڵک و کەرتە جیاوازەکان دەگۆڕێت؛ یەکەم هەنگاویش لە گرانکردنی نان دەستپێدەکات و نرخی یەک نان بۆ 100 هەزار تمەن بەرزدەبێتەوە.
بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئیراڤانی بە مەسکی گوتووە، پێویستە "کار بکات بۆ ئەوەی بەشێکی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە لاببرێن. هەروەها بۆ ئەوەی هەندێک لە کۆمپانیا و پرۆژەی خۆی بباتە تاران."
سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆبووەوە؛ پزیشکیان پێی گوتووە، "ئێران بەدوای ئاشتی و ئاسایشدا دەگەڕێت لە جیهاندا".
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە" وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەدەنەوە، وەڵامەکەش بە جۆرێک دەبێت ئیسرائیل "پەشیمان" بکەنەوە.
زیاتر لە سێ هەفتەیە پارێزگاری ورمێ کراوەتە پارێزگاری تاران و ئەو پارێزگا گرنگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەرپەرشتیارەوە ئیدارە دەدرێت.
حکومەتی ئێران مانگانە 60 لیتر بەنزین بە نرخی حکومیی 1500 تمەن (دوو سەنت) دەداتە شۆفێران. هەروەها هەر شۆفێرێک دەتوانێت بڕی 100 لیتر بەنزین بە نرخی 3000 تمەن بکڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەبێت کارێک بکەن تێچووی ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ ئەمریکادا هەیانە، کەمتر بکرێتەوە. دەشڵێت، ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەر بکرێن، ئامادەن دەست بە دانوستاندن لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی بکەنەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران دەڵێت، لە دوو مانگی داهاتوودا 1000 بەندکراوی ئەفغانستانی دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان دەڵێت، کەمکردنەوەی کارەبای ماڵان لە سبەی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
یاسەمین ئەنساری یەکەم ئێرانییە دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، "جەمشید شارمەهد بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت، خۆی بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە زۆر گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەوە نادەین کێ سەردەکەوێت تاوەکو سیاسەتی ئێمە دیاری بکەن."
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سمنانی لە باکووری ئێران هەژاند.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەکاتی هێرشەکەی ئەم دواییەدا نەچوونەتە ئاسمانی وڵاتەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشە گەمارۆی تووند بخاتە سەر رژێمی زایۆنی، ئەوەش بەهۆی پێداگری ئەو رژێمە لەسەر درێژەدان بە شەڕ".
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، جەمشید شارمەهد، بەندکراوی ئێرانی – ئەڵمانی لە سێدارە داوە.
شەوی رابردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەکاونتێکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە بە زمانی عیبری بوو، راگرت.
فەرماندی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، "هێرشەکەی رژێمی زایۆنی دەرئەنجامی تاڵ و پێشبینی نەکراوی دەبێت".
ئەفسەرێکی خانەنشینی پاسداران دەڵێت، ئیسرائیل بە 600 مووشەک لە ئێرانی داوە و جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، لێدوانی ئەو ئەفسەرە رەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە، کە بە گوتەی خۆی "بەکەڵکوەرگرتن لە زانستی خۆیان قەرەبوو کراوەتەوە".
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کەسێکی سڤیل بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەستداوە، بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە پێنج کەس.
وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاک و گەلەکەی، هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت."
سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش) کوژرانی دوو سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لە هێرشەکەی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە. بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە چوار کەس.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەکارهێناوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، لە ئەنجامی پێکدادانی یەکەیەکی پۆلیس و "تۆڕێکی تیرۆریستی" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 10 ئەندامی هێزەکەی پۆلیس کوژراون.
ئیلینا نازری، کچە کوردی خەڵکی کرماشان، پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرمێزی لە سەر ئاستی ئێران بۆ منداڵانی خوار 11 ساڵ بەدەستهێنا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، یاسای باڵاپۆشی لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە پەسند و رەوانەی پەرلەمان کرا.
لە فێستیڤاڵی مێهر لە دووبەی گرووپێکی میوزیکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان لە تارانە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بە هۆی بارودۆخی ناوچەکە راگیراون.
گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران دەڵێت، سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر دوو ژنە رۆژنامەڤان نیلوفەرحامیدی و ئیلاهە محەممەدی سەپێندراوە و لێبووردنی گشتی نایانگرێتەوە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای 15 ساڵ زیندانی بە سەر ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو، گۆرانیبێژی ئێرانیدا سەپێندرا.
رێکخراوی پزیشکیی دادی ئێران رایگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویانەوە، ناسنامەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی ئاسنی تاران (شادئاباد) دیار نییە.
شەریفە محەممەدی، 5-12-2023 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت دەستبەسەر کرا
عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری تەمەرچین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ دەروازەی حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە لەو دەروازە سنووریە هاتووچۆ دەکەن رایگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە ساڵی پار لەو دەروازەیە هاتووچۆیان کردبوو 376 هەزار و 788 کەس بوو، کە بۆ ئەم ساڵ 265 هەزار کەس واتە لە 69٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ نزیکەی شەش تۆن زەعفەران لەو پارێزگایە بەرهەمبهێنرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، توانای بەرگریی ئێران بە جۆرێکە کە رێگە بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی نادات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵی دروستکردنی نائارامی لە هیچ شوێنێک نادەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەم، یوری یوشاکۆف، یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عێراقچی و بەدرعەبدولعاتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوانیان، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان کردووە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە زیادکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ راگرتنی شەر لە غەززە و لوبنان و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان.
بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 254 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری کێلێ هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە 7٪ زیادی کردووە.
گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە.
بارانی بەخوڕ زۆربەی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە بەشێک لەو ناوچانە لافاو دروست بوو و زیانی بە ئاژەڵ و خێوەتی رەوەندەکانی قەندیل گەیاندووە.
لە ماوی دوو رۆژدا، دوو کەس لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی تەکاندنی گوێز لەسەر دار گوێز بەردەبنەوە و گیان لە دەستدەدەن.
سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا کۆبوونەوە. پزیشکیان دەڵێت، "سعودییەکان برای ئێمەن".
سەرۆککۆماری ئێران ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا گەیشتە قەتەر.
دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری پیرانشاری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نمایشی 6 شانۆی هونەرمەندانی پارێزگاکە دەستی پێکرد.
فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی ناسراو بە فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سمنانی ئێران رایگەیاند، دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی، ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی فەجر لە گەرمسار لە پارێزگاکە کوژێندرایەوە
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بە کوردی قسەکردنی سەرۆککۆمار پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی گۆڕی"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری وڵاتەکەی لە عێراق زیاتر لەسەر ئاستی خەڵکە، نەوەک سیاسی و ئەمنی.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ رایگەیاند، ئەندامانی جەستەی ژنێکی پیرانشاری، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە دوو کەس و لە مردن رزگار کران.
سەرۆکی دادوەریی پارێزگای ورمێ هاووڵاتییەکی نەمسایی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد دەکات