شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد رەفیق سابیر لە سوێد کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد رەفیق سابیر لە سوێد کۆچی دواییکرد. رەفیق سابیر خاوەنی چەندین دەقی ئەدەبییە، شیعری "بە تەنیا جێم مەهێڵن" کە بۆ کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نووسراوە و خەڵک زۆر پێی ئاشنایە، ئەو خاوەنیەتی.
رەفیق سابیر، خەڵکی شاری قەڵادزێیە و لە ساڵانی هەشتاکانەوە نیشتەجێی سوێد بوو.
ئەو شاعیرە کاری سیاسی لەگەڵ حیزبی شيوعی عێراق کردووە. لەدوای راپەڕین لێی جیابووەوە، ماوەیەک بووە سەرکردەی شیوعییە کوردستانییەکان و دوایی لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە.
لەکاتی نەخۆشکەوتنی دا بەر لە مانگێک؛ زیرەک کەمال، راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە رەفیق سابیرەوە کردووە، ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا. نووسەر و شاعیری کورد رەفیق سابیریش زۆر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.