حکومەتی ئیسرائیل نەخۆشی نێو نەخۆشخانەکان دەگوازێتەوە ژێرزەمین و پەناگەکان
رووداو - تەندروستی
ئیسرائیل وەکو ئامادەباشی و پاراستنی نەخۆشەکانی نێو نەخۆشخانەکان، هەموویان دەگوازێتەوە پەناگە و ژێرزەمینەکان، بەتایبەت ئەوانەی کە بەساڵاچوون و دۆخی تەندروستییان خراپە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، هەموو کەیسە ساردەکان لە نەخۆشخانەکاندا هەڵوەشێندراونەتەوە و ئێستا تەنیا کەیسی فریاگوزاری وەردەگرن. پاشانیش رێوشوێنی خۆپارێزیی تووندیش لە هەر نەخۆشخانەیەک گیراوەتەبەر.
بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان دەبرێنە ژێرزەمینی نەخۆشخانەکان یاخود ئەو پەناگانەی کە حکومەتەکە دایناون بەتایبەت گەراجە ژێرزەمینییەکانی ئۆتۆمبێلەکان.