بۆچی سەرۆکی فەرەنسا بە چاویلکەوە بەشداریی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کرد؟
نوێترین دەرکەوتنەکانی سەرۆکی فەرەنسا بە چاویلکەیەکی دژەخۆرەوە دەنگۆی زۆری میدیاکانی بەدوای خۆیدا هێنا و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت.
نوێترین دەرکەوتنەکانی سەرۆکی فەرەنسا بە چاویلکەیەکی دژەخۆرەوە دەنگۆی زۆری میدیاکانی بەدوای خۆیدا هێنا و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان ئاشکرای دەکات، باشترین سەرچاوەکانی مادەی ئاسن لە ئاژەڵەوەیە وەکو (گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە و ماسی)، ئەوەش دەڵێت، ''باشترە بە هیچ جۆرێک چا نەدرێتە منداڵ''.
راپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی دەریدەخات، رێژەی مانەوەی تووشبووانی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووە و ئەمەشی بە ئومێدێکی گەورە دانا بۆ تووشبووان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 گەستراوی سەگ لە فریاکەوتنەکانی سنوورەکە تۆمار کراون، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی قەڵادزێ دەڵێت: ساڵانە گەستنی سەگ زیاد دەکات.
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن دەریدەخات، دەم و ددان پارێزراو بێت و بە پاکی رابگیرێن، ئەگەری مردنی لەناکاو و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەبێتەوە.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکانی بەلجیکا، نەوجەوانانی وڵاتەکە کێشەی خەویان هەیە و زۆرینەکان کەمتر لە 8 کاژێر خەویان هەیە، هۆکارەکەش ئاشکرا دەکرێت.
کۆمپانیای رۆکستاری ئەمریکی وەشانێکی نوێی یاریی GTA بەرهەمهێناوە و بڕیارە مانگی 11 بیخاتە بازاڕەوە، بەڵام وەشانی 6ـی یارییەکە بەشێوەی ئەزموونی لەسەر دەستی تووشبوویەکی شێرپەنجە کە لە قۆناخە تووندەکانیەتی و لە سەرەمەرگیدایە، تاقیکردەوە.
تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار و 900 تووشبووی نوێی نەخۆشییەکانی مەمک لە سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی تۆمار کراون؛ لەو ژمارەیەش 58ـیان شێرپەنجەی مەمکیان هەبووە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، بەسەربردنی زیاتر لە 10 کاژێر یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە هەفتەیەکدا ئەگەری خەوزڕان و زیادبوونی کێش زیاد دەکات.
لە ئەفغانستان مەترسیی جیدی لەسەر منداڵان دروستبووە و بەشێکی زۆریان بەدخۆراکن. بەپێی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، مانگانە زیاد لە 300 منداڵی بەدخۆراک لەو وڵاتە تۆمار دەکرێن.
پسپۆڕێک توێژینەوەیەکی لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەرکەوتووە، 32٪ـی خەڵکی تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن کە ناسراوە بە ''نەخۆشیی زەخت''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، شیری دایک گەوهەرە، هیچ شوێنگرەوەیەکی نییە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ شیری قوتوو بەراورد ناکرێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرزەنشتی وڵاتان دەکات کە خواردنەوە شەکردارەکان و کحول زۆر بە ئاسانی و لەپێشچاوی خەڵک دەستدەکەون. رێکخراوەکە بەردەستبوونی ئەوانەش بە هۆیەکی سەرەکیی زیادبوونی قەڵەوی دادەنێت.
پزیشکێکی پڕۆفیسۆری ئەڵمانیی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی ئێسک و شکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رێگەیەکی نوێ پێشنیاز دەکەن تاوەکو ببێتە چارەسەر بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ئێسک و شکان. تەنانەت دەڵێ، ''دەمانەوێت تێچووی چارەسەریش کەم بکەینەوە''.
دەستکێشێکی رۆبۆتی ئومێدێكە بۆ ئەو تووشبووانەی جەڵتەی مێشک کە دەستیان ئیفلیج بووە. بەم دەستکێشە رۆبۆتییە بە ئاسانی جووڵە بە دەستیان دەکەنەوە.
دوای 11 ساڵ چاوەڕوانی، خێزانێک لە قەزای تەق تەق و لە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید لە کۆیە منداڵێکیان بوو، پزیشکی سەرپەرشتیار دەڵێ، کێشەکە لە پیاو و ژنەکە بوو، دوای هەوڵێکی زۆر چارەسەر کران.
سەندیکای مامۆستایانی بەریتانیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکە دەکات، سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵ و نەوجەوانانی خوار 16 ساڵ قەدەخە بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رووداو ئاشكرای کرد، لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە قوتووە دەکەن کە منداڵانی جیهانی تووشی ژەهراویبوونی تووند کرد و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتەکە بینرا.
توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەش لەنێوان توێژەرانی سوێد و بەریتانیا لەبارەی قاوە کراوە وە دەریدەخات، کافایینی نێو قاوە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.بۆ هەندێک کەسیس رێگەیەکی کێشدابەزاندنە.
بەرپرسێکی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەوەی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە پارێزگاکە بە فەرمی نەکراوەتەوە، کێشەی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییان هەیە و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان دروستبووە.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئامارەکانی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەکە رادەگەیێنێت؛ دوو هەزار و 955 نەشتەرگەریی ئێسک و شکان کراون و ئەوە زۆرترینە.
دامەزراوەیەکی پزیشکی لە ئوسترالیا چەند هەڵە و رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میزکردن لە زستاندا پێشنیاز دەکات؛ چوونە توالێت وەکو خوویەک یەکێک لە هەڵەکانە و چارەسەر دەخاتەڕوو.
کۆمەڵەیەکی وەرزشی لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئەوانەی لە کەشی سارددا وەرزش دەکەن و رایدەگەیێنێت، وەرزش لە کەشی سارددا ئەگەری برینداربوونی ماسوولکەکانی زیاد دەکات، چونکە لە کەشی سارددا ماسوولکەکان هێزیان کەمترە.
لە ناوەندێکی شیاندنەوە لە شەنگەهای چین تەکنەلۆژیایەک تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە جووڵە بۆ ئەو کەسانە بگەڕێتەوە کە ئیفلیجبوون، ئەمەش لەڕێگەی یارییەکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لە فەرەنسا دەریدەخات، مادە پارێزەرەکانی نێو خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان وا لە مرۆڤ دەکەن تووشی شێرپەنجە و شەکرە ببێتە.
لیقا سویدان، خانمە ئەکتەری میسری و پێشکێشکاری یەکێک لە بەرنامە میسرییەکان لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە رووخسارێکی نیمچەئیفلیج دەرکەوت و بووە جێی سەرنج! ئەو دەڵێت: خۆم بڕیارم دا کە بەم شێوەیە دەربکەوم، چونکە بینەرەکانم هاوبەشی ژیانمن و دەمەوێت لەگەڵیان راشکاو بم.
تەندروستیی ئوردن رایدەگەیێنێت، 60.8٪ـی گەنجانی وڵاتەکە کێشزۆر و قەڵەون. هۆشداریش دەدرێتە ئەوانەی دەرزییەکانی دژەقەڵەوی بەکاردەهێنن.
ئەو کۆمپانیایەی کە شیری منداڵانی گیگۆز و نیدال بەرهەمدێنێت، کە لە هەرێمی کوردستانیش دەفرۆشرێن، بەشێکی زۆری بەرهەمی شیری وشکی لەبازاڕ کشاندەوە، هۆکارەکەش ئاشکرا دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایدەگەیێنێت، پێداویستییە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکان کەمن و خزمەتگوزارییەکانی بانکی خوێن و پشکنینە تاقیگەییەکان گەیشتوونەتە سفر.
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، بەگوێرەی نوێترین راپۆرتە ئەڵمانییەکان، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بابەت و پرسە دەروونییەکان 85٪ زیادیکردووە. زۆرینەی بەکارهێنەرانیش گەنجانن.
خێرازیادبوونەوەی کێش دوای وازهێنان لە دەرزیی دژەقەڵەوی کێشەی بۆ بەکارهێنەرانی دەرمانەکە دروستکردووە. دوو جۆری دەرزیی دژەقەڵەوی کە سەرەتا بۆ نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهاتن، یارمەتیدەرن لە کێشدابەزاند، ئەمەش بە زیادبوونی هەستی تێربوون لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.
پسپۆڕێکی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی غودە لەنێو خانماندا زۆرە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکانیانەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو راپرسییەی رووداوی تەندروستی کە باشترین نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد کە نەخۆشخانەی هیوا بوو، گوتی، ئەمە بایەخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ستاف و کارمەندەکانی نەخۆشخانەی هیوا.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار رایدەگەیێنێت، زۆرینەی تۆمارکراوانی فریاکەوتن جگە لە نەخۆشییەکانی هەناو، زۆرینەیان ئەوانەن کە جەڵتەیان تووشبووە. پسپۆڕێکیش دەڵێ، جەڵتەی مێشک لەنێو گەنجاندا زیاتر دەبینرێت.
نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و 200 هاونبینیی کۆڵۆن و گەدە کراون و زۆرترینیش بۆ گەدە بووە.
لە پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست کە د. هونەر رێبوار پێشکێشی دەکات، باس لە دوو بەراورد کاری کرا، ئەویش خۆراک و دەرمانە، جەخت لەوە کرایەوە خۆراک بە هیچ جۆرێک جێی دەرمان ناگرێتەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی.
لە پێشانگەیەکی ئەمریکا سەگەڕۆبۆتێک بۆ تووشبووانی ئەڵزهایمەر دروستدەکرێت و سەگەڕۆبۆتەکە هاوشێوەی سەگێکی ئاسایی هەستەوەری تێدایە و بزەش دەکات.
نەخۆشێک بە ئازارێکی تووندەوە دەچێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ، پزیشكان بۆیان دەردەکەوێت کە خوێنبەربوونی ناوەکی هەیە و بەپەلە دەیبەن بۆ نەشتەرگەری، داوای دوو بتڵ خوێن دەکەن، بەڵام خوێنەکە دەگمەن دەبێت و کەسوکارەکەی پێیان پەیدا نابێت.
ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو ئاشکرای دەکات، نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان باشترینی ساڵی 2025 بوون، نەخۆشخانەی هیوا پلەی یەکەم و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هۆشداری تەواو دراوە بە دانیشتووانی چەمچەماڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نالەبار و بۆ پاراستنی زیاتری تەندروستییان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، تائێستا لە هەڵەبجە قەستەرە نییە و نەخۆش ناچارە رێگەیەکی دوور ببڕێت بۆ ئەوەی بیکات، ئەمەش پێچەوانەی ئەو مەرجەیە کە دەبێت کەسی نەخۆش لە کەمترین ماوەدا قەستەرەی بۆ بکرێت.
ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو ئاشکرای دەکات، نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان باشترینی ساڵی 2025 بوون، نەخۆشخانەی هیوا پلەی یەکەم و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و نەخۆشخانەی نانەکەلی پلەی دووەم و سێیەم.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە 3 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی تۆمار کراون و زۆرترینیشیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بوون.
زستانان ئەگەری کێشزیادبوون زۆرە، بەمەش دەشێت کەسەکە دووچاری قەڵەوی ببێتەوە، تەنانەت بۆ ئەوانەشی کە لە هاویندا کێشیان دابەزاندووە مەترسیدارە، چونکە دەشێت کێشەکەیان لە وەرزی زستاندا زیاد ببێتەوە.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو، د. هێمن زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سلێمانی بووە باشترین پزیشکی ساڵی 2025.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی دەم و ددان وەکو (هەوکردنی پووک و شانەکانی دەوروبەری ددانەکان) دەتوانن کاریگەریی زۆریان لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن هەبێت.
پزیشکێکی دەرمانساز دەڵێ، زەیتی گوێزی هیندی تایبەتمەندیی دژەمیکرۆب و دژەئۆکسانی هەیە و دەکرێت کرێم و زەیتەکەی بۆ نەرمکردنەوە و شێدارکردنەوەی پێست بەکاربێت.
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ گۆڕینی وەرزی گەرما بۆ سەرما شڵەژانێکی دەروونی روودەدات کە پێی دەگوترێت، ''خەمۆکیی وەرزی و زیاتر خانمان تووشی دەبن''.
بەرنامەی ئەم جارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی خوو و مەرجە تەندروستییەکان بوو بۆ ساڵی نوێ و پسپۆڕی جیاواز قسەیان تێدا کردووە، یەکێکیان دەڵێت: نەزۆکی نەماوە، چونکە چارەسەری هەیە، بەڵام دەبێت زوو دەستنیشان بکرێت.
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی جەستە چەند رێنوێنییەک بۆ تەندروستی و دەروونێکی باش لە ساڵی داهاتوو پێشنیاز دەکات، جووڵەی بەردەوام و خەوی پێویست دوو مەرجی سەرەکین.
چارەسەرکارێکی دەروونی لەبارەی بەفرەوە دەڵێ، یارمەتیدەرە لە دەردانی هۆڕمۆنەکانی هێمنی و ئاسوودەیی.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە دهۆک تایبەت بەم کەشە سارد و باران و بەفراوییەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، باشترە بەساڵاچووان لە کەشی سارد و بەستوودا نەیەنە دەرەوە، چونکە ئەگەری خلیسکان و کەوتنیان زۆر دەبێت و ناتوانن بە ئاسانی خۆیان بگرنەوە.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی سەرما و بەفربارین خەڵکێکی زۆر روو لە ناوچەکانی بەفربارین دەکەن و ئارەزووی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەفر و تەنانەت خواردنیشی دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا نابێت بەفر بخورێت.
لە نەخۆشخانەیەکی پیڕۆ دووانەیەکی بەیەکەوەنووساو لێک جیاکرانەوە، نەخۆشخانەکەش ئاهەنگێکی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی گێرا و ناوی نا ''پەرجووی کریسمس''.
پسپۆڕێک مەرجەکانی دووگیانبوونی تەندروست روون دەکاتەوە و دەڵێ، تەمەنی 20 تاوەکو 35 ساڵ باشترین کاتی دووگیانبوونە و لانیکەم 6 مانگ بۆ ساڵێک لەنێوان دوو دووگیانیدا هەبێت.
کریستین نیوتنی 36 ساڵ تازە بووە بەدایک و دڵی بە کۆرپەکەی خۆشە، بەڵام ئەو لە مەترسییەکی جیدیی شەکرەی دووگیانیدا بووە.
توێژەرێکی زانکۆی سلێمانی لە ماستەرنامەکەیدا توێژینەوەی لەسەر دیاردەی شڵەژانی شێواویی جەستەیی لەنێو خوێندکارانی زانکۆ کردووە و دەریدەخات، 6.3٪ـی خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیەیان هەیە و ناڕازین لە شێوەی جەستەی خۆیان.
بووڵتەنی تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی؛ ئەنفلەوەنزای ئەم ساڵ بە خێرایی بڵاو بووەتەوە، ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا زووتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو و پسپۆڕێک هۆشداری دەداتە گرووپێکی خەڵک کە، ئەگەر پەتاکان بگرن، دەخرێنە چاودێریی چڕ.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، چەند هۆکارێک هەن کە وا دەکەن، قاچەکان هەمیشە سارد بن و مرۆڤ هەستیان پێبکات، کەمخوێنی و کەمیی ئاسن دوو هۆکارن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی پشووەکانی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، چەند رێنوێنییەک بۆ پاراستنی تەندروستی دەخاتەڕوو، چوونە ئەو چێشتخانانەی خۆراکیان پاکوخاوێنە یەکێکیانە.
لە پۆدکاستی ئەم هەفتەیەدا هۆکارەکانی نابیستی ئاشکرا کران و دوو پسپۆڕ میوانن، یەکێکیان دەڵێت، ''هەر منداڵێک گەیشتە شەش مانگ و گروگاڵ، دەنگدەرکردن و سەرنجدانی نەبوو، ئەوا کێشەی هەیە و دەشێت نابیست بێت''.
پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک رایدەگەیێنێت، پزیشکان هەرگیز رێنوێنیی جەستەی لاواز ناکەن، بەڵکو داوای جەستەی رێک دەکەن.
ئەمەی لێرەدا دەیبینن، داوای لێبووردنی کەسوکاری ئەو منداڵە ناکامەیە کە دوو رۆژ پێش ئێستا هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین، جا با بۆتان باس بکەم ئەمڕۆ لەو نەخۆشخانەیە چی بووە.
وەزارەتی تەندروستی بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ جەخت لە پابەندبوونی پزیشکان دەکاتەوە لە دەوامی ئێشکگرییان و لەبارەی فریاکەوتنەکانیشەوە دەڵێ، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، زۆرخواردنی شەکر سەرنجی منداڵان کەم دەکاتەوە و ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵان زیاد دەکات.
پزیشکێکی هیندی لە نەخۆشخانەی کۆلێژی ئیندیرا غاندی لە هیندستان هێرش دەکاتە سەر نەخۆشێکی و ڤیدیۆکەی دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
کۆمەڵەی پزیشکانی مێشک و دەمار لە تورکیا رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی خەو یاخود ناڕێکییەکانی خەوتن کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر مێشک دەبێت و دەشێت نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە پێشبخەن.
توێژەرانی ئەڵمانی و هۆڵەندی خەریکی دروستکردنی منداڵدانێکی دەستکردن، بۆ ئەوەی ژیانی هەزاران منداڵی ناکام، بپارێزن.
لە بەغدا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا لەسەر چا و قاوە بۆ تەندروستیی ئێسکەکانی بەساڵاچووان کراوە و دەریدەخات، بەساڵاچووان زیاتر سوود لە چا دەبینن وەک لە قاوە بۆ ئەوەی لە پووکانەوەی ئێسکەکانیان دوور بن.
پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی خۆراکی تەندروست لە شەوی یەڵدادا دەڵێ، بایەخ بە خواردنەوە چایەکان و تێکەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی شلەتێن بدرێت. ناوی هەندێک خۆراکیش ئاشکرا دەکات کە نابێت بخورێن.
لە تورکیا نۆرینگەیەکی گەڕۆک بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک دەچێتە ئەو پارێزگایەی کە تووشبوویەکی زۆری شێرپەنجەی تێدا تۆمار کراوە.
کۆمەڵێک ژن و پیاو لە باخچەیەکی نیودەلهی هیندستان کۆبوونەتەوە و یۆگا دەکەن، بەڵام یۆگایەکی جیاواز کە یۆگای پێکەنینە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەرس و جگەر پارچەیەک ئێسک لە کۆڵۆنی کەسێکدا دەرهێنراوە کە دوو ساڵ بووە لەنێو ریخۆڵەیدا بووە.
پسپۆڕێکی بنیاتنانەوە و جوانکارییەکانی ددان رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شەکرە دەتوانن ددان بچێنن و ئەنجامی باش بەدەستبێنن، بەمەرجێک شەکرەکە کۆنتڕۆڵ کراو بێت.
توێژینەوەیەکی بەریتانی لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی BMJ بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، دانانی میوزیک لە یەکەی چاودێری چڕی منداڵانی تازەلەدایکبوو لێدانی دڵ و هەناسەدانیان باشتر دەکات، تەنانەت وا لە کۆرپەکان دەکات، زیاتر خۆراک بخۆن.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان رایدەگەیێنێت، لە پارێزگای هەمەدان 12 تووشبووی پەتاکان دوای ئەوەی بە تووندی ئەنفلەوەنزایان گرتبوو، گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راپرسییەک، ئەمریکییەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بایەخ بە باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەدەن، بەجۆرێک 40٪ـی ئەمریکییەکان دەیانەوێت چاودێریی تەندروستی باشتر بێت و حکومەت بایەخی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات.
توێژینەوەیەک ئەنجامی هەڵسەنگاندنی 62 توێژینەوەی رابردووی خستووەتەڕوو و دەریدەخات، کحول هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە و پیاوان بەراورد بە خانمان لە مەترسیی زیاتردان.
دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی پاراستنی تەندروستیی گون و جگەر بوو، پسپۆڕێک ئاشکرای دەکات، 25٪-30٪ی دانیشتووانی جیهان چەوریی جگەریان هەیە و لە هەرێمی کوردستان دەبێت 1.5 ملیۆن کەس چەوریی جگەریان هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەرس و جگەر پوولێکی دۆمینە لە گەدەی نەوجەوانێکدا دەرهێنرا. پسپۆڕی سەرپەرشتیاریش دەڵێ، پوولەکە گەورە بوو و بە قورسی دەرهێنرا.
یەکەم تاقیکردنەوەی ڤاکسینێکی دژەشێرپەنجە لە قۆناخی یەکدا لەسەر مرۆڤ تاقیکرایەوە و پسپۆڕان دەڵێن، ئەنجامەکان ئەرێنی بوون و رێگربووە لە دووبارەتووشبوونەوە بە شێرپەنجە.
پەیمانگەیەکی ئەڵمانی ئاشكرای دەکات، رێژەی کەسانی تووشبووی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بە نزیکەی ٪200 زیاد بووە لە ئەڵمانیا. نیشانەکانی کێشەکەش بزانە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی تاقیگە و وەرگرتنی خوێنەوەیە، ئەنجوومەنەکەش پێشنیاز دەکات، سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی کڕینی کەلوپەلەکانیان دوانەکەوێت.
پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژی باسی بەکتریا یان (میکرۆب)ـە سوودبەخشەکانی جەستە دەکات و دەڵێ، هەموو بەکتریایەکان زیانبەخش نین و لە راستیدا زۆربەیان پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ. ئەم وردەزیندەوەرە بەسوودانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرگری، هەرسکردن، میتابۆلیزم و هاوسەنگی فیزیۆلۆژیی گشتیدا.
بەهۆی بارودۆخی جەنگ و بۆ پاراستنی منداڵان لە تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکان PTSD، دەروونناسان منداڵانیان لە ژێرزەمنەکاندا کۆکردووەتەوە و چارەسەری دەروونییان پێدەدەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا سەریهەڵداوە و بە خێرایی بڵاو بووەتەوە بۆ تەواوی جیهان. ''ڤاکسین باشترین بەرگرییە دژی گۆڕاوەکە''.
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی حەبی Addyi بۆ خانمانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ دەدات، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی ئارەزووی سێکسییە.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییە جیهانییەکان، قاوە سوودێکی زۆر بە جەستە و دەروون دەگەیێنێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی نازانستی و لەکاتی نەگونجاودا بخورێتەوە، کێشەی جیدی دروستدەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی توێژەرانی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەو پیاوانەی لە مێژووی خێزانەکەیان تووشبووی شێرپەنجەی پڕۆستات هەیە یاخود ئەو پیاوانەی گەیشتوونەتە سەروو 45 ساڵ، پشکنینی شێرپەنجەی پڕۆستات بکەن.
تەندروستیی چەمچەماڵ چەند رێنوێنییەک بۆ پاراستنی تەندروستی لەکاتی لافاودا رادەگەیێنێت و بەکارهێنانی ئاوی نێو بتڵ لەبری ئاوی بیر و تانکی یەکێکیانە.
سەرۆکی زانکۆیەکی پزیشکی لە ئێران ئاشکرای دەکات، رۆژانە لەو وڵاتە 800 بۆ هەزار منداڵ لەباردەبردرێن و ئەم ژمارەیەش لە رووداوەکانی هاتووچۆ زۆر زیاترە.
زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک دوو ساڵ خۆبەخشی هەبێت، دەتوانێت نۆرینگەی تایبەت بە خۆی لەنێو سەنتەری شار بکاتەوە.
زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری رایدەگەیێنێت، گرێیەکی کیلۆ و 600 گرامیی منداڵدان لەگەڵ چەند گرێیەکی دیکە لە سکی خانمێکدا دەرکرا و پسپۆڕێک باسی هەڵەیەکی ئەو نەخۆشە دەکات کە بووەتە هۆی گرێیەکە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، حەبی پەستانی خوێن قەڵخانێکی پارێزەر لە دەوری دڵ و خوێنبەرەکانت بۆ ماوەی 24 کاژێر لە رۆژێکدا دروست دەکات. بۆ ئەوەی ئەم قەڵخانە بەهێز و کاریگەر بمێنێتەوە، دەبێت بە بەردەوامی دەرمانەکە بخورێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لە سوێد دەریدەخات، تاتوو مادەی وای تێدایە کە زیان بە خانەکانی پێست دەگەیێنن و دەشێت ببێتە هۆی شێرپەنجە.
کچێکی چوار ساڵانی بەریتانی دوای ئەوەی تووشی هەندێک نیشانەی سەرەتایی ئەنفلەوەنزا دەبێت، دایبابی پشتگوێ دەخەن و وادەزانن نەخۆشییەکی سووکە، لەناکاو کچەکەیان لەهۆشخۆی دەچێت، پاشانیش دەخرێتە ژێر چاودێریی چڕ.
ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی، بتڵێکی گازی ماڵان تەقییەوە. بەپێی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاری لە سلێمانی، ئەو کەسە پیاوێکە و رێژەی سووتانەکەی 19٪ـە.
بەشێکی بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی پەتاکانی وەرزی زستانە و بەشێکی دیکەشی لەبارەی زیانەکانی سۆس، کەچەب و مایۆنیزە، پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێ، چەندان مادەیان تێدایە کە دوژمنی مرۆڤن وەکو خوێ و شەکری زۆر.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەوریی نێو خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێ، ئەگەری تووشبوون بە مردنی پێشوەختە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گەڕانەوەی یەکەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا بە خێزان و هاوەڵەکانیانەوە راگەیاند و دەڵێ، 100 رۆژ لە دەرەوەی وڵات بوون بۆ ئەوەی مۆخیان بۆ بچێندرێت و چارەسەر بکرێن.
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، رەزامەندن بە خۆبەخشیی دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی لە هەرێمی کوردستان. سەندیکای دەرمانسازانیش دەڵێ، دەبێت سێ ساڵ خۆبەخشی بکرێت، ئینجا پزیشکەکە مۆڵەتی کردنەوەی نۆرینگە یاخود دەرمانخانەی پێدەدرێت.
بەرپرسێکی تەندروستیی کەرکووک ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لەو پارێزگایە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو هەزار و 275 تووشبووی شێرپەنجە لە کەرکووک تۆمار کراون.
ماوەیەکە میدیاکانی رووسیا و جیهانی سەرنجیان لەسەر ژەمە خۆراکەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیایە، بەتایبەت کاتێک سەردانی وڵاتانی دیکە دەکات؛ دەرکەوتووە ئەو بەیانیان هێلکەی هەوێردە دەخوات و شەربەتی تێکەڵەی چەوەندەر و ترێ دەخواتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، خۆگەرمکردن پێش هەر راهێنان و وەرزشێک کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەوەی کەسەکە، تووشی پێکانی وەرزشی نەبێت و جەستەی بە تەواوی ئامادە بێت بۆ وەرزش.
ئەنجوومەنی تەندروستیی هۆڵەندا دەریدەخات، ژیانکردن لە نزیک کێڵگەکانی بەخێوکردنی بزن، مەترسیدارە، چونکە دانیشتووانی ئەو ناوچانە تووشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەکات. داواش دەکرێت، رێکاری پێویست بگیرێتە بەر.
نەوجەوانێکی 17 ساڵ لە هەولێر نینۆکبڕێک قوتدەدات و خۆی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بۆی دەربهێنن، ئەو پسپۆڕەی نینۆکبڕەکەی دەرهێناوە دەڵێ، ئەو کوڕە ناڕێکیی دەروونیی هەبووە.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، ئەگەر خانمان لەماڵەوە ئیشەکانی شوێنی کارەکەیان بکەن و بە هەمەڕەنگی لەگەڵ ئیشەکانی ماڵەوەیان جێبەجێیان بکەن، ئاسوودەتر دەبن و گوشاری دەروونیشیان کەمتر دەبێتەوە. بەڵام بۆ پیاوان ئەمە جیاوازە.
پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.
پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست لەبارەی کێشەکانی غودە بوو و پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی غودە میوانە و دەڵێ، خوێیە یۆدکراوەکان باشن بۆ غودە، بەڵام باشترین چارەسەر بۆ دووربوون لە کێشەکانی غودە، یۆدی نێو خوێیە.
مانگی رابردوو لە هەردوو فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر و نەخۆشخانەی رزگاری 140 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمار کراون، لەکاتێکدا ئەم ژمارەیە لە مانگی 10دا 155 حاڵەت بووە.
کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی منداڵان رایدەگەیێنێت، نەشتەرگەرییەکانی ریخۆڵەکوێرە و فتق زۆرترین نەشتەرگەرییەکانی نێو منداڵانی هەرێمی کوردستانن.
ناوەندێکی پزیشکی لە ئێران هۆشداری دەدات لە تووندیی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا لە وڵاتەکە و رایدەگەیێنێت، ئەنفلەوەنزای ئەم ساڵ جیاوازە و نیشانەکانی تووند و درێژخایەنن.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی منداڵان رایدەگەیێنێت، کەمیی ستاف و تەختی بەشەکانی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەکانی منداڵان وایکردووە ژیانی منداڵان بکەوێتە مەترسییەوە و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێریی چڕ هەیە بچنە نەخۆشخانەی تایبەت.
تیمێکی توێژەرانی نەخۆشخانەی گشتیی ماساچوسێتس لە ئەمریکا دەریدەخات، زرینگانەوەی گوێ یاخود دەنگەدەنگی بەردەوامی گوێ دەکرێت گوشاری دەروونی لای کەسی تووشبوو دروستبکات و بیخاتە دۆخێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و نائارامیی دەروونی.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو لە پۆدکاستی کلینیکاست رایدەگەیێنێت، گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و بەسوودە بۆ چاو، بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی لاوازیی تۆڕەی چاو ببێت، نابێت گێزەر بخوات.
توێژینەوەیەکی شیکاری دەریدەخات، خانمانی دووگیان سیستمی خۆراکییان تێکبچێت، ئەگەر تووشبوونی کۆرپەلەکەیان بە نەخۆشیی رەبۆ زیاد دەبێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا لە هەر کاژێرێکدا زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە گیان لەدەستدەدەن. هۆکاری جەڵتەکانیش باس دەکات.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 10 فرۆشگەی قوتابخانەکانی سەر بە پارێزگاکەیان سزا داوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی چپسیان فرۆشتووە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مانگی سەوز لە تورکیا رایدەگەیێنێت، لەو وڵاتە لەکۆی 3 منداڵ، دووانیان جگەرە دەکێشن و 63٪ـی جگەرەکێشەکانی وڵاتەکە، پێش تەمەنی 18 ساڵی دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بای سکی ژنان لە هی پیاوان بۆگەنترە، بەڵام ئەو بۆگەندارییەش سوودێکی گرنگی بۆ مێشک هەیە.
لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.
راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لەبارەی هەستەکان بوو، بەتایبەت زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا. پسپۆڕێک دەڵێ، گریان پڕۆسەیەکی بەتاڵبوونەوەیە بۆ تووڕەیی و ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر دەگریێن.
خۆراکسانێک لە ڤێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی رایدەگەیێنێت، تەحینی سرووشتی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێش و ئەو چەورییەی تێیدا هەیە، کێش زیاد ناکات.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر دوای راپۆرتێکی رووداو لەسەر تووشبوویەکی تالاسیمیا کە خێزانەکەی گوتبووی، ''بەهۆی گواستنەوەی خوێنەوە تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە'' هاتە دەنگ و دەڵێت: بەدواداچوونمان کردووە و دەرکەوتووە، هیچ ڤایرۆسێکی جگەری نییە و تەنیا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە جگەری پەکیکەوتووە.
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری دووگیانبوون لە دەرەوەی منداڵدان ژیانی خانمێک دەخاتە مەترسییەوە، ''ئەندامەکانی زاوزێ و هەناوی بەیەکەوە نووسابوون''.
بەگوێرەی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو 22 هەزار و 859 منداڵی نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵانیان کردووە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 905 منداڵ خەوێندراون.
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، رێژەی نەشتەرگەریی منداڵبوون لە نەخۆشخانە حکومییەکانی منداڵبوون زۆر زیاتر لە دوو ئەوەندەی ئاستی ستانداردی جیهانییە و بەشێکی زۆری نەشتەرگەرییەکانیش حاڵەتی کتوپڕ بوون.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی گوێزان (مووس)ـی دووبارەبەکارهاتوو بە هەموو شێوەیەک لەلایەن سەرتاشەکانەوە قەدەخەیە و بەپێچەوانەوە دووچاری سزا دەبێتەوە.
توێژەرانی مەغریب سوودێکی سەرسووڕهێنەری رووەکی ئالۆڤێرایان دۆزییەوە و دەڵێن: مادەیەکی تێدایە کە ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەم دەکاتەوە و دەشکرێت وەکو چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە بەکاربێت.
ناوەندی توێژینەوەی ئەیدز رایدەگەیێنێت، بەرکەوتن بە دەرزیی پیسبوو بە ڤایرۆسی HIV هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە کۆنیشانەی ئەیدز.
رۆژی 1ـی 12 رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆنیشانەی لاوازبوونی بەرگریی جەستە AIDS و لە هەموو جیهاندا کار دەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەپێناو خۆپاراستن لەم نەخۆشییە و رەچاوکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی. بەتایبەت لە وڵاتە تازەگەشەسەندوو و کەمداهاتەکان.
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین دەریدەخات، نیو کاژێر وەرزشی مامناوەند رۆڵی سەرەکیی هەیە لە کەیفخۆشی.
ئەنجوومەنی فریاکەوتن و پیسبوونی هەوای پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی پیسبوونی هەواوە پێویستە هاووڵاتییان کەمترین بەرکەوتەیان لەگەڵ دەرەوەدا هەبێت، بەتایبەت ئەو خانمانەی منداڵی خوار 6 ساڵانیان هەیە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینیدەکات، تاوەکو ساڵی 2100ـی زاینی ژمارەی دانیشتووانی زەوی نزیک دەبێتەوە لەوەی بگاتە 11 ملیار کەس، خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسپانیا رایدەگەیێنێت، هەموو هەناردەکردنی گۆشتی بەرازیان بۆ چین راگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو بەرازی کێوی لە نزیک بارسێلۆنا بە تووشبووی ئەنفلەوەنزای بەراز دەستیشانکران.
گریان و قیژەی منداڵێکی پاکستانییە کە ڤاکسینی سوورێژەی لێدەدرێ و ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە لەو وڵاتە دەستی پێکردووە.
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس باسی نەشتەرگەریی جوانکاریی تووندکردنەوە و راکێشانی رووخسار دەکات و وێنەی چەندان خانم پێشان دەدرێت کە نەشتەرگەرییەکەیان کردووە و ئەنجامەکان سەرسووڕهێنەرن؛ دکتۆر ئاراس لەگەڵ میوانە پزیشکەکەی دەڵێن، ''ژن هەیە 16 ساڵ گەنج بووەتەوە''.
لە (پۆدکاستی کلینیکاست)دا پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: تا منداڵ چلەی نەچێت، باشترە شیری قوتوو و مەمەی وشکی بۆ بەکارنەهێندرێت، چونکە تووشی سەرلێشێواندنی گۆی مەمکی دەکات.
تەندروستیی بەریتانیا باجی سەر خواردنەوە گازی و شەکردارەکان زیاد دەکات و ئەم بڕیارەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی جێبەجێ دەکات.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە نەخۆشیی ئەیدز (UNAIDS) هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ئەیدز لە جیهاندا دەدات و دەڵێ، هۆکارەکەی کەمکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوە و پێشگیریکردن لێی.
ستافی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا.
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، ساڵی رابردوو رۆژانە 127 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەکە زیاد بووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان 20 رێگەی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی تای منداڵ یاخود لەکاتی تای منداڵدا بۆ دایک و باوکان پێشنیاز دەکات، یەکێکیان کەمکردنەوەی جلوبەرگی منداڵە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، پشکنینیان بۆ ئەوانە کردووە کە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەرچووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی هەڵەبجەی بۆ ئەم ساڵ راگەیاند؛ 20 خوێندکارن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بڵاوکراوەیەکیدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باسی زەعفەران دەکات و دەڵێت: بە باشترین خۆراکیش دەیبینم بۆ دڵخۆشی و ئاسوودەیی دەروونی.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دارمێندرا لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری مومبای ماڵئاوایی لە ژیان کرد، هۆکاری مردنەکەی و دۆخی تەندروستیی ئاشکرای دەکرێت.
شەکرە، نەخۆشییەکی درێژخایەن و مەترسییەکی جیدی بۆ دانیشتووانی جیهانە. پسپۆڕان دەڵێن، لە هەرێمی کوردستان تووشبوون نە نەخۆشییەکە لە زیادبووندایە بەتایبەت لە نێو منداڵاندا. هەر بۆیە هۆشیاریی زیاتری خەڵک بە پێویست دەزانن.
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە رانیە، رایگەیاند، کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ناسراو بە ڤەیپ، لەنێو قوتابییاندا زیادی کردووە و لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.
سەرۆکی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمان لە تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو بەشێکی دەرمانە دژەبەکتریاییەکان 10٪ بۆ 15٪ کاریگەرییان نەماوە بۆ چارەسەری نەخۆش لە هەوکردن (ئیلتیهابات).
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە سلێمانی ئاشكرای دەکات، ئێستا تووشبووانی شەکرە لە سەنتەرەکە 42 هەزار کەسن و لە سەرەتای دامەزراندنی سەنتەرەکەوە، 41 هەزار و 100 تووشبووی نوێ زیادبوون.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو (پسپۆڕی ورد لە تۆڕەی چاو) رایدەگەیێنێت: زۆرجار نەخۆش بە لێڵبوونی بینایی یاخود ناڕێکیی بینین دێتە لامان و کە پشكنینی بۆ دەکەین، دەبینین شەکرەیەتی و پێی نەزانیوە.
نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ رایدەگەیێنێت، ''بۆ یەکەمجارە'' نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ لە سنووری بلێ کرا؛ ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی کردووە دەڵێ، ئەمە یەکەمجارە لە ئاستی هەموو عێراق شێوازێکی نوێی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ بەکاردێت.
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی شیری دەستکرد بوو بۆ منداڵان و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، لەنێو نەخۆشخانەکان رێکلام بۆ شیری قوتوو دەکرێت.
بەڕێوەبەری سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ (تاوەکو مانگی 10) هەزار و 120 تووشبووی نوێی شەکرە لە هەولێر تۆمار کراون و ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام هێشتا تۆمار نەکراون.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی هەن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر کەسێک لە بەساڵاچوونیدا لانیکەم تووشی نەخۆشییەک یاخود ناڕێکییەکی هەمیشەیی جەستەی دەبێت، بەڵام توێژەران پێیان وایە ئەمە بۆ هەموو کەس راست نییە و دەکرێت گەنجان بە چەند تەکنیکێک، بەساڵاچوویەکی تەندروستیان لێدروستببێت.
ئەو کۆمپانیایەی کە شیری منداڵانی گیگۆز و نیدال بەرهەمدێنێت، کە لە هەرێمی کوردستانیش دەفرۆشرێن، جارێکی دیکە تۆمەتبار کرایەوە کە ئەو بەرهەمانەی لە ئەفریقا خستراونەتە بازاڕەوە، رێژەی شەکری زیادیان تێدابووە، کۆمپانیاکەش ئەو تۆمەتانەی بە بێبنەما ناوبرد.
لە هەولێر پانێڵێکی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە و رێگەکانی پێشگیرکردن لێی بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری پانێڵەکە دەڵێت: نەخۆشیی شەکرە ئەگەر کۆنتڕۆڵ بکرێت و رێنوێنییەکانی پزیشک جێبەجێ بکرێن، ترسناک نابێت.
کریستی مۆریڵ، پێنج ساڵە هیچ بیرەوەرییەکی لەبیر نەماوە. هەر چەند هەوڵ دەدات و خێزانەکەی ئەلبوومی وێنەکانی دەخەنە بەردەم، هیچی بیرناکەوێتەوە. تووشی لەبیرچوونەوە یاخود ئەڵزهایمەر نەبووە، بەڵکو ئەو نەخۆشیی بەرگریی دژەخۆیی هەیە.
کۆمەڵەی ساونا لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، مانەوە لەنێو ساونادا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و خەمۆکیی گۆڕانی وەرز.
بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان رایدەگەیێنێت: هەر دەرمانێک لە عێراق ستیکەری لێدرابێت و هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، پێویستە ستیکەری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستانیشی لێبدرێت، ئەگەر نا بە قاچاخ هەژمار دەکرێت.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، لە عێراقدا 35 ئەوەندەی ژمارەی دانیشتووانی، دەرمان هەیە و ئەمەش بەگوێرەی دواین ئاماری تەندروستیی وڵاتەکەیە.
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا بەهۆی زۆریی شوێنە نافەرمییەکان بۆ فرۆشتنی دەرمان لەلایەن کەسانی نادەرمانسازەوە لەگەڵ زۆربەکارهێنانی دەرمان لەلایەن هاونیشتمانییانەوە وایکردووە کێشەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان بەردەوام لە زیادبووندا بێت.
یەکێک لە پزیشکانی ئەو تیمە ئیتاڵییەی بە هاوئاهەنگیی رێکخراوی هێڤی و بە پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشکنین و چارەسەر بۆ منداڵانی تووشبووی نەخۆشییە سکمکاییەکانی دڵ دەکەن دەڵێت: پزیشکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن هەموو ئەو کارانەی ئێمە دەیکەین، بە ئاسایی ئەنجامی بدەن و ئەوانیش بیکەن.
کۆمەڵێک پزیشکی کەنەدی ناڕەزایی خۆیان دژی زیادبوون و بەردەوامبوون لە سووتانی سووتەمەنی بەردی دەربڕی و دەیانەوێت هەنگاوی جیدی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا بدرێت.
لەکاتی دەرهێنانی نەوتدا گازەکان رێژەیەکی زۆریان دەسووتێندرێن و ئۆکسیدەکانی کاربۆن، کبریت، نایترۆجین و گازی میسان دەردەدەن.نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە لاوازیی هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی دەردانی گازی میسان.
پۆدکاستی کلینیکاستی ئەم هەفتەیە لەبارەی دەرچوونی جومگەی حەوزە لە منداڵاندا و میوانەکە ئاشكرای دەکات، نابێت منداڵ لە سێ مانگی یەکەمیدا بخرێتە نێو لانک (بێشکە) و نەشپێچرێتەوە بە تووندی. ئەو دەشڵێت، ''لەو میللەتانەی بێشکە بڵاوە، رێژەی دەرچوونی جومگەی حەوز لە منداڵاندا زۆرە''.
ئەم پزیشکە ناوی (تۆم کاتینا)ـیە و یەکێکە لە پسپۆڕە هەرە بەناوبانگەکانی مرۆڤایەتی کە 17 ساڵە لە سوودان چارەسەری نەخۆش دەکات.
لە هەولێر تووشبوویەکی جەڵتەی مێشک سەرەڕای ئاڵۆزیی دۆخەکەی، دوای چارەسەر و بەهۆی زووبردنی بۆ نەخۆشخانە، دۆخی تەندروستیی ئاسایی بووەتەوە و پزیشکان دەڵێن، ئەگەر درەنگ هێنرابایە نەخۆشخانە، لایەکی جەستەی ئیفلیج دەبوو.
تەندروستیی غەززە رایدەگەیێنێت، بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیلەوە 16 هەزار و 500 نەخۆش و بریندار رێگرییان لێکراوە کە بچنە دەرەوەی غەززە بۆ چارەسەر و دۆخیان لە مەترسیدا ماوەتەوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ناوی ئەو خۆراکانە ئاشكرا دەکات کە رێخۆشکەری سەرەکین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن؛ بەرگر، پیتزا و کنتاکی بەشێکیانن.
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، لە بانکی خوێنی کەرکووک خوێنە (ناقس)ـەکان کەمن بەتایبەت -A و -O، هەر بۆیە داوای خوێنبەخشین دەکات.
ناوەندی تەندروستیی جیهانیی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە زستاندا ئەگەری قەڵەوبوون زیاد دەبێت، چونکە مرۆڤ زیاتر برسیی دەبێت.
پزیشکانی جیهان بەتایبەت لە وڵاتانی ئەورووپی رایدەگەیێنن، ئیستا نزیکن لەوەی بە سەرکەووتوویی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بچێنن و بە فەرمیش رایبگەیێنن کە ''پڕۆسەی چاندنەکە ئاساییە و ئیدی لەکاتی نەبوونی بەخشەر، گورچیلەی بەراز بچێندرێت بۆ مرۆڤ''.
توێژینەوەیەک لە میسر دەریدەخات، سماق دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یارمەتیدەرێکی خێرا و بەهێزە بۆ کەمبوونەوەی قەبزی.
لە راپۆرتێکی بەریتانیدا باسی ئەو نەخۆشی و دۆخە تەندروستییانە دەکرێت کە کاریگەرییان لەسەر شۆفێری هەیە و ئەگەر شۆفێران هەیانبێت، ژیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان دەشێت بکەوێتە مەترسییەوە. یەکێک لەوانە نەخۆشیی شەکرەیە.
لە ناوچەی گالیسای ئیسپانیا ساڵانە زیاتر لە هەزار و 200 تووشبووی نوێی شەکرە لە منداڵانی خوار 15 ساڵ تۆمار دەکرێن. پسپۆڕانیش دەیگەڕێننەوە بۆ خراپیی شێوازی ژیانیان. هەر بۆیە دەیانەوێت هەموو کارێک بکەن تاوەکو کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە ئینگلاند مانگرتنیان راگەیاند، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی داهات و مووچەکانیان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی سیل بکوژێکی سەرەکییە لە جیهاندا و پار زیاتر لە ملیۆنێک کەسی کوشتووە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی میهرەبانییە و بەپێی توێژینەوە دەروونییەکانی زانکۆی جیهانییەکان، میهرەبانی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە باشترکردنی تەندروستیی دڵ و رێکیی ئاوەز.
توێژینەوەیەک لە زانکۆیەکی چین دەریدەخات، تووشبوونی منداڵان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیادیکردووە و هۆشداری جیدیش دەدرێتە دایباب لە چاودێریکردنی شێوازی ژیانی منداڵەکانیان.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان بە وەکالەت لە رانیە رایدەگەیێنێت، رۆژانە نزیکەی 50 منداڵی تووشبووی پەتاکان سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن و بەشێکیشیان چەند کاژێرێک دەخەوێندرێن.
تیمێکی تەکنەلۆژیی یەکێک لە ئەپلیکەیشنە تەندروستییە جیهانییەکان بە ژیریی دەستکرد مۆدێلێکی مرۆڤ ئاشكرا دەکەن و دەڵێت، داهاتووی شێوەی زۆرترین مرۆڤە لە ساڵی 2050دا.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری رایدەگەیێنێت، زیادەڕۆیی لە نەشتەرگەریی جوانکاری بکرێت، رەنگە بە گیانلەدەستدان کۆتایی بێت.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، لە کۆی سێ نەخۆشخانەی تایبەت لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک؛ نزیکەی 55 نەشتەرگەریی منداڵبوون کراون. راوێژکارێکیش دەڵێت: هیچ لیژنە و لێپێچینەوەیەک لە نەخۆشخانە تایبەتییەکاندا نییە بۆ کەمبوونەوە و رێگری لە نەشتەرگەریی ناپێویستی منداڵبوون.
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا باسی ئەو خۆراکانە دەکات کە سوود بە تەندروستیی پڕۆستات دەگەیێنن؛ بڕۆکلی و هەنار پێشەنگن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار رایدەگەیێنێت، نزیکەی مانگێکە رۆژانە چەندین تووشبووی پەتای وەرزی لە منداڵاندا دەهێندرێنە نەخۆشخانەکە و رێژەکە زیاد بووە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی بەکتریایی، کۆمپانیای ByHeartـی ئەمریکی هەموو شیرەکانی تایبەت بە منداڵانی ساوا لە سەرانسەری ئەمریکادا دەکشێنێتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، ئەو بەساڵاچووانەی گوێ لە میوزیک دەگرێت ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە کەمە و مێشکیان باشتر کار دەکات.
رووداو لەبارەی چۆنیەتیی کۆنتڕۆڵکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ پەستانی خوێن لە چەند خانەنشینێکی هەولێر پرسیوە و یەکێکیان دەڵێت: پەستانی خوێنمان زیاد دەبێت، چونکە وەختی خۆی پارێزمان نەکردووە و شیرینیمان زۆر خواردووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە لەڕووی تەندروستییەوە باسی رۆژی دەنگدان بۆ تووشبووانی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر کەسێک نیشانەکانی دابەزینی شەکرەی لێدەرکەوتن، سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات یاخود نوقڵێکی شیرین بخوات، نیشانەکانیش روون دەکاتەوە.
شارۆخان، ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود تەمەنی ئێستای 60 ساڵە و لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: تەمەن بەندە بە لایەنی دەروونییەوە و ئێستاش دڵێکی گەنجم هەیە.
پسپۆڕێکی خۆراک و سەلامەتی رایدەگەیێنێت، کارێکی زۆر هەڵەیە لە رۆژی دەنگداندا ژەمی بەیانی نەخورێت و بەبێ ژەمی بەیانی دەنگدەران بچنە بنکەکانی دەنگدان، هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.
تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان گەیشتوونەتە دهۆک، بۆ ئەنجامدانی پشکنین و قەستەرەی دڵ بۆ دەیان منداڵ کە بەشێکیان تووشبووی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵن. ئەرکەکەیان کە هەفتەیەک دەخایەنێت، بە پشتیوانیی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پرۆگرامی رێکخراوی "هیڤی" بەڕێوەدەچێت.
پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشکی هۆشداری دەداتە دەنگدەران و دەڵێ، دوای تەواوبوونی دەنگدانیان، دەستەکانیان بەشێوەیەکی زانستی بشۆن، دەنا ئەگەری تووشبوونیان بە پەتاکان و نەخۆشییە گوازراوەکان زۆر دەبێت.
توێژینەوەیەک لە بەرازیل ئەنجامێکی سەرسووڕهێنەر دەردەخات بەوەی کە سەیرکردنی ڤیدیۆ و پۆستە یەکبەدواییەکەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (Scrolling) پێش وەرزش، کاریگەریی وەرزشەکە لەسەر ماسوولکەکان و مەبەستی وەرزشەکە کەم دەکاتەوە.
لە ئیسپانیا بەهۆی چاندنی چیپێکەوە لە پشتی سەر و چاویلکەیەک توانای بینایی بۆ بەساڵاچووان دەگەڕێتەوە. تەکنەلۆژیاکە نوێترین ئاستە و تائێستا بۆ چەندان کەس لە وڵاتانی جیهان کراوە کە ئومێدێکە بۆ ئەوانەی بیناییان لاواز بووە.
لە کۆنفرانسێکی ساڵانەی پزیشکانی کورد لە بەریتانیا خانمە پسپۆڕێک کە سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشکان و زانایانی کوردستانە لە لەندەن دەڵێت: زانا و پسپۆڕی کوردی زۆر هەن لە بەریتانیا، (بەڵام بەپێی پێویست) سوودیان لێوەرنەگیراون.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، بەسەرکەوتوویی یەک ملیۆن گواستنەوەی خوێن بە سەلامەتی کراوە بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک لەڕێگەی گواستنەوەی خوێنەکەوە تووشی نەخۆشی بووبێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، دوو کاژێر پێش خەوتن کیوی بخورێت، کواڵیتیی خەو باشتر دەبێت و کەسەکە تێرخەو دەبێت، ئەمەش لەوانەیە بەهۆی مادەکانی سیرۆتۆنین، میلاتۆنین و دژەئۆکسێنەرەکان بێت کە هانی ئارامبوونەوە و رێکخستنی خەو دەدەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، نزیکەی 6٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هەڵگری تالاسیمیان و رێگەکانی بنبڕکردنی زۆر ئاسانن، بەڵام پێویستی بە هۆشیاریی جیدیی تەندروستی هەیە لە هەموو لایەکەوە.
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی سیل لە ئینگلاند بەرز بووەتەوە.
راوێژکارێکی نەشتەرگەری و میزەڕۆ منداڵان رایدەگەیێنێت، ئەو منداڵانەی کۆنتڕۆڵی میزکردن لەدەست خۆیانە، دەبێت دایک و باوکان فێریان بکەن لانیکەم دوو کاژێر یان سێ کاژێر جارێک میز بکەن، چونکە زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لە درووستنەبوونی کلس و بەرد.
لە نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ گرێیەکی کیلۆ و نیوی لە هێلکەدانی کچێکی گەنجدا دەردەهێندرێت و پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، بەگوتەی نەخۆشەکە سێ رۆژە بەدەست سکئێشەوە دەناڵێت، تا وایلێهاتووە گرێیەکە گەورە بووە و بووەتە گرێیەکی شێرپەنجەیی.
یەکێک لە زاناکانی دۆزینەوەی شێوەی بۆماوەمادەی DNAـی مرۆڤ لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمەڵەی دەرمانسازانی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی پیسبوونی هەواوە رێژەی بەکارهێنەرانی دەرمانەکانی هەناسەدان و نەخۆشییەکانی دڵ زیادبووە.
توێژینەوەیەک لە پۆڵەندا دەریدەخات، وەرزشی رۆژانە توانای بڕیاردان و فەرمانەکانی مێشک باشتر دەکات.
رووت ویڵسن نەخۆشیی گورگەسوورەی هەیە کە نەخۆشییەکی تێکچوونی سیستمی بەرگریی جەستەیە و زوو نەخۆشییەکەی دەستنیشاننەکراوە، چونکە ئەو جۆرە نەخۆشییانە ئاڵۆزن.
نووسینگەی نیشتمانیی بەریتانیا بۆ ئامار ئاشکرای دەکات، ڤەیپکێشان لەنێو منداڵانی سەروو 16 ساڵ و گەنجاندا زۆر زیاتر بووە لە جگەرەکێشان.
وەزیری تەندروستیی عێراق پلانی پێنج سەنتەری چارەسەر و پشکنینی شێرپەنجە بەبڕی چوار ملیۆن دۆلار رادەگەیێنێت.
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، مانگی رابردوو 101 گەستراوی سەگ و پێوەدراوی دووپشک تۆمار کراون.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە ئەم ساڵ ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتا وەرزییەکان زووتر دەستیپێکردووە، دەزگایەکی بەریتانیش دەڵێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو لە وڵاتەکە پێنج هەفتە زووتر ژمارەی تووشبووانی پەتاکان بەرز بووەتەوە.
گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر دڵنیایی دەدات لە کواڵیتیی ڤاکسینەکانی ئەنفلەوەنزا و رایدەگەیێنێت: ڤاکسینەکان لەژێر چاودێریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بە باشترین رێکاری گواستنەوە و هەڵگرتن لە بنکە و نەخۆشخانەکان بەردەستن.
توێژینەوەیەکی شیکاریی فراوان لەماوەی 28 ساڵدا دەریدەخات، جۆرێکی چەوریی بەسوود هەیە دەتوانێت هەستی تووڕەبوون کەم بکاتەوە و لە خۆراکەکانی رۆژانە و بە شێوەیە تەواوکەری خۆراکیش بەردەستە.
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لەبارەی گواستنەوەی ئەو منداڵانەی پێشوەختە لە دەڤەری راپەڕین لەدایکدەبن و دەگوازرێنەوە بۆ سلێمانی کە دەشێت ژیانیان بکەوێتەوە مەترسییەوە، تەندروستیی راپەڕین هاتە دەنگ و دەڵێ، نەخۆشخانەکانمان هیچ ئامێرێکی هەناسەدانی دەستکردیان بۆ منداڵانی ناکام تێدا نییە.
پۆدکاستی کلینیکاستی ئەمجارە باسی ئەو هەڵانەی دایک و باوک دەکات کە ژیانی منداڵەکانیان دەخەنە مەترسییەوە، بەتایبەت ئاگالێنەبوون و کەمیی چاودێرییکردنیان لە تەمەنی خوار 5 ساڵییەوە. دوو پسپۆڕ میوانن و یەکێکیان باسی ئەو منداڵە دەکات کە لە سێ کاتی جیاوازدا (دەرزی، بوڕغی و موگناتیس) قوتدەدات و دەڵێت: لە دایکەکە تووڕەبووم.
لە قەڵادزێ منداڵێکی پێشوەختە لەدایکبوو بەهۆی نالەباریی دۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەکرێت، بەڵام لەڕێگەدا دووجار دڵی لە لێدان دەوەستێت و کارمەندێکی بەشی فریاکەوتنی قەڵادزێ ژیانی لە مردن رزگار دەکات.
بەهیە خاتوونێکی بەساڵاچووە و چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە کە سەرەتا بە ئازاری مەمکی هەستی بە شێرپەنجەکەی کرد.
جەنگ دژی شێرپەنجە لەڕێگەی هۆشیاری، دروستکردنی ڤاکسین و بەرهەمهێنانی دەرمانی نوێ بەردەوامە و پزیشکانی چین تاقیکردنەوەیان لەسەر رێگەیەکی نوێی پێدانی دەرمان کردووە و دەڵێن، بەڕێژەیەکی زۆر چارەسەری قۆناخە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجەی بۆڕیی زراو دەکات.
پزیشکێکی کورد لەکۆی 35 خوێندکار، پلەی یەکەم لە بۆردی عێراقیی پسپۆڕیی هەناوی بەدەستدەهێنێت و دەڵێت، دەمەوێت ئەو نەشتەرگەرییانە بکەم کە لە وڵاتانی دەرەوە هەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نین یاخود زۆر کەمن.
لە کینیا نۆرینگەیەکی تایبەت بە چارەسەر بە ژەهری هەنگ کراوەتەوە و هاووڵاتییان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانیان پەنا بۆ ژەهری هەنگ دەبەن.
توێژینەوەیەکی شیکاری ئاشکرای دەکات، وەرزشی بەردەوامی مامناوەند، بەڕێژەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەرس کەم دەکاتەوە.
پسپۆڕێکی کیمیای پیشەسازی هۆشداری دەدات لە فڕێدانی جۆرێک پاشماوەی نەوتی پاڵاوگەکان و بە ''تیرۆرکردنی خاک و ژینگە'' ناوی دەبات.
پسپۆڕێکی کورد لە نەرویج لەگەڵ تیمێکدا کار دەکات بۆ ئەوەی ئامێرێکی پزیشکی بۆ پێوانەی مادەیەکی جەستە بەرهەم بهێنن، ئەو دەڵێت، داهێنانەکەیان بۆ وەرزشڤانان و تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ گرنگە و رێگەیەکی نوێشە. هەروەها بەهۆیەوە خەڵاتێکی جیهانیش وەردەگرێت.
بەرنامەی ئەمجارەی لەگەڵ رەنج، لەبارەی بۆن بوو، بۆن لەنێوان جوانی و مەترسییەكانیدا گەنگەشە کرا و پزیشکێکی دەرمانساز دەڵێ، دەبێت بۆنی شوێنە پزیشکییەکان تایبەت بێت، تەنانەت ئەو گوتی، هەوڵدەدات بۆنی پزیشکی بهێنێتە هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بەشێک لە زانکۆیەکی تورکیا هۆشداری دەداتە ئەوانەی جگەرە دەکێشن و دەڵێت، ئەوانەی رۆژانە پاکەتێک یان زیاتر جگەرە دەکێشن و تەمەنیان سەرووی 50 ساڵە، ساڵانە پشکنینی تیشکیی سیتی سکانیان بۆ بکرێت.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە چین رایدەگەیێنێت، کوتان بە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) دەخرێتە نێو بەرنامەی نیشتمانیی کوتانەوە.
راپۆرتێکی کۆمپانیایەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، بەساڵاچووانی بەریتانیا زۆرترین ئەوانەن کە لە چاوەڕوانیی درێژخایەنی بینینی پزیشکدان، بەجۆرێک لە 12 بۆ 48 کاژێر دەستپێدەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەگەر خانمانی دووگیان تووشی کۆڤید-19 ببن، ئەوا ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پزیشکانی سەدەی 21 نابێت تەنیا کاری پزیشکی بکەن، بەڵکو دەبێت داهێنان و تەکنەلۆژیا لەباوەش بگرن و بەردەوام فێر ببن و توێژینەوە بکەن.
سەرۆکی سەنتەری نەخۆشییە دەگمەنەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەکات، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، نەخۆشییەکانی غودە لە زیادبووندان بەتایبەت لە منداڵاندا، هۆکارەکەش باس دەکات.
پڕۆفیسۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و سەرپەرشتیاری کاروباری زانستیی یەکێتیی عەرەبیی کۆمەڵەکانی پزیشکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، کەمبوونەوەی شیردانی سرووشتی هۆکارێکی کاریگەرە بۆ زیادبوونی نەخۆشی لەنێو منداڵاندا.
پسپۆڕێکی کیمیای خۆراک رایدەگەیێنێت، ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، دەتوانن بەیانیان کەوچكێک زەیتی ناوکی هەنار بخۆنەوە، هەروەها ئەو زەیتە دژەخۆرێکی سرووشتییە.
ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ زیاتر لە هەزار و 500 دەرچوو بەڕێوەدەچێت و دەرچووانی دوو خولی زانکۆکە تیایدا بەشدارن.
رزگارکەری ئەو منداڵەی قەڵادزێ کە پارچە سێوێکی لە قوڕک گیربووبوو، دەڵێت: منداڵەکە دەستەکانی شل و روخساری شین بووبووە، چونکە هەناسەی نەدەدا و بە فریاگوزاریی سەرەتایی هەناسەم بۆ گەڕاندەوە.
بووڵتەنی تەندروستی لەنێو فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە پێشکێشکرا و لەنێو فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە سوودە سەرسووڕهێنەرەکانی هەنار و بەرهەمەکانی باس کران، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، گەنجان بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتە کەم ببێتەوە، هەنار بخۆن.
دوایین راپرسیی کۆمپانیای گاڵووپ لەبارەی رێژەی قەڵەوی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەو وڵاتە نزیکەی 3٪ رێژەکە کەم بووەتەوە.
خانمە پڕۆفیسۆرێکی کوردی جێنەتیک و بۆماوەزانی لە توێژینەوەیەکدا دەریدەخات، کورد نەتەوەیەکی بەڕەچەڵەک هیندۆئەورووپییە.
ئەمڕۆ فێستیڤاڵی پاییزەی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەرهەمی سەرەکی هەنارە و بەگوێرەی سەرچاوەی جیاوازە تەندروستییە جیهانییەکان، هەنار چەندان سوودی نایابی بۆ جەستە هەیە.
تیمێکی جیهانی لەلایەن رێکخراوێکی ناحکومی لە هەرێمی کوردستان دەهێندرێت و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی شێواویی سکماکیی لێو و مەڵاشوو بۆ منداڵان بە شێوەی ساڵانە دەکات، سەرۆکی رێکخراوەکەش رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییەکان هەموو منداڵانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی هۆشیاریی تەندروستی دژی شێرپەنجەی مەمک لە هەولێر، خانمێکی تووشبووی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەکەی کوشندە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە قۆناخی یەکەمدا زوو پێی زانیوە، ئەوا ئێستا لە قۆناخی کۆتایی چارەسەرییەکانە و چاکبوونەوەی نزیکە.
وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، بایەخدان بە پسپۆڕیی پزیشکیی خێزانی بۆ ئێستای عێراق گرنگە، چونکە پسپۆڕییە خێزانییەکان لە کەرتی تەندروستیدا گەشەیان کردووە.
لە بەرازیل مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردێ و ئامانج ئەوەیە بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ سوود لە سەگەکان وەربگیرێت.
توێژینەوەیەک دەریدەخات، ئازارشکێنی ترامادۆل کاریگەریی کەمە بەرامبەر بە ئازارە کەم و مامناوەندەکان و زۆربەکارهێنانی کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداریش دروستدەکات.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، سەیرکردنی فیلمێکی ترسناکی 90 خولەکی یارمەتیدەرە لە سووتاندنی نزیکەی 150 کالۆری، کە ئەمەش دەشێت یەکسانبێت بە نزیکەی 30 خولەک پیاسەکردن.
لەنێو پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست، باسی گەشکە و لێکەوتەکانی دەکرێن و پسپۆڕێکی مێشک و دەمار ئاشکرای دەکات، لە توێژینەوەیەکی نێوخۆییدا بۆیان دەرکەوتووە، ''لە هەرێمی کوردستان لەکۆی هەزار کەس، 9 بۆ 10 کەس گەشکەیان هەبووە، بەڵام رێژەی فێ کەمتر بووە بەراورد بە گەشکە''.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی سەلامەتیی خانمان لەکاتی دووگیانی و منداڵبووندا رایدەگەیێنێت، لانیکەم دوو ساڵ لەنێوان دوو دووگیانبووندا هەبێت.
پزیشکێکی خولاو کە دەوامەکەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکارییە، ئەمبوڵانسەکەی وەردەگەڕێت و دەڵێت، بەهۆی خێرایی شۆفێرەکەوە بووە.
کیم کارداشیان، مۆدێل، خانمەبازرگان و ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالیتی رایگەیاندووە، تووشی دۆخێکی ئاڵۆزی لوولەکانی خوێنی مێشکی بووە بە ناوی (ئاوسان و تەقینی خوێنبەری مێشک).
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک باسی ئێستای نەخۆشخانەکە دەکات و ئاشكرای دەکات، ''نەخۆش هەیە بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلەوەنزاوە، لە چاودێریی چڕ خەوێندراوە''.
ناوەندی پێشگیریکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئێران 46٪ـی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوە بووە کە زۆرترینە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی راستەوخۆ دوای لەدایکبوونیان بەر پێستی دایکیان دەکەون، باشتر شیری دایکیان دەخۆن و پلەی گەرمیی جەستەشیان هاوسەنگترە لەوانەی ئەو کارەیان بۆ ناکرێت.
توێژینەوەیەکی نێوخۆیی کە لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە دەریدەخات، 71.4٪ـی خەڵک بەهۆی پیسبوونی هەوا و وشکەساڵییەوە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونییان بۆ دروستبووە. (ئەمەش کاریگەریی پیسبوونی کەشوهەوا لەسەر لایەنی دەروونییەوە دەردەخات).
رۆژ بە رۆژ لێکۆڵینەوە و لێنواڕین بۆ ڤەیپ و لێکەوتەکانی زیاتر دەبن و توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا مەترسییەکی دیکەی جگەری ئەلیکترۆنی 'ڤەیپ' دەردەخات، ''چەند مژێکی کەمیشی لێبدرێت، زیانی گەورە بە تەندروستی دەگات''.
فەرمانگەی چاودێریی و بەدواداچوونی بەرهەمە تەندروستییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئێران ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو زۆرترین ژەهراویبوون بە دەرمان بەهۆی قڕکەری (حەبی برنج)ـەوە بووە.
جێگری سەرۆکی زانکۆی هۆرمزگان لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ 95 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هۆرمزگان تۆمار کراون کە 90ـیان ئێرانین و 5ـیان دانیشتووای ئێرانن، بەڵام هاووڵاتیی دەرەوەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان باسی ئەو هەڵانە دەکات کە دایباب دەیکەن و وا لە منداڵەکەیان دەکەن، حەزیان بۆ خۆراکی دەرەوە زیاد بێت و خۆراکی ماڵەوە نەخۆن؛ یەکێکیان کەمیی کاتیانە بۆ ئامادەکردنی خۆراکی ماڵەوە.
پسپۆڕێکی وردی کۆرپەلەزانی و منداڵی بلووری پێشنیاز دەکات، خانمان و پیاوان پێش پێکهێنانی ژیانی هاوژینی پشکنینی توانای زایەندییان بکەن بە پشکنینی هێلکە و سپێرمیان، تاوەکو لە ئەگەری بوونی هەر کێشەیەک، بە ئاسانی چارەسەر بکرێن و دوای هاوژینداری، بە ئاسانی بتوانن منداڵ دروستبکەن.
ئیمیلی هێندێرزی 37 ساڵ پێش چوار ساڵ، تووشی نەخۆشیی فرەڕەقبوونی دەماری بووە. یەکەمجارە لە بەریتانیا چارەسەرێکی نوێی لەسەر تاقیدەکرێتەوە.
تەندروستیی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە، لە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید گرێیەکی گەورەی 25 سانتیمەتری لە منداڵدانی خانمێکی گەنجدا دەرهێنراوە بەبێ ئەوەی زیان بە منداڵدانی بگات و لاببرێت.
ناوەندێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی کۆرۆنا بەرگریی جەستەی دژی شێرپەنجە بەهێز دەکات، ئەمەش ئومێدێکە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە. چونکە تەمەنیان درێژتر دەکاتەوە.
لە بەریتانیا نەشتەرگەریی مێشک بۆ تووشبوویەکی نەخۆشیی پارکینسن دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری لەرزۆکییەکەی بکرێت، نەخۆشەکە لەکاتی نەشتەرگەرییەکە میوزیک دەژەنێت و میوزیکژەنێکی بەتوانا بووە، بەڵام 5 ساڵە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە نەیتوانیوە بژەنێت.
لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری موژدە بە خانمان دەدات لەوەی، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا مێشکیان کەمتر بچووک دەبێتەوە بەراورد بە پیاوان.
پەرستارێک لە فێستیڤاڵی زانکۆیەدا تایبەت بە رووداو چۆنیەتیی فریاگوزاریی سەرەتایی باس دەکات و دەڵێت: هەموو کەسێک پێویستە جانتای فریاگوزاریی سەرەتایی (First Aid)ـی هەبێت و نابێت لەکاتی هەر رووداوێکدا کەسەکە بشڵەژێت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمکی بۆ هەموو خانمە کارمەندەکانی بەردەستکرد، بەمەش بووە یەکەم وەزارەتی عێراق کە بەدەم هەڵمەتی پێشگیریکردن و هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک بێت.
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی شۆرەش - هێتیت لە شیلادزێ کردەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەخۆشخانەکەوە چیدیکە دانیشتووانی دەڤەری ئامێری پێویست ناکات بچنە هەولێر و دهۆک بۆ چارەسەر.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، گۆرانیگوتنی بەکۆمەڵ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەناسەدان لەو نەخۆشانەی کێشەکانی گیرانی بۆڕییەکانی هەناسەدان یاخود هەوکردنی درێژخایەنی سییەکانیان هەیە.
توێژینەوەیەکی نێوخۆیی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەریدەخات، بێکاری لەنێو گەنجاندا دووچاری تەنگژەی دەروونییان دەکات و وایان لێدەکات، زیاد بیربکەنەوە.
پزیشک و خوێندکارێکی بۆردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ رایدەگەیێنێت، ئەوانەی هەستییارییان هەیە بە هەندێک جۆری پڕۆتین وەکو هێلکە هەیە، باشترە بەپێی راوێژی پزیشک ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لەخۆیان بدەن.
حکومەتی چین لەبارەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵاتەکە راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاشكرای دەکات، تێکڕای تەمەنی دانیشتووان لە ماوەی پێنج ساڵدا 1.1 ساڵ زیادی کردووە.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە و نزیکەی دوو هەفتەیە بە چەندین کار و چالاکی خانمانی تێدا هۆشیار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی مەمکیان بکەن، ئەمڕۆش بەشێک لە خانمانی رووداو بەشدارییان کرد و پشکنینیان کرد.
د. نەواڕ عاسم، هاوژینی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی حیزبی تەقەدوم هەڵمەتی پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی مەمکی راگەیاند و دەڵێ، هێمای پەمەیی بوونمان، بۆ هەموو ئەوانەیە کە بەرەنگاری شێرپەنجە بوونەتەوە.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لە ساڵی داهاتوودا ئومێدێکی زۆر هەیە کە دەرچووەکانی بەشە تەندروستییەکان دابمەزرێن و بەپێی ساڵی دەرچوونیش، لە 2014ـەوە دەستپێدەکەن.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئەنجامەکانی دەکاتە موژدەیەک بۆ ئەوانەی لە تەمەن زووەکانیان جگەرە دەکێشن و دەریدەخات، لە هەر کاتێکدا واز بهێنن سوودی زیاتر بە جەستەیان دەگات.
پۆدکاستی کلینیکاستی ئەمجارە تایبەت بوو بە باسکردنی رێگەکانی خۆپارێزی لە شێرپەنجەی مەمک و پسپۆڕێک باسی چیرۆکەکانی دەکات کە تووشبووەکانی شێرپەنجەکە هەیانبووە؛ ''نەخۆشێکم هەبوو، کە چاک بووەوە، منداڵەکەی بە ناوی منەوە کرد''.
توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی جیدی لەنێو مەمەی وشکی منداڵ دەردەخات و ئاشکرای دەکات، مادەیەکی مەترسیدار لەنێو مەمکەکانی بەنێوبانگترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مەمەی وشکەدا هەیە کە گەشە تێکدەدات و منداڵ قەڵەو دەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی خانمانەوە دەریدەخات، پێشوەختە وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە، ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاد دەکات.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی لە ئەمریکا راپۆرتێکی لەبارەی جلوبەرگی تەسکەوە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ، جلوبەرگی تەسک سووڕی خوێن لاواز دەکات و پەستانی خوێن زیاد دەکات، پسپۆڕێکیش ئاماژە بە ناڕێکییەکانی هەرسکردن دەکات.
رێنوێنیکارێکی دەروونی لەبارەی هەستی منداڵانەوە دەڵێت، منداڵ پێویستی بە دایک و باوکێکی کامڵ نییە یاخود چارەسەری ناوێت بۆ هەموو کێشەکانی، تەنیا کەسێکی دەوێت کە دەیبینێت، دەبیستێت و هەستی پێدەکات.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی لە رانیە رایدەگەیێنێت، ئەم هەڵمەتەی رووداو رایگەیاندووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک، پیرۆزە.
د. هۆزان دڵنیا رواندزی بە پلەی یەکەم، بڕوانامەی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بەدەستهێنا.
لە بەشێکی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا گۆرانی بۆ نەخۆشەکان دەگوترێت و پەرستارێک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشەکەی، گۆرانیی بۆ دەڵێت؛ ئەو دەڵێ، جگە لە لایەنی جەستەیی، بایەخ بە لایەنی دەروونیی نەخۆشەکان دەدەین.
جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هەڵمەتی لونای پەمەییەوە تاوەکو ئێستا رێژەیەکی زۆری خانمان هۆشیار کراونەتەوە بۆ پشکنینی مەمکیان و رۆژانە لانیکەم 130 خانم سەردانی سەنتەرەکە دەکەن.
رەنگە لات سەیر بێت کە رۆیشتن بەپێی پەتی، دوو ئەوەندەی رۆیشتن بە پێڵاوەوە سوودی زیاترە، سەرچاوەیەکی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هۆکارێکی ئاسوودەبوونی دەروونە.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە، دکتۆر لونا لەنێو پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانییە و چەندان هونەرمەند پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی دەربڕیوە. یەکێکیان دەڵێت: هیچ شتێک لە تەندروستی گرنگتر نییە. خانمان بچن لە تەندروستیتان دڵنیا ببنەوە.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بۆ هاندانی خانمان لە هۆشیارکردنەوەیان بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک بەردەوامە و پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیێنێت، هێشتا ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە لاوازە بۆ بەدواداچوونی خانمان لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا نوێترین ئاماری خۆی لەبارەی رێژەی قەڵەوی لەنێو خەڵکی وڵاتەکەدا ئاشکرا دەکات؛ لە 19 ویلایەتدا 35٪ زیاترە و کۆڵۆڕادۆ کەمترین و ڤێرجینیای رۆژئاوا بەرزترین رێژەی قەڵەوی تێدایە.
هاوڕێیەکی نزیکی دکتۆر سانای کۆچکردوو چەند راستییەک لەبارەی مردنی هاوڕێکەی ئاشکرا دەکات و بە رووداوی راگەیاند، دکتۆر سانا بە شێرپەنجە گیانی لەدەستنەداوە، پسپۆڕێکی هەرس و جگەریش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێ، دکتۆر سانا نەخۆشییەکی خوێنی هەبووە و لێکەوتەکانی نەخۆشییەکە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی بوون.
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی کاتێکی زۆر بە سەیرکردنی شاشەکانەوە بەسەردەبەن، لە وانەی بیرکاریدا ئاستیان خراپترە لەوانەی کاتێکی کەم لەبەردەم شاشەکانن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی راگەیاندووە و دەڵێ، ''تێدەکۆشین بۆ جێبەجێکردنیان''، بەرنامەکەشی لە حەوت تەوەر پێکدێت.
پسپۆڕێکی کوردی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست هۆکارێکە بۆ تەمەندرێژی و باشترکردنی کواڵیتیی ژیان، خۆیشی ئەوە پەیڕەو دەکات و تەندروستە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کارنامەکەیدا لەبارەی کەرتی تەندروستی داوای: "باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی تەندروستی و پاراستنی ژینگە" دەکات.
سکووڵی پزیشکیی هارڤارد چەند زانیارییەک لەبارەی بایەخی دار و سەوزاییەوە ئاشکرا دەکات و توێژەرانی دەڵێن، مانەوە لەژێر دارێک یاخود لەنێو دارستانێک دەکرێت کاریگەریی دەروونیی ئەرێنییانە ببەخشێت.
پسپۆڕێکی دێرینی دادپزیشکیی لە هەولێر ئاشکرای دەکات، تائێستا تەکنیکێکی پێشکەوتوویان بۆ ناسینەوەی تەرمی نەناسراو نییە و ناچارن نموونەکان بنێرنە بەغدا.
لەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە 5 خاڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نۆ خاڵ کارنامەی خۆیان خستووەتەڕوو؛ هەردووکیان جەخت لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەکەنەوە بۆ ئەوەی "بە شێوەیەکی دروست دابینبکرێن و بەردەست بن."
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکاری تەندروستیی رووداو ئەمڕۆش چووەتە نێو سەنتەری چارەسەرییەکانی نەخۆشییەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و چەندین خانمی لەبارەی هەڵمەتەکەوە دواندووە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، تائێستا لە پارێزگای هەڵەبجە قەستەرە نییە و بڕیاردراوە بکڕدرێت، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
بودی گونادی سادیکین، وەزیری تەندروستیی ئیندۆنیزیا دووەم وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەیە کە نە پزیشکە و نە تەندروستکار، بەڵام بەرپرسیارێتیی وەزیری تەندروستی دراوەتێ.
پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست لەبارەی پزیشکیی دادە و باسی چیرۆکی نێو بەشی توێکاریی تەرم دەکرێت، میوانەکە پسپۆڕێکی پزیشکیی دادە و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی 40 ساڵە پزیشکە و هەزاران مردووی بینیوە و توێکاریی بۆ کردوون، کەچی هێشتا ترسناکترین و سامناکترین شت لەلای ئەو، جەستەی مردووە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA لەنێو لووتکەی تەندروستیی جیهانیدا ئاشکرای دەکات، رۆژانە سەتان خانم بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێوە کە بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیان و هۆکارە رێگریلێکراوەکانەوە تووشیان دەبێت، گیان لەدەستدەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردەوە کە نابێت لەنێو فرۆشگە (حانووت)ـی قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بفرۆشرێن؛ چپس و خواردنەوە وزەبەخش و گازییەکانیشی تێدایە. پسپۆڕێکیش هۆشداری لەبارەی خۆراک و خواردنەوە لەقوتوونراوەکان دەدات.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات قسەکردنی دایک یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی رێڕەوەکانی قسەکردن لە مێشکی ئەو کۆرپەلە ناتەواوانەدا کە پێش وادەی خۆیان لەدایک دەبن.
وەزیری تەندروستیی لوبنان رایدەگەیێنێت، سەرەڕای ئاستەنگییەکانیان لەڕووی دۆخی سیاسی و ناسەقامگیریی ئابووریی وڵاتەکەیان، هێشتا خەریکی بەئەلیکترۆنیکردنی زانیاری و ئامارە تەندروستییەکانن.
هەڵمەتی لونای پەمەیی فراوان دەبێت و رۆژانە بەهۆی هەڵمەتەکەوە دەیان خانم دەچنە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بۆ ئەوەی خۆیان بپشکنین، تاوەکو (هەر کەسێک شێرپەنجەی هەبوو، زوو دەستنیشانبکرێت، بۆ ئەوەی چارەسەری خێرا و ئاسان بێت و نەگاتە دۆخی مەترسیدار و ئاڵۆز).
پزیشکێکی دەرمانساز رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئاسان بەردەستبوونی نێرگەلە لە کافتریاکان و زۆریی تووتنە تامدارەکان، ئالوودەبوونی گەنجان بە ژەهرەکانی نێرگەلەکێشانەوە زیاد بووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، رێژەی منداڵە نەخۆشەکان بە سکچوون و رشانەوە کەم بووەتەوە، ئێستاش تووشبووانی پەتای وەرزی خەریکە زیاد ببێت.
ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار وێنەی ئەو خانمە پزیشکە بڵاو کراوەتەوە کە خۆی شیر بە منداڵێکی تازەلەدایکبووی ناکام دەدات
بەڕێوەبەری کارگێڕیی رێکخراوێکی تەندروستی لە ژنێڤی سویسرا لەنێو لووتکەی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی جیهان و دەڵێت: دوورکەوتنەوە لە (کحول، جگەرەکێشان، خۆراکە خێراکان و شەکر) تەمەن درێژ دەکاتەوە.
وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا لەنێو لووتکەی تەندروستیی جیهانیدا رایدەگەیێنێت، پابەندیی سیاسی بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە هەموو شتێک پێویستترە. ئەوەشی بە کاری لەپێشینەی حکومەتەکان زانی کە لەڕووی سیستمی سیاسییەوە بایەخ بە تەندروستیی گشتی بدەن.
نوێترین راپرسیی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، 80٪ـی ئەمریکییەکان ئاگادار نین کە گۆشتی برژاو مادەی شێرپەنجەیی لێبەرهەم دێت و مەترسیدارە.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دەستیپێکرد، هەر ئەمڕۆ پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیان ئاشكرای کرد، 25٪ـی خانمانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە خوار 50 ساڵن.
هەڵمەتی 'لونای پەمەیی' بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بەردەوامە و خانمانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری هەڵمەتەکە و دەکەن و بەهۆیەوە دەچن پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دەکەن.
محەممەد کەسابی، ئەکتەری فارسی ئێرانی کە ناسرابوو بە (رەحمان) کۆچی دوایی کرد، ئەو نەخۆشیی درێژخایەنی دڵی هەبووە و ماوەیەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 20٪ـی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمکن.
دەستەی ئەرکی تەندروستی لە کۆنفیدراسیۆنی سویسری رایدەگەیێنێت، لە شوێنە قەرەباڵخ و داخراوەکاندا گرنگە کە دەمامک ببەسترێت، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تێکەڵەی پەتاکان و بەتایبەتیش رێگریکردن لە دروستبوونی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسە.
گوتەبێژی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئێستا بایدن لەژێر چارەسەری تیشک و هۆڕمۆنیدایە بۆ شێرپەنجەی پڕۆستاتەکەی. نووسینگەکەی ئەوەش باس دەکات کە شێرپەنجەکە لە قۆناخێکی مەترسیداردایە.
دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی رایدەگەیێنێت، ئەم ماوەیە کاتی بڵاوبوونەوەی چەندان نەخۆشیی درمییە و یەکێک لەوانە ئەنفلەوەنزایە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و هەناو رایدەگەیێنێت، ئەگەر کەسێک بۆماوەیەکی زۆر خەمگین بوو و خەمی خوارد، ئەوا ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەبێت.
توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە لەبارەی کاریگەریی پێکەنین دەریدەخات، ئەوانەی رۆژانە پێدەکەنن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی زۆر کەمە.
رووداوی تەندروستی لە مانگی ئۆکتۆبەردا کە ناسراوە بە 'ئۆکتۆبەری پەمەیی' هەڵمەتێکی فراوان بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لە رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک و هاندانیان بۆ پشکنینی پێشوەختە دەستپێدەکات.
دەرمانسازێکی شارەزای دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەنێو تیمی نێردراوی بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان بۆ ئوردن رایدەگەیێنێت، ئوردن یەکێکە لەو وڵاتانەی پابەندیی تەواوی بە دانانی نرخی جێگیری دەرمان هەیە و لەو روانگەیەوە پێویستە هەرێمی کوردستان سوودی لێببێنێت.
توێژینەوەیەکی نوێی ئاژانسێکی فەرمیی ئەمریکا دەریدەخات، بەرکەوتنی زۆر بەو مادەیەی لەنێو چەوریلابەرەکاندا هەیە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسن زیاد دەکات.
پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیاوە باسی رێکارەکانی حکومەتی وڵاتەکە دەکات لەبارەی قەدەخەکردن و کەمکردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان و دەڵێ، بۆ کەسانی خوار 16 ساڵ قەدەخەن و بۆ بەساڵاچووانیش هۆشداری تووند دەدرێت.
بڕیارێکی نوێی ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەوەیە کە خۆراکە ئامادەکراو و لەقوتوونراوەکان نەدرێن بە قوتابییان و لەبری ئەوانە، خۆراکی تازە، سەوزە و میوەیان پێبدرێت.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی و مامۆستای زانکۆ لەبارەی مەترسییەکانی ڤەیپەوە دەڵێت، توێژینەوەکان ئەو بانگەشەیان بەهەڵە خستووەتەوە کە ڤەیپ سەلامەتترە لە جگەرەی ئاسایی، بەڵام بازرگانەکان هێشتا خەریکی بانگەشەی ئەو هەڵەتێگەیشتنەن.
تەندروستیی جیهانی شەپۆلێکی نوێی ئالوودەبوون رادەگەیێنێت و دەڵێت، لە جیهاندا 15 ملیۆن ڤەیپکێشی منداڵ هەن.
پسپۆڕێکی جیۆکیمیای ژینگەیی رایدەگەیێنێت، مادە پلاستیکییەکان بەپێی تێپەڕبوونی کات ورد و خاش دەبن و پاشان شیدەبنەوە بۆ وردەپلاستیک، بەڵام کاتێک بەر گەرمییەکی زۆر دەکەون، ئەمە خێراتر دەبێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەیسەلمێنێت، خواردنەوە یەک بتڵی خواردنەوەی گازیی دایت دەشێت 60٪ ئەگەری تووشبوون بە چەوریی جگەر زیاد بکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم لەبارەی شێوەیەکی جەستە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و لاپتۆپدا رایدەگەیێنێت: دانیشتن بە شلوشێواوی لەکاتی بەکارهێنانیان، هەستی نەرێنیی دەروونی زیاد دەکات.
لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا کۆنفرانسی ساڵانەی دامەزراوەی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و بەشێکی زۆری پسپۆڕانی کوردیش کە سەرۆک و هاوەڵێتیی لقی کوردستانی ئەو دامەزراوەیە دەکەن، بەشدارن.
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، پزیشکێکی نیشتەجێی دێرین کە خوێندکاری دواین قۆناخی خوێندنی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی منداڵان بوو، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. هاوڕێیەکی ئەو پزیشکە هۆکاری مردنەکە بۆ رووداو ئاشکرا دەکات.
پزیشكێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لەنێو پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست دەڵێت، ددانی شیری نابێت بکێشرێت، بەڵکو بە سرووشتی خۆی دەکەوێت، چونکە ئەگەر دەربهێنرێت ئەوا ددانە هەمیشەییەکان ناڕێک دەکات. (ئەمەش جگە لە هەندێک دۆخ کە پێویستە پزیشک بڕیار لەسەر دەرکێشانی ددانی شیری بدات).
بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و راگەیاندن لە خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، تائێستا هیچ گومانلێکراو و تووشبوویەکی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و ئامادەکاریی تەواو هەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە دایک و باوکان دەکات، منداڵەکانیان رێنوێنی بکەن بۆ ئەوەی خۆراک و خواردنەوە ناتەندروستەکان نەخۆن، بەتایبەت لەکاتی چوون و گەڕانەوە لە قوتابخانەیان.
سەرۆکی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران تاتووکردنی بە مەترسییەکی جیدی دانا بۆ گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی ئەیدز و ئێستا خەڵکانێکی زۆری وڵاتەکە رووی تێدەکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی گشتیی ئاکرێ (گوڵان) ئاشكرای دەکات، هەموو ئەو خانمانەی لەو سنوورە شێرپەنجەی مەمکیان هەبووە، لە قۆناخی سێ و چواردا بوون کە مەترسیداربووە و لە قۆناخە پشێکەوتووەکانی شێرپەنجەکەیاندا بوون. تەندروستیی ئاکرێش دەڵێت، پلانیان هەیە سەنتەری تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک بکەنەوە.
پسپۆڕانی ئوسترالی بۆیان دەرکەوتووە، سێ خووی کاریگەر دەتوانن ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم بکەنەوە؛ یەکێکیان وەرزشی رۆژانەیە.
لەنێو کێڵگەیەکی کولەکە لە ئەمریکا کولەکەیەک لەنێو هەموو کولەکەکانی دیکە تایبەت ترە، داپۆشراوە و خزمەتی زۆر دەکرێت. تۆنی سکۆت جووتیارە و کولەکەیەکی تایبەتی بەرهەمهێناوە، کە شەوانە دایدەپۆشێت و پێوانەی دەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین ئاشكرای دەکات، ئەوانەی لە شیفتی شەوان کار دەکەن، ئەگەری دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەندروستییان زۆرە و پسپۆڕان بە پێویستی دەزانن کە زیاتر ئاگایان لەخۆیان بێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بووەتە ئەندامی لیژنەی زانستیی توێژینەوەکانی کۆنگرەیەکی جوانکاری و پزیشکیی دژەپیربوون (AMWC) لە فەرەنسا و دەڵێت، پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە، بەرهەمەکانی جوانکاری بەجۆرێک بەکاربێن کە کەسی بەکارهێنەر دوای چەندین ساڵ پەشیمان نەبێت لە بەکارهێنانی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا بەردەستە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بچنە نزیکترین بنکە و مەڵبەندی تەندروستی بۆ کوتان.
تیمێکی جیهانی لەلایەن رێکخراوێکی ناحکومی لە هەرێمی کوردستان دەهێندرێت و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی شێواویی سکماکیی لێو و مەڵاشوو بۆ منداڵان بە شێوەی ساڵانە دەکات، سەرۆکی رێکخراوەکەش رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییەکان هەموو منداڵانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
حکومەتی فەرەنسا لەم مانگەدا کە ناسراوە بە (ئۆکتۆبەری پەمەیی) بۆ هۆشیاریی دژی شێرپەنجەی مەمک، خانمان هاندەدات بۆ ئەوەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەکە بکەن، تاوەکو هەر خانمێک تووشبوو بێت، زوو دەستنیشانبکرێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ لە کەرتی غەززە 400 کەس بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 101ـیان منداڵ بوون کە 80٪ـیان لەخوار 5 ساڵانن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ بە پەیوەندیی تەلەفۆنی بەشداربوو و چەند نهێنییەکی لەبارەی مریشکە بەستووەکانەوە ئاشکرا کرد. ''مۆڵەتی هاوردەکردنی یەک مریشکی بەستوومان نەداوە''.
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری خانمێکی گەنج لە مەترسیی نەزۆکبوونی هەمیشەیی رزگار دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ''بە ئازارێکی زۆری سکی و بە بێهۆشی'' دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەکە و پزیشکان بۆیان دەردەکەوێت، گرێیەکی گەورە لە هێلکەدانی هەیە.
پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرای دەکات، 14٪ـی خەڵکی عێراق نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و زۆرترینیان شەکرەی جۆری دووە.
پەرستارێکی پسپۆڕ رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی پەتای وەرزی پێکوتەیەکە لە دژەتەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرز دەکات. بۆ ئەوە بەکاردێت کە رێگری بکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی.
نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار رایدەگەیێنێت، مانگی رابردوو (ئەیلوول) 312 منداڵ لەدایکبوون کە 191 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
توێژینەوەیەک ئەو نهێنییەی پشت خەواڵووبوون ئاشکرا دەکات کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەتدایت و دەریدەخات، بەهۆی هەستکردن بە سەلامەتییەوەیە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی دکتۆر ئاراسدا رایدەگەیێنێت، ئەو پەلەوەر و گۆشتە مریشکە بەستووانەی دێنە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیان نییە.
راوێژکارێکی نەشتەرگەریی گشتی و مەمک لە یەکەم رۆژی دەستپێکی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک رایگەیاند، پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام درەنگ پێی دەزانن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پیاوان پێیان وانییە تووشی شێرپەنجەکە بن.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی دەرمانی نایاسایی، کەمبوونەوە لە دەرمانێکی گرنگ بۆ ئەوانەی گورچیلەیان بۆ دەچێندرێت روویداوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیشیدان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، 306 پزیشکی تازەدامەزراو دەستبەکاربوون، ئەمەش دوای تەواوبوونیان لە خولێکی راهێنانی پیشەیی پزیشکی.
چارەسەرکارێکی سرووشتیی رێکخراوی ناحکومیی هێڤی کە چەند منداڵێکیان لە دهۆکەوە بردووە بۆ ئیتاڵیا بۆ چارەسەر، دەڵێت: هەر ساڵێک چەندین منداڵ دەنێرینە ئیتاڵیا بۆ ئەوەی ئەو نەشتەرگەرییانەیان بۆ بکرێت کە لە هەرێمی کوردستان نین و ئاڵۆزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، پزیشکێکی پسپۆڕیان سزا داوە کە پابەندی دەوامەکەی نەبووە و ئێشکگری نەکردووە. (گواستوویانەتەوە بۆ زاخۆ).
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، مەرج نییە دەرکەوتنی چرچولۆچی پەیوەندیی بە بەساڵداچوونەوە هەبێت و گەنجی وا هەیە، لە تەمەنی بیستەکانیدایە، چرچولۆچی کەوتووەتە پێستییەوە. هۆکارەکانیش باس دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە هەموو تەمەنێکدا شێرپەنجە هەیە، بەڵام زۆرینەیان کەسانی بەساڵاچوون و هەموو جۆرە دەرمانێکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە پۆدکاستی کلینیکاست رایگەیاند، دڵخۆشی هەمیشە درێژخایەنە و چێژ کورتخایەنە، بەڵام چێژ دەشێت ببێتە هۆی ئالوودەبوون، خۆراکە خێراکان یان سۆشیاڵ میدیاکان بەشێکی زۆریان کار لەسەر چێژ دەکەن کە دڵخۆشی کەم دەکەنەوە.
زۆرکات ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە دەکەونە نێو هەڵەیەکی مەترسیدارەوە کە دەوەستن لە وەرگرتنی دەرمانەکانیان دوای ئەوەی کەمێک هەستیان بە باشتربوون کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گوایە چاکبوونەتەوە یاخود وابیردەکەنەوە کە "تاوەکو کەمتر دەرمان بخۆن کەمتر زیانیان پێدەگات بەهۆی زیانە لاوەکییەکانی دەرمانەکان''، بەڵام ئەمانە مەترسیدارن.
کارگەیەکی گەشەکردن و بەرهەمهێنانی ماریوانایە و توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، دەکرێت ئەم رووەکە وزەبەخشە بەسوود بێت بۆ ئەوانەی بەدەست پشتئێشەی درێژخایەنەوە دەناڵێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی (ئەنفلەوەنزا) لە هەموو بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان بەردەستدەبێت، بەرپرسی بەشی کوتانی پارێزگاکەش دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و بە باشترین کواڵیتی ڤاکسینەکان هەڵگیراون و دەدرێن بە هاونیشتمانییان.
لە جۆرجیا ناوکەفێکی زیرەک بۆ باشترکردنی جووڵەی کەسانی ئیفلیج و تووشبووانی نەخۆشیی پارکینسن دروستدەکرێت.
یەکێتیی ئەورووپا دەرمانێکی نوێی ئەڵزهایمەری پەسندکرد، بەڵام هۆشداری لە بەکارهێنانی دەدات و دەڵێ ''تەنیا بۆ ئەوانە بەکاربێت کە لە قۆناخی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان''.
توێژینەوەیەكی نوێ لە هەولێر زەنگی مەترسی لێدەدات، نەخۆشییەکانی دڵ گەنجان دەكاتە ئامانج، توێژینەوەیەکی نوێ کە لە هەولێر ئەنجامدراوە، نیگەرانیی زۆری سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لوولەکانی دڵ لەلایەن گەنجانەوە ئاشکرا کردووە.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییانە دەریدەخات، ئەزموونە تاڵەکانی سەردەمی منداڵی دەکرێت رەنگدانەوە لەسەر تەواوی کەسایەتیی کەسی بکات، یەکێک لەوانەش ئەزموونی تاڵە لەگەڵ پزیشکی ددان.
یەکەم سەنتەری چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە کێشەی بیستن، ئۆتیزم و دواکەوتنی قسەکردن لە شاری شنگال کرایەوە.
لە هەولێر قۆناخەکانی شیاندنەوە بۆ 28 منداڵی ئۆتیزم کرا و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا خەڵات کران.
شەوی رابردوو ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک دۆخی تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەپێی نەخۆشانەکە ئەو تووشی جەڵتەی مێشک بووە، 'هۆکارە سەرەکییەکەش بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە'.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەڵمانیا دەریدەخات، خواردنەوە گازییەکان مرۆڤ خەمۆک و دڵتەنگ دەکەن، ئەمەش لە خانماندا زۆر زیاترە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان حەوت رێگەی سرووشتی بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستەی منداڵ دژی پەتاکان رادەگەیێنێت؛ دانەیەکیان خەوی رێکە.
ریزبەندییەکی جیهانی دەریدەخات، تایوان، کۆریای باشوور و ئوسترالیا باشترین سیستمی تەندروستییان هەیە و هۆڵەندا، ئەڵمانیا و سویسراش لەپێش ئەمریکاوەن.
لە پاکستان هەڵمەتی فراوان بۆ کوتانی 9 هەزار کچ دژی ڤایرۆسی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەستپێدەکات و تەندروستیی پاکستان دەڵێ، ساڵانە 18 بۆ 20 هەزار خانم بەهۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان گیان لەدەستدەدەن.
کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، ئەم مانگە مانگی خانمە لە بواری پزیشکیدا و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان خانمی نەشتەرگەر هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی ناوچەکانیان بکەن لە ئاڵووگۆڕکردنی زانست و زانیاری پزیشکی و هاوئاهەنگیکردن لە بەخشینەوەی نوێترین داهێنانەکانی بوارەکانیان.
مژاری ئەمجارەی بەرنامەی دکتۆر ئاراس لەبارەی بایەخی کوتانی منداڵان بوو و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، کۆتایی کوتانەکانی منداڵ لەنێوان تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵییە و زۆرترین کوتانەکانیش لەنێوان تەمەنی دوای لەدایکبوون تاوەکو 5 ساڵیدایە.
رێکارەکانی بەکارهێنان و خستنەبازاڕی یەکەم ڤاکسینی دژەئەیدز نزیک دەبێتەوە و دەرمانەکە هەم چارەسەرە و هەمیش ڤاکسینە دژی نەخۆشیی ئەیدز.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر تۆمارکردنی تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون رادەگەیێنێت و دەڵێ، رەگەزی مێیە و 45 ساڵە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاتە دەنگ کە دەڵێت ''بەکارهێنانی دەرمانی تایلینۆڵ کە ئازارشکێنێکە وەچەی ئۆتیزم دەخاتەوە، ئەگەر خانمانی دووگیان بیخۆن''، رێکخراوەکەش ئەمەی بە بۆچوونێکی هەڵە دانا.
نەشتەرگەریی جوانکاری ئێستا وەکو خووەکی باوی لێهاتووە و خانمان ئەگەر نەشتەرگەریشیان نەوێت، بەشێوەیەکی رووکەشی هەوڵ دەدەن دەستکاری روخسار و جەستەیان بکەن بە مەبەستی جوانکاری.
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، هەرچەندە شێوازی ژیانکردن تەنیا هۆکار نییە بۆ خەمۆکی، بەڵکو دەشێت زەبری دەروونی، بۆماوە و ژینگەش هۆکار بن، بەڵام ئاشکرایە کە خووەکانی رۆژانە کە زۆر دووبارە دەکرێنەوە دەکرێت هۆکاری سەرەکی بن بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیێنێت، بەهۆی هاوکاریی رێکخراوەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی توانیویانە رێژەی دەرمان لە سنووری شەقڵاوە، هەریر و بالیسان دابینبکەن.
لیۆنی پەرستار، پشکنینی دڵ بۆ ئەم پیاوە دەکات کە زمانەکانی دڵی نەخۆشن، نەخۆشیی زمانەی دڵ واتا یەکێک لە زمانەکانی دڵ بە باشی کار ناکەن. حکومەتی بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە پشکنینی پێشوەختەی دڵ بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ چەند وەزیرێک لەبارەی پرسێک کە پەیوەندیی بە داهاتووی نەوەکانی وڵاتەکەوە ئاشكرای کرد، بەکارهێنانی دەرمانێکی ئازارشکێن، وەچەی ئۆتیزم دەخاتەوە.
پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست لەبارەی پێوەدانی دووپشک و گەستنی مار بوو، میوانکەی د. هونەر رێبوار دەڵێت: رێژەی پێوەدانی دووپشک و گەستنی مار زیاد بووە و زۆرترین قوربانیش ئەوانەن کە دانیشتووی دەرەوەی ناوەندی شارەکانن.
سەرچاوەی جیهانیی تەندروستیی مایۆکلینیک چەند هۆکارێک بۆ ئازاری پێیەکان باس دەکات کە یەکێکیان قەڵەوییە و چارەسەرەکانیش دەخاتەڕوو.
قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لیژنەکانیان رێگریان لە فرۆشتنی هەزار پارچە سریلاکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و دەڵێت، ''خاوەنەکەی بەنیاز بووە بەسەر هاونیشتمانییاندا ساخی بکاتەوە''.
نەشتەرگەریی بڕینی گەدە رێگەیەکی باوە بۆ دابەزاندنی کێش، بۆ ئەوەی کەسێک زوو هەست بە تێربوون بکات و کەمتر بخوات، بەڵام لێکەوتەکانی نەشتەرگەرییەکە لەڕووی کەمبوونەوەی هەڵمژینی مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان زۆرن و پێویستە کەسەکە هەمیشە پشکنینی پێشوەختەی خۆی بکات.
لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن توێژەرانی بەریتانی لەسەر لێکەوتەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە تەمەنە زووەکاندا ئاشكرا دەکات، ''رێژەی قەڵەوی لەنێو خانماندا زیاد دەکات''.
رەنگە ئیدی لەمەودوا بە دەرزییەک چارەسەری ئەوانە بکرێت کە دوای جەڵتە، ئیفلیجبوون. توێژەرانی ئەمریکی و سویسری تاقیکردنەوە لەسەر ئەم چارەسەرەی ئیفلیجی دوای جەڵتەی مێشک دەکەن و دەڵێن ''جووڵە بۆ کەسانی ئیفلیج دەگەڕێتەوە''.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایدەگەیێنێت، کێشەی سەرەکیی بەردەم پیشەی دەرمانسازی، زۆربوونی زانکۆ ئەهلییەکان و کارکردنی کەسانی ناشارەزا لەنێو بواری دەرمانسازی.
دەزگایەکی تەندروستی لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، لە 24 ساڵی رابردوودا چەندان سکاڵا و راپۆرتی دژ بە دەرمانی ڤیاگرا تۆمار کراون؛ 'بووەتە هۆی لەدەستدانی بیستن و بینایی، هەڵوەرینی قژ و کێشەکانی پێست'.
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، زۆرترین بتڵی خوێن دەدرێتە سەنتەری تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە.
توێژینەوەیەکی نوێی لە ئەمریکا دەریدەخات، وردەپلاستیکەکان بەربەستی پاراستنی مێشک دەبڕن و لەو رێگەیەوە دەچنە نێو مێشک، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ زوو تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و نەخۆشیی ئەڵزهایمەر.
ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی شاشەکان لەلایەن منداڵانەوە ئەرکی سەرەکیی دایبابە و پێویستە دوو کاژێر پێش نووستن، منداڵ هیچ شاشەیەک نەبینێت.
ئەمە ئەو توێژەرانەن کە توێژینەوەی سەیر و سەمەرەیان کردووە و ساڵانە لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی ئیگ نۆبڵیان دەدرێتێ و ئەم ساڵ لە ئەمریکا بوو.
لە تورکیا هەڵمەتی وازهێنان لە تووتن چڕتر دەکرێتەوە و ئێستا لە 81 ناوچە دەستیپێکردووە.
هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکە؟ ئەم پرسیارە یەکێکە لە پڕسیارە باوەکانی نێو کۆڕ و دانیشتەکان، وەکو مەتەڵێکیشی لێهاتووە. خەڵکانێکی زۆر بەدوای وەڵامەکانیدا دەگەڕێن، بەڵام توێژینەوەیەک ئەمەی زۆر دەمێکە سەلماندووە کە پڕۆتینێک لە مریشکدا هەیە لەنێو هێلکەدا نییە. ئەمەش دەشێت وەڵامی ئەو پرسیارە هزرییە بداتەوە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا لەسەر وڵاتان کراوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵکەکانیان رۆژانە چەند هەنگاو دەنێن و بەپێ دەڕۆن، دەرکەوت؛ ئیندۆنیزیا، سعودیە و مالیزیا سێ تەمبەڵترین وڵاتانن لەوەی خەڵکەکانیان کەمترین بەپێ رۆیشتنی رۆژانەیان هەیە.
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە و لەنێو ستۆدیۆ کەسێک خۆی دەشوات، چونکە باس باسی جۆشووشتنە. پسپۆڕێکی پێست دەڵێت: ئەوانەی زۆر ئارەقدەکەنەوە؛ زۆرتر خۆیان بشۆن. لەبارەی لفکەی کوردەواریش نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، پزیشکان و پسپۆڕانی کەرتی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی ئەدەبیدا لە هەولێر کۆدەبنەوە و بەرهەمە ئەدەبی و نووسینەکانیان نمایش کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 400 جۆری دەرمان لە نێوخۆی عێراقدا بەرهەم دەهێندرێن.
وەزیری تەندروستیی عێراق تایبەت بە رووداو رایدەگەیێنێت، هەندێک لە کارگە نیشتمانییەکانمان بە شێوەی تایبەت دەستیان بە هەناردەکردنی دەرمان کردووە. ئەمەشی بە سەرەتایەکی گرنگ زانی بۆ زیادکردنی داهاتی عێراق.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر رایدەگەیێنێت، پێویستە هەوڵی جیدی بدرێت بۆ هێنانی ڤاکسینی ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان، چونکە رێژەی تووشبووان لە زیادبوونە.
لە بەریتانیا سەرتاشێک ژیانی نەوجەوانێک رزگار دەکات، ئەمەش بە دۆزینەوەی گرێیەک لە ملیدا، دوای ئەوەی سەری چاک دەکات پێی دەڵێت، ''بچۆ سەردانی پزیشک بکە''.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەرکردووە و دەڵێ، هەر کەسێک دەرکەوت، پشکنینی ڤایرۆسەکانی (ئەیدز و هەوکردنی جگەری) پۆزەتیڤە، واتا تووشبووە؛ نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکانی لەسەر زیاد بکرێن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لەبارەی ژیریی منداڵەوە دەڵێت: لەماوەی تەمەنی 2 تاوەکو 5 ساڵ گرنگە بایەخ بە ژیریی منداڵ بدرێت لەڕووی دەروونی و خۆراکی منداڵەوە، چونکە باشترین کاتە بۆ گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، ژیریی مرۆڤ تەنیا پەیوەست نییە بە جینەکانەوە، بەڵکو شێوازی ژیان و ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین رۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن.
پسپۆڕێکی وردی شێرپەنجە لە ئەمریکا لەبارەی شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە دەڵێت: لە ئەمریکا و تەنانەت لە جیهانیش پلەی یەکەمی وەرگرتووە لەنێو هەموو شێرپەنجەکانی پیاوان، دوای شێرپەنجەی سییەکان لەنێو پیاواندا، دووەم هۆکاری مردنیشە بە شێرپەنجە.
پسپۆڕێکی ورد لە نەخۆشخانەی هێڤی تایبەت بە منداڵان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ئێستا کاتی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی ڤایرۆسییە کە چەندین منداڵی تووشبوو لە نەخۆشخانەکە بەهۆیەوە تۆمار کراون.
شیکارییەکی گەورەی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی پەستانی خوێنیان بەرزە مەترسیی جیدی لەسەر ژیانیان هەیە و دەشێت ببێتە هۆی مردنیان.
یەکەمین وەرزی نوێی پۆدکاستی تەندروستی دەستیپێکرد بە ناوی کلینیکاست و میوانەکە د. دلێر شینە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتییە، ئەو دەڵێت: قەڵەویی نمرە یەک پێویست بە نەشتەرگەری ناکات و دەکرێت بە گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست، کەسەکە خۆی لاواز بکاتەوە.
نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، نەخۆشخانەی هیوا لەڕووی خزمەتگوزارییەکانی بەشی پاڵیەتیڤ دەبێتە ناوەندێکی فێربوون و ئەزموونلێوەرگرتن بۆ کارمەند و پزیشکانی ناوەندەکانی شێرپەنجە لە عێراق، پسپۆڕێکی نەخۆشخانەکە دەڵێت، لەو بەشەدا ئەو تووشبووانە خزمەت دەکرێت کە لە کۆتا قۆناخی شێرپەنجەکەیانن و ناتواندرێت بەردەوامی بە ژیانیان بدرێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، گریانی منداڵ هەستی گوشار و دڵەڕاوکێ لای گەورەکان زیاد دەکات.
ریزبەندییەکی جیهانی ئاشکرای دەکات، هەریەک لە وڵاتانی ئوردن و لوبنان زۆرترین ئالوودەبووی جگەرەکێشانیان تێدایە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان هۆشداری دەداتە دایباب کە بەناوی چارەسەری کوردەوارییەوە شتانێک نەکەن بۆ چارەسەری گازەکانی گەدەی منداڵەکانیان و هەمیشە لە ئەگەری بوونی ئەو کێشەیە، پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکەنەوە.
پیاوێکی 50 ساڵ لایەکی ئیفلیجە، بەڵام خەریکە چاک دەبێتەوە، ئەویش بەهۆی تەکنەلۆژیایەک پێی دەڵێن، BCI واتا بەیەکەوەبەستنەوەی کۆمپیوتەر بە مێشكەوە.
لە چەند پانێڵێکی تەندروستیی کۆمەڵدا باس لە رۆڵ و کاریگەریی ژیریی دەستکرد لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیی هەرێمی کوردستان کرا.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، بۆ یەکەمجارە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ بە تەکنیکێکی پێشکەوتوو و کەمئازار بەردی گورچیلە دەردەهێندرێت. ئەو دەڵێت، لە هەولێر ئەو جۆرە کارە ناکرێت.
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، تائێستا هیچ تووشبوو و گومانلێکراوێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە.
نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر ئامارەکانی پێوەدانی مار و دووپشک و گەستی سەگی بڵاو کردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، تەنیا لە مانگی رابردوودا 90 کەس سەگ گەستوونی و 63 کەسیش دووپشک پێوەی داون.
دوای 20 ساڵ لە نابینایی، گەنجێکی کەنەدی چارەسەر دەکرێت و بینایی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەو دەڵێت، ''کاتێک خۆم و دکتۆرەکەم چاومان بەیەکدی کەوت، هەردووکمان گریاین''.
شیکارییەکی مایۆکلینیک دەریدەخات، خەوزڕان و کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر چەند شەوێکیش بێت.
زانایانی چین بە نانۆڕۆبۆت رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دادەهێنن و داهێنانەکە بە خێرایی و بە باشی خانەکانی شێرپەنجە لەنێودەبات.
د. گۆران لەتیف و پڕۆفیسۆر د. ستیفانۆ دی گیرۆلامۆ کتێبێک دەنووسن کە دەکرێت ببێتە سەرچاوە بۆ دەیان توێژینەوەی زانستیی پزیشكی؛ کتێبەکە ناوی maxillary sinus: a comprehensive guideـە و بە چڕی باسی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، گوێ و سەرومل دەکات.
پسپۆڕێکی کورد کتێبێک دەنووسێت کە دەکرێت ببێتە سەرچاوە بۆ دەیان توێژینەوەی زانستیی پزیشكی؛ کتێبەکە ناوی maxillary sinus: a comprehensive guideـە و بە چڕی باسی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، گوێ و سەرومل دەکات.
پسپۆڕێکی کورد کتێبێک دەنووسێت کە دەکرێت ببێتە سەرچاوە بۆ دەیان توێژینەوەی زانستیی پزیشكی؛ کتێبەکە ناوی maxillary sinus: a comprehensive guideـە و بە چڕی باسی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، گوێ و سەرومل دەکات.
مۆدێلێک بڵاوکراوەتەوە ''گوزارشت لە زۆرینەی مرۆڤەکانی ساڵی 2050 دەکات'' و پسپۆڕان ئاشكرای دەکەن، لێکەوتە مەترسیدارەکانی زۆربەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر مل، ئێسک، جووڵە، چاو و پێست'دا دەردەکەون.
راپۆرتێکی ئەم دواییانەی سەرچاوەی تەندروستیی جیهانیی مایۆکلینیک پێشنیاز دەکات، دوای نانخواردن جووڵە هەبێت، تاوەکو کاریگەریی خۆراکە چەورەکان و شیرینییەکان کەمتر ببنەوە.
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی لەسەر تەندروستیی کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان کراوە و دەریدەخات، لە بۆشایی ئاسماندا گەشەکردنی خانەکان خاودەبنەوە و تێکچوونی بۆماوەمادەی DNAـیش زیاتر دەبێت.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری رایدەگەیێنێت، نەشتەرگەریی دەرهێنانی کۆرپەلەیەکیان بۆ خانمێکی دووگیان کردووە کە لە هەفتەی 15ـی دووگیانییەکەیدا بووە، ئەوەش بەهۆی پشتگوێخستنی چەند نیشانەیەکی کە سەرەنجام منداڵەکەی لەبارچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تەنیا لە سەنتەری دڵ لە مانگی رابردوودا 429 بووژاندنەوەی دڵ، 325 قەستەرە و 153 دانانی باڵۆن کراون.
توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە کە ماوەی 15 ساڵ بەردەەوام بووە دەریدەخات، خۆراکە خێراکان و ئامادەکراوەکان لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و زووپیربوونی خانەکانی مێشک زیاد دەکەن.
رۆژنامەی نیورالینکی کۆمپانیای ئیلۆن مەسک رایدەگەیێنێت، چیپەکانی مێشکیان بۆ 12 کەس چاندووە و ئامانجیانە نەخۆشییە دەمارییەکانیان چاک بکەن.
د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، یاسای دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان هەڵنەوەشاوەتەوە و کاری پێدەکرێت، هەربۆیە جەخت لە دامەزراندنیان دەکاتەوە.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا چەند رێنوێنییەکی ورد لەسەر پێوانەکردنی پەستانی خوێن رادەگەیێنێت، یەکێکیان ئەوەیە کە پێش ئەوەی پێوانەکردنە بکەیت، نابێت چا، کحول، قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکانت خواردبێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی لەئامێزگرتنی بەیانیانەوە ئاشکرای دەکات، هاوژینان کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستن، باشترە یەکدی لەئامێز بگرن ئینجا رۆژەکەیان دەستپێبکەن.
وەرزێکی نوێی پۆدکاستە تەندروستییەکەمان دەستپێدەکات؛ د. هونەر رێبوار میوانی جیاوازی بۆ ئامادە کردوون و بابەتێک باس دەکرێت کە لای تۆ هێشتا جێی پرسیارە!
'وەڵامی پرسیارە تەندروستییەکانت' یەکێکە لە بەشە گرنگ، کورت و پوختانەی پاکێجی تەندروستی لە پۆرتاڵی رووداو کە گەنگەشەی زۆرترین پرسیاری باو لەبارەی نەخۆشی و کێشە تەندروستییەکان دەکات لەشێوەی پرسیار و وەڵام.
لە نوێترین کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەورووپیی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئیسپانیا باسی ڤەیپ کرا و ئاشكرا دەکرێت کە ڤەیپ بە هەر بڕێک و بە هەر شێوەیەک بکێشرێت، بێزیان نییە و نابێت بکرێتە جێگرەوەیەکی سەلامەتی جگەرە.
پسپۆڕێکی کورد لەبارەی ئەزموونی پزیشکانی ئیتاڵی بۆ نەشتەرگەرییەکانی گوێ و کاسەی سەر رایدەگەیێنێت، ئەو ئامێر و تەکنەلۆژیایەی لەو بوارەدا هەیانە، لە هەرێمی کوردستانیش هەیە و بەردەست دەبێت، بەڵام کێشەی کەمیی ئەزموونمان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، بەدواداچوونیان بۆ چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە سکچوون لە هەڵەبجە کردووە و دەرکەوتووە، رێژەکە ئاساییە و هیچیان نەخۆشییەکی جیدییان نەبووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانییەوە دەچێتە نەخۆشخانەیەکی سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجە لە ژاپۆن و دەڵێت: شێرپەنجەی سییەکان پێشەنگی رێژەی تووشبووانی شێرپەنجەکان بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە مابوون و دوای وەرگرتنی چارەسەر، ئێستا رەوانەی ماڵەوە کراون.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، شیرینکەرە دەستکردەکان (شەکرە دەستکردەکان) ئەگەری لەبیرچوونەوە و پووکانەوەی خانەکانی مێشک زیاد دەکەن.
لێپرسراوی بەشی چارەسەری سرووشتی لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ئێستا زۆرترین ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری سرووشتی هەیە، گەنجانن و گیرۆدەی پشتئێشە و ملئێشە بوون، پسپۆڕێکیش ئەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەگەڕێنێتەوە.
خانمێکی 50 ساڵی ئەمریکی، بەهۆی هەڵەیەکیەوە، شێرپەنجە بە چەندان ئەندامی جەستەیدا بڵاو دەبێتەوە و ژیانی نزیک بووەتەوە لە مردن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 1990ـەوە رێژەی قەڵەوی لەنێو پێگەیشتوواندا دوو ئەوەندە و لەنێو نەوجەوان و منداڵاندا چوار ئەوەندە زیادیکردووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، ئاساییە سەیری مانگگیران بکرێت و ئەزێتی چاوەکان نادات، چونکە هیچ تیشکێکی بەهێزی لێوە دەرناچێت.
پزیشکانی دانەمەزراوی دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی دەرەوەی وڵات کە داوای دامەزراندن دەکەن رایدەگەیێنن، ''ئەمە زوڵمە هەموو شتێکمان یاسایی بێت و ناومان بۆ دامەزراندن دەرهێنرابێت''.
لە چین یەکەمین نەشتەرگەریی میزەڕۆ بە رۆبۆت لە دوورەوە بە تەکنەلۆژیای 5G لەسەر بەرزیی زیاتر لە 4500 مەتر، لە نەخۆشخانەی گەلی ناگچو بە سەرکەوتوویی کرا.
ئەلمیر رۆگیریۆ داسیلڤا، لەشجوانێکی 55 ساڵی بەرازیلییە و یەکێکە لە لەشجوانە هەرە بەنێوبانگەکانی وڵاتەکە، ئەو دەڵێت، دوای بڕیاردانی بۆ وەرزش، 80 کیلۆگرام کێشی دابەزاندووە.
دەرمانخانەیەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و دەرمانی بەکارنەهاتوو تێکەڵ بە دەرمانی بەکارهاتوو دەکرێت و بەیەکەوە فڕێدەدرێن.
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە و باس باسی هۆکارەکانی مردنی لەناکاوی گەنجانە. باڵە خۆشەکەش باس دەکرێت کە پسپۆڕان بە هۆکارێکی ئەو جۆرە مردنەی دادەنێن.
مادەکانی نێو وزەبەخشەکان چەندان کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن و درێژخایەن لەسەر جەستە دروستدەکەن کە دیارترینیان تووشبوونە بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ناڕێکیی لێدانی دڵ و پاشانیش جەڵتەی لێدروست دەبێت.
ژمارەیەک توێژەر لە تەنزانیای ئەفریقا خەریکن راهێنانێکی جیاواز بە جرج دەکەن بۆ ئەوەی سوود لە بەهێزیی هەستی بۆنکردنی وەربگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی کێشەی نەختینەی هەیە و لەم سێ مانگەی ئەم ساڵ بودجەی نەختینەیان بۆ دابین نەکرێت، ئەوا خزمەتگوزارییەکانی کەرتەکە لە سلێمانی لاواز دەبن.
حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی رایدەگەیێنێت، فرۆشتنی هەموو خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ نەوجەوان و منداڵانی خوار 16 ساڵان قەدەخە دەکرێت، ئەم هەنگاوەش وەکو دەستپێشخەرییەکە بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی 'قەڵەوی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی خەو' لەنێو منداڵان.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان هۆشداری لە دەرمانەکانی سپیکردنەوەی ددان دەدات و دەڵێت: هیچ بەرهەمێکی جوانکاری نییە بە خێرایی ددان سپی بکاتەوە، چونکە بەشێکی زۆریان ددانەکان هەستیار دەکەن و میناکەیان دادەخورێنن.
ئەنجامی توێژینەوەیەک لە دانیمارک هۆشداری بە پیاوان دەدات لەبارەی خۆراکە خێراکان و دەریدەخات، سپێرمیان کەم دەکاتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، فیلتەری جگەرەکان کە ''گوایە مەترسییەکەی کەم دەکاتەوە'' راست نییە و تەنیا ''فێڵێکی بازرگانییە''.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، مانگی رابردوو 103 کەس دووپشک پێوەیداون و 88 کەسیش سەگ گەستوونی.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ساڵانە نەخۆشی و کێشە دەروونییەکان لە جیهاندا زیاد دەکەن و ئاماژەش بە دوو کێشەی باو دەکات کە دەشێت ببنە هۆی لەدەستدانی ژیان.
سیناتۆرێکی ئەمریکی داوا دەکات، رۆبەرت ئێف کێنێدی، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا دەستلەکاربکێشێتەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەم بڕیارانەی دوایی ئەو وەزیرە بوو دژی هەندێک پرسی تەندروستیی گشتی.
نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار رایدەگەیێنێت، لە مانگی رابردوودا 239 منداڵ لەدایکبوون کە 141ـیان بە نەشتەرگەری بووە. پسپۆڕێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێ، خواستی دایکان بۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون زۆر زیادی کردووە و بەشێکیشی چاولێکەرییە.
پسپۆڕێکی پەرستاریی خانمان و بەرپرسی پەرەپێدانی پیشەیی لە سۆران لەبارەی پەیوەندیی نێوان متمانەی نەخۆش بە پەرستار و پزیشک دەڵێت: مشتومڕ لەنێوان کارمەندانی تەندروستی لەپێش چاوی نەخۆش لەبارەی دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە، متمانەی نەخۆش کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی گەورەی شیکاری دەریدەخات، زەبرە دەروونییەکانی سەردەمی منداڵی کاریگەری دەبێتە سەر رەفتارەکانی کاتی گەورەبوون و دەشێت لە نێوەڕاستەکانی تەمەندا ببێتە هۆی کێشەی دەروونی.
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار نەشتەرگەریی کردنەوەی سینگ بۆ بریندارێک کرا، ''ئەمە یەکەم نەشتەرگەرییە کە لەو نەخۆشخانە و لەو سنوورە بەو شێوەیە بکرێت''.
لە جەزائیر خانمە پەرستارێک ڤیدیۆی خۆی لەکاتی ئێشکگریدا بڵاو کردووەتەوە کە مردوویەک دەپێچێتەوە. لەبەر ئەم هۆیەش بەرپرسانی تەندروستیی جەزائیر بە تووندی سەرکۆنەی کارەکەی دەکەن و کارگێڕیی نەخۆشخانەکە پەرستارەکە دووردەخاتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی ساڵی رابردووی کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد. نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراویش دەڵێ: هەموو راهێنانەکانمان تەواو کردووە و ئامادەین بۆ دەوام.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت: دەنکۆڵە 'حەب'ـی شاف تەنیا لەو کاتەدا بەکاردرێت کە منداڵ رشانەوەکەی زۆر بێت و نەتواندرێت شرووبی پێبدرێت.
پسپۆڕێکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان رایدەگەیێنێت، چاندنەوەی ددانە بە هەمان ددانی کەسەکە خۆی و بەبێ چاندنی ددانەی دەستکرد، کاریگەرترە و ددانەکە زیاتر دەمێنێتەوە و چارەسەرەکەش باشتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە بۆ کرێکار و کارگوزارەکان خەرج نەکرابوو.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، تادێت کۆلێرا لە وڵاتانی زیاتر بڵاو دەبێتەوە و ئێستا دانیشتووانی 31 وڵات گیرۆدەی ''نەخۆشییە کوشندەکەن''.
دیبەیتێکی تایبەتە بە لێکەوتە تەندروستییەکانی خراپیی کواڵیتیی بەنزین و سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و پسپۆڕان هۆشداری لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی خراپیی کواڵیتیی سووتەمەنییەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن؛ یەکێکیان دەڵێ، مەچنە ژێر بارانی پایز.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، سەردان و پشکنینیان بۆ 37 کلینیک و سەنتەری پزیشکیی ددان کردووە و 800 کەرستەی پزیشکیی ماوە بەسەرچوویان دۆزیوەتەوە و 12 کلینیکیشیان داخستووە.
لەنێو کۆفرانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی ئەورووپیی پسپۆڕانی دڵ کە ئەمساڵ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئەنجامدەدرێت، نوێترین رێنوێنییەکانی خۆپاراستن و پشکنینی پێشوەختە تاوتوێ دەکرێنەوە و دووبارە بەرنامەی پشکنینی پێشوەختە بۆ پێشگیری لە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییە باوەکانی دڵ پێشنیاز دەکرێنەوە.
گەنجێکی دەرچووی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد لە تاقیگەدا وەکو هاوکارێکی زۆر باشی مرۆڤە و دەتوانێت 24 کاژێر لە هەفتەیەکدا کار بکات، بەمەش پشکنینەکان ورد و باشتر بکات و یارمەتیی پزیشکان بدات بۆ بڕیاری خێرا و دروستتر.
وەزارەتی تەندروستی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوونی راگەیاند و دەڵێت: ''دانیشتووی قەزای سێمێلە و 43 ساڵە''.
خانمێکی میسریی 26 ساڵ دوای ئەوەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی بۆ دەکرێت، دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و گیان لەدەستدەدات.
لەنێو ستۆدیۆی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس، کۆمەڵێک منداڵ و کەسی داون لەگەڵ خێزانەکانیان ئامادە بوون و هەر یەکەیان پەیامێکی تایبەت بە بەهرە، لێهاتوویی و تواناکانیان خستەڕوو. پسپۆڕێکی منداڵان دەڵێت: پێویستە زوو زوو پشکنینیان بۆ بکرێت.
توێژەرانی زانکۆیەکی ژاپۆنی بە فەرمی رێگەچارەیەک بۆ رێگریکردن لە وەچەخستنەوەی منداڵی داون پێشنیاز دەکەن و بە تەکنیکی دەستکاریکردنی جینەکانی کۆرپەلە لەنێو سکی دایکیدا، ئەوە دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت: مانگی رابردوو 38 نەخۆش و ئەم مانگە 37 نەخۆش لە هەڵەبجەوە رەوانەی سلێمانی کراون کە ئەوانەن جەڵتەی دڵیان تووشبووە. هۆکاری ناردنەکەش باس دەکات و دەڵێت: پسپۆڕ و بەشی قەستەرەمان نییە، بۆیە تووشبووان و گومانلێکراوانی جەڵتەی دڵ دەنێرینە سلێمانی.
پسپۆڕانی ئیتاڵی و ئەمریکی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر خانمێکی ئیتاڵیی 92 ساڵ ئاشکرا دەکەن کە ئێستاش خەریکی وەرزش و لەشجوانییە. ئێما ماریا مازێنگا خانمەکەیە و پسپۆڕان دەڵێن، ماسوولکەخانەکانی هاوشێوەی کەسێکی 20 ساڵە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، لە چێشتخانە و خواردنگەکان پێشکێشکردنی هەموو سەوزەکان قەدەخەیە جگە لە ‘خەیار، تەماتە، لیمۆ و پیاز’ و پێش لەتکردنیشیان پێویستە بەجوانی بشۆردرێنەوە.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا باشترین خۆراکەکان بۆ هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن ئاشکرا دەکات، یەکێکیان گوێزە.
گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت، نەخۆشخانە و نۆرینگەکان پابەندنین بە نووسینی رەچەتە بە ئەلیکترۆنی و ئێستاش هەر بە دەست دەیاننووسن.
کوڕێکی نەوجەوانی 13 ساڵی میسری دوای خواردنی سێ ئەندۆمی بە نەکوڵاوی، گیانی لەدەستدا، میدیاکانی میسر پشتڕاستی دەکەنەوە، ئەو کوڕە بە سکئێشەی تووند، ئارەقکردنەوە و رشانەوەی تووندەوە چووەتە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک ئاشکرای دەکات، لەدوای جەژنی قوربانەوە چەندان گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون هەبوون و هەندێکیشیان لە بەغداوە پشتڕاست کراونەتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت: رێژەی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە کەمبووەتەوە و ئەوەی هەیە بەهۆی ڤایرۆسێکی بڵاوەوەیە.
توێژینەوەیەکی شیکاریی نوێ لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەوانەی کەسایەتیی هەستیاریان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاترە بەراورد بەوانەی کەسایەتییەکی هاوسەنگیان هەیە.
پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە رۆژی جیهانیی سەگدا رایدەگەیێنێت، سەگەکان هەستی بۆنکردنیان بەهێزە، بەجۆرێک دەتواندرێت ببنە رێگەیەک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی خاوەنەکانیان.
گەنجێکی دانیشتووی پارێزگای شاندۆن لە چین لەلایەن پزیشکانەوە پێی گوترابوو ''تاوەکو 13 ساڵی دەژی''، چونکە تووشی دۆخێکی دەگمەن بووبوو کە جەستەی 180 پلە بەپشتا چەمابووەوە، بەڵام پزیشکانی چین دوای چەندین نەشتەرگەریی ئاڵۆز و چڕ، ئومێدی ژیانێکی درێژتریان پێبەخشییەوە.
پسپۆڕێکی جیۆکیمیای ژینگەیی رایدەگەیێنێت، بەپێی دواین توێژینەوەکانی تاقیکاریی زانایانی زانکۆی سیتی هۆنگ کۆنگ، ساڵانە یەک وشککەرەوەی جلوبەرگ نزیکەی 120 ملیۆن مایکرۆفایبەر دەردەداتە هەوا کە 40 هێندەی ئەو مایکرۆفایبەرەیە کە لە ئاوەڕۆی ئامێری جل شۆرەکە دەردەچێت کە دواجار پیسبوونی ژینگە، ئاو و هەوای لێدەکەوێتەوە.
کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان ئەمڕۆ دەستیپێکرد و دوو رۆژ بەردەوام دەبێ و تێیدا ژمارەیەک توێژینەوەى زانستى پێشکێش دەکرێن لەپێناو ناساندنى زیاترى جینۆسایدى ئێزدییەکان. توێژینەوەیەک دەریدەخات، زۆرینەی قوربانییانی بە نەوەکانیشیانەوە، نیشانەکانی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکانیان هەیە.
لە ئوسترالیا ژیریی دەستکرد بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست تاقیدەکرێتەوە و ئامێرێکی لەیزەر بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست تێکەڵ بە ژیریی دەستکرد کراوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی سەیرکردنی بڵاوکراوە یەکبەدواییەکەکانی سۆشیاڵ میدیاکان دەریدەخات، یەک کاژێر گەڕان و سەیرکردنیان چاوەکان دەپڕووکێنن و وشکیان دەکەنەوە.
لە سۆران دوو نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشک و تاقیگەیەک داخران، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆرانیش دەڵێت: هەر نۆرینگەیەکی لاکۆڵان دەرمانی درێژخایەن بفرۆشێت بە تووندی سزا دەدرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، پێویستە هەموو کەسێک دژەخۆرەکان بەکاربهێنن، بەتایبەت لە کاژێر 10ـی بەیانی بۆ 4ـی دوای نیوەڕۆ، چونکە لەو کاتەدا تیشکی خۆر زۆرترین زیان بە پێست دەگەیێنێت و رەنگە ببێتە هۆی زوو چرچبوون و شێرپەنجەی پێست.
لە هەولێر پڕۆژەیەکی تەندروستی بۆ چاکسازییەکان راگەیێندرا و بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانیش دەڵێت: هەڵمەتەکە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و چاکسازییەکانی دهۆک و سلێمانیش دەگرێتەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، ئەو زەردووییەی لە 24 کاژێری یەکەمی منداڵی تازەلەدایکبوودا روودەدات زۆربەی جارەکان هۆکارەکەی نەخۆشییەکی ترسناکی جگەر و رێرەوی زەرداوە، بەڵام زەردوویی دوای 24 کاژێر لە لەدایکبوونی منداڵ زۆرجار ئاساییە.
خانمێکی کۆڵۆمبی دوای ئەوەی بە ئازارێکی زۆری سکی دەچێتە نەخۆشخانە، پزیشکان پشکنینی بۆ دەکەن و دەردەکەوێت، کۆرپەلەیەکی کالسیۆمیی بەردیی لەنێو سکیدا هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، خۆراکە خێراکان، خواردنەوە گازییەکان و ناڕێکیی خەو کچان زووتر دەخەنە سووڕی مانگانەوە و ئەمەش دۆخی دەروونی و جەستەیی تێکدەدات.
رێکخراوی ئێمە لە پڕۆژەیەکیاندا پادی سووڕی مانگانە بێ بەرامبەر لە دەستشۆری شوێنە گشتییەکان دادەنێت و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، لە قاوەخانە، رێستۆرانت و هۆتێلەکان پادەکە دادەنێن.
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئاشکرای دەکات، کەمخەوی دەشێت وا لە نەوجەوانان بکات لەڕووی دەروونییەوە زیان بە خۆیان بگەیێنن.
مارتن هیوێتی 75 ساڵ، شێرپەنجەی میزەڵدانی هەیە و داهێنانێک ئومێدێکی گەورەی بۆ دروست کردووە، چونکە شێرپەنجەکەی بە نەشتەرگەریش چارەسەر ناکرێت، بەڵام بەم دەرمانە تەمەنی درێژتر بووەتەوە.
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ یاسایەک نییە تاوەکو پزیشکان بپارێزێت و زۆرجار کاردانەوەکان بەرامبەر دکتۆرەکان تووندن.
مشتومڕی زۆر هەن لەبارەی هۆکارەکانی کەمبوونی وەچەخستنەوە و رێژەی سپێرم، توێژینەوەیەکی شیکاری (مێتا) لەسەر پیاوانی سێ کیشوەر کراوە و دەریدەخات، ساڵانە رێژەی سپێرم 1٪ بۆ 2٪ کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هۆشداری دەداتە کارمەندەکانی لەبارەی دەرمانێکی باو، پسپۆڕێکی وردیش دەڵێت: زۆرجار دەرمانەکە بەهەڵە لە نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشکی بە نەخۆش دەدرێت.
شیکارییەکی نوێی بەریتانی دەریدەخات، ئەو منداڵانەی ڤەیپ دەکێشن ئەگەری ئەوەیان زۆرە کە لەداهاتوودا ببنە جگەرەکێش و تووشی نەخۆشییەکانی سییەکان و ناڕێکیی دەروونیش ببن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم رایدەگەیێنێت، ملئێشە و پشتئێشە لەنێو گەنجاندا زیادبوون و هۆکارەکەی بۆ نادروستی لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەگەڕێتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون باسی شەکرەی دووگیانی دەکات و دەڵێت: تووشبوون بە شەکرەی ماوەی دووگیانی ئەگەر بە دروستی دەستنیشان نەکرێت و کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوا دەشێت ببێتە هۆی منداڵبوون بە نەشتەرگەری و کۆرپەلەش ببێتە منداڵێکی ناکام.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بودجەی ناردنەدەرەوەی 140 تووشبووی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخ پەسندکراوە، ئەندامێکی لیژنەی زانستی و بەدواداچوونی تووشبووەکانیش دەڵێت: تەنیا ئەو تووشبووانە دەنێردرێنە دەرەوە کە تەمەنیان لەنێوان 3 بۆ 17 ساڵییە.
پێداچوونەوەیەکی پزیشکیی ئەم دواییانە ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی نازانستیی دەرمانی کیتامین کە وەکو ئازارشکێن بەکاردێت، مەترسیدارە و دەکرێت لێکەوتەی خراپی بەدوادا بێت.
خانمێکی بەریتانی پێنج مانگ دەرمانی دژەقەڵەوی بەکاردەهێنێت، بەڵام تووشی چەندان نیشانەی مەترسیدار دەبێت و ئەندامێکی جەستەی لەدەستدەدات.
پزیشکێکی خولاو کە بایکۆتی کردووە رایدەگەیێنێت، بایکۆتی ئەمجارەیان درێژخایەن دەبێت و هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە، پلەی زانستییان بەرز بکرێتەوە کە ئەوە ساڵێکە دواکەوتووە.
راگری کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەڵێت: داوادەکەین ژمارەیەکی کەم پزیشک لە کۆلێژە پزیشکییەکان وەربگیرێت.
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران خانمێک زێی دادەخزێت و لە قۆناخێکی مەترسیداری نەخۆشییەکەیدا دێتە نەخۆشخانە. پزیشکەکەی دەڵێت ''حاڵەتەکە زۆر کەمە و زۆرجاریش مەترسی دروست دەکات''.
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە لەبارەی ''پشکنینی گشتی''ـیەوەیە و میوانەکە دەڵێت: ئەو جۆرە پشکنینانە هۆکارن بۆ بەدواداچوون، چاودێریکردن و تەنانەت رێگریکردنیش لە نەخۆشییەکان، چونکە هەندێک نەخۆشی هەن نیشانەکانیان تاوەکو ئاستێکی پێشکەوتوو دەرناکەون.
لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 500 پزیشکی گەنج بایکۆتی کاریان کردووە و بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان و بەتایبەتیش بەشەکانی فریاکەوتن کەمیی پزیشکانیان پێوە دیارە.
پارە بدە و گۆرانی خۆت بڵێ، ئەمە مەرجی رێکخەری گۆرانیی بەکۆمەڵە لە جاکارتا، ئەوانەی هەر لە گەرماو گۆرانییان گوتووە هەفتانە بە نۆ دۆلار لە هەوای ئازاددا دەنگیان تاقی دەکەنەوە.
پسپۆڕێکی بایۆکیمیستریی کلینیکی ئاشکرای دەکات، ئاوی بەلوعە ئەگەر بکوڵێندرێت و فلتەر بکرێت ئەوا 100 ئەوەندە وردەپلاستیکەکانی کەمتر دەبێت لە ئاوی نێو بتڵە پلاستیکییەکان. بۆ ئەمەش باسی توێژینەوەیەک دەکات.
لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا، پزیشکێکی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ لەکاتی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێکی، پەستانی خوێنی دادەبەزێت و بێهێز دەبێت و هەر لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا دەبوورێتەوە، بەڵام نەشتەرگەرییەکە راناگرێت و تیمەکەی ژیناوێکی بۆ دادەنێن.
ئەندازیارێکی ژینگە لەبارەی بەکارهێنان و زیادبوونی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پلاستیکەکانەوە رایدەگەیێنێت: لە هەرێمی کوردستان 20٪ بۆ 27٪ـی پاشماوەکان کە دەکاتە زیاتر لە 2700 تۆن، پلاستیکن و کیسی نایلۆنی و بتڵی پلاستیکی زۆرینەیانن.
پسپۆڕی بواری ژەهرزانی و باڵیۆزی دامەزراوەی ئەورووپیی توێژینەوەی شێرپەنجە چۆنیەتیی دانپێدانانی دەرمان لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەخاتەڕوو و دەڵێت، هەر دارمانێک پێویستی بە دەیان ساڵ هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کاریگەرییەکانی لەسەر نەخۆش و نەخۆشییەکە دەربکەوێت.
لە نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ نەشتەرگەریی دەرهێنانی پارچەدارێکی 11 سانتیمەتری کرا کە 15 رۆژ لە جەستەی کەسەکە ماوەتەوە. پسپۆڕەکەی دەڵێت، ئازارێکی زۆری هەبووە و لە پشکنینەکان دەرکەوتووە، جەستەی پارچە دارێکی تێدایە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو باسی داهێنانێکی نوێی چارەسەریی شەکرە دەکات و رایدەگەیێنێت: ئامێری پەنکریاسی دەستکرد هاتووەتە نێو هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق، بەجۆرێکە کە بە نەخۆشەوە دەبەسترێت و لەگەڵ پێوانی هەمیشەیی شەکرە، خۆکردەیی ئەنسۆلینیش بە نەخۆش دەبەخشێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوەوە لە پیاوان زیاترە.
نەخۆشخانەی گشتیی شارەزوور رایدەگەیێنێت، بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی خولاوەوە لە نەخۆشخانەکە، تەنیا حاڵەتەکانی فریاکەوتن وەردەگرن و داواش لە هاونیشتمانییان دەکرێت بچنە مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی ناوچەکە.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی پزیشکیی کورد، پڕۆفیسۆرێک کتێبێک لەسەر پسپۆڕییەکی دیاریکراو بڵاو دەکاتەوە و دەبێتە جێی پەسندی زانکۆ هەرە باشەکانی جیهان و دەبێتە جێی باوەڕی داڕێژەرانی خوێندنی پزیشکیی لەو بوار و پسپۆڕییەدا. خاوەنەکەی میوانی بەرنامەی دکتۆر ئاراسە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداریی تووند دەداتە خانمانی دووگیان و رایدەگەیێنێت، ئەگەر قەڵەو بن، ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزمتان زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ کۆنفرانسی توێژینەوەی نیشتمانیی لقی کوردستانی IFMSA بەڕێوەچوو کە لەلایەن کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتیی رێکخرابوو، خەڵاتی یەکەم درا بە توێژینەوەیەک کە پەردەی لەسەر چەندان هۆکاری ناڕێکیی هەڵەپزیشکییەکان لە هەولێر لادا و دەریخست، گوشاری دەروونی و ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی هۆکاری باون بۆ زیادبوونی هەڵەپزیشکییەکان.
کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا باشترین خۆراکە پڕۆتینییەکان جگە لە گۆشت و ماسی بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پێشنیاز دەکات کە بەرهەمە ئاژەڵییەکان ناخۆن.
توێژینەوەیەکی دوورودرێژ سەلماندوویەتی، مەرج نییە لەدەستدانی یادگە و لەبیرچوونەوە لەگەڵ بەساڵداچووندا پەرە بسەنن.
مێژووی دامەزراندنی سکووڵی نیشتمانیی تەندروستیی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ پێش 80 ساڵ، لە 1945 دوای جەنگی جیهانیی دووەم فەرەنسییەکان لەوە تێگەیشتن کە بنیاتنانی ناوەندێکی ئەکادیمیی تایبەت بە پسپۆڕی تەندروستیی گشتی هەنگاوێکی کاریگەر دەبێت بۆ دانانی بناخەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بە گشت سێکتەرە جیاوازەکانییەوە.
ئەمڕۆ کۆنفرانسی توێژینەوەی نیشتمانیی لقی کوردستانی IFMSA بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی پزیشکی ئامادە کراوە و تێیدا 8 توێژینەوە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین توێژینەوە دەکەن.
لە کۆنفرانسی توێژینەوەی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی پزیشکی بەرێوەدەبڕێت تێیدا 8 لێکۆلەر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین لێکۆڵینەوە دەکەن.
راهێنەر و مامۆستایەکی وەرزشی رایدەگەیێنێت، وەرزشڤان بۆ کێشدابەزاندن پەنا دەبەنە بەر کاردیۆ، بەڵام ئەوە هەڵەیە و دەبێت هەمیشە لەگەڵ کاردیۆ، یاریی ئاسن بکات.
نوێنەرانی پزیشکانی گەنج رایدەگەیێنن، بەیانی بایکۆتی فراوان لە سەرجەم نەخۆشخانەکان رادەگەیێنن، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی ساڵێک لە ریزبەندیی نازناوی پیشەییان و داواکردن بۆ پلەبەرزکردنەوەیان.
پەیمانگەیەک لە هیندستان رایدەگەیێنێت، سیر سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسێنەر و دژەهەوکردنەکانە کە دەکرێت رۆڵی سەرەکیی هەبێت لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی میزەڕۆ.
کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا چەند رێگەیەک بۆ خەوخۆشی لە کەشی گەرمدا باس دەکات و یەکێکیان ئەوەیە کە بەبێ جلوبەرگ بخەویت.
پسپۆڕێکی شێرپەنجە کە چاکبووەوەیەکی نەخۆشییەکەیە، ئەزموونی خۆی باس دەکات و دەڵێت: ''لە قۆناخە سەرەتاییەکان دەستنیشان کرام، بۆیە لایەنی ئەرێنی زۆرتر بوو''.
نوێنەرێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، کەمتر لە نیوەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە خزمەتگوزاریی تەندروستییان تێدا دەکرێت و کورتهێنانی زۆر لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەیە.
هەڵسەنگاندنێکی فراوانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی جیهانی دەریدەخات، نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵانی کوڕ بەراورد بە منداڵی کچ زووتر دەردەکەون.
گرووپێک لە خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان داهێنانێک بۆ پاککردنەوەی هەوا و زیادبوونی ئۆکسجین دەکەن و داهێنانەکەیان لە پڕۆژەیەکی زانکۆکە پێشکێشکرد.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددانی منداڵان و خاوەن پێداویستیی تایبەت رایدەگەیێنێت: منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت زۆرجار بە هەڵە لێیان تێدەگەین، ئەوان نەخۆش نین، بەڵام پێویستیان بە پشتگیری هەیە. هەر منداڵێک پێویستە تەندروست بێت، بەڵام منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت پێویستیان بە چەند رێکارێک هەیە بۆ ئەوەی تەندروست بن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونیی خوێندن لە هەموو ئاستەکاندا وای لە گەنج کردووە شێوازی هزری ناڕێک بێت و نائومێد بێت.
پۆدکاستی ئەمجارە باسی زیادبوونی لێکەوتەکانی نەشتەرگەریی جوانکاری کرا و میوانەکە خانمە پسپۆڕێکە و دەڵێت: کفرە لە خوار 18 ساڵییەوە جوانکاری بکرێت، چونکە کەسەکە لە جوانترین قۆناخی پێست و گەشەکردنیەتی.
توێژەرانی کەنەدی رێگەیەکی جیاواز بۆ پشکنینی شەکرەی جۆری دوو دەدۆزنەوە کە پێویست بە کونکردنی پەنجە و خوێن لێوەرگرتن ناکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لەکاتی ئێشکگریدا لە نەخۆشخانەیەکی حکومی خانمێک دەبینێت کە بەهۆی ئازارێکی زۆرەوە هاتووەتە نەخۆشخانەکە و دوای پشکنین ئەنجامێکیان بۆ دەردەکەوێت کە نە خۆی و ماڵباتەکەشی نەیانزانیوە.
پزیشکێکی دەرمانساز لەبارەی دەرمانێکی باوی زیپکە رایدەگەیێنێت، هەر خانمێک بیەوێت دووگیانببێت ئەوا نابێت ئەو دەرمانە بخوات.
دەرچوویەکی بەشی پزیشکیی گشتی هەڵەیەک لە کتێبێکی نەشتەرگەریی گشتیدا راست دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتی تاقیکردنەوەکان بوو بۆی دەرکەوتووە، هەڵەیەک لە کتێبەکەدا هەیە.
توێژینەوەیەکی فراوانی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی دەریدەخات، هیچ پەیوەندییەکی پێچەوانە لەنێوان بەستنی ستیان و شێرپەنجەی مەمک نییە. پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕێگەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەوە بەردەوامە لە هەڵمەتی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک و تیمێکی لە شوێنی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن داناوە.
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران خانمێکی دووگیان دووچاری لێکەوتەیەکی مەترسیداری دووگیانییەکەی دەبێت و پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، بەهۆی نەشتەرگەرییەکانی رابردووی منداڵبوونییەوە تووشی بووە.
پزیشکێکی کلینیکی خۆراک و قەڵەوی رایدەگەیێنێت، بۆ کەمکردنەوەی چەوریی ورگ پێویستە وەرزش و خۆراکی دروست هەبێت و بە یەک جۆر خۆراکن ناتواندرێت چەوریی ورگ کەم بکرێتەوە.
پزیشکێکی گشتی هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان لەبارەی دابەزینی لەناکاوی کێشی جەستە و دەڵێت: لەناکاو دابەزینی کێشی جەستە بێ هیچ هۆکارێک و رێژیمێک لەوانەیە نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت.
لە داهێنانی نوێدا توێژەرانی ئوسترالیا دەرزییەک دروست دەکەن کە تایبەتە بە تووشبووانی نەخۆشیی پارکینسن بۆ ئەوەی لە دەنکۆڵە دووریان بخاتەوە. پسپۆڕان دەڵێن، ئەوە ژیانی ملیۆنان تووشبوو باشتر دەکات.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەمریکییەکان رۆژانە شەش بۆ هەشت کاژێر بە دانیشتنەوە بەسەر دەبەن، ئەمەش وادەکات کە ئەگەری مردنی پێشوەختە و تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد بێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون هۆشداری دەداتە کچانی بچووک و دەڵێت: ئەگەر بە ناتەندروستی بژین، زووتر سووڕی مانگانەیان دەستپێدەکات و ئەمەش کۆمەڵێک کاریگەریی لاوەکیی دەبێت لەسەر جەستە و دەروونیان.
د. وارڤین لوقمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ باسی ئەو خۆراکانە دەکات کە دڵەکزێ دروست دەکەن وەکو 'قاوە، چا، خواردنەوە گازییەکان، شوکولاتە، چپس، خۆراکە تیژەکان و خۆراکە لەقوتوونراوەکان، خۆراکە خێراکان، پرتەقاڵ و لیمۆ'.
بڕیارە دەرمانێکی نوێی گیایی بە ناوی ''ڤیاگرای خانمان'' بخرێتە بازاڕەوە و تیمێکی دروستکەری دەرمانەکەش دەڵێت: توانای سێکسیی خانمان زیاد دەکات بەتایبەت لەدوای 50 ساڵی.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی چین، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی چیکنگونیا لە شاری فۆشان بووە و بڵاوبوونەوەکەی لە 8ـی تەمووزدا دەستیپێکردووە، تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار تووشبووی لێ تۆمار کراوە.
ساڵانە تادێت ژمارەی ئۆتۆمبێل و پیسکەرەکانی هەوا زیاد دەبن، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێل هەن، بە نزیکەیی هەر سێ کەسێک، ئۆتۆمبێلێکی بەردەکەوێت.
لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری خۆراکزانیی کلینیکی لە ئەمریکا بەراوردکارییەک لەنێوان شیری کەمچەور و پڕچەور دەکات و دەریدەخات، شیری پڕچەور ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاد دەکات.
لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون لە هەڵەبجە ژوورێک تەرخانکراوە بۆ پێدانی رێنوێنی بە دایکان لەماوەی دووگیانی و پاش منداڵبوونیش.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 12 کاژێری سەرەتای لەدایکبوونی منداڵ، کاژێرە ئاڵتوونییەکانن بۆ فێربوونی منداڵ بە شیرپێدانی سرووشتی.
لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، 13 ملیۆن ژن و پیاو لە ئەمریکا بەدەست میزڕانگەرتنەوە دەناڵێنن بەتایبەت خانمان لە دوای تەمەنی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەیان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، پێویستە دایک و باوکان پشکنینی پێشوەختەی غودە بۆ منداڵە تازەلەدایکبووەکەیان بکەن، دەشڵێت: باشترین کات بۆ پشکنینی غودەی دەرەقی لەنێوان تەمەنی 3 بۆ 5 رۆژ دوای لەدایکبوونە.
لە هەفتەی شیردانی سرووشتیداین و رووداو رووماڵی تایبەتی بۆ ئەم هەفتەیە لە 1ـی ئابەوە دەستپێکردووە، پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە لەبارەی شیردانی سرووشتییە و میوانەکە دەڵێت: ئەگەر رۆژی یەک عەیارە شیری قوتووش بدرێت بە منداڵ زیانی هەیە.
لێکۆڵینەوەیەکی فراوان جەخت لە بابەتێکی سەرنجڕاکێش دەکات لەبارەی پۆلێنکردنی رێژەی مردن لەنێوان پسپۆڕییە جیاوازە پزیشکییەکان و دەریدەخات، پسپۆڕانی نەشتەرگەری زیاتر لە پسپۆڕانی دیکە گیان لەدەستدەدەن.
هەفتەی هۆشیاری بۆ شیردانی سرووشتی بەردەوامە و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، دایکایەتی ئەركێکی پیرۆزە و هەر خانمێکیش بوو بە دایک ئەوا دەبێت ئامادەیی ئەوەی هەبێت، بەهۆی دایکایەتییەکەیەوە قوربانی بدات و تەندروس تیی منداڵەکەی لەپێشینە بێت.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، تەنیا لە مانگی رابردوودا 94 کەس سەگ و 13 کەسیش مار گەستوونی.
توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن لە بەریتانیا تاقیکردنەوە لەسەر ئەو کەسانەی دەکەن کە خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکانیان کەمکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە، بە رێژەیەکی زۆر کێشیان رێکە و باشتریش کێشیان دابەزاندووە.
پەرستارێک کە خاوەنی بۆردی نێودەوڵەتیی راوێژکاریی شیردانی سرووشتییە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت: هەر دایکێک نەتوانێت شێری خۆی بە منداڵەکەی بدات، دەبێت چارەسەر وەربگرێت و راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ لە بوارەکەدا بکەن.
هەفتەی جیهانیی شیرپێدانی سرووشتییە و رووداو رووماڵی هەفتەیی بۆ هۆشیارکردنەوەی دایکان لە بایەخی شیری خۆیان بۆ کۆرپەکانیان بەردەوامە، لێدوان لە چەند دایکێک وەرگیراوە و یەکێکیان دەڵێت: ''هەموو منداڵەکانم شیری خۆمیان خواردووە، دانەیەکیان دوو ساڵ پێم دا و زیاتر وریاترە لەو منداڵەی دیکەم کە ساڵێک شیری خۆمم پێی دا''
دەزگایەکی کەنەدی لەبارەی شوکولاتەیەکی براندەوە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکە کە نەیخۆن، 'چونکە بڕێکی زۆری ژەهراویبووە'.
د. عەتیە حەمەسەعید، راوێژکاری نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون زۆریی نەشتەرگەرییەکانی منداڵبوون بە ''ئەنفال'' ناودەبات و دەڵێت: پێویستە وەزارەتی تەندروستی بێتە دەنگ.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، مادەی مەترسیدار لەنێو ڤەیپکاندا هەن کە کورتخایەن و درێژخایەن دەبنە هۆی پەککەوتنی سییەکان و دواتریش شێرپەنجەی سییەکانی لێدەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت: ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە روویان لە زیادبوونە و لە سلێمانی لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون.
خوێندکارێکی ڤایرۆسزانیی گەردی رایدەگەیێنێت: نەخۆشیی هەوکردنی جگەر مەترسیدارە، چونکە زۆرجار نیشانەکانی لە کەسی تووشبوودا دەرناکەون تا ئەوکاتەی کە جگەریان تووشی رەقبوون و بەمۆمبوون دەبێت.
پەرستارێک رایدەگەیێنێت، هەندێکجار خانمان لەکاتی مژینی سینگیان، ئازاری سینگیان تووشدەبێت، ئەمەش پێویستە دایکان پێش شیردان مەساجی مەمکیان بکەن، پاشانیش جەوەنە و خاولییەکی گەرم بخەنە سەر سینگیان.
لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بزمارێک لەنێو بۆڕیی هەناسەی منداڵێک دەردەهێندرێت، ئەو پسپۆڕەی بزمارەکەی دەرهێناوە دەڵێت: زۆرجار منداڵ لە بێئاگاداییدا تەنی نامۆ دەخاتە نێو دەمی یاخود بە دەمییەوە دەیگرێت، ئەمەش لەو شێوەیە بووە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی جەختی لە بایەخی شیپرێدانی سرووشتیی دایکان بە کۆرپەکانیان کردەوە و گوتی، ''دایکان لە بنکە تەندروستییەکاندا بۆ شیردانی سرووشتی هاندەدرێن و کارمەندانمان بۆ ئەو مەبەستە راهێناون''.
کۆمەڵەی زانستیی بەساڵاچووان لە ئێران ئاشکرای دەکات، تاوەکو پێنج ساڵی دیکە ژمارەی بەساڵاچووان لەو وڵاتە سێ ئەوەندە زیاد دەکات.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەماوەی چوار مانگی رابردوودا 14 کەس دراونەتە دادگە کە پزیشک نەبوون و کاری جوانکارییان بۆ خەڵک کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشانەی رەوانەی هەولێر و سلێمانی دەکەین، پێویستیان بە چاودێریی چڕ، قەستەرە و باڵۆن و بەشی منداڵە ناکامەکان هەیە.
پسپۆڕێکی دەروونزانیی کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، ماڵباتی کورد قەرەباڵخە و زۆرجار پڕۆسەی شیردان بە منداڵ شەرمی تێدایە یاخود ژینگەی ماڵ لەبار نییە بۆ ئەوەی، بۆیە پێشنیاز دەکات، بایەخ بە رەخساندنی شوێن و کاتی تایبەت بە شیرپێدان بۆ دایکەکە بدرێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا دەریدەخات، خواردنەوە گازییە دایتەکان رێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و نابێت بەزۆری بخورێنەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەوەی ستافی پێویست نییە، ئەوا ناتوانن نەشتەرگەرییە فریاگوزارییەکان لە نەخۆشخانەکەیان بکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان روونی دەکاتەوە و بە دایکان دەڵێت، دەبێ زوو زوو شیر بدەی بە منداڵەکە، چونکە کاتێک منداڵ سینگی دایکی دەمژێت دەبێتە هۆی دەردانی دوو هۆڕمۆن، یەکێکیان دەبێتە هۆی زیادکردنی دروست کردنی شیر، ئەوەی دیکەیان دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی شیر.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، ژەک کە سەرەتای شیری دایکە دوای منداڵبوونی، پێویستە بدرێت بە منداڵ و ''ئەوەندەی زێڕ بەنرخە''.
توێژەرانی توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەنجامەکانیاندا پێشنیاز دەکەن، لەسەر مینیوزی چێشتخانەکاندا رێژەی خوێی نێو خۆراکەکان بنووسرێت، بۆ ئەوەی سەردانکەران پێش بەتامیی خۆراکەکە، رەچاوی بڕی خوێی تێکراویش بکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان چەند سوودێکی شیری دایک باس دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، جگە لە بەها خۆراکییەکانی، شیرپێدانی سرووشتی پەیوەندییەکی سۆزداریی پتەو لەنێوان دایک و کۆرپەکە دروست دەکات.
لە ئەمریکا منداڵێک لەدایکبوو کە 31 ساڵە بە پیتێندراوی هەڵگیراوە و بە بەتەمەنترین کۆرپەلەی جیهان دانرا، چونکە لە ساڵی 1994ـەوە پیتێندراوە و ساڵی 2025 لەدایکبووە.
خۆبەخشانی تەندروستی داوای دامەزراندن و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن و نوێنەرێکیان دەڵێت: وەکو کارمەند هاتن و نەهاتنمان بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام ماف و مووچەمان پێنادرێت.
پسپۆڕان هۆشداری لە زیادبوونی جۆرێکی شێرپەنجە دەدەن، بەجۆرێک ئەگەر رێگەی لێنەگیرێت ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
جێگری سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، ژمارەی کلینیکەکانی وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ لەو وڵاتەدا بۆ 672 کلینیک بەرز بووەتەوە و سەرکەوتنی هەڵمەتێکی ئەم دواییانەی دژ بە جگەرەکێشانیشی راگەیاند.
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی خەمۆکیی دوای منداڵبوون بوو و باسی کاریگەریی خەسوو و زەزوریش کرا لەسەر ئەو خەمۆکییە. پسپۆڕێک دەڵێت: کەمبوونەوەی پاڵپشتیی دەروونیی خانمان لەلایەن هاوژینەکەیانەوە، خەمۆکیان دەکات.
لە کۆیە نەشتەرگەری بۆ خانمێکی 45 ساڵان کرا و 22 گرێی منداڵدان و کیسێکی هێلکەدان لە جەستەی دەرهێنرا.
سەرۆکی کۆمەڵەی رووەکناسانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئێستا چاوچنۆکی وا دروست بووە، دەرمانی کیمیایی تێکەڵ بە دەرمانی گیایی دەکات بۆ ئەوەی کاریگەریی زۆر بێت. ئەمەشی بە مەترسییەکی جیدی ناوبرد.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەردەوامن لە پشکنین بۆ سەرچاوە جیاوازەکانی ئاو، هەروەها خاوەن تەنکەرەکانیش هۆشیار دەکەنەوە کە بڕی پێویست کلۆر بکەنە نێو تانکەرەکانیان.
راهێنەرێکی وەرزشی و لەشجوانیی بە رەچەڵەک ئیتاڵی کە تەمەنی 68 ساڵە، رێنوێنیی خانمان دەکات، ''بایەخ بە وەرزشەکانی رۆژانە بدەن و هەمیشە کار بکەن بۆ ئەوەی جەستەیان رێک بێت''.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی لە زاخۆ تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، لەماوەی شەش مانگی ئەم ساڵدا چوار هەزار و 612 منداڵی خوار پێنج ساڵان بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە سەردانی بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەکانیان کردووە و تۆمار کراون.
بەپێی سەرچاوەی جیهانیی مایۆکلینیک، کەسانی ئاسایی ئەگەر لە شەودا بە ئاوی شلەتێن خۆیان بشۆن، زیاتر خەویان خۆشتر دەبێت و کواڵیتیی خەویان باشتر دەبێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت: 10 نەخۆشیی سەرەکیی هەیە رێژەیان لەنێو بەساڵاچوواندا زۆرە و بەرزەپەستانی خوێن یەکەمیانە.
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە لەبارەی هۆکارە باوەکانی بەردی گورچیلە و هەوکردنەکانی خانمان بوو و پسپۆڕێکی میزەڕۆ گوتی، 20٪ بۆ 25٪ ئەگەری دروستبوونی بەرد لە خانمانی دووگیان زۆرە و زۆرجاریش هەستی پێناکەن و فڕێی دەدەن.
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، لە شەش مانگی ئەم ساڵدا لە دهۆک و سلێمانی 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون و زۆرترین رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکەش بەگشتی ئەو جۆرەیان بووە.
بەڕێوەبەری تاقیگەی تەندروستیی گشتی لە هەولێر دەڵێ، لەمەودوا پشکنینە یەکلاییکەرەوە و دڵنیاییەکان بۆ پەتا و نەخۆشییە باوەکان نانێردرێنە بەغدا و هەر لە هەولێر ئەنجامەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، تێچووی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخی یەک 300 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام ئەگەر هەمان شێرپەنجە لە قۆناخی سێ یان چوار دەستنیشان بکرێت، 12 ملیۆن دیناری عێراقی تێدەچێت بۆ 21 رۆژ.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لەکۆی پێنج خانم، یەکێکیان دوای لەماوەی دووگیانی یاخود لەدوای منداڵبوون تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبێت.
لە ناوەندی پزیشکیی کلیڤلاند لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لەڕێگەی کونکردنی ملەوە نەشتەرگەریی گۆڕینی زمانەی دڵ کرا، بەبێ ئەوەی سینگی نەخۆشەکە بکرێتەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی تایبەتی دابەشکردنی دەرمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە بڕی زیاتر لە 70 ملیۆن دیناری عێراقی دەرمانی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەولێر دابینکرد.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر رایدەگەیێنێت، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر بۆماوەیەکی زۆر نیشانەی نییە و دەشێت کەسەکە بە پشکنینی پێشوەختە لێی دەستنیشان بکرێت.
بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ تووشبوویەکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و هێشتا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ماویەتی.
بەشێکی خۆپاراستنەکانی تەندروستی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنن، ئێستا تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەکان زیاد بووە، ئاماژەش بەوە دەکەن، ساڵانە لەم وەرزەدا رێژەی تووشبووان بەرز دەبێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک لە بەریتانیا کاریگەریی شەربەتی چەوەندەر لەسەر بەساڵاچووان دەردەخات، 'بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پەستانی خوێنیان'.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی باسی چەند جۆرێکی رۆن ''زەیت'' دەکات و رایدەگەیێنێت: هیچ رۆنێک نابێت بقرچێنرێت و هەر رۆنێکیش دووکەڵی لێبەرز بووەوە، نابێت بخورێت.
لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک بەڵگەنامەی لەدایکبوون لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەدرێتەوە بە خاوەن منداڵەکان، بۆ هەر گەیاندنێکیش لەنێو دهۆک، 7 هەزار دینار و بۆ دەرەوە و دەوروبەری دهۆک 12 بۆ 18 هەزار دینارە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی هەفتانە لانیکەم 75 خولەک رادەکەن، پیربوونیان دوادەکەوێت و گەنجتر دەبنەوە.
زانایانی ئەمریکی خوێنێکی دەستکرد بەرهەمدەهێنن کە وەکو گرتنەوەی شەربەت لەکاتی فریاگوزاری و کاتی بەپەلەدا دەیگرنەوە و بەکاری دەهێنن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون هەڵەتێگەیشتنێک لەبارەی نەخۆشیی پشیلە باس دەکات و دەڵێت: نەخۆشیی پشیلە و چەند هەوکردنێکی دیکە نابنە هۆی دووبارە لەبارچوونی منداڵ و بۆ دووبارەلەبارچوونەوەی منداڵ چەندان هۆکاری دیکە هەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دڵنیایی دەداتە خانمانی دووگیان کە دەرمانەکانی رشانەوە نابنە هۆی تووشبوون بە ناڕێکییەکی سکماکیی کۆرپەلە بە ناوی 'لێوی کەروێشکی'.
ژنێکی بەساڵاچوو لە تورکیا بەهۆی دەنکە گەنمەشامییەکەوە خەریک بووە گیان لەدەستبدات، ئەو گەنمەشامییە پێنج مانگ لەنێو بۆڕیی سییەکانی ماوەتەوە ئینجا دەرهێنرا.
د. عوسمان جەلال، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، شیری مانگا لە هەموو سەرچاوە زانستییەکاندا شیرێکی تەندروستە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە دانیمارک دەریدەخات، خەمێکی قووڵ و درێژخایەن دوای لەدەستانی کەسێکی ئازیز دەشێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدان، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی دڵشکانە.
خێزانێک کە بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن لەنێو ستۆدیۆن و پسپۆڕان رێنوێنی و پشکنینیان بۆ دەکەن تاوەکو کۆتایی بە قەڵەوییان بهێنن، خەڵکیش هۆشیار دەکەنەوە کە زانستی پزیشکی رێگەنادات لە خۆڕایی و بەبێ هیچ هۆیەک دەرمانەکانی دژەقەڵەوی بەکاربهێندرێن.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکە کە بە رووداوی گوتووە، بەشێکی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەبێتە نەخۆشخانەی سیمی پرایڤێت "واتا نیمچە تایبەت"، نەخۆشخانەکەش لە راگەیێندراوێکدا ئەوە بەهەڵە دەخاتەوە و دەڵێت، خزمەتگوزارییەکان وەکو کەرتی گشتی بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی هاونیشتمانییان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆمەڵێک هۆکاری باس کردووە کە وا لە چاو دەکەن کز ببێت، یەکێک لەوانە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشانە.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی هەناو هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە لە کەشی گەرمدا ئاوی زۆر سارد نەخۆنەوە، چونکە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی سوورێنچک. هاوکات دەڵێت: قاوە و چا جەستە گەرمتر دەکەن.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و جومگە لەبارەی نەخۆشییەکەی بارینی 8 ساڵان کە رووداو بەڵگەفیلمێکی لەبارەوە کرد، دەڵێت: نەخۆشییەکە دەگمەنە و تێکچوونێکی بۆماوەییە.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەو منداڵانەی پێش تەمەنی 13 ساڵی سۆشیاڵ میدیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن، دەشێت دەروونیان بۆ کاری خراپ، ناڕێکیی هەستەکان، دابڕانی کۆمەڵایەتی و رەنگە لەنێوچوونی ژیانیشیان ببات.
لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کە لەسەر زانیارییەکانی 7 ملیۆن کەس کراوە، دەریدەخات؛ راهێنانەکانی کاردیۆ 40٪ ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم دەکەنەوە.
لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ بە دوو ئامێری پێشکەوتوو و کواڵیتیی بەرز دوو نەشتەرگەری ئەنجامدران، پسپۆڕێکی وردی میزەڕۆ کە نەشتەرگەرییەکانی کردووە دەڵێت، بۆ یەکەمجارە لە نەخۆشخانەی حکومی ئەو تەکنیکە نوێیانە بەکاردەهێندرێن.
چیرۆکی ئەمجارەی نەخۆشنامە هی منداڵێکی ناکامە کە بەبێ ئەوەی دایک و باوکی زانیبێتیان، لەناکاو بە پشكنینی پزیشکێکی پسپۆڕ، زانراوە کە بینایی تەواو نییە، منداڵەکە و دایکەکەی لەنێو ستۆدیۆی رادیۆی رووداون و دایکەکە گوتی، دوای لەدایکبوون لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بووە و ئینجا خراوەتە نێو شووشە.
پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، مێشک هەست بە ئازاری هەموو جەستەی دەکات، بەڵام خودی خۆی هەست بە ئازاری خۆی ناکات. ئەوەش باس دەکات کە لەکاتی نەشتەرگەریی مێشکیش هەست بە ئازاری مێشک ناکرێت.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیێنێت، داوامان کردووە منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەکان بێ بەرامبەر چارەسەر وەربگرن و ئەمەش چووەتە واری جێبەجێکردن.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کواڵیتیی هەوا لە زانکۆی پزیشكیی شەهید بەهەشتی لە ئێران دەریدەخات، لە مانگی حوزەیران تاوەکو مانگی ئەیلوول زۆرترین تیشکی سەروو وەنەوشەیی UV لە ئێران و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تۆمار دەکرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، لە رێژیمی کیتۆدا پێویستە نزیکەی 75٪ـی خۆراکەکان چەوری بن، بەڵام دەبێت چەوریی 'زەیتی زەیتوون، ماسی، ئاڤۆکادۆ، گوێز، بادەم، پەنیر، ماست و شیر' بن بە مامناوەندیش بخورێن.
بەپێی دامەزراوەی مێشک لە ئەمریکا، لە ساڵی 2021دا نزیکەی 3.4 ملیار کەس نەخۆشییەکانی مێشکیان هەبووە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە سێ کەس یەکێکیان گیرۆدەی نەخۆشییە دەمارییەکان بووە.
لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان چالاکییەکیان بۆ چەند منداڵێکی ئۆتیزم رێکخست، بەختیار رەئوف، سەرپەرشتیاری لقەکە دەڵێت: بەداخەوە رێژەیەکی زۆری منداڵی ئۆتیزم لە ماڵەوە قەتیزکراون و لەبەر شەرم و عەیبە ناهێندرێنە دەرەوە.
خۆراکناسێک باسی خۆراکە خێراکان دەکات و رایدەگەیێنێت، رێژەیەکی زۆر لە شەکر و چەورییە تواوەکانیان تێدایە کە هۆکاری گیانلەدەستدانن.
ناوەندێکی ئەمریکیش رایدەگەیێنێت، ئەوە پڕۆسەیەکە دەشێت بۆماوەییانە یاخود هەرلە لەدایکبوونەوە بێت و کەسەکە ئارەقاوی دروست ببێت.
دۆناڵد ترەمپ داوای لە کۆمپانیای کۆکاکۆلا کردووە، لەنێو بەرهەمە دایتەکانیان لەبری شەکری گەنمەشامی، شەکری قامیش بەکاربهێنن؛ ئەندازیارێکی خۆراکیش لە سلێمانی دەڵێت: لەڕووی زانستییەوە بەڕێژەیەکی کەم ئەو خواردنەوە گازییەی شەکری قامیشی تێدایە، ئەگەری زیادبوونی چەوریی سیانی کەم دەکاتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە باسی شەکرەی سێ مانگی دەکات و دەڵێت: لەگەڵ کەمکردنەوەی رێژەی شەکرەی سێ مانگی کە ناسراوە HbA1c، مەترسیی لەسەر گورچیلەکان و جەڵتەی دڵ کەم دەبێتەوە.
پزیشکانی دانەمەزراوی دەرچووی دەرەوەی وڵات کە داوای دامەزراندن دەکەن دەڵێن، ئەمڕۆ بۆ بەدواداچوونی دامەزراندنیان چوونەتە نێو وەزارەتی تەندروستی، بەڵام لێیان دراوە.
مانگێک زیاترە کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاریی کەلار، نەخۆشخانەی قەڵا، نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید خالید گەرمیانی و بەشێکی فریاکەوتنی شەهید هەژار بایکۆتی دەوامیان کردووە.
وەکو بانگەوازێکی فراوان بۆ مەترسیی دۆخی خەڵکی غەززە لەڕووی دەستنەکەوتنی خۆراک و برسێتییەوە، چەندان ئەمبوڵانس کۆکراونەتەوە و زەنگی ئاگاداری لێدەدەن.
لە ئەمریکا پیاوێکی بەساڵاچوو کاتێک پشکنینی لەرەی موگناتیسیی MRI بۆ دەکرێت، بیری دەچێت ملوانکە ئاسنینەکەی دابکەنێت و کارەسات دروست دەکات.
لە مەکسیک هەڵمەتی کوتان دەستیپێکردووە و بەپێی تەندروستیی وڵاتەکە، رۆژانە هەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
خوێندکارێکی ماستەر لە پەرستاری رایدەگەیێنێت، "خۆراکە خێراکان چێژێکی کورتخایەن و زیانێکی درێژخایەنیان هەیە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، هەوکردنی زێی خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگیی لە بەکتریاکانی زێی خانمان کە بەشێوەیەکی ئاسایی چەندان بەکتریای تێدایە، دوو لە هۆکارەکانیش زۆربەکارهێنانی دژەبەکتریاکان و لەبەرکردنی جلوبەرگی ژێرەوەی نەگونجاوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵێکدا 500 بۆ 600 ملیۆن دینارە و جەخت لە رێگەکانی خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە.
خانمێکی دووگیان لە کۆیە دۆخێکی ئاڵۆزی تووش دەبێت و دووچاری خوێنبەربوون دەبێت، پزیشکێکی پسپۆڕ کە یەکێک بووە لە تیمی رزگارکەرانی ژیانی خانمەکە دەڵێت: وێڵاشی خانمەکە و ماسوولکەکانی منداڵدانی تێکەڵ بوون و هەندێکیشی گەیشتبوونە میزەڵدانی.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە کەرتی تەندروستیی کوردستاندا پلان نییە، دیوەخان هەیە و سیاسییەکان دەیانەوێت کەرتی تەندروستی تەنیا نەکەوێت، پلانی پێشخستنیان نییە.
لەنێو ستۆدیۆی بەرنامەی ئەمجارە، کچێک پێنج جارە نەشتەرگەریی جوانکاریی سمتی کردووە و چیرۆکی خۆی باس دەکات و دەیەوێت بیکات بە شەش جار، ئەو دەڵێت، ''حەز دەکەم قەبارەکەی زیاتر گەورە بکەم، چونکە هێشتا لە شێوەی خۆم رازی نیم''. پسپۆڕێکی دەروونناسیش گوتی، تێڕوانینی ئەم کەسانە ئاسایی نییە و ناڕێکیی دەروونییان هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان رایدەگەیێنێت، چاولێکردن لە کەسانی دیکە و بەنێوبانگ دەشێت بە ناڕاستەوخۆ رێخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دووجەمسەری.
لە تەندروستیی سلێمانی بەشێکی کارمەندان بایکۆتی کاریان کردووە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت: تەنیا دەتوانین نەخۆشیی فریاکەوتن وەربگرین و تەختی نەخۆشەکانیش کەم بوونەتەوە.
لە بەریتانیا هەشت منداڵی تەندروست بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێی بلووری IVF لەدایکبوون و پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکی بۆماوەیی کەم کردووەتەوە کە هیچ چارەسەرێکی نییە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هایپەرمارکێتێک لە شاری کوت لە ناوەندی پارێزگای واست، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 61 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 14 تەرمیش بەهۆی سووتانەوە نەناسراونەتەوە.
لە نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر دەرزییەکی راگرتنی سەرپۆش کە پێی دەڵێن، ''دەمبووس'' لە قوڕگی کچێک دەردەهێندرێت.
توێژینەوەیەکی گۆڤاری نەیچەر دەریدەخات، مادەیەکی نێو خواردنەوە وزەبەخشەکان دەشێت ریخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی کوشندە.
پسپۆڕێکی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هۆکارە بۆ میزبەخۆداکردنی منداڵ و تەنانەت زیاتر میزڕاگرتنیش کە ئەمەیان دەبێتە هۆی هەوکردنی میزەڕۆیان.
بەریتانیا گەورەترین پڕۆژەی سکانکردنی جەستەی مرۆڤ لە جیهاندا جێبەجێ دەکات و ئامانجەکە پشکنینی جەستەی 100 هەزار کەسە.
بەرپرسی نەخۆشییە نەگوازراوەکان لە سەنتەری شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، دۆخی دەرمان لە ئاستێکی خراپدایە و بەشێکی زۆری نەخۆشەکان لە دەرەوە دەرمان دەکڕن.
ئاژانسێکی خۆراک لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەو جۆرە شوکولاتەیەی کە ناسراوە بە ''شوکولاتەی دوبەی'' و بووەتە ترێند لەنێو خەڵکدا، پێکهاتەیەکی تێدایە کە دەشێت ببێتە هۆی هەستیاریی تووند.
نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات، هەموو وڵاتان و بەرپرسانی پلاندانان کار لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بکەن و ئەم پرسە بە هەند وەربگرن. پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستی دەڵێت: پێویستە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیش زیاد بکرێن.
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین چەندان بنکە و مەڵبەندی تەندروستی بایکۆتی کاریان کردووە و پەیامنێری رووداو دەڵێت: تەنیا بەشەکانی فریاکەوتن و راوێژکارییەکان هەن.
وەزارەتی ژینگەی ئیسپانیا رایدەگەیێنێت، تەنیا لەم ماوەیەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا، هەزار و 180 کەس بەهۆی لێکەوتەکانی گەرمابردنەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.
لە ئەمریکا هەنگاوێکی کاریگەری بۆ کەمکردنەوەی رەنگ لەنێو خۆراکەکان جێبەجێ کرا و تەندروستیی وڵاتەکە دەیەوێت خۆراکی ئەمریکییەکان کەمترین رەنگی دەستکرد و مادە پارێزەری تێدا بێت.
هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی زاخۆ لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ نەشتەرگەریی لابردنی گرێی مێشكی بۆ دەکرێت و لەنێو نەشتەرگەرییەکە پزیشکان عودێکی دەدەنە دەست و ئەویش دەیژەنێت.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە لەبارەی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتە، خانمێکی پسپۆڕ میوانە و رایدەگەیێنێت، ئێستا خانمان دەیانەوێت دەموچاویان وەکو فیلتەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێبێت.
کارمەندەکانی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەڵێن، تاوەکو هاتنی مووچە، ناچنەوە دەوام.
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هیندستان لەبارەی بووکەڵەی لابووبووەوە دەڵێت: گیرۆدەبوونی گەنجان و پێگەیشتووان بە بووکەڵەکەوە زۆرجار مانای هەڵاتنە لە سەردەمی ئێستای پێگەیشتنیاندا.
پزیشک و خوێندکارێکی بۆردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ روونی دەکاتەوە، کۆرپەلە لەوکاتەی لەناو منداڵدانی دایکی دایە و لەدایکنەبووە دەتوانێت گوێبیستی دەنگەکان بێت، ئەمە بە زانستی و ئایینی سەلمێندراوە.
پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، وشکەساڵی راستەوخۆ خاک لەنێو دەبات، بەمەش بەپیتیی بەرهەمە خۆراکییەکان دادەبەزێت و ڤیتامین و مادە کانزانییەکانی نێو بەروبوومەکان نامێنن، بەمەش دەگوترێت برسێتیی شاراوە.
بەم دواییانە دەرزیی لێناکاپاڤیر لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا دژی ئەیدز پەسند کرا و ساڵانە دوو ژەم بەکاردەهێندرێت، دوو هەفتە ماوە بۆ دەستپێکی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لە ئەفریقای باشوور، بەڵام ئەمریکا دەڵێت: ''هەموو کارەکان رابگرن''.
گەنجێک لە يەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنووری راپەرین نەشتەرگەرییەکی کتوپڕی بۆ دەکرێت و پزیشکی سەرپەرشتیارەکەی دەڵێت: سەردانی هەندێک شوێنی کردووە و پێیان گوتووە، ''تووشی پەتا بووە''، بەڵام لە راستیدا فتقی هەبووە و ئازارێکی زۆری بۆ دروست بووە.
گەنجێک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە ئازایەتیی دەستەی کارمەندان و بەتایبەتیش خانمە پزیشکێکی خولاو کە هەر لە ساتی گەیشتنی ئەو گەنجە بۆ فریاکەوتن، دەستی بە سینگەدڵە بووژاندنەوە کرد و تاوەکو کارکردنەوەی دڵی گەنجەکە نەوەستا.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هاونیشتمانییەکی قەزای بەردەڕەش تەندروستیی قەزاکەی هێنایە دەنگ و ئێستا ئەوان داوای یاساییان لێ تۆمار کردووە. هاونیشتمانییەکە بۆ شکانی دەستی دەچێتە بنکە و دەڵێت: نە برینپێچی لێبووە و نە رۆڵە، بۆیە پێیان گوتووە، لە دەرەوە بیکڕێت.
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دەبێت بەرهەمەکانی جوانکاری تەنیا لە دەرمانخانەکاندا بکڕدرێن و باسی دەرمانی ئۆنڵاینیش دەکات.
کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئێڤێرست لە هەولێر بۆ بابەتی جوانکاری و نوێترین تەکنیکەکانی پاراستنی پێست و نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتیارێکی دەڵێت، جەختکردنەوە لە شوێنی باوەڕپێکراو بۆ کڕینی بەرهەمەکانی جوانکاری مژارێکی سەرەکییە.
پزیشکێکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان هەڵەتێگەیشتنێکی باوی نێو خەڵک لەبارەی شووشتنی ددان لەلای پزیشک، راست دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: نابێتە هۆی تەنکبوونەوەی ددانەکان.
توێژەرانی چین پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ چەندین جۆری شەمشەمەکوێرەی ناوچەکەیان کردووە و رایدەگەیێنن، 20 ڤایرۆسی نوێیان تێدا دۆزراوەتەوە کە دووانیان مرۆژەڵین و کوشندەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، سەرەڕای قورسیی باری دارایی و دواکەوتنی مووچە، کارمەندەکانمان بەردەوامن لە کارکردن و کارەکانمان نەوەستاون.
پزیشکێکی دەرمانساز هۆشداری دەداتە وەرزشڤانان کە ئاگاداری زۆرخواردنی زینک بن و دەڵێت: بڕی زیاتر لە 40 میلیگرام لە رۆژێکدا زینک بخورێت مەترسیدارە.
بەپێی راپۆرتێکی ساڵانەی رێکخراوێک، هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ساخکردنەوەی دەرمانی ساختە، سەرۆکی رێکخراوەکەش دەڵێت: رێنوێنییەکانی هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر و سلێمانی وەکو خۆیان جێبەجێ ناکرێن، بەهۆی ئەوەی دابەشبوونی حیزبی هەیە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی دەرمانی ساختە.
بەپێی راپۆرتێکی ساڵانەی رێکخراوێک، لە هەرێمی کوردستاندا 7794 تەخت لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا هەن، لەکاتێکدا بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوە زۆر کەمترە لە ئاستی ستاندارد.
بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی هەولێر داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات، لە گوتاری رۆژی هەینیدا خەڵک لە کوتانی منداڵەکانیان هۆشیار بکەنەوە، چونکە بەشێکی هاونیشتمانییان تائێستاش ناچن منداڵەکانیان بکوتن.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، بەساڵداچوون هۆکاری زۆر باوە بۆ دروستبوونی ئاوی سپیی چاو.
لە هەڵەبجە لەنێو نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەشی هێڵکاریی مێشک، دەمار و ماسوولکەکان کرایەوە؛ سەرپەرشتیاری بەشەکە دەڵێت: ئامێرەکان پێشکەوتوون و رۆژانە 5 بۆ 6 نەخۆش بەڕێدەکرێن.
لێکۆڵینەوەیەک لە ئەمریکا مەترسیی خواردنەوە گازییە دایتەکان و شەربەتەکان دەردەخات و دەرکەوت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر دایتەکانیش بن.
بەڕێوەبەری کۆگەی دەرمان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو دەرمانەی ئێستا دابیندەکرێت بەشی 50٪ـی پێداویستییەکانی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری ناکات.
توێژەرانی هۆڵەندی بۆ یەکەمجار کاریگەریی تەکنەلۆژیای VRـیان بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان بەکارهێنا و دەرکەوت، نیشانەکان کەمتر دەکاتەوە.
یەکەم چارەسەری مەلاریا بۆ منداڵانی ساوا لەلایەن لیژنەی تەندروستیی سویسرا پەسندکرا، بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو لە ئەفریقا بەکاربهێندرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، رۆتینی پێست مەرج نییە هەموو کات پێویست بێت و زۆرجاریش بووە بە بازرگانی. بەتایبەت رێکلامەکانی سۆشیاڵ میدیاکان.
نەخۆشییەکی دەگمەن لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار دەکرێت و لەلایەن پسپۆڕانی کوردەوە چارەسەر دەکرێت؛ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوە یەکەم دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ''دروستبوونی گرێی کۆڵۆنە لە دوای چاندنی گورچیلە'' کە ناسراوە بە نەخۆشیی Malakoplakia.
نەخۆشنامەی ئەمجارە باسی منداڵێکی سێ بۆ چوار مانگانەیە کە کێشی زیادی نەکردووە و دوای بەدواداچوون، دەرکەوتووە کێشەکە لە دایکی منداڵەکە بووە نەک منداڵەکە. میوانەکە ئەمە روون دەکاتەوە و دەڵێت: دایکەکە تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون بووبوو.
خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، باشترە دوای خواردنی نیسک و ئەو خۆراکانەی کە ئاسنیان زۆر تێدایە، شوکولاتەیەکی تاڵ بخورێت، هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
تەندروستیی ئاکرێ لەپێناو هۆشیاریی تەندروستیی کاتی سەردانکردنی نەخۆشخانە چەند سەرپێچییەکی نێو نەخۆشخانەی بڵاو کردوونەتەوە، یەکێک لە کرتە ڤیدیۆیییەکان لەنێو نەخۆشخانەی گوڵان، دوای ئەوەی نەخۆشێک گیان لەدەستدەدات، کەسوکارێکی لە پەرستارێک دەدەن.
توێژەرانی سوێد تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانێکی نوێ دەکەن بۆ نەخۆشیی شەکرە و قەڵەوی؛ دەڵێن، شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و چەوریش دەسووتێنێت.
بەپێی تەندروستیی کۆیە، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 478 شووشتنی گورچیلە لە سەنتەری شووشتنی گورچیلە کراون، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیەش دەڵێت: سەنتەرەکە خێرخوازییە و ئەوەی لە حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە هێشتا کێشەکانی چارەسەر نەبوون.
دوای چوار ساڵ، ئەمڕۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە تەواو بوو و کرایەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دەڤەرەکە دەڵێت: توانای هەیە رۆژانە زیاتر لە 10 نەخۆشی بەپەلە و مەترسیدار وەربگرێت.
خوێندکارێکی کۆلێژی پەرستاریی زانکۆی راپەڕین هەڵەیەکی نێو کتێبێکی پزیشکیی جیهانی دەدۆزێتەوە و دوای رەچاوکردنی پێشنیازەکەی، لە چاپی نوێی کتێبەکە هەڵەکە راستدەکرێتەوە.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی خوێن توێژینەوەیەکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: 20٪ بۆ 30٪ـی خانمانی گەنج لە هەرێمی کوردستان ئاسنیان کەمە و لە خانمانی دووگیان زۆر زیاترە.
ئێرە ریۆ دی جانیرۆی بەڕازیلە و ئەمانە کۆمەڵێک تووشبووی نەخۆشیی پارکینسنن، چەپڵە لێدەدەن و سەما دەکەن بۆ ئەوەی زاڵ بن بەسەر نەخۆشییەکەیاندا.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 148 پێوەدانی دووپشک و 320 گەستنی سەگ تۆمار کراون، بەپێی بەدواداچوونی رووداویش، بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو لەو نەخۆشخانەیە گەستنی سەگ زیاد بووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، کەمخەوی دەشێت رێخۆشکەر بێت بۆ ئەوەی خانمان تووشی فرەکیسی هێلکەدان بکات، بەتایبەت درەنگ خەوتن و مانەوە تاوەکو درەنگانی شەو.
نوێترین راگەیێنراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، رێکخراوەکە داوای زیادکردنی نرخی خواردنەوە کحولییەکان، شەربەتەکان و بەرهەمەکانی تووتن دەکات، ئەمەش لەپێناو دوورکەوتنەوە لێیان و ئاسان دەستنەگەیشتن بە بەکارهێنانیان.
لە هەولێر پزیشکانی دەرچووی ساڵی رابردوو دامەزران، پێش دەستبەکاربوونیان لە نەخۆشخانەکان؛ خولی زانستی، کارگێڕی و یاسایی نەخۆشخانەکانیان پێدەگوترێتەوە و ئامادە دەکرێن بۆ دەوامکردن.
پسپۆڕانی پەیمانگەیەکی توێژینەوەی پزیشکی لە ئوسترالیا پشکنینێکی نوێیان کردووە و دەڵێن، لەو رێگەیەوە زوو دەستنیشانی نەخۆشیی گەنم دەکات. پشکنینەکە لە رێگەی خوێنەوە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دەکرێت.
ستۆدیۆی بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس پڕە لە دووانەکان و سییانەیەکیشی تێدایە، باسی چۆنیەتیی دروستبوونی منداڵی دووانەیە و رێگەکان دەخرێنەڕوو، پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، منداڵی دووانە زیاتر لەو خانمانەدا دروست دەبن کە تەمەنیان سەروو 30 بۆ 35 ساڵیدایە و کێشیان مامناوەندە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی تووشی لێکەوتە مەترسیدارەکانی سوورێژە دەبن، ڤاکسینیان وەرنەگرتووە یاخود کوتانیان دواکەوتووە.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە چەمچەماڵ ئاشكرای دەکات، ژمارەی نەشتەرگەرییەکانی منداڵبوون لەو سنوورە زیاد بووە، هۆکارە سەرەکییەکەش ئەوەیە کە پێشووتر منداڵی یەکەم و دووەمی خانمەکان بە نەشتەرگەری بوون و هی سێیەمیان دەبێت 100٪ بە نەشتەرگەری لەدایکببێت.
گەنجێک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، بەپێی تەندروستیی گەرمیان، 20 خولەک سینگەدڵە بووژاندنەوەیان بۆ کردووە و سێ جاریش کارەبا ''DC shock''ـیان لێداوە.
ئێستا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە و پێویستە رێگەکانی خۆپاراستن لە تیشکی خۆر جێبەجێبکرێن، چارەسەرکارێکی پێست لەبارەی لەسەرکردنی جەمەدانی و کەشیدە بۆ ئەو مەبەستە رایدەگەیێنێت: پێستی سەر لە سووتان دەپارێزێت و فێنکی دەکاتەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەی غودەی جۆری پاپیلەری شێرپەنجەیەی غودەیە کە باوترین جۆرە، 80٪ـی شێرپەنجەکانی غودە پێکدەهێنێت و لەنێو خانماندا بڵاوە.
زانایانی زانکۆی پێنسیلڤانیای ئەمریکا کار لەسەر ئەو جۆرە کەڕووە دەکەن کە ناسراوە بە ''نەفرەتی فیرعەون'' و بە گۆڕانکاریی جین و پێکهاتەکانی کەڕووەکە، چارەسەری دژەشێرپەنجەی لێدروست دەکەن.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، مامۆستای زانکۆ و دەروونناس لەبارەی سوودی خولی هاوینە بۆ منداڵان دەڵێت: قەرەبووی بایەخنەدان بە خولیاکانی منداڵ لە قوتابخانەکان دەکاتەوە، چونکە لە قوتابخانەکان کەمتر بایەخ بە وانەکانی هونەر و وەرزش دەدرێت.
توێژینەوەیەکی فراوانی نێوان زانکۆی رایس و زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، گوێگرتن لە میوزیک دەکرێت وەکو بیرخەرەوەیەکی زانیارییەکان کار بکات، بۆ ئەوەی زوو زانیارییەکان بێنەوە یاد، هەروەها ئەگەری لەبیرچوونەوەش کەم دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، پارێزگاری هەڵەبجە بڕی شەش ملیۆن دیناری بۆ دابینکردنی پێداویستیی تاقیگەیی پشکنینی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە تەرخان کرد کە بەشی نزیکەی 300 کەس دەکات.
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، مرۆڤ دەبێت کەمترین پیسبوون دروستبکات لە ژینگە و دارچاندن یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونەکە، هەروەها دەشڵێت: ''باشترە پایسکیل لەبری ئۆتۆمبێل و پاسی گواستنەوەی گشی لەبری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاربێت''.
لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر منداڵێک بە دوو روخسارەوە لەدایکبوو، دووانە بوون و ئەوەی دیکە تەندروستە، بەڵام ئەمیان دوو روخساری هەیە و پزیشکەکەی دەڵێت، ''پێناچێت بژی''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو رایدەگەیێنێت: ئەوانەی کێشەی گرژبوونی چاوەکانیان هەیە، باشترە هەر 30 خولەک جارێک یان 60 خولەک جارێک، بۆ ماوەی پێنج خولەک چاو دابخەن. یاخود سەیری شوێنێکی دوور بکرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی گەنم دەشێت وا لە منداڵ بکات کە کورتەباڵا بن و هەندێکجار نیشانەکانی دووەمیی گەشەی رەگەزی دوابکەوێت.
ئاژانسی چاودێریی دەرمان لە بەریتانیا هۆشداری دەدات لە کێشەیەکی باوی نێو بەکارهێنەرانی دەرمانەکانی دژەقەڵەوی و ئاشکرای دەکات، زۆرینەیان تووشی هەوکردنی تووندی پەنکریاس بوون.
نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە بە چیرۆکی ئەو پیاوە دەستی پێکرد کە سینگئێشەی هەبووە و سەردانی زۆر پزیشک و فریاکەوتنی کردووە، پشکنینی دڵیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە، هیچ کێشەیەک لە دڵی نییە، کەچی ئەو هەر گوتویەتی، سینگئێشەم هەیە؛ پاش بەدواداچوونی وردتر دەرکەوتووە، ئەوە ئازاری سینگ نییە، بەڵکو ئەوە ئازاری دڵەکزێیە و سووتانەوەی سوورێنچکە.
لە سلێمانی و هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە، بەجۆرێک لە سلێمانی نزیکەی 30 کەس لە نەخۆشخانەی شار و لە هەولێریش نزیکەی 10 کەس لە فریاکەوتنی رزگاری تۆمار کراون.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کارمەندانی بانکە و بەپێی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی وەرزش و چالاکیی جەستەیی جیهانی، سەرەکیترین کێشەی جەستەیی نێویان پووکانەوەی ماسوولکەکان و کێشەکانی بڕبڕەکانی پشتە.
وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا داوای لیژنەیەکی نیشتمانی بۆ لێپێچینەوە لە 'ئەنتۆنی فاوچی، پزیشکی یەکەمی کۆشکی سپی بۆ نوێگەری و زانیارییەکان لەبارەی کۆرۆناوە لە حکومەتی رابردووی ئەمریکا' کردووە و تۆمەتباری کردووە بەوەی کە دەستی لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا هەبووە و راستییەکانی شاردوونەتەوە.
تاقیکردنەوەی چارەسەری دووبارە دروستبوونەوەی دەمارە خانەکان دوای بەرکەوتن بە زەبری دڕکەپەتک لەسەر مرۆڤ دەستپێدەکات و پسپۆڕان بە ئومێدەوە دەڕواننە چارەسەرەکە بۆ کەسانی ئیفلیج.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی دەرمانەکانی سپیکردنەوەی پێست رایدەگەیێنێت، ئەوە مادەی گلوتاسیۆنە کە مەترسیدارە و جەستەی کەسەکە بەجۆرێک لێدەکات وەکو کوڵان وایە.
بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 30 نۆرینگە و دەرمانخانە داخراون، تەنیا ئەم هەفتەیەش چوار نۆرینگە و تاقیگەیەک داخراون.
شێفالی جاریوالا، خانمە ئەکتەری 42 ساڵی هیندی کە یەکێک بووە لە ئەستێرە دیارەکانی فیلمە هیندییەکانی ساڵانی 2000ـەکان، گیانی لەدەستدا، پزیشکان دەڵێن، جەڵتە لێی داوە و دڵی وەستاوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، گرنگە لە مەلەوانگە کراوەکاندا پێش مەلەکردن، دژەخۆر بەکاربێت، بەڵام پێویستە تایبەتمەندیی دژەخۆرەکە مادەی ئۆکسیدی زینکی تێدابێت و هەموو جۆرە تیشکێک بگەڕێنەتەوە، هەروەها بەرگریی لە ئاویش هەبێت و دژەخۆرەکە لانەچێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، نزیکەی نیوەی تووشبووانی خەمۆکی مەرج نییە دەرمانەکانی دژەخەمۆکی کاریان تێبکەن، خواردنەوەی کحولیش بە هۆکارێکی نەخۆشییەکە دادەنێت.
توێژینەوەیەکی فراوانی زانکۆی شاهانەی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، جگەرەی ئەلیکترۆنی دەشێت مەترسیدارتر بێت لە جگەرەی ئاسایی، چونکە مادەی کیمیایی وا دەردەکات کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سییەکان دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە سۆران دراوەتەوە دادگە کە دەرمانی حکومی و قاچی تێدابووە.
پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی جێف بیزۆس، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئەمازۆن و چوارەم دەوڵەمەنترینی جیهان لەگەڵ لۆرین سانچێزی رۆژنامەڤان. دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، هەر خانمێکی دووگیان لەنێو هەوای پیسدا بێت بەتایبەت هەوایەکی دووکەڵاوی بە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ ئەوا ئەگەری ناڕێکییە سکماکییەکانی کۆرپەکەی زیاد دەکات و دەشێت خانمەکە پێشوەختە منداڵی ببێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی سەرچاوەی پەتای کۆڤید-19 بەردەوامن و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
پلەی گەرما لە بەشێکی زۆری جیهان بەرزبووەتەوە و پسپۆڕان، دایک و باوکان لە مەترسی گەرما بۆ سەر منداڵەکانیان ئاگادار دەکەنەوە، بەتایبەت کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێل جێیان دەهێڵن.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لەبارەی ئەو پرسیارە گرنگە بوو کە ئایا ''جن دەچێتە جەستەوە؟''، میوانەکەش پسپۆڕێکی دەروونییەکان بوو و هەم زانیارییەکی باشی ئایینیشی هەبوو، دەڵێت: لەڕووی زانستییەوە جن ناچێتە جەستەوە و ئەوانە هەمووی نەخۆشیی دەروونین کە لای پزیشک و پسپۆڕانی دەروونی چارەسەر دەکرێن.
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر و ئەوانەشی کە بۆ بەکارهێنانی تێوەدەگلێن، پێویستە وەکو نەخۆش سەیریان بکرێت نەک وەکو تاوانبار.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرێکی کوردەوە کراوە، داتای ورد و "شۆکهێنەر" لەبارەی قەبارەی کارەساتی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە 13 هەزار کەس دەستگیرکراون، دیاردەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بە تێکڕا لە هەر سێ کاژێردا، کەسێک بە تۆمەتی پەیوەست بەو مادانەوە دەستگیر دەکرێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، خواردنی سەوزە و میوە لە ژەمەکانی خۆراکدا یارمەتیدەرە لە خەوخۆشی. پسپۆڕێکیش خواردنی نان و مەعکەرۆنی لە شەودا بە مەترسی دادەنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک گومانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری لێبکرێت پێویستە بە پشکنین پشتڕاستی بکەینەوە و بۆ ئەمەش تاقیگەی تایبەت بەوە هەیە. دابینکردنی نەخۆشخانەیەکی شیاندنەوەی ئالوودەبووانیش لە پارێزگاکە باس دەکات.
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە چاکسازییەکان بەکارهێنەرە دەستگیرکراوەکانی مادەی هۆشبەریان لەگەڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەر جیا کردووەتەوە و چارەسەری دەروونیشیان بۆ دابین کردوون.
پسپۆڕێکی دەروونی چەند کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر دەروونی رزگاربووانی رووداوە سرووشتییەکان و کارەسات و جەنگەکان باس دەکات و دەڵێت: رزگاربووانی دوای رووداوە سرووشتییەکان پێویستە رێنوێنی و چارەسەریی دەروونییان بۆ بکرێت.
توێژینەوەیەکی فراوانی ماوە درێژ لە بەریتانیا دەریدەخات، گەشبینی و روانینی ئەرێنی، رۆڵیان هەیە لە باشترکردنی یادگە و مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەم دەکەنەوە.
توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، دووگیانبوونی تەمەنە گەورەکان ئەگەری تووشبوون بە لێکەوت و پاشهاتە مەترسیدارەکانی دووگیانی و لەدایکبوون زیاد دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری چەند وێنەیەکی دۆخی نەخۆشێکی بۆ رووداوی تەندروستی ناردووە و دەڵێت: بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە وای لێهاتووە.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕیارێک ئاراستەی گشت نەخۆشخانە تایبەتی و سەنتەرە پزیشکییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت، تەنیا پزیشکی تیشك و سۆنەر دەتوانێت ئامێری سۆنەر بەکاربهێنێت و بە پێچەوانەی بڕیارەکە، پزیشکان سزا دەدرێن.
ئێستا کە کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە خەڵکانێکی زۆر بە دەم هەواڵەکان و تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکانەوە دادەنیشن و ئاگاداری هەواڵەکانن، پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی رایدەگەیێنێت، درەنگخەوتن لێکەوتی مەترسیداری دەبێت و هۆکارێکی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و دەروونە.
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی بڵاوکردەوە، رێکخراوی پزیشکانی ئێران کوژرانی چوار پزیشکی ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد.
لە سلێمانی دەست بەسەر کۆگەیەکی شاراوەی دەرماندا گیرا کە لەنێو دەرمانخانەیەکدا بوو؛ ''دەرمانەکانی قاچاخ بوون'' و ئەندامێکی سەندیکای دەرمانسازانیش دەڵێت: زۆرینەی دەرمانە قاچاخەکان هی نەخۆشییە درێژخایەنەکانن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، زۆرجار بۆ سکچوون و رشانەوە دەرمانی فلاجیل بە منداڵ دەدرێت کە هیچ سوودێک بە چارەسەرکردنی نەخۆشیی منداڵەکە ناگەیێنێت، چونکە زۆرینەی هۆکارەکان ڤایرۆسین نەک بەکتریایی.
لە هەڵەبجە پزیشکانی راوێژکاریی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و تەندروستیی هەڵەبجەش هۆکارەکەی ئاشكرا دەکات.
میراندا کۆون، خانمە راهێنەرێکی ئەمریکیی جیهانییە و لە سۆشیاڵ میدیاکان بە راهێنەرە شۆخ و شەنگەکەی هۆڵە وەرزشییەکان ناسراوە، دایکی لەبارەی هۆکاری دەستپێکردنی کچەکەی بە وەرزشی لەشجوانی نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
زیاتر لە دوو هەزار خوێندکاری کورد کە لە ئێران دەخوێنن، بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان و نادیاریی کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن، رووبەڕووی مەترسیی دواکەوتنییان لە خوێندن بوونەتەوە.
پڕۆفیسۆرێک رایدەگەیێنێت، مەترسیی مادە تیشکەدەرەکانی ئەتۆم لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زۆر کەمە یاخود مەترسیی لەسەر نییە.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمریکاش دژی ئێران هاتە نێو جەنگەگە؛ هەردوولا زیانیان گەیاندووە بە سەرچاوە تەندروستی و بنکە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان، بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان جەنگ هۆکارێکە بۆ وەستانی خزمەتگوزارییە پزیشکییە رۆتینییەکان.
بۆ یەکەمجار لە پاکستان چاندنی جگەر بە سەرکەوتوویی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسلامئاباد ئەنجامدرا.
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، ئێستا باسکردنی شەڕ وەکو حەز، ئارەزوو و خۆشییەکی لێهاتووە؛ گوتیشی، زۆرجار باسکردنی وردەکاریی هەواڵەکان و لێکدانەوەیان مێشک ئازار دەدەن و گوشاری دەروونی دروست دەکەن.
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لە ئامێری پشکنین و تۆمارکردنی پیسبوونی ژینگە بە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان، هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا هەر 10 چرکە جارێک، کەسێک بە خواردنەوەی مەی گیان لەدەستدەدات و هۆشداریش لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کحول دەدات.
دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایۆلۆژیی عێراق رایگەیاند، هیچ پیسبوونێکی تیشکی لە عێراق تۆمار نەکراوە و سەرجەم پێوەرەکان ئاسایین.
پسپۆڕ و توێژەرێکی بواری فیزیای ناوەکی رایدەگەیێنێت، هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر بوشەهر بوونایە، چێرنۆبڵێکی نوێ دروست دەبوو، چونکە وێستگەکە لەکارکردن بەردەوامە و ئەگەر لەکاتی کارکردن بۆردوومان بکرایە ئەوا مەترسی زۆر دەبوو.
پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، ئەو تیشکانەی لە بۆمبەکانەوە دەردەچن دەکرێت پێکهاتەی خۆراک تێکبدەن و ببنە هۆی تێکچوونی مادەکانی نێوی، بەمەش کاتێک دەخورێت، ئەوا پێکهاتەی DNAـی مرۆڤ تێکدەدەن.
سەلمان خان، ئەکتەری هیندی لەم چەند رۆژە ئاشکرای کرد، گیرۆدەی سێ نەخۆشیی مەترسیدارە و تەواو بێهێزیان کردووە.
توێژەری کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، دایکی شڵەژاو و تووڕە منداڵەکانیان بەردەوام دەنگیان بەرز دەکەنەوە و لە تەمەنی لاوێتیدا زۆر دەمارگیرن. باسی جۆرە رەفتارەکانی دیکەش دەکات.
سەنتەری سەدری تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە بەغدا کرایەوە؛ مانگانە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە وەردەگرێت.
پزیشکانی گشتیی دەرچووی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات لەنێو هۆڵی وەزارەتی تەندروستی مانیان گرت و ناچنە دەرەوە؛ نوێنەرەکەیان دەڵێت: وەزیری تەندروستی گوتویەتی، ''عەقڵم نایبڕێ''.
پسپۆڕێکی بایۆلۆژی و بۆماوەزانی رایدەگەیێنێت، ئەو مادە تیشکدەر و کیمیاییانەی لە جەنگەکاندا بەکاردێن، دەشێت مەترسیی جیدی لەسەر جەستە دروست بکەن و ببنە هۆی تێکچوونی بۆماوەمادە کە شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.
لە هیندستان گرێیەکی شێرپەنجەیی 18 کیلۆگرامی لە هێلکەدانی خانمێک دەردەهێندرێت، پزیشکەکەی دەڵێت: 16 لیتر شلە تێدا بووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار رایدەگەیێنێت، هەموو کارمەندە تەندروستییە گرێبەستەکانی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە، ئەمەش بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە بووە.
سەرۆکی رێکخراوی فریاگوزاریی ئێران رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییە پزیشكی و فریاگوزارییەکان لە ئێران 24 کاژێر لە کاردان و هاوشێوەی دۆخی پێش جەنگ هەموو پێداویستییەک هەیە و سەرچاوە مرۆییەکانیش ئامادەن.
تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی جۆرە ڤاکسینێکی شێرپەنجە کە دژی شێرپەنجەی مەمک بێت دەستیان پێکردراوە و پسپۆڕانی ئەمریکی دەڵێن، ''تائێستا سەرکەوتوو بوون''.
بۆ یەکەمجار توێژەرانی کۆریای باشوور شێوازێکی نوێی چارەسەریی شێرپەنجە بەکاردەهێنن کە خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە خانەی سەلامەت و هیچ دەرمانێکیش بەکار نایەت.
بڕیاری دامەزراندنی پزیشکانی گشتی دەرچوو؛ پزیشکانی دانەمەزراو و ناڕازی رایدەگەیێنن، دوای دەرچوونی بڕیارەکە، دەستەکانی دروستبوو لەبارەی ناڕەزایی دانەمەزراندن و پەککەوتنی سیستمی پلەبەندیی پزیشکی، هەڵدەوەشێندرێنەوە. پێشیان گوتراوە کە ''دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی دەبێت''.
پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی رایدەگەیێنێت، خراپترین مادەی کیمیایی نێو مووشەکەکان مادە تیشکدەرەکانن کە بەشێکی زۆریانه هەزاران ساڵ دەمێننەوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە کەرە و زەیتی زەیتوون ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەم دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، زەوی بۆ نەخۆشخانەی هیوای گەورە دابینکراوە و تەنیا بودجەی پێویستی ماوە بۆی تەرخان بکرێت.
نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە ئیسرائیل ئەم بەیانییە کەوتە بەر هێرشەکانی ئێران و زیانێکی زۆری بەرکەوت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ''ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا زۆرە'' و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بە ئاگاییەوە ئاوی خواردنەوە بەکاربهێنن و چاودێریی ئاوی بیرەکانیان بکەن.
ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و زیانی گەورەی هەبوو. تەندروستیی نیشتمانیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 30 کەس بریندارن.
نووسەر و راهێنەرێکی پەروەردەیی هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەوەی کە لە خوار تەمەنی چوار ساڵی هیچ ڤیدیۆ و روونکردنەوەیەکی جەنگ و گرژییەکان نەبینێت و نەبیستێت.
دەزگایەکی تەندروستی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ تەندروستیی سۆران دابین دەکات و بەرپرسێکی دەزگاکەش دەڵێت: تۆن و نیوێک دەرمانن و زۆرینەشیان هی نەخۆشیی درێژخایەنەکانن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بەبێ راوێژ و پشکنینی پزیشکی، هەڵەی پزیشکی لێدەکەوێتەوە.
نوێنەرانی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو بە رووداویان راگەیاند، لەنێو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پیرۆزبایی دامەزراندنیان بۆ ناردووین. لەکاتێکدا هێشتا کۆبوونەوەکە تەواو نەبووە، هەواڵەکەیان پێداون.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات، رێگەبدرێت سووتەمەنی بچێتە نێو غەززە تاوەکو ئەو نەخۆشخانانەی ماونەتەوە، لە کارکردن بەردەوام بن، هۆشداریش لە داڕمانی تەواوەتیی سیستمی تەندروستی لە غەززە دەدات.
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لەنێو جەرگەی شاری سلێمانی راگەیێنرا و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە و لە ژێر چاودێریی ورددایە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان کە ماڵباتەکەی لە کرماشانە و لەنێو جەرگەی بۆردومانەکانی ئەسرائیلن، رایدەگەیێنێت: ئەوانەی باوەڕێکی ئایینیان هەیە دەروونیان لەکاتی ناخۆشی و بەتایبەتیش جەنگدا بەهێزە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین کاریگەرییەکی نوێی دەرمانەکانی کەمکردنەوەی چەوریی خوێن ئاشکرا دەکات و توێژەران دەڵێن، بۆ چارەسەری هەوکردنی تووندیش دەکرێت بەکاربێن.
پسپۆڕێکی بەرگریزانیی جەستە ترسناکیی تەقینەوەی ناوەندە ئەتۆمییەکان باس دەکات و دەڵێت: هەمووان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەیان دەبێت و کاریگەریی لەسەر پیسبوونی خاک، ئاو و هەواش دەکات.
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە کۆیە رایدەگەیێنێت، ''بەمیلاکی'' وەزارەتی تەندروستی دەبێت 16 کارمەند لە بانکەکە دەوام بکەن، بەڵام ئێستا تەنیا چوار کارمەند دەوام دەکەن.
نەخۆشنامەی ئەمجارە باسی چۆنیەتیی دەستپێکردنی خۆراکی منداڵ کرا و میوانە پسپۆڕەکە دەڵێت: قەڵەویی منداڵ مەترسیدارە و نابێت وەکو پێوەرێکی جوانکاری بۆ منداڵ بەکاربێت.
رێکخراوی پەرستارانی ئێران رایدەگەیێنێت، زۆرێک لە بەشەکانی نەخۆشخانەی فارابی بەهۆی بۆردوومانەوە لەکارکەوتوون، دوای ئەوەی دوێنێ هێرشی تووند کرایە سەر نەخۆشخانەکە.
پڕۆفیسۆرێکی بواری زانستی کیمیای ژیانی پزیشکی ئاشکرای دەکات، هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کاریگەریی دزەکردنی مادە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەسەرە لەکاتی تەقینەوە و زیانگەیاندن بە ناوەندەکانی پیتاندانی یۆرانیۆم.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ هێرشەکان چڕتر دەبن. سەتان مووشەکی بالیستی بەکارهاتوون و تەقێندراون. بەپێی سەرچاوە تەندروستی و پزیشکییە جیهانییەکان، هەر مووشەکێکی لەو جۆرە پێنج مادەی سەرەکیی تێدایە و چەندان لێکەوتەی مەترسیدار لەسەر مرۆڤ و هەوا دروست دەکەن.
پسپۆڕێکی فیزیای ناوەکی رایدەگەیێنێت، تەقینەوەی کارخانەکانی یۆرانیۆم مەترسیدارە و گازە ژەهراوییەکانی لێدەردەچێت کە دەشێت پێست بسووتێنن، سییەکان لەکار بخەن و ببنەهۆی مردن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی جەڵتەی مێشک ئاشکرای دەکات، لە بەریتانیا هەر پێنج خولەک جارێک کەسێک جەڵتەی مێشک لێی دەدات، هۆکارە سەرەکییەکەش باس دەکات.
لە بەریتانیا رێگەیەکی نوێی پێوانەکردنی پەستانی خوێن تاقیدەکرێتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی قۆڵیان نییە، ئەوەش لەڕێگەی پاژنەی پێوە دەکرێت.
لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرای دەکات، خواردنی یەک ئاڤۆگادۆ لە رۆژێکدا ئەگەری باشترکردنی خەو و چوونە نێو خەوی قووڵ زیاد دەکات و سوودێکی گەورەش بە دڵ دەگەیێنێت.
نوێنەرێکی پزیشکانی کورد لە کۆلێژە پزیشکییەکانی ئێران رایدەگەیێنێت: زۆرینەی خوێندکارانی کورد ئێرانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان.
هەمیشە جەخت لە پتەویی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان دایباب لەگەڵ منداڵەکانیان کراوەتەوە و توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی دایباب خەو و خۆراکی منداڵ باش دەکات.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر. خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی پزیشکیی ورمێ رایدەگەیێنێت، لە هەموو زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران پشووە.
دەروونناسێک 8 رێنوێنی بۆ پشوویەکی هاوینی چێژبەخش بۆ دەروونی منداڵ باس دەکات و یەکێکیان؛ بایەخدانە بە گەشت و سەیران.
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و هەردوولا هێرشەکانیان چڕ کردووەتەوە، پسپۆڕانی دەروونیش هۆشداری دەدەن کە گوێگرتن لە هەواڵەکان و سەیرکردنی ڤیدیۆکانی جەنگ سنووردار بکرێن و کۆنتڕۆڵی منداڵ بکرێت.
توێژینەوەیەکی ناوەندێکی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو کەسانەی بیرکردنەوەیان نەرێنییە و زیاتر رەشبینن، ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی و جەستەیی زۆرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، بۆردوومانکردنی ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆم ترسناکە و زیانی تەندروستیی زۆری دەبێت، کاریگەرییەکەشی دەشێت بۆ هەزاران ساڵ بمێنێتەوە.
لە بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس باسی هۆکارەکانی دروستبوونی گازەکانی گەدە ''غازات'' کرا و لەنێو ستۆدیۆ کەپسوولێکی بە کامێرا خرایە گەدەی کەسێک کە دەبوایە هۆکاری گازی گەدەی بزاندرێت؛ پسپۆڕێک دەڵێت: گازەکانی گەدە ئازاری لەگەڵ بێت، ئاسایی نین.
دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات داوای دامەزراندن دەکەن و دەرچوویەکیش دەڵێت: دانەمەزراندنمان کاریگەریی لەسەر زانیاریی پزیشکیمان هەیە.
لە ئەمریکا کوڕێکی 21 ساڵان ''بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێکسی'' کێبڵێکی USB دەخاتە نێو ئەندامی زاوزێی، پزیشکەکەی دەڵێت: کێبڵەکە تاوەکو میزڵدانی رۆیشتووە و برینداری کردووە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستن لە تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، رێژەی دیاریکراو دژەژەهری مار و دووپشت هەن، بەڵام ئەگەر ژمارەی پێوەدراوان بەرز ببێتەوە، ئەوا تووشی کەمی دەبن.
تاقیگەیەکی کۆلێژی ستەیتە لە ئەمریکا و کار لەسەر چارەسەرێکی نوێی ئەڵزهایمەر دەکرێت، دامەزراوەی ئەڵزهایمەر رایدەگەیێنێت: لە جیهاندا زیاتر لە 55 ملیۆن کەس لەبیرچوونەوەیان هەیە.
لە دهۆک تیمێکی پزیشکیی ئیتاڵی بە پشتیوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵان دەکەن، سەرپەرشتیاری تیمەکە رایدەگەیێنێت، بڕیارە ئەو منداڵانەی نەشتەرگەریی قورسیی دڵیان پێویستە، بنێرینە ئیتاڵیا.
پزیشکێکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان چەند خوویەکی هەڵە بۆ پاککردنەوەی ددانەکان باس دەکات؛ ئاماژە بە چیلکەی دار و پەتی دوورینەوە دەکات و بە مەترسی ناویان دەبات.
لە سلێمانی پزیشکانی خولاو و پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە و دوو داواکاریی سەرەکییان هەیە، ''دامەزراندنی پزیشکانی گشتی و لابردنی سزاکانی سەر پزیشکانی ناڕازی''.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو بووەتەوە کە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، ناوی گۆڕاوە نوێیەکەش Nimbusـە.
هاوپەیمانیی 19 رەخنە لە بڕیارەکەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەگرێت بۆ سزادانی چەند پزیشکێکی مانگرتوو، نوێنەرێکی پزیشکانی ناڕازیش دەڵێت، بەڵێنیان پێدراوە سزاکانیان هەڵبوەشێتەوە.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بە تەندروستیی بەساڵاچووان و پسپۆڕێکی وردی بەساڵاچووان رایدەگەیێنێت: لەکاتی گەنجیدا خزمەتی خۆتان بکەن بۆ ئەوەی بە حورمەتەوە پیر ببن.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە رایدەگەیێنێت، کریاتین سوودی دەبێت بۆ وەرزشڤانان بەو مەرجەی کە کێشەی گورچیلەیان نەبێت.
پڕۆفیسۆر د. حەمدیە میرخان پیرانی بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەرستاری بۆ هەرێمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو دەڵێت: ''جێی خۆشحاڵیمە ئەگەر لە کوردستان بەهای کار، توانا و سیڤیم نەزانرێت، بەڵام لە دەرەوەی وڵات و لە ئاستی نێودەوڵەتی کەسانێک و لایەنێک بەهاکانم بزانن''.
لە سۆران لە ئەنجامی هەڵمەتی لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ و بازرگانی، لە رۆژانی جەژندا دەست بەسەر چەندان ڤەیپدا گیرا و بەرپرسێک دەڵێت: ''بەهیچ شێوەیەک ڤایپ نابێت بفرۆشرێت''.
پزیشکێکی دەرمانساز و شارەزای بواری ژیریی دەستکرد رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد لە وەڵامدانەوەی پرسیارە زانستی و پزیشکییەکان هێشتا جێگەی پزیشک ناگرێتەوە و نابێت پشتی پێ ببەسترێت.
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک هۆشداری دەداتە ئەو وەرزشڤانانەی پێش خەوتن وەرزش دەکەن، بەوەی کە خەویان تێکدەچێت.
رۆژ بە رۆژ مەترسییەکان و توێژینەوەکان لەبارەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ''ـەوە ئاشکرا دەکرێن و پسپۆڕان پێیان وایە لەبەر ئەوەی ڤەیپ تازە هاتووەتە نێو خەڵک، هێشتا کۆمەڵێک مەترسیی هەن کە نەزاندراون و رۆژ بە رۆژ لە توێژینەوەکانەوە ئاشکرا دەکرێن.
توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەیە شێرپەنجە لە ئەڵمانیا دەریدەخات، ئەوانەی سەروو 50 ساڵانن و رۆژانە دەنکۆڵەیەکی ڤیتامین D دەخۆن، ئەگەری مردن و تووشبوونیان بە شێرپەنجە کوشندەکان کەمە، بەمەش تەندروستیی وڵاتان تێچووی کەمتریان بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکە دەبێت.
لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییانەوە جیادەبنەوە، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زۆرە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەوانەی هەفتانە زیاتر لە دووجار خۆراکە خێراکان [خۆراکە ئامادەکراو]ـەکان دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی دوو ئەوەندەیە.
ئەندامێکی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، مەرجە تەندروستییەکانی قوربانیکردن جێبەجێ بکرێن و هەر بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستی دەرچوو، موسوڵمانان پابەندی بن.
جەژنی قوربانە و خواردنی گۆشت بە هەموو شێوەکانییەوە زیاد دەبێت، خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت: ئاوی گۆشتاو رێژەی ئاسن بەرز دەکاتەوە و باشتریشە تکە و کەباب بەبێ نان بخورێن.
جەژنی قوربانە و هەمیشە لەم جەژنەدا خواستی خەڵک بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن زیاد دەبێت، بەڵام بەپێی پسپۆڕان و مامۆستایانی ئایینی، تەندروستی پێش هەموو شتێکە، بەتایبەت ئێستا کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون هەیە.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت: ''دامەزراندنی پزیشکانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش ساڵێک دواکەوتووە، فۆڕمی دامەزراندنیشمان راگەیاندووە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری هۆشداری دەدات لەبارەی دژەخۆرە ئۆنلاینەکان و رایدەگەیێنێت: زۆرینەی وەکو دژەخۆر دەفرۆشرێن، بەڵام مادەی پارێزەریان تێدا نییە.
لێکۆڵینەوەیەکی هۆشداری دەداتە ئەو منداڵانەی ورگیان هەیە و ئاشکرای دەکات، لە دوای تەمەنی 10 ساڵیدا، ئەگەری تووشبوونیان بە گیرانی لوولەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ زۆرە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک نەماوە و هیچ کەیسێکی گوماناویش تۆمار نەکراوە.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی راپەڕین داوای سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکان دەکات و دەڵێت: نیشانەکانی تای خوێنبەربوون لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام بە پشکنینەکانی کوشتارگە دەکرێت ئاشکرا بکرێن.
توێژەرانی چین لە تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی شێرپەنجە بەردەوامن و لەسەر مرۆڤ تاقیان کردووەتەوە، دەرکەوت، سەرکەوتووە و نەخۆشەکان زیاتر دەهێڵیتەوە و گرێ شێرپەنجەییەکانیش باشتر دەپووکێنیتەوە.
دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر لەنێو بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی تاکەکان بۆ زانینی زیانەکانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بڵاو کردەوە.
شاجوانی جیهان بۆ ئەمساڵ سەرپەرشتیاری هەڵمەتێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لە گرێ و شێرپەنجەکانی مەمک و هانیان دەدات، خودپشکنین و پشكنینی پێشوەختە بکەن.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، زۆرترین بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' لەنێوان تەمەنی 18 بۆ 26 ساڵە.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، باشترە ئاو بە سادەیی نەخورێتەوە، بەڵکو لیمۆ یان خەیاری تێبکرێت، هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، پێوەدانی مار زیادی کردووە، پزیشکێکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران دەڵێت: زۆرینەی پێوەدانەکان لە قاچ بوون.
لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لەسەر ڤیدیۆی رێنوێنییە دەروونییەکان کراوە کە لە پلاتفۆڕمی تیکتۆک بڵاوکراونەتەوە و دەریدەخات، نیوە زیاتریان زانیاریی هەڵە بڵاو دەکەنەوە.
گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لەبارەی پلە بەرزنەکردنەوەی پزیشکانی خولاوەوە رایدەگەیێنێت، پزیشکانی خولاو بناخەی هەموو نەخۆشخانە و سیستمێکی تەندروستین، پلە بەرزنەکردنەوەیان کێشەی زۆر لە سیستمی تەندروستی دروست دەکات.
ئەمڕۆ پزیشکانی ناڕازی گردبوونەوەیەکی فراوانیان کرد، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو و ناڕازی رایدەگەیێنێت: رۆژ بە رۆژ سیستمی تەندروستی بەرەو لێژی بووە و کاتێک پزیشکان بیر لەداهاتوویان دەکەنەوە، پەنا بۆ چوونە دەرەوەی وڵات دەبەن.
رەنگە شێوازی ژیانی تاکەکانی ئەم سەردەمە ئەوەندە سەرقاڵی و جەنجاڵیی کار و کارەکانی رۆژانەی تێدا بێت کە کاریگەریی لەسەر هەموو جووڵە و کردەیەکی رۆژانەی تاک بکات، توێژینەوەیەکیش باسی خوویەکی مەترسیداری کاتی توالێت دەکات.
پزیشکانی ناڕازی بەگوتەی خۆیان، بەیاننامەکەیان بە واژۆی سەروو هەزار و 600 پزیشکی دانەمەزراو، خولاو، پلەبەند و پسپۆڕییە جیاوازەکان پاڵپشتی کراوە و دەڵێن، ماوەی یاسایی کارکردنی پزیشکان کۆتایی هاتووە و تاوەکو ئێستا هیچ دەنگێگ نییە بۆ دامەزراندن و بەرزکردنەوەی پلەبەندیی پزیشکان.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، هەموو منداڵێکی ئۆتیزم لە نەخۆشخانە حکومییەکان بە بێبەرامبەر چارەسەر و پشکنینی بۆ دەکرێت. هەروەها لە فڕۆکەخانەش دایک و باوکی منداڵی ئۆتیزم ناچنە نۆرەوە.
هیوا جەمال لەنێو ستۆدیۆ بە ئامێری پێوانەکردنی تەنۆلکەکانی نێو ئاو کە بە TDS ناسراوە پشکنین بۆ چەند جۆرێکی ئاو دەکات، پسپۆڕێکیش دەڵێت: ئاوی هەندێک گەڕەکی هەولێر مادە تواوە و کانزاییەکانی تێدا زۆرە.
ناوەندی تەندروستیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، ڤیتامین سی گرنگە بۆ کرداری زوو چاکبوونەوەی جەستە، پزیشکێکی دەرمانسازیش رایدەگەیێنێت: ئەو ڤیتامینە یارمەتیی دروستبوونی کۆلاجینی پێست دەدات و باشترە هەمیشە سیڕەمی ڤیتامینەکە بەکاربێت.
پسپۆڕێکی مێشک و دەمار و توێژەر لە بواری ژیریی دەستکرد رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی بۆ پزیشکان سوودی هەیە، بەڵام بۆ خەڵکی گشتی نا، چونکە دەشێت خەڵكی ئاسایی تووشی هەڵەتێگەیشتن لە دۆخی تەندروستییان بکات.
دوای راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رووداو لەبارەی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە بەهێزبوونی بەکتریاکان و نەمانی کاریگەریی دەرمانەکانی هەوکردن بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشی، لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان بڕیاریدا، پێدانی گشت دژەبەکتریاکان بەپێی رەچەتەی پزیشک بێت و بەپێچەوانەشەوە دەرمانخانەکە سزا دەدرێت.
بەشێکی زۆری پزیشکانی خولاو لە سلێمانی بایکۆتی کاریان راگەیاندووە و بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی شارەزوور رایدەگەیێنێت، بەهۆی بایکۆتەکەوە ئێستا کەیسە ساردەکان وەرناگرن و زۆرینەی کەیسە بەپەلەکانیش بۆ سلێمانی دەنێرن.
سەرۆکی شاندی حاجییانی کوردستان لە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، زیاتر لە پێنج هەزار حاجیی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە و 25 پزیشک و کارمەندی تەندروستی چاودێریی دۆخی تەندروستیی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
قایمقامی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەسەرەتای هەڵمەتی قەدەخەکردنی ڤەیپدا {لە 1-1-2024} تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 هەزار ڤەیپ لەنێو بردراون.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، مانەوەی منداڵ لەبەردەم شاشەکان ئاستی زیرەکییان کەم دەکاتەوە.
ماوەی 10 ساڵە دانیشتووی گوندێکی تورکیا بەبێ جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان ژیان بەسەر دەبەن. ئەو گوندە ناوی حەیدەربەیلیی سەر بە پارێزگای یۆزگاتە لە نێوەڕاستی تورکیا.
لە رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی ئەمساڵدا، بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ئەنتیتۆباکۆ کە بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون، تاجی ژیانیان خرایە سەر.
لە سلێمانی پزیشکانی خولاوی ساڵی دووەم و دەرچووانی پزیشکیی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە و سەرجەم پزیشکانی خولاوی ساڵی دووەم بایکۆتی کاریان راگەیاند 'تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە'.
ئۆفیسی عێراقیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ستایشی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداو دەکات و بە پڕۆژەیەکی گرنگ و کاریگەری دادەنێت.
گەیلان محەممەد بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ بوو، وازی لە تووتن هێنا و ئۆتۆمبێلێکی بردەوە؛ ئەو دانیشتووی گوندی لاجانە لە دەوروبەری هەولێر و تەمەنی 30 ساڵە.
ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووتندا کە هاوکاتە لەگەڵ پێدانی خەڵات بە براوەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا چەند پسپۆڕێک میوان بوون و یەکێکیان هۆشداری دا و گوتی، ''ئەگەر کەسێک ماوەی 45 خولەک بۆ کاژێرێک نێرگەلە بکێشێت، دەکاتە نزیکەی 100 جگەرەی کێشاوە''.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووتنە و بەگوێرەی سەرچاوە جیهانییە تەندروستی و پزیشکییەکان، جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان هۆکارە بۆ لاوازبوون و پەککەوتنی ئەندامەکانی جەستە، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ مردنی پێشوەختە و خراپیی کواڵیتیی ژیان.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ئێستا بەهۆی جگەرە و نێرگەلەکێشان نەخۆشییەکانی هەوکردن، رەبۆ و تەنانەت شێرپەنجەی سییەکانیش لەنێو خەڵک و بەتایبەتیش لەنێو گەنجاندا زیاد بوون.
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی راپەڕین رایدەگەیێنێت، تائێستاش بەشێکی زۆری ئاژەڵان لە دەڤەری راپەڕین لە دەرەوەی کوشتارگە سەردەبڕدرێن و کوشتارگەیەکی گونجاویش نییە بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکان.
ئەمڕۆ خەڵاتەکەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێندرێت؛ خەڵاتەکە ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای 'شێری سەراب'ـە و بە درێژایی ماوەی پڕۆژەکە نزیکەی 15 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە. بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە 100 بەشداربووی سەرکەوتوو تیروپشکیان بۆ دەکرێت.
مستەفا عەبدولکەریم سێ دەیەیە جگەرە دەکێشێت و لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆدا وازی لێهێنا و دەڵێت، "ئێستا کە وازم لە جگەرەکێشان هێناوە، خەو و خواردنم زۆر باش بوون و پێشان بەهۆی جگەرەکێشانەوە لەکاتی خەودا قوڕگم دەگیرا و بەخەبەر دەهاتمەوە، بەڵام ئێستا ئەوەم نەماوە''.
بەرپرسێکی پەیمانگەی نیشتمانیی سیل لە عێراق ئاشکرای دەکات، ساڵانە تووشبووانی سیل لە عێراق کەم دەبنەوە، بەجۆرێک لە ساڵانی رابردوودا لە 100 هەزار کەس 54 تووشبوو هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە بووە بە 21 تووشبوو.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لەبارەی ناسینەوەی گۆشتی تەندروست بوو، بەتایبەت کە جەژنی قوربان نزیکە و خواست لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ و خواردنی گۆشت زیاد دەبێت؛ پسپۆڕێکی ڤێتێرنەری هۆشداری دا و گوتی، زۆرینەی ئاژەڵان سییەکانیان خاوێن نین.
ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکدا باسی کاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر تەندروستیی سییەکان کرا و سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە رایدەگەیێنێت: ساڵانە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکانی سییەکان و بۆڕیی هەناسە زیاد دەبێت و پیسبوونی هەوا راستەوخۆ هۆکاری سەرەکییە.
وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا پێدانی ڤاکسینی کۆڤید-19ـی بە دوو گرووپ وەستاند و لە خشتەی رۆتینیی ڤاکسینەکانی دەرکرد.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێک بۆ رێگری و هۆشیاریی دژی مادە هۆشبەرەکان دەستپێدەکات و د. رەوشت رەشید، سەرپەرشتیاری هەڵەمەتەکە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: گەنجان زۆرترین ئالوودەبوو و بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن و خراپیی باری داراییان هۆکاری سەرەکییە.
پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدەنە گەنجان و رایدەگەیێنن، بەرزەچەوریی خوێن و جگەرەکێشان دوو هۆکاری سەرەکیی جەڵتەن لەنێو گەنجان و زۆرجاریش کەسەکە چەورییەکانی بەرزن، بەبێ ئەوەی پێی بزانێت، هەر بۆیە لەناکاو جەڵتە لێی دەدات.
نزیکەی 35 بەرد لە زراوی پیاوێکی بەرازیلیی ئالوودەبوو بە خواردنەوە گازییەکان دەردەهێندرێت، پزیشکەکەی دەڵێت: رۆژانە سێ لیتر خواردنەوەی گازی خواردووەتەوە و هەر ئەوەش هۆکاری ئەو هەموو بەردە بووە.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاریی تەندروستیی سوودان رایدەگەیێنێت، کۆلێرا بە چڕی لە وڵاتەکە بڵاو بووەتەوە و لەماوەی هەفتەیەکدا دوو هەزار و 729 تووشبووی کۆلێرا تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 172ـیان گیانیان لەدەستداوە.
بە فەرمی هەینیی داهاتوو 6ـی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر هاونیشتمانییان هۆشیار دەکاتەوە لەوەی لە شوێنی دیاریکراو و زانراو ئاژەڵەکانیان بکڕن و لە کوشتارگەش سەریان ببڕن.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشكرای دەکات، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر وردە وردە خانەکانی مێشک دەپووکێنێتەوە. پسپۆڕانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە باسی پشکنینە پێشوەختەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکات و پسپۆڕێکی تیشک و سۆنەر ئاشکرای دەکات، رۆژی وا هەبووە لە کلینیکەکەیان پێنج تووشبووی شێرپەنجەیان دەستنیشان کردووە و تیمە پزیشکییەکەیان سەری سووڕماوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە.
پزیشکێک پلەی یەکەم لە پسپۆڕیی هەناویی بۆردی عەرەبی بەدەستدەهێنێت و چیرۆکی خۆی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال باس دەکات.
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، کێشەی کەمیی کیسی خوێنیان هەیە و تاوەکو ئێستاش وەکو قەزا هەژمار کراون.
زانکۆیەک لە پڕۆژەیەکدا خوێندکارەکانی لە مەترسیی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆشیار دەکاتەوە و یەکێک لە پسپۆڕانی زانکۆکە دەڵێت، ئامانجیانە ئەوە لە خوێندکاران بگەیێنن کە کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بە هەموو شێوەیەک زیانی دەبێت و تا دەتوانن لێی دوور بکەونەوە.
سەرپەرشتیاری زانستی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو نەخۆشخانەی پار کە ئەمساڵ کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لەوێ بوو، رایدەگەیێنێت: ''بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەی بەشداربووان تەمەنی سییەکانیان 10 ساڵ لە تەمەنی خۆیان زیاتر بووە''.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، لەماوەی سێ دەیەی رابردوودا رێژەی گیانلەدەستدان بەو شێرپەنجانەی کە کحول دەشێت هۆکار بووبن بۆیان، دوو ئەوەندە زیاد بووە، بەتایبەت لەنێوان کەسانی سەروو 55 ساڵان.
دوو پزیشکی کورد پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی عەرەبی لە پسپۆڕیی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان، بەدەستهێنا.
لە سۆران هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو و رێکخراوێک زیاتر لە 200 خۆبەخشی کۆکردووەتەوە و خوێن پێشکێش بە تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا دەکەن.
دوو پزیشکی کورد پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی عەرەبی لە پسپۆڕیی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان، بەدەستهێنا.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، دەرمانەکانی رێگری لە دووگیانبوون لەلایەن خانمانەوە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەکەن، هەر بۆیە پسپۆڕێک دەڵێت: ''پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێن''.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە بەتایبەت بەرزەپەستانی خوێن، باشترە بە ئاوی سارد و زۆر سارد خۆیان نەشۆن، هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
چارەسەرێکی نوێ بۆ ئەوانەی خوێنبەربوونی لووتیان دوای ئەوەی لەلایەن توێژەرانەوە تاقیکرایەوە و سەرکەوتوو بوو، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا بەکاردێت، پسپۆڕێکیش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: دەرزییەکە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام بۆ خوێنبەربوون بەکارنەهاتووە و نرخەکەی گرانە.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، سێ نیشانەی سەرەکیی هەستەکان هەن کە ئەگەر لە منداڵان دووانیان یاخود سیانیان بینران ئەوا ئەگەری ADHD کە ناسراوە بە فرەجووڵەی کەمسەرنج زۆرە.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رێستورانتی خۆراکە خێراکان هەمان باجی رێستورانتی خۆراکە خۆماڵییەکانیان لەسەرە. رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوا لە وڵآتان دەکات هەنگاوی جیدی بگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی خۆراکە خێراکان.
پڕۆفیسۆرێکی پۆلێنزانیی رووەک رایدەگەیێنێت، 75٪ـی ئەو درەختانەی هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، بە هەڵە هاوردەکراون و لەگەڵ کەشوهەوا و خاکەکە ناگونجێن. بەڵام باسی دارزەیتوون دەکات کە زیاتر بەرگە دەگرێت و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ژینگەکەی.
دەزگای روانگە بە هاوئاهەنگیی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی 20 هەزار دارزەیتوونی لە دەوروبەری شاری هەولێر چاند و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکەش دەڵێت: ئەو دارزەیتوونانە رێژەیەکی زۆر گازە ژەهراوییەکانی بەرگەهەوای هەولێر هەڵدەمژن.
توێژەرانی زانکۆی کوینزلاند لە ئوسترالیا تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانی شەکرەی جۆری یەک دەکەن، پسپۆڕان دەرمانەکە بە چارەسەری خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان دادەنێن وەکو شەکرەی جۆری یەک.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ساڵانە 489 ملیۆن کەس بەهۆی لێکەوتەکانی گەرما و گەرمابردنەوە گیان لەدەستدەدەن و پێشنیازی چەند رێگەیەک بۆ خۆپاراستن دەکات.
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرای دەکات، کەمیی ڤیتامین D زیاتر لەنێو دانیشتووانی شارەکان بڵاوە، چونکە کەمتر بایەخ بە خواردنی خۆراکە دەوڵەمەند بە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان دەدەن و دەڵێت: ''تاکەکانی سەدەی 21 برسین''.
ئەمڕۆ نەخۆشخانەی ئومێدی تایبەت بە چارەسەرییەکانی شێرپەنجە لە دهۆک کرایەوە و نەخۆشی وەرگرت، 160 تەختی تێدایە و هەموو چارەسەری و مامەڵەیەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی تێدا دەکرێت.
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی نهێنییە تەندروستییەکانی جۆرەکانی یاپراخ ''دۆڵمە'' بوو و هەردوو میوانەکەی کە پسپۆڕی خۆراک بوون کۆک بوون لەسەر ئەوەی، ''نابێت یاپراخ گەرم بکرێتەوە، چونکە گەڵاکەی مادەی شێرپەنجەیی لێ بەرهەمدێت''. میوانێکی دیکەش بە چەند گرووپێک دەڵێت کە دۆڵمە بە کەمی بخۆن.
توێژەرانی زانکۆیەکی بەنێوبانگی سوێد بە توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکەن، تەنیا سێ شەو درەنگخەوتن مەترسییەکی گەورە لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن دروست دەکات.
بە گشتی یۆگا چەند سوودێکی جەستەیی و دەروونی دەبەخشێت کە گرنگترینیان ئەمانەن؛ پاراستنی بڕبڕەی پشت، بەهێزکردنی ماسوولکەکان، پاراستنی تەندروستیی دڵ، باشترکردنی کواڵیتیی خەو، کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و گەشبینی و ئارامی.
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و وزە هۆشیاریی دژی تووتن لەلایەن تیمێکی وەزارەتی تەندروستی بڵاو دەکرێتەوە، ئەو تیمە ئەندامانی چالاکی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداویشن.
ناوەندێکی وەرزشیی جەستەییە لە نیویۆرک و تەکنیکێکی نوێ بە بەکارهێنانی کورسی بۆ یۆگای بەساڵاچووان تاقیدەکرێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی لە ژینگەی سەوزاییدا دەژین، کەمتر جگەرە دەکێشن و حەزی خواردنەوەی مەییان کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چایە و هەر جۆرە چایەکیش سوودێکی تایبەت بە خۆی هەیە، چونکە بەپێی پێکهاتەکانیان سوودەکانیان جیاواز دەبێت و بەشێکی زۆریان لە هەندێک خاڵدا هاوبەشن.
دامەزراوەی وۆپی ئەمریکی کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و نوێ، تەمەنی بایۆلۆژیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "تەمەنی رۆناڵدۆ 28.9 ساڵە''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، چا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەم دەکاتەوە. پسپۆڕان دەڵێن، ئەو مادانەی لەنێو چادا هەن، شەکری خوێنیش کەم دەکەنەوە.
لە زاخۆ پزیشکانی سڕکردن بایکۆتی کاریان راگەیاند و بەهۆیەوە ئەمڕۆ سێ نەشتەرگەری نەکراون، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ دەڵێت، تەنیا یەک نەشتەرگەری نەکراوە ئەویش لەبەر دواکەوتنی پزیشکی سڕکردن نەک باکۆت کردنی کار.
ئێستا گومانلێکراوێکی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆکە و پسپۆڕان چاوەڕوانی پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەین.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، راستە بە رێژیمی کیتۆ کێشێکی زۆر دادەبەزێت، بەڵام کەسەکە دەشێت تووشی کەمیی ڤیتامین و مادە کانزاییەکان ببێتەوە و چەوریی LDLـیش کە ناسراوە بە چەوریی خراپ زیاد دەبێت.
توێژەرێکی دەروونی لە زاخۆ رایدەگەیێنێت، پرسی شیلان کاریگەریی دەروونی لەسەر خانمانی دووگیانی هەرێمی کوردستانیش دروست کردووە و تەنیا بابەتەکە خۆجێی نەمانەوەتەوە.
لەسەر داوای داواکاری گشتی سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی هۆکاری مردنی شیلان، ئەو خانمەی لە زاخۆ "لەدوای وەرگرتنی خوێنی هەڵە" گیانی لەدەستدا، بانگهێشتی دادگە کران و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە لەبارەی کەمکردنەوەی ئازارە درێژخایەنەکانە و میوانەکە دەڵێت: کێشزۆری و قەڵەوی ئێستا هۆکاری سەرەکین بۆ ئازاری بەردەوام و باسی پەیوەندیی نێوان شەکر و ئازاریش دەکات.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە کەرتی غەززە دوو ملیۆن کەس لە برسێتیدان و نزیکن لە مردن، تەنانەت دەڵێت: ''بەهۆی گەمارۆکانەوە ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت، بەتایبەت لەنێو منداڵان''.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، هەڵەیە ئەگەر بگوترێت ''تەماتە دەبێتەهۆی بەردی گورچیلە''، بە پێچەوانەوە توێژەران خەریکن ئەو مادەیەی لەنێو تەماتەدا هەیە بکەنە دەرمانی دژە بەردی گورچیلە.
نووسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیێندراویکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و بە ئێسکەکانیدا بڵاوبووەتەوە. دەشڵێت، هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ماوە.
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو نۆرینگەکانی ددان ئامێری تایبەت بە پاکژکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستییە بەکارهاتووەکانیان هەبێت.
بەرپرسێکی تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، چەند رۆژێکە تووشبووی تۆمارکراوی تای خوێنبەربوون نییە، بەڵام مەترسیی نەخۆشییەکە هەیە و گرنگە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام بن.
پسپۆڕانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ناوەندێکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریی چاندنی میزڵدانیان بە سەرکەوتوویی کرد، هەشت کاژێری خایانووە و سەرکەوتوو بووە.
لووتکەی تەندروستیی کوردستان پڕۆژەی سەلامەتیی رێگەوبان، کواڵیتیی ئۆتۆمبێل و هۆشیاریی هاتووچۆی راگەیاندووە و ئەمڕۆ لە هەڵەبجە چالاکییەکانی پڕۆژەکە دەستیپێکرد، تاوەکو شەش مانگیش دەخایەنێت.
تاوەکو ئێستا ڤاکسین دژی نەخۆشیی ئەیدز نییە، دوو توێژینەوەی پێشکەوتوو لە هۆڵەندا و ئەمریکا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینی نەخۆشییەکە دەکەن و پسپۆڕان دەڵێن، ئەنجامەکان لەسەر خۆبەخشی تاقیکردنەوەکان ئەرێنین.
ناوەندی تەندروستیی مایۆکلینیک حەوت خاڵ بۆ پاراستنی تەندروستی لە دوای منداڵبوون بە خانمان دەدات؛ یەکێکیان بەهێزکردنی لایەنی سۆزدارییە لەنێوان هاوژینان.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارێکە بۆ دروستبوونی رووداوی هاتووچۆ و ئەوەش باس دەکات کە ئەزموونیان لەگەڵ ئەو جۆرە رووداوانە هەبووە.
شیلان ئیسماعیل، ئەو ژنەی لە زاخۆ بەهۆی پێدانی "خوێنی هەڵە" بێهۆش بوو، دوای 17 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بە بێهۆشی، دوێنێ شەو گیانی لەدەستدا.
لووتکەی تەندروستیی کوردستان پڕۆژەی سەلامەتیی رێگەوبان، کواڵیتیی ئۆتۆمبێل و هۆشیاریی هاتووچۆی راگەیاندووە و ئەمڕۆ لە سلێمانی یەکەم چالاکیی پڕۆژەکە دەستیپێکرد. سەرۆکی لووتکەکە دەڵێت: ''هیوادارم بتوانین ئەم کۆمەڵکوژییەی رووداوەکانی هاتووچۆ، کەم بکەینەوە''، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: ''پێویستمان بە پردی پەڕینەوەی زۆرتر هەیە''.
لێکۆڵینەوەیەک لە دانیمارک ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی لە تەمەنی بچووکییەوە قەڵەون و کێشیان زۆرە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دووچاری مەترسییەکی جیدی دەبنەوە کە دەکرێت ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی کەمیی ڤیتامین Dـیان هەیە، ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵەی کەمسەرنج، شیزۆفرینیا و ئۆتیزمیان زۆرە.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە رایدەگەیێنێت، ئێستا گەنجان بە رێژەیەکی زۆرتر تووشی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن دەبن و هۆکارەکانیش باس دەکات.
نوێنەرێکی پزیشکانی خولاو لە دهۆک رایدەگەیێنێت، بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی رابردووەوە، بەرزکردنەوەی ناونیشانی پزیشکییان دواکەوتووە و نەکراون بە پزیشکی پلەبەند.
پزیشکانی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی و هەڵەبجە بەیاننامەیەکیان بە ناوی خۆیانەوە بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنن، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، بایکۆتی کار دەکەن.
نوێنەرێکی دەرچووانی دانەمەزراوی تەندروستی رایدەگەیێنێت، خۆبەخشی بۆ ماوەیەکی کاتی دروست بوو، بەڵام بووە هەمیشەیی و وایلێهات کە لەبەرامبەردا هیچیان بۆ نەکرێت.
توێژەرانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای چین یەکەم ئامێریان بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی دڵ دانا کە هەر لە دوورەوە دادەنرێت و هێڵکاری بۆ دڵ دەکات و لێدانی دڵ دەپێوێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی واز لە دەنکۆڵە و دەرزی بۆ کێشدابەزاندن دەهێنن، دوای ئەوەی وازیلێدەهێنن، کێشیان بە خێرایی زیاد دەبێتەوە.
مامۆستایەکی زانکۆ رایدەگەیێنێت، هەرگیز ژیریی دەستکرد نابێتە جێگرەوەی پزیشک و ستافی پزیشکی.
ئەو خۆبەخشانەی تەندروستی کە زیاتر لە 10 ساڵە لە کفری خزمەت دەکەن، خەڵات کران و ئەوانیش داوای دامەزراندن دەکەن.
لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکی فیسیۆلۆژیی جەستە لەبارەی گوشاری دەروونی باشترین رێگەکانی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و خەمگینی باس کران، پسپۆڕەکە دەڵێت، دەردەدڵ بکەن و هیچ شتێک لە دڵدا مەهێڵنەوە.
لە شارەزوور کەسێک کارەبا دەیگرێت، تووشی جەڵتە دەبێت و دڵی لە لێدان دەوەستێت، لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دڵی دووبارە دەخەنەوە کار. سەرۆکی بەشی فریاکەوتن دەڵێت: کارەباکە لێدانی دڵی تێکدابوو.
پزیشکێکی دەرمانساز کاتی خواردنی ڤیتامینەکانی D و B12 و مادەی ئاسن روون دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: ڤیتامین D لەدوای ژەمی چەور و مادەی ئاسنیش بە گەدەی بەتاڵ بخورێت و ڤیتامین B12 لەنێو شەربەتدا بخورێن. چەند هۆشدارییەکیش دەدات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، 100 گرام خورما لەگەڵ 100 گرام شەکر وەکو یەکن، بەڵام خورما بەهۆی ریشاڵەکانی نێویەوە شەکری خوێن زۆر بەرز ناکاتەوە.
لە دهۆک تیمێکی ئەمریکی قەستەرە بۆ منداڵان دەکەن و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگاکەش دەڵێت: لە حەوت رۆژدا 70 منداڵ لەلایەن تیمەکە بینراون و 15ـیان قەستەرەی دڵیان بۆ کراوە.
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک رایدەگەیێنێت، لەم کاتەی ئێستا باشترە گۆشت بە کوڵاوی بخورێت و بە باشیش گۆشت بکوڵێندرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەهۆی خۆڵبارینی دوێنێوە 41 تووشبووی هەناسەتەنگی لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون، پسپۆڕێکیش هۆشداری دەداتە ئەوانەی جگەرە دەکێشن.
دەزگایەکی تەندروستی بڕێکی زۆر دەرمان بەسەر نەخۆشخانەی هەریر و بنکە تەندروستییەکانی ئەو سنوورە دابەش دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کورتهێنانی دەرمان لەو ناوچانە هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک لەبارەی نەخۆشخانە نوێیەکەی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، کارمەندی بۆ دابینکراوە، بەڵام پێویستمان بە پەرستار هەیە.
لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.
لە دهۆک نەخۆشخانەی ئومێد بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کرایەوە و لە 160 تەخت پێک دێت بە گوژمەی ملیۆنێک و 75 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە لەبارەی فیلەرە کە ئێستا بۆ مەبەستی جوانکاری بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و کچێکیش کردوویەتی و میوانی پۆدکاستەکەیە، بەڵام پسپۆڕان هەمیشە هۆشداری لەبارەیەوە دەدەن و پسپۆڕێک دەڵێت: ''مەترسیدارە و تەنیا لای کەسانی پسپۆڕدا بکرێت''.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە، چەند پەرستارێک لە شوێنی جیاوازەوە پەیامی خۆیان بە رووداو گوتووە و یەکێک لەوانە دەڵێت: ''پەرستاران مافخوراون و بە کاتێکی زۆر و بە مووچەیەکی کەم کار دەکەن''، پسپۆڕێکیش گوتی، لاوازیی رۆڵی پەرستاران بۆشاییەکی گەورەی سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستانە.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان رایدەگەیێنێت، رێژەی پەرستار لە گەرمیان کەمە و پڕۆژەیەکی نوێی زانکۆکەش ئاشکرا دەکات.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاشکرای دەکات، کەمیی پەرستار لە هەندێک نەخۆشخانەی حکومی 50٪ و لە هەندێکیش گەیشتووەتە سەروو 70٪.
خوێندکارانی بەشی پەرستاریی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی پەرستاران هەڵمەتێکی پشکنینی پێشوەختەیان بۆ کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو ساز کرد.
لە هەڵەبجە گۆشتفرۆشەکان کۆدەکرێنەوە و رێنوێنییەکانی رێگری و خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوونیان بۆ روون دەکرێتەوە.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نەبوونی نازناوی پیشەیی یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی پەرستاران، چونکە ئەو نازناوە وەکو پێویست لە سیستمی تەندروستیدا جێبەجێ نەکراوە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە و بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو، پەرستاران 58٪ـی کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە هەولێر هۆشداری دەداتە خانمان لەبارەی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون و دەڵێت: پێویستە کەلوپەلی لەتکردن و پارچەکردنی گۆشت جیا بن و دوای تەواوبوون، بە جوانی بشۆردرێن.
پزیشکێکی خەڵکی دهۆک دەرمانێکی دروستکردووە کە بە رێژەی 95٪ خانەی شێرپەنجەی منداڵدان لەنێودەبات، هەروەها یەکەمجارە ناوی کوردستان لەسەر لێکۆڵینەوەکەی دەنووسرێت.
پێش هەشت ساڵ خانمێک بە دووانەیەک دووگیان دەبێت و لەکاتی منداڵبوونی، دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت، دەرکەوتووە؛ ''بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە'' و ئەمساڵ ماڵباتەکەی قەرەبوو کرانەوە.
سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری داوا دەکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، هاونیشتمانییان لە شوێنە رێگەپێدراوەکان ئاژەڵەکانیان سەرببڕن و رێنوێنییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ڤەیپەکان 16 هەزار مادەی جۆراوجۆری کیمیاییان تێدایە کە هەر یەکەیان بە شێوەی جیاواز زیان بە جەستە دەگەیێنن.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا یەکەم پشکنینی خێرای بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسند کرد.
بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، ئەو تووشبووەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا، بەرکەوتەی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک راگەیێنرا، تەندروستیی دهۆک هۆشداری بە خەڵک دەدات و رایدەگەیێنێت: گۆشتفرۆش و خاوەن ئاژەڵەکان بە جلوبەرگی پارێزەرەوە نزیکی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بکەون.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەڤپەیڤینێکدا و لە بەشێکی قسەکانیدا تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم پێویستە دەرماڵەی مەترسی بۆ راهێنەر و مامۆستاکان ببڕدرێتەوە.
نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە گۆشتفرۆشەکان لەوەی کە جلوبەرگی تایبەت لەبەر بکەن و بە مادەی پاکژکەرەوە هەمیشە خاوێنیی شوێنەکانیان بپارێزن.
توێژینەوەی پزیشکێکی کورد لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی لاوازیی هزری و بیرکردنەوەیان تووش دەبێت، پێکهاتەکانی نێو دەم و ددانیشیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، لەو کاتەوەی دەرمانەکانی تالاسیمیا لەلایەن عێراقەوە دابین دەکرێن و بەرهەم دەهێندرێن، کواڵیتییان دابەزیوە و ئازاری تووشبووانی تالاسیمیا دەدات.
هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تالاسیمیا، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، هاوسەرگیریی لەنێوان هەڵگرانی تالاسیمیا، وەچەی تووشبوو بە نەخۆشییەکە دەخاتەوە.
لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، راکردنی هێواش، لێخوڕینی پاسکیل و کەمکردنەوەی دانیشتنی سەر ئەرز و چوارمەشقی رێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە خراپتر بوونی سەوەفان.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، زیپکەی دەموچاو کاریگەریی لەسەر خواردنی کەسەکە دەبێت و کەمی دەکاتەوە، بەجۆرێک دوو ئەوەندە و نیو ئەگەری تێکچوونی خواردن زیاد دەکات.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەن، تووشبوویەک لە سلێمانی دەڵێت: کێشەی کواڵیتیی دەرمانەکانی تالاسیمیا هەیە و وەکو پێشووتر نەماوە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار تووشبووی سوورێژە لە وڵاتەکە تۆمارکراون.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستاندا هەن و رێژەی تووشبووانیش ساڵانە زیادی کردووە.
تەندروستیی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە، لە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید دوو نەشتەرگەری بۆ خانمێکی دووگیان لە یەک کاتدا کراون و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت: ئەگەر پزیشکان دانەمەزرێن، کێشەی سەرەکی لە کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان دروست دەبێت، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، رێگە چارەی دیکە بۆ دامەزراندنی پزیشکانی گشتی بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابمەزرێن.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 نزیکەی 2٪ رێژەی منداڵبوون زیادبووە، ''پێشکەوتنە پزیشکییەکان هۆکارێکییەتی''.
زۆرێک لە خەڵکی ئەو پرسیارەیان لەلا دروستبووە کە بۆچی تای خوێنبەربوون ساڵانە پێش جەژنی قوربان پەیدا دەبێتەوە و چەندان کەسیش دەبنە قوربانی؟ پسپۆڕانی وردی ڤایرۆسزانی و پزیشکانی ڤێتێرنەری ئەمە بۆ رووداو رووندەکەنەوە. مامۆستایەکی ئایینیش دەڵێت: ''قوربانیکردن پەرستشێکی گەورەیە، بەڵام لەژێر رێنوێنیی پزیشکیدا بێت''
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو پیاوە 60 ساڵانە دەستپێدەکات کە پشکنینی تیشک ''ئەشیعە''ـی خێزانەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و بە دکتۆرەکانی گوتووە، ''چییەتی؟'' بەبێ ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ بێت.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان رایدەگەیێنێت، تووشبووانی رەبۆ گرووپی هەرە مەترسیدارن لەکاتی خۆڵبارین و ئەوانەشی کە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، باشترە یان لە ماڵەوە بمێننەوە یاخود دەمامک ببەستن.
پریستینای پایتەختی کۆسۆڤۆیە و بەکارهێنەرانی دەرمانەکانی دژەقەڵەوی زیادبووە. بەڵام هۆشداری دەدرێت لە خراپ بەکارهێنانی.
ئەمڕۆ پزیشکان گشتیی دانەمەزراو لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و پەیامیان ئەوەیە، بە زووترین کات دابمەزرێن، چونکە ''پلەبەندیی هەموویان و ئەوانەی پێش خۆشیان تێکچووە و نائومێدن لە داهاتوویان''.
پزیشکێکی فریاکەوتن هۆشداری دەداتە ئەوانەی رەبۆیان هەیە و رایدەگەیێنێت، هەموو ئەوانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە دوێنی شەو هاتوونەتە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، رەبۆیان هەبووە.
توێژەرێک و سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر ئەنجامی توێژینەوەیەکیان باس دەکات لەسەر خۆڵبارین و رایدەگەیێنێت، گەڕەکەکانی باشووری رۆژئاوای هەولێر زۆرترین کاریگەریی خۆڵبارینیان لەسەرە.
شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێکی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و هەر ئەو شەپۆلەش سنووری گەرمیانی بە چڕی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە چەند کەسێکیش لە کەلار رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانی مامانییە و لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیێنێت، 450 بۆ 470 مامان تۆمارکراون و کێشەی کەمیی ژمارەی مامان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، دەرمانێکی شەکرە کە ئێستا زۆر باوە بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە، دەتوانێت پەککەوتن و نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دوابخات.
ئەمڕۆ لە هەولێر راکردن و فێستیڤاڵی ژیندروستی بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە رایدەگەیێنێت، پشکنین بۆ هەموو بەشداربووان دەکرێت تاوەکو وەکو هاندێک بێت بۆ پشکنینی پێشوەختەیان.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کێشە لە هێڵی گەرمیی 122ـی فریاکەوتنی سلێمانی هەیە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بەشەکە گوتی، کێشەکە چارەسەر بووە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی ئاشکرای دەکات، باشترین و تاکە چارەسەر بۆ رزگاربوون لە هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە و ئازارەکەی، نەشتەرگەریی لابردنیەتی.
پزیشکێکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەریی سۆران هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان لەوەی کە دەستکێش لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتەکەی بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە دەڤەرەکە یەک کوشتارگەی ئاژەڵان هەیە و ئەویش بووەتە جێگەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و چەندانی دیکە.