چارەسەری و پاڵپشتیی دەروونی بۆ 2670 فریاگوزاری جەنگ پێشکێشکرا

رووداو - تەندروستی

تیمەکانی تەندروستی و چارەسەریی فریاکەوتنی پارێزگاکان لە ئێران رایگەیاند، خزمەتگوزاریی دەروونی و چارەسەرییان پێشکێشی دوو هەزار و 670 فریاگوزاری جەنگ  کردووە.
 
بە گوتەی پیرحسێن کولیوەند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئەم هەنگاوە جگە لە چاودێریکردنی بەردەوامیی باری دەروونیی، رۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی خۆڕاگری، کەمکردنەوەی ماندووبوونی دەروونی و بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنیی هێزە فریاگوزارەکاندا هەبووە.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماری زیانە مەدەنییەکانیشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەد و سێزدە هەزار و570 یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە:
 
 307 ناوەندی تەندروستی و فریاکەوتن
 18 ناوەندی مانگی سوور
 48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن
 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری