وەزارەتی رۆشنبیری: قەرەنی قادری بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری کورد، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
رۆژی یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری رۆژنامەنووسی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی و نەخۆشییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد."
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان گوتی، کە ئەمشەو کۆچی دوایکردووە.
مامۆستا قەرەنی قادری یەکێک بوو لە نووسەر و رۆژنامەنووسە بە ئەزموونەکان، کە ساڵانێکی زۆر لە بواری فیکری و رۆژنامەگەریدا خزمەتی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەم و نووسینە لە بوارە جیاجیاکاندا.