گۆرانیبێژ خدر خۆشناو گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2020، خدر خۆشناو، گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئازاد خۆشناو، برای گۆرانیبێژ خدر خۆشناو هەواڵی مردنی براکەی پشتڕاستکردەوە و بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کاژێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خدر خۆشناو گیانی لەدەستداوە".
ئازاد خۆشناو، باسی هۆکاری گیانلەدەستدانی براکەی کرد و گوتی: "خدر خۆشناو تووشی کۆرۆنا بوو، لە رۆژی 14ی ئەم مانگە رەوانەی نەخۆشخانە کرا، سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا".
خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان