بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر: ئێستا 62 تووشبووی ئەیدز هەن
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر ئاماری تووشبووانی نەخۆشیی ئەیدز لە سنووری پارێزگاکە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، 62 تووشبووی تۆمارکراوی ئەیدز هەن کە 38 کەسیان بیانین.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر ئاماری تووشبووانی نەخۆشیی ئەیدز لە سنووری پارێزگاکە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، 62 تووشبووی تۆمارکراوی ئەیدز هەن کە 38 کەسیان بیانین.
بەڕێوەبەری هۆبەی نەخۆشییەکانی ئەیدز لە کەرکووک رایدەگەیێنێت، پشکنینی ڤایرۆسی کەمیی بەرگریی لەش (ئەیدز) لە هەموو فەرمانگە و نەخۆشخانەکانی شارەکە بە خۆڕاییە و زانیاریی تووشبووانیش بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.
حکومەتی بەریتانیا پلانێکی نوێی هەیە بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2030، هیچ کەسێکی دیکە لە ئینگلتەرا تووشی ڤایرۆسی HIV نەبێت.
گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە شارەکاندا وێستگەی تایبەت بە پێوەری کوالێتیی هەوا بوونی نییە و بە سەتەلایت چاودێریی کەشوهەوا دەکەن، هەروەها دەشڵێت، "ئەگەر وێستگەمان هەبێت، ئامارەکانمان بە وردی دەداتێ."
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان حەبێک بەردەستە کە سێ مادەی دژەڤایرۆسی تێدایە و ئەگەر لە ماوەی 72 کاژێردا دوای گومانی بەرکەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە بخورێت، ئەگەری تووشبوون کەم دەکاتەوە.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی پشکنینی ئەیدز ناکەن لەوانە زۆرترە کە دەیکەن، هۆکارەکەشی بۆ "شەرم و قسەی کۆمەڵگە" دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، "ئەو شەرمە وایکردووە نەخۆشییەکە کوشندەتر بێت."
توێژەرانی ئەڵمانی دژەتەنێکی کاریگەریان دژی ڤایرۆسی HIV دۆزیوەتەوە، کە لانیکەم لە تاقیگەدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و هیوایەک بۆ چارەسەر و خۆپارێزی لە ئایدز دروست دەکات.
سەرەڕای پێشکەوتنی شۆڕشگێڕانە لە چارەسەری ڤایرۆسی HIV، کە گەیشتووەتە ئاستی دەرزیی ساڵانە و تەکنیکی دەستکاریکردنی جینەکان، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە "شەرم و ئابڕووچوون"ی پەیوەست بە نەخۆشییەکە هێشتا وەک بەربەستێکی گەورە ماوەتەوە.
دەروونناسێک رایدەگەیێنێت، زۆر بیرکردنەوە خۆی لە خۆیدا نەخۆشی نییە، بەڵام دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشیی دەروونی، جەستەیی و چەند رێگەیەکیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژینگەی هەولێر، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان تابلۆیەکی زانیاریی لە پارکی شاری هەولێر داناوە کە ماوەی پێویست بۆ شیبوونەوەی پاشماوە جۆراوجۆرەکان رووندەکاتەوە.
پڕۆفیسۆر د. سەفا موختار، راوێژکار و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە، وەک سەرۆکی کۆمەڵەی عێراقی بۆ نەخۆشییەکان و چاندنی گورچیلە هەڵبژێردرا، بە گوتەی پڕۆفیسۆر د. سەفا ئەمە یەکەمجارە پزیشکێکی کورد ئەو پۆستە وەربگرێت.
بڕیارە مانگی داهاتوو گەورەترین کارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە لە بەغدای پایتەختی عێراق بکرێتەوە، کە دەرمانەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابین دەکات.
بەرپرسانی تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنن، کەرتی تەندروستی لە شارەکە بەهۆی کەمیی بودجەوە کێشەی زۆری هەیە و نەخۆشخانەکان بەپێی ستانداردنی جیهانی تەختی پێویستیان نییە.
لەژێر دروشمی "هۆکارەکانی نەخۆشییە نوێیەکان و رێگەکانی چارەسەرکردن،" کۆڕبەندی پزیشکیی نیشتمانی لە سەنتەری رۆشنبیریی کەرکووک بەڕێوەچوو.
د. دیار نەجیب، پسپۆڕی ناسراوی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سلێمانی، ماوەی چەند رۆژێکە دۆخی تەندروستیی تێکچووە و لە کۆمادایە.
پسپۆڕێکی نەزۆکی و لاوازی سێکسی پیاوان، رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ژینگە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا و گۆڕانی شێوازی ژیانی مۆدێرن کاریگەرییەکی زۆر نەرێنییان لەسەر سپێرمی پیاوان هەبووە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی ئێسک و بڕبڕەی پشت رایدەگەیێنێت، خواربوونی بڕبڕەی پشت زگماکییە و پەیوەندیی بە هەڵگرتنی جانتای قوتابخانەوە نییە، بەڵکو جانتا تەنیا دەبێتە هۆی دروستکردنی ئازار. هاوکات هۆشداری دەداتە دایکان کە لەکاتی هەستکردن بە هەر گۆڕانکارییەک لە بڕبڕەی پشتی منداڵەکانیان، راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن.
سەروەت محەممەد، ئەندازیارێکە، دیزاینی سۆفتوێر و ئەپڵیکەیشنێکی کردووە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا هەر هاووڵاتییەک دەبێتە خاوەنی تۆمارێکی تەندروستیی دیجیتاڵی و کارئاسانی بۆ پزیشک و نەخۆش دەکات.
ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە لە عێراق بە خێرایی رووی لە زیادبوون کردووە و گوشارێکی زۆری لەسەر سیستمی تەندروستیی وڵات دروستکردووە.
حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی دەرمان و پێداویستی پزیشکیی ناوخۆیی بۆ زیاتر لە 40%ی خواستی نیشتمانی بەرزبووەتەوە ئەمەش وەک بەشێک لە پلانی حکومەت بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی و بەهێزکردنی پیشەسازیی دەرمانی وڵات.
لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانی سنوورەکە ناردووە و رایگەیاندووە هەر حاڵەتێکی گیانلەدەستدان کە گومانی لەسەر بێت، پێویستە بۆ توێکاری و زانینی هۆکارەکەی رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت.
توێژینەوەیەک لە تایوان سیرمێکی نوێیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت لە ماوەی نزیکەی 20 رۆژدا ببێتە هۆی رووانەوەی قژ سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکان لەسەر مشک هیوابەخش بوون، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە هێشتا زووە بۆ ئەوەی وەک چارەسەر بۆ مرۆڤ سەیر بکرێت.
بۆ یەکەمجار کۆلێژی پزیشکی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە و ئەمساڵ 20 خوێندکار وەردەگرێت.
رێوان عەزیز، سەرتاشە دەستپێشخەرییەکی بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانە راگەیاندووە کە بەهۆی نەخۆشی یان رووداوی سووتانەوە پرچیان لەدەستداوە و بێبەرامبەر پرچی سرووشتیان بۆ دادەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بڕیاری قەدەخەکردنی ڤەیپ لە شارەکە وەک خۆی جێبەجێ کراوە و لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی 50 هەزار ڤەیپیان لەنێوبردووە و 20 شوێنیشیان داخستووە.
لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە، تیمێکی پسپۆڕی بیانی دەستیان بە پێدانی راهێنان کردووە بە سەرجەم پەرستارانی نەخۆشخانەکە، بەمەبەستی گەشەپێدانی تواناکانیان و ئاشناکردنیان بە نوێترین زانست و رێنماییەکانی بواری چاودێریی دایک و کۆرپە.
لە کۆتا رۆژی پێنجەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێی تەندروستی بۆ پارێزگای هەڵەبجە راگەیێندرا کە چەندین توێژی جیاواز لێی سوودمەند دەبن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ رووندەکاتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی رۆڵی شێوازی ژیان و بەکارهێنانی دروستی دەرمان دەکاتەوە بۆ خۆپاراستن و چارەسەر.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، یەک لە هەر پێنج حاڵەتێکی هەوکردنی میزەڕۆ (UTI) رەنگە لە چێشتخانە و لەڕێگەی خۆراکی پیسبووەوە دەستپێبکات، نەک تەنیا لە گەرماو.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، حەبێک کە نرخەکەی هەرزانترە و بەکارهێنانی ئاسانترە لە دەرمانەکانی ئێستای کێش دابەزاندن، یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە، چارەسەرکردنی رەگى ددان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
لووتکەی تەندروستیی کوردستان گرنگیی تایبەت بە تەندروستیی گشتیی دەدات و پڕۆژەیەکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیێنێت کە تایبەت بەساڵاچووان، منداڵان و خانمانی دووگیان دەبێت.
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن لە هەرێمی کوردستان ستاندارد نین و بەگوێرەی شوێنی جوگرافیی کەسەکان دەگۆڕێت، بەجۆرێک کەسێک لە شارۆچکەیەکی دوورەدەست هەمان خزمەتگوزاریی شارە گەورەکانی دەستناکەوێت.
پزیشکێکی راهێنراو لە بەریتانیا رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پزیشکی راهێندراو نییە، ئەمەش وادەکات نەخۆش نەزانێت بۆ کام پزیشک بڕوات و نەخۆشییەکەی بە ئاسانی دەستنیشان نەکرێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هەڵەبجە، چونکە لووتکەی تەندروستیی کوردستان لەو پارێزگایە بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی بەرهەمهێنانی تاکێکی تەندروستە کە پێویستی بە پزیشک و دەرمان نەبێت.
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، لە رێگەی ژمارەیەک خوێندکاری دەرمانسازییەوە لە بازاڕی دهۆک، هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان لەبارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی هەڕەمەکیی دەرمانی دژەبەکترییەکان رێکدەخات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لوتکەی تەندروستیی کوردستان لە شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان، میوانانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
کۆلێژێک لە ژاپۆن، هۆکاری سەرەکیی بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات کەمبوونەوەی دەردانی لیکە لە کاتی خەوتندا رۆڵی هەیە لە بۆنی ناخۆشی دەم.
زانکۆییەک لە چین ئاماژە بەوەدەکات، زمان وەک ئاوێنەیەک وایە بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە و هەر گۆڕانکارییەک لە رەنگ، شێوە یان رووکەشیدا، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست، هۆشداری دەدات لەبارەی لەبەرکردنی جلی زۆر لەبەر منداڵان و رایدەگەیێنێت، ئەم کارە زیان بە پێستی منداڵەکە دەگەیێنێت و تووشی چەندین کێشەی دەکات.
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە بەریتانیا، رایگەیاند، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا هەیە، بەتایبەتی لەکاتی روودانی حاڵەتە کتوپڕەکانی.
پسپۆڕێکی ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستیدا لە بەریتانیا، رایدەگەیێنێت، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاوی هەبێت لە پێشخستنی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی نەخۆشخانەکان و خێراکردنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بە پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک و بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ منداڵان پشکنین، قەستەرە و نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشیی سکماکیی دڵیان هەیە.
توێژینەوەیەکی هاوبەش لە بەرازیل دەریخستووە، رێژەیەکی بەرچاو لە مادەی کیمیایی زیانبەخش لە یاریی پلاستیکیی منداڵاندا هەیە و ئاستی ژەهرەکان 15 هێندەی سنووری یاسایی تێپەڕاندووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان (UNDRR)، پاڵپشتیی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکان لە کاریگەرییە تەندروستییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
توێژینەوەیەک هۆکاری ئەوە ئاشکرا دەکات کە بۆچی شەکرەی جۆری 1 لەو منداڵانەی لە تەمەنێکی کەمدا تووشی دەبن، توندتر و مەترسیدارترە.
دەروونناسێکی کلینیکی رایدەگەیێنێت، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە و بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە، ئەوانەی ترسیان لە گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، 14% ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە
ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست ئالوودەبوون بە شەکرەوە دەناڵێنن و زۆرجار گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادەن، جەستەی مرۆڤ زوو لەگەڵ تامی شیرین رادێت و مێشک داوای زیاتر دەکات، توێژینەوەکان زیانەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکردا دووپاتدەکەنەوە و هەندێکیان وەک "ژەهری سپی" پۆلێنی دەکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی هەوای پیس لەسەر خانمانی دووگیان و کۆرپەلەکانیان و رایدەگەیێنێت، بەرکەوتنی درێژخایەن لەگەڵ هەوای پیسدا دەکرێت ببێتە هۆی کێشە لە گەشەی مێشک و دەماری کۆرپەلەدا.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەڵێت، هەوای پیس بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر تەندروستیی ددانەکان و دەبێتە هۆی کلۆربوونیان.
پزیشکێکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دەمار لە بەریتانیا، رایدەگەیێنێت، پزیشکانی کوردستان لە رووی زانستییەوە خاوەنی بنچینەیەکی بەهێزن، بەڵام سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەگشتی پێویستی بە چاکسازی و رێکخستنەوە هەیە.
بەڕێوەبەری زانکۆی کۆڤێنتری لە ئەوروپا و ئاسیا، رایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کردنەوەی لقێکی زانکۆی کۆڤێنتری لە شاری هەولێر، کە دەرفەت بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت ساڵێک لە بەریتانیا بخوێنن و دواتر لەوێ کار بکەن.
باوک و کوڕێک لە زانکۆی سەنتڕاڵ فلۆریدا (UCF) زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ پەرەپێدانی ئامرازێکی نوێ کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مێشک.
ناوەندێک لە بەریتانیا هۆشداری دەدات کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی بڵاوبووەتەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ئەمساڵ خراپترین وەرزی ئەنفلەوەنزا بێت لە ماوەی دەیەی رابردوودا.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، دەریخستووە، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی بەرزەپەستانی خوێن، تەنانەت لەو کەسانەشدا کە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن بەرزە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، نزیکەی 95%ی هۆکاری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن نادیارە و بۆماوەییە، پەیامێکیشی لەبارەی رێژەی خوێی بەکارهاتوو و گرنگیی پشکنینی بەردەوام ئاراستەی هاونیشتمانیان کرد.
زانایەکی کوردی بواری فێربوونی ئامێر لە بەریتانیا رایگەیاند، لە رێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە قەرەباڵخی و کاخەز لە نەخۆشخانەکانی کوردستان نەمێنێت و چارەسەری نەخۆشەکان خێراتر بکرێت.
لە کۆنفرانسی "پشتیوانی لە نەتەوەکەمان، برەودان بە ناسنامەکەمان" لە بەریتانیا، خەڵات بەخشرا بە د. فانیا ئیسماعیل، پسپۆڕی کیمیا، وەک باشترین پسپۆڕ لە بوارەکەی خۆیدا، بەهۆی داهێنانێکی نوێیەوە کە ماددەیەکی تەندروست لەبری پلاستیک بەکاردەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕی لە نەخۆشخانەی قەڵا لە قەزای کەلار راگەیاند، کە بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان، لەمەودوا نەخۆشانی پێویست بە چاودێریی چڕ ناچار نابن سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بکەن.
د. یاد عومەر، خوێندکاری بۆرد لە کۆنفرانسی "پشتیوانی لە نەتەوەکەمان، برەودان بە ناسنامەکەمان،" لە بەریتانیا رایگەیاند، هەبوونی کۆنفڕانسێکی لەو شێوەیە زۆر گرنگە چونکە پزیشکان کۆدەکاتەوە و زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
لە کۆنفڕانسی "پشتیوانی لە نەتەوەکەمان، برەودان بە ناسنامەکەمان" لە بەریتانیا، ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە باسیان لە چەندین بابەتی تەندروستی، یاسایی و پەروەردەیی کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەتکردنی کوردستان و هاونیشتمانییان دەربڕی.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات کە بەکارهێنانی درێژخایەنی مێلاتۆنین، کە وەک حەبی خەو بەکاردێت، رەنگە مەترسیی تووشبوون بە پەکەوتنی دڵ زیاد بکات.
فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا (KMSF)، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان، زانایان و پسپۆڕانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەڕێوەبرد و تێیدا جەختکرایەوە لە گواستنەوەی ئەزموون و سیستمی تەندروستیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 9-11-2025 د. ئالان دیلانی، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی، لە بوڵتەنی تەندروستی چەند رێنماییەک لەسەر سیستمی ژیانی رۆژانەی خۆی بۆ هەبوونی جەستەیەکی تەندروست دەخاتەڕوو و جەخت لەوە دەکاتەوە، "مرۆڤ تەندروستی لە دەستی خۆی دایە" و پێویستە گرنگی بە خۆپارێزی بدرێت نەک چارەسەرکردنی نەخۆشی.
ئامارێکی نوێی نیشتمانی لە ئەمریکا دەریخستووە زۆرێک لە ئەمریکییەکان دڵنیا نین لەوەی کە پرۆسەی پیربوونیان چۆن دەبێت و نیگەرانیی سەرەکییان لەبارەی داهاتووی تەندروستی و داراییانە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان راگەیاند بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمانی دابەزاندنی کێش.
وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، تۆڕی چاودێریی تەندروستی لە عێراق فراوانتر کراوە و 62 نەخۆشخانەی نوێ، 21 سەنتەری تایبەتمەند و 78 بنکەی تەندروستی لە سەرتاسەری وڵاتدا تەواو کراون.
لە توێژینەوەیەکدا تەکنیکێکی نوێی نەشتەرگەری بە ناوی "چنینەوەی درێژودرێژ" بە سەرکەوتوویی بۆ چارەسەری دەرچوونی کۆم لەلایەن پسپۆڕێکی کوردەوە بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی لەنێو منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا.
لە قەزای کفری، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە خانمان و منداڵبوون لەلایەن خێرخوازێکەوە کرایەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکەش دەڵێت، هەموو پێداویستییەکان دابینکراون، بەڵام بۆ بەڕێوەبردنی پێویستیان بە کارمەندی وەزارەتی تەندروستییە.
کچێکی کورد رایگەیاند کە وەک یەکەم کورد توانیویەتی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ پاتۆلۆژیی کلینیکی (ASCPi) بەدەستبهێنێت، کە بە یەکێک لە باوەڕپێکراوترین بڕوانامەکان دادەنرێت لە بواری تاقیگەی پزیشکیدا لەسەر ئاستی جیهان.
زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا ئامێرێکی بچووکی چاندنی دەمارەخانەیان دروستکردووە کە هێندەی دەنکە خوێیەکە، بەڵام دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بە شێوەی بێتەل زانیاریی و چالاکییەکانی مێشک بگوازێتەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، رێژەی دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە منداڵاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام توێژەرێک کە خۆی دەستنیشانکراوی ئۆتیزمە، ئەمە وەک دەرفەتێک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی گشتگیرتر دەبینێت.
ماڵدیڤ، کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانی تووتنی لەو کەسانە قەدەخە کرد کە لە 1ـ1-2007 و دواتر لەدایکبوون و بەوەش بووە تاکە وڵات لە جیهاندا کە بەشێوەیەکی نیشتمانی جگەرەکێشان لە نەوەیەکی دیاریکراو قەدەخە بکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، دوو جۆر نەخۆشیی غودەی دەرەقی هەن، زیادبوون و کەمبوون، بەڵام زۆربەی منداڵان تووشی کەمبوونی غودەی دەرەقی دەبن و دەڵێت، "گرنگ ئەوەیە زوو دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت، چونکە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت ئەوە منداڵەکە بێکێشە دەتوانێت ژیانی خۆی بەسەرببات."
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا(FDA)، رایگەیاند، کە رێکاری نوێ دەگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی حەب و قەترەی فلۆراید.
توێژینەوەیەک لە چین، ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی ئاوی ژێرزەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر فرمانی غودەی دەرەقی لە منداڵاندا هەیە.
نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی، رایدەگەیێنێت، ئەو هەواڵەی باس لە دەرکردنی کارمەندانی چێشتخانەی نەخۆشخانەکە دەکات "دوورە لە راستییەوە" و ئاشکرای دەکات، کە بەپێی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، خزمەتگوزارییەکە دراوە بە کەرتی تایبەت.
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر، ژمارەیەک نەمام و گوڵدانی لەنێو هۆڵەکانی داناوە، بەرپرسێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێت، ئامانج لێی ئارامکردنەوەی دەروونی نەخۆشەکانە.
پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بزمارێکی پۆڵایینیان لە گەدەی گەنجێکی تەمەن 42 ساڵ بە سەرکەوتوویی دەرهێنا، کە مەترسیی لەسەر ژیانی دروستکردبوو.
لە سلێمانی دوو نەشتەرگەریی گەورە و دەگمەن بۆ دوو گەنجی تووشبوو بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری لە سلێمانی بە سەرکەوتوویی و بێ بەرامبەر ئەنجامدران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف، هەڵمەتێکی کوتانی منداڵانی لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران دەستپێکرد.
رێکخراوی نما خانی بۆ پاراستنی ژینگە، لەنێو فیستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەدا هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان لەبارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی پلاستیک و زیانەکانی بۆ سەر خاک راگەیاند و داوایان کرد مادەی دیکەی سروشتی بەکاربهێنن کە ئاسانتر لەنێو خاکدا شیببنەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە راپۆرتێکی نوێدا ئامارێکی مەترسیداری لەسەر زیانەکانی خواردنەوەی کحول لە یەکێتیی ئەوروپا بڵاوکردەوە و داوای گرتنەبەری رێکاری بەپەلە دەکات بۆ سنووردارکردنی.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو، نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە کۆڵۆن و درووستبوونی گازی گەدەی روونکردەوە و ئامۆژگاریی خۆراکی پێشکەشکرد.
بەرپرسێکی باڵای تەندروستیی سعودیە رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە فەلسەفەی چاودێریی تەندروستیدا دەکات و سیستمی تەندروستی لە گرنگیدان بە چارەسەرکردنی نەخۆشییەوە دەگۆڕێت بۆ پێشگیری و خۆپارێزی.
دوای 271 رۆژ پزیشکان لە نەخۆشخانەی گشتیی ماساچوسێتس لە ئەمریکا، ئەو گورچیلە بەرازەیان لە جەستەی تیم ئاندروس دەرهێنایەوە کە بە شێوەیەکی بۆماوەیی دەستکاری کرابوو.
چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمکدا، لە هەڵەبجە سێ پانێڵ لەبارەی نەخۆشییەکەوە ئەنجامدرا، هاوکات پسپۆڕێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی مەمک دەڵێت نەخۆشخانەی هەڵەبجە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە خانمان.
دەرمانسازێک رایدەگەیەنێت، پێویستە حەبی میلاتۆنین، کە بۆ یارمەتیدانی خەولێکەوتن بەکاردێت، بە راوێژی پزیشک وەربگیرێت و بۆ ماوەیەکی کورت بەکاربهێنرێت.
دەستەی کاڵا دەرمانییەکانی ئوسترالیا (TGA)، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە سەلامەتیی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی مێلاتۆنین راگەیاند، کە بۆ یارمەتیدانی خەو بەکاردەهێندرێن.
پرۆفیسۆر د. گای لێش زینەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکانی گایس و سەینت تۆماس، رایگەیاند وەرگرتنی میلاتۆنین بە گشتی سەلامەتە و نابێتە هۆی ئاڵوودەبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، بەشێک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگاکە ناسنامەی فەرمییان نییە و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخیان. هاوکات ئاشکرای دەکات، بەهۆی زۆریی تێچووی کارەباوە، ژمارەیەک لە بەرکەوتووان ناتوانن ئەو ئامێری ئۆکسجینە بەکاربهێنن کە بۆیان دابینکراوە.
توێژینەوەیەکی لە ئوستڕاڵیا دەریخستووە کە بەرکەوتنی رووناکیی بەهێز لە شەواندا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری تووشبوون بە کێشە مەترسیدارەکانی دڵ زیاد بکات، لەوانەش جەڵتەی دڵ، مێشک و سستبوونی دڵ.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان، ئاماژە بەوەدەکات گەشەی منداڵ چەند شێوەیەک لەخۆدەگرێت وەک باڵا، کێش و شێوەی سەر، جەخت لە گرنگیی چاودێریکردنی کێش و شێوەی سەری منداڵ دەکاتەوە لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا.
زانکۆی تەکساس و سەنتەری ئەندەرسن لە ئەمریکا پێکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجەی مەمک، ئەویش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کۆمپیوتەری.
نەخۆشخانەیەک لە نیوزلاند رایگەیاند، نەشتەرگەرییەکیان بۆ نەوجەوانێکی تەمەن 13 ساڵ کردووە و نزیکەی 100 موگناتیسان لە ریخۆڵەکانیدا دەرهێناوە، کە بەهۆیەوە بەشێک لە شانەکانی ریخۆڵەی لەناوچووبوو.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و گۆڕانی کەشوهەوادا، نەخۆشییە وەرزییەکان زیاد دەکەن، بەتایبەتی لەنێو قوتابیان و ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵکدا زۆرە.
رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانێکی نوێی کۆمپانیای بەریتانی (GSK) بۆ چارەسەری جۆرێکی شێرپەنجەی خوێن ناسراو بە "مایلۆمای فرەوان"دا.
لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەردەوامن. پسپۆڕێکی شێرپەنجەش جەخت لە گرنگیی پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە و دەڵێت، رێژەی چاکبوونەوە لەو نەخۆشییە زۆرە.
دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەرمانێکی نوێی بە ناوی لینکوێت (Lynkuet) پەسەند کرد بۆ چارەسەرکردنی نیشانەی گەرمداهاتن لەش (hot flashes) کە بەهۆی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەوە (menopause) دروست دەبێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەردی بناخەی بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکی سێبیرانی شاری هەولێر دانا، کە لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دروستدەکرێت و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکێش بە هەزاران دانیشتووی سنوورەکە دەکات.
پسپۆڕێکی راوێژکاریی نەشتەرگەریی گشتی و مەمک، پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەربڕی کە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە بۆ هۆشیارکردنەوە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک راگەیەندراوە.
هەڵمەتی "لونای پەمەیی" بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لەبارەی شێرپەنجەی مەمک و گرنگیی پشکنینی پێشوەختە، کە لەلایەن دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداوەوە لە مانگی ئۆکتۆبەردا راگەیێندرابوو، ئەمڕۆ کۆتاییهات.
نەخۆشخانەی وێڵفەر لە شاری هەولێر، وەک پاڵپشتییەک بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک ناسراو بە "لونای پەمەیی"، 100 پشکنینی پێشوەختەی مەمک بەبێ بەرامبەر بۆ خانمان ئەنجام دەدات.
پزیشکێکی ددانی کورد لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن دامەزراوەی Global Summit Institute رێکخرابوو، مەدالیا و بڕوانامەی رێزلێنانی پێ بەخشرا. بە گوتەی ئەو پزیشکە، ئەو گەنجترین پزیشک بووە لەنێو سەرجەم ئەو پزیشکانەی کە ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.
لە درێژەی هەڵمەتی "لونای پەمەیی" بۆ هۆشیارکردنەوە دژی شێرپەنجەی مەمک، چاکبوویەکی نەخۆشییەکە جەخت لەسەر گرنگیی پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە و دەڵێت، "زوو هەستم بە نەخۆشییەکە کرد، بۆیە چارەسەرییەکەی ئاسانبوو." هەروەها ئاماژە بە رۆڵی گرنگی پاڵپشتیی خێزانەکەی دەکات لە تێپەڕاندنی ئەو قۆناخەدا.
لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەختە بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە خانمان، کە بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک و بەدەمەوەچوونی هەڵمەتی "لوونای پەمەیی" روویان لەوێ کردووە.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە و لەڕێگەی فۆڕمەکەوە بە خۆڕایی پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کە ناویان تۆمار کردووە.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا لە بواری تەندروستیدا، قوتابییەک بە ناوی رەنا کۆڤان، سیستمێکی ژیریی دەستکردی داهێناوە کە یارمەتیی پزیشکان دەدات لە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمانێکی کارگێڕی ژمارە (902)، داوای لە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکانی وڵات کرد، دەستپێشخەریی جدی بکەن بۆ بەهێزکردن و رۆشنبیرکردنی خانمان لەبارەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک.
زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئاماژەبەوە دەکات یارییەکی ڤیدیۆیی راهێنانی مێشک دەتوانێت ئاستی ماددەی کیمیایی گابا (GABA) لە مێشکدا بەرزبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادەوەری و توانای ئەنجامدانی چەند کارێک پێکەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا.
نەرمین کاوانی دەڵێت دوای تێپەڕاندنی نەخۆشیی شێرپەنجە، ئێستا وەرزشکردنی کردووەتە بەشێکی سەرەکیی ژیانی رۆژانەی و رایدەگەیێنێت کە رۆژانە بە لایەنی کەمەوە کاژێرێک بە پێ دەڕوات و مەلە دەکات.
هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە و فۆڕمی ناوتۆمارکردن بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک رادەگەیێنرێت، لەڕێگەی فۆڕمەکەوە بە خۆڕایی پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کە ناویان تۆمار کردووە.
لە درێژەی چالاکییەکانی مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک و بۆ پشتگیریکردن لە هەڵمەتی "لونای پەمەیی"، لە شارۆچکەی رانیە سیمینارێکی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک بۆ ژمارەیەک لە خانمان رێکخرا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەربڕی و رایگەیاند، هەڵمەتەکە وەڵامدانەوەیەکی زۆر باشی هەبووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانییان بەهۆیەوە سەردانیان کردوون بۆ پشکنینی پێشوەختە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیەنێت، هەڵوەرینی 50 بۆ 100 تاڵەمووی قژ لە رۆژێکدا بە شتێکی ئاسایی دادەنرێت و نابێتە جێی نیگەرانی.
توێژینەوەیەک لە چین دەریخستووە، ئەو گەنجانەی کە بڕێکی زۆر خواردنەوە گازی، وزەبەخش و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە رووتانەوەی قژ زیاترە.
تووشبووانی شێرپەنجە یەکێک لەو شتانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە قژ هەڵوەرینە بەهۆی وەرگرتنی دەرمانی کیمیایی، بەڵام زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا جێڵێکی نوێیان پەرەپێداوە بۆ رێگری لە هەڵوەرینی قژی ئەو کەسانەی کە چارەسەری کیمیایی وەردەگرن و قژیان لە هەڵوەرین دەپارێزێت.
ناوەندی راپرسیی گالۆپ بۆ راوێژکاری و شیکاری لە ئەمریکا، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی 2025 لەبارەی دۆخی سۆزداریی جیهان، لیستی تووڕەترین گەلانی جیهانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا چاد پلەی یەکەمی گرتووە و عێراقیش لە 10 وڵاتی یەکەمدایە.
ئەکادیمیای تێکی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی نوێترین چارەسەرە دەروونییەکان، بەتایبەتی لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، بەڕێوەدەبات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مەمک رایدەگەیێنێت، هەڵمەتی "لونای پەمەیی" بووەتە هۆی ئەوەی خانمان زیاتر سەردانی پزیشک بکەن بۆ پشکنینی مەمک، جەختیش دەکاتەوە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا چارەسەرکردنی زۆر ئاسانتر دەکات.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گشتی لە کۆیە رایدەگەیێنێت، لە شارەکەدا هیچ سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی مەمک نییە، لە کاتێکدا زیاتر لە 40 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لەو شارەدا تۆمارکراون.
پارێزگاری هەڵەبجە پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەربڕی و داوای لە خانمان کرد بۆ پاراستنی تەندروستیییان، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن.
بۆ جارێکی دیکە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و هاوبەشە دێرینەکەی، کۆمپانیای ئەلیانز، لە ساڵی 2025ـدا جارێکی دیکە هەوڵەکانیان یەکخستەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی جیهانیی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک.
توێژینەوەیەک لە ئیسڕائیل ئاماژەبەوە دەکات دەرمانی فیناسترايد، کە بە ناوی بازرگانی پرۆپیشیا بۆ چارەسەرکردنی رووتانەوەی قژی پیاوان بەکاردێت، رەنگە مەترسیی تێکچوونی باری دەروونی و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زیاد بکات.
گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی 'لونای پەمەیی' راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەم زوانە سەنتەرێکی پێشوەختی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە دەکرێتەوە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، بەتایبەتی پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە خراپبوونی دەروونەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بەپێی یاسا، جگەرەکێشان لە سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان قەدەخە دەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک، پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەربڕی و لەبارەی رێژەی شێرپەنجەی مەمک لە سنوورەکەدا ئامارێکی خستەڕوو.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی، جەخت لەسەر گرنگیی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەخۆشییەکە درەنگ دەستنیشان بکرێت، ئەوا مەترسیی مردن زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر رایگەیاند، پاڵپشتیی تەواوی هەڵمەتی 'لونای پەمەیی' دەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لەبارەی شێرپەنجەی مەمک و پشکنینی پێشوەختە.
بەشی پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لە سۆران، کە ماوەی ساڵێکە کراوەتەوە، رایگەیاند لەو ماوەیەدا نزیکەی هەزار هاونیشتمانی سەردانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنین.
سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای هەڵەبجە، کە بە پاڵپشتیی خێرخوازان کراوەتەوە، رایگەیاند کە ئامێرێکی پێشکەوتووی پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بە بەهای 500 ملیۆن دینار بۆ دابین کراوە و لە ئێستادا خزمەت بە هاونیشتمانییان دەکات.
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، هەر خۆراک یان خواردنەوەیەک رەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی لەسەر نەبێت، دەستی بەسەردا دەگرن.
پسپۆڕێكی شێرپەنجە ئاماژە بەوەدەکات، چەند نیشانەیەکی جیاواز هەیە بۆ ناسینەوەی شێرپەنجەی مەمک بەڵام لە هەمووی دیارتر گرێیە.
کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی زاخۆ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەندین زانکۆی هەرێمی کوردستان و عێراق، زنجیرەیەک سیمینار و وانە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێوەدەبات.
لە چین، فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ کەسانی خوار تەمەنی 15 ساڵ قەدەخە کراوە و هەموو کەسێک ناتوانێت ئەو جۆرە خواردنەوانە بخواتەوە.
ئەگەر هەستت کردووە مێشوولە زیاتر حەزی لە گەستنی تۆیە بە بەراورد بە هاوڕێکانت، ئەوا زانست پشتگیری لەو هەستەت دەکات.
لە رانیە دەست بەسەر دەیان خواردنەوەی وزەبەخشدا لە فرۆشگەی قوتابخانەکاندا گیرا و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای رانیە دەڵێت: خواردنەوە گازییەکانمان لە قوتابییانی پۆلی 1 تاوەکوو 6ـی سەرەتایی قەدەخە کردووە.
پۆدرەیەک هەیە کە زۆربەمان بە منداڵی بۆمان بەکار هێنراوە. ئەوێش پۆدرەی برادنی جۆنسن ئاند جۆنسنە کە لەسەری نووسراوە جۆنسنس بەیبی پاودەر.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، ئێستا باوترین ئەو نەخۆشییانەی لەنێو کۆرپەدا بڵاون بریتین لە زەردووی، هەناسەتەنگی و لەدایکبوونی منداڵی نەبەکام، ئاماژە بەوەش دەکات کە رێژەی لەدایکبوونی منداڵی نەبەکام بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیکردووە.
لە حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، کتێبێک نمایش کراوە کە داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەکرێت، بەمەبەستی پشتگیریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.
نەخۆشخانەی مایۆکلینیک لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لەسەر مرۆڤ، چارەسەرییەکی نوێی تیشکیی ئاراستەکراوی بۆ چارەسەرکردنی باوترین جۆری شێرپەنجەی جگەر (hepatocellular carcinoma) تاقیکردەوە.
دیاردەیەکی نوێ لەنێو گەنجانی ئەورووپادا بڵاوبووتەوە ئەویش کەمکردنەوە یان وازهێنانی یەکجارەکی لە خواردنەوە کحولییەکانە، ئەمەش بەهۆی هۆشیاریی تەندروستی و گۆڕانی شێوازی ژیانەوەیە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی میکانیزمێکی سەرنجڕاکێشی مێشکی مرۆڤی، بۆ جیاکردنەوە و سەرنجدانی دەنگێکی دیاریکراو لەنێو ژاوەژاوێکی زۆردا دۆزیوەتەوە، کە بە دیاردەی "ئاهەنگی کۆکتێل" ناسراوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، ئەو نەخۆشانەی چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنیان وەرگرتووە، ئەگەر بۆ ماوەی 5 ساڵ نەخۆشییەکەیان سەرهەڵنەداتەوە، ئەوا مەترسیی دووبارە تووشبوونەوەیان زۆر کەم دەبێتەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت، نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە و رێگەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لاسەرئێشە (شەقیقە) روون دەکاتەوە.
لەم دواییانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت لە تیکتۆک، چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا کەسێک تەوقەیەکی بچووکی قژ لەنێوان برۆکانی دادەنێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە (لاسەرئێشە). بەڵام پسپۆڕی مێشک و دەمار لە هیندستان، دەڵێت؛ هیچ بەڵگەیەکی زانستیی پشتڕاستکراو نییە کە بیسەلمێنێت ئەم کارە چارەسەری شەقیقە دەکات.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا (NHS)، هۆشداری دەدات، کە نابێت ئایبوپرۆفین و پاراسیتامۆڵ، بەیەکەوە وەربگیرێن، چونکە مەترسی خوێنبەربوونی گەدەی لێدەکەوێتەوە.
خەڵاتی نۆبڵ لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی راگەیێندرا و بەخشرا بە سێ زانا لەبارەی (بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە) دژی نەخۆشییەکان بەتایبەت نەخۆشیی خۆییەبەرگری.
پسپۆڕێکی شێرپەنجە و نەشتەرگەریی شێرپەنجەی مەمک ئاماژەی بەوە کرد، پشکنینی پێشوەختە بۆ شێرپەنجەی مەمک زۆر گرنگە و ئەگەر لە قۆناخی سەرەتاییدا نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، رێژەی چارەسەرکردنی دەگاتە 100%، هاوکات جەختی لە گرنگیی پشتگیریی دەروونی و چاودێریی دوای نەشتەرگەری کردەوە.
هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی 10 کە مانگی هۆشیارکردنەوەیە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا روو لە زیادبوونە و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک چارەسەرکردنی ئاسان دەکات.
زۆربەمان بیستوومانە کە پێویستە رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆینەوە، بەڵام پسپۆڕێکی بواری میزەڵدان، دەڵێت؛ ئامانج تەنها خواردنەوەی ئاو نییە، بەڵکو دەرکردنی میزیشە. ئەو دەڵێت، پێویستیی لەش بە ئاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و پەیوەستە بە کێشی لەش، ئاستی جووڵە، کەشوهەوا و تەنانەت ئەو دەرمانانەی کە بەکاریاندەهێنیت.
سەنتەری مایۆکلینیک، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، رێگەیەکی نوێیان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لەو خانمانەدا پەرەپێداوە کە شانەی مەمکیان چڕە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ڤاکسینی وەرزیی ئەنفلەوەنزا گەیشتووەتە پارێزگاکە و داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بۆ خۆکوتان سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، رێنوێنی لەبارەی سیستمی خۆراکی، باوترین نەخۆشییەکان و نیشانە جەستەییەکانی ماوەی دووگیانی دەداتە خانمان و دەڵێت: لە سەرەتای دووگیانیدا خانمان ماسی و گێزەر نەخۆن!
بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری تەندروستیدا، هێشتا لە جیهاندا لە هەر دوو خولەکێکدا خانمێک بەهۆی کێشەکانی دووگیانی یان منداڵبوونەوە گیانی لەدەستدەدات.
پسپۆڕان زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا بە رێگەیەکی نوێ، چاودێریی تەندروستیی خانمانی دووگیان دەکەن، بەناوی "چاودێریی دووگیانیی سەنتەرکراو"، کە ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.
پسپۆڕێکی دەروونی لە ئەمریکا، رێنوێنیی هاوژینان دەکات کە بە تووڕەیی و ناکۆکییەوە نەچنە نێو جێگەی نووستنەوە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروون و جەستەشیان دروستدەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، پلەی گەرمی لەشی منداڵ بەگوێرەی تەمەنی دەگۆڕێت و دەڵێت، "ئەگەر منداڵ تەمەنی لە 6 مانگ کەمتر بێت و تای هەبێت، دەبێت راستەوخۆ بگەیێنرێتە نەخۆشخانە تاوەکو پزیشک بیبینێت."
توێژەرانی زانکۆی ڤیەننا، گەیشتوون بە رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک، ئەویش لەرێگەی بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێی وێنەگرتنەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی کوان لە ئوسترالیا دوو جۆری باوی وەرزشکردن کە وەرزشی قورس و مامناوەندن، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە خاوکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان، چونکە سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکەن.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، چاوەڕێی گەیشتنی کۆمەڵێک ئامێری پزیشکین بۆ ئەوەی بتوانن کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە زانکۆکەیان بکەنەوە و دەڵێت، ئەگەر ئامێرەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا بگەن، دەتوانن کۆلێژەکە بکەنەوە.
خانمێکی رزگاربووی شێرپەنجە باس لەوە دەکات، چۆن بەسەر نەخۆشییەکە زاڵبووە و داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ''هاوکاریی تووشبووانی نەخۆشییە سەختەکان بکات''.
لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەردی بناخەی نەخۆشخانەیەکی راوێژکاریی نوێ بە گوژمەی یەک ملیار دینار دانرا، کە بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی، ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و بەرزکردنەوەی کواڵیتیی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانە لە سنوورەکە.
راوێژکارێکی پاتۆلۆژیی شێرپەنجەی مەمک لە ئەبوزەبی، رایدەگەیێنێت، ئەو بیروباوەڕەی کە گوایە وەرگرتنی نموونە (بایۆپسی) لە گرێی مەمک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، "تەواو هەڵەیە" و هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەری و رێککاریی مەمک، رایدەگەیێنێت، شێوازی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ئێستا وەک جاران هەموو مەمکی تووشبوو لاناخرێت، هاوکات جەخت لە گرنگیی پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی پێنسلڤانیا ئەنجامدراوە، رێگەیەکی نوێیان بۆ رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان دۆزیوەتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە سوێد هۆشداری دەدات و ئاشکرای کردووە، ئەو خانمانەی یەکەم پشکنینی شێرپەنجەی مەمک ناکەن لە تەمەنی 40 ساڵی و پشتگوێی دەخەن 40٪ مەترسیی مردنیان زیاترە.
لە پێشهاتێکی زانستیدا زانایانی ئەمریکی بۆ یەکەمجار توانییان لە رێگەی وەرگرتنی DNA لە خانەی پێستی مرۆڤەوە، کۆرپەلەی مرۆڤ لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا دروست بکەن.
زانکۆی ئۆریگۆن لە ئەمریکا گەیشتووەتە دەرەنجامێک کە تێکەڵکردنی دوو دەرمانی باو دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو پرۆسەی چاکبوونەوەی برینە درێژخایەنەکان خێراتر بکات، ئەمەش هیوایەکی نوێ دەبەخشێت بەو کەسانەی بەدەست برینی شەکرە و برینی سەرجێگاوە دەناڵێنن.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات کە ترسی فڕۆکەوانی یان "ئایرۆفۆبیا"، دیاردەیەکی زۆر باوترە لەوەی پێشتر بیری لێدەکراوە و کاریگەریی لەسەر ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، مادەکانی پارابین و سۆلفات کە لەنێو بەشێک لە شامپۆ و سابوونەکاندان، دەبنە هۆی وشکبوونەوەی پێست و زیان بە قژ دەگەیێنن، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی پێستیان هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست، هۆشداری دەدات لەبارەی زیانەکانی "پارابین"، کە جۆرێکە لە مادەی پارێزەری کیمیایی و لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی رۆژانەدا وەک کرێم، شامپۆ، کرێمی دژەخۆر و ماسکارا بەکاردەهێنرێت.
ویلایەتی واشنتن، وەک یەکەم ویلایەت لە ئەمریکا، بڕیاری قەدەخەکردنی ئەو مادە کیمیاییانەی دەرکرد کە فۆرماڵدیهاید لە پێکهاتەکانیاندا هەیە وەکو وەک کرێمی پێست، جێڵی قژ و چەسپی برژانگ، بڕیارەکەش لە ساڵی 2027ـەوە جێبەجێ دەکرێت.
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە کەلار، کە کەوتبوو بەسەر چەقۆیەکدا و خوێنبەربوونێکی زۆری هەبوو، لەلایەن پزیشکێکەوە ژیانی رزگار کرا.
هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی دڵ، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی دڵ روو لە زیادبوونە و بە شێوەیەکی بەرچاو لەنێو گەنجانیشدا بڵاوبووەتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لە زیادبوونی رێژەی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجاندا و دەڵێت، ساڵانە زیاتر لە 18 ملیۆن کەس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیان لەدەستدەدەن.
بەپێی ئامار و راپۆرتە نوێیەکانی فیدراسیۆنی جیهانیی دڵ (WHF) و دامەزراوەی دڵی بەریتانی (BHF)، نەخۆشییەکانی دڵ چیتر کێشەیەکی تایبەت بە بەساڵاچووان نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی مەترسیدار گەنجانی تەمەن 20 و 30 ساڵان دەکاتە ئامانج.
عێراق ستراتیژێكی نوێی بۆ تەندروستیی خانمان، منداڵان و مێردمنداڵان بۆ ساڵانی 2025-2030 راگەیاند، کە وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چاکسازیی کەرتی تەندروستیدا دادەنرێت.
گرووپی کاری ژینگەیی (EWG) نەخشەیەکی کارلێککاریی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هەوڵی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا بۆ قەدەخەکردن و سنووردارکردنی مادە کیمیاییە زیانبەخشەکانی نێو خۆراک دەخاتەڕوو.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو دیاردەیەی کە پێی دەگوترێت "کاریگەریی وشترمرخ" (Ostrich Effect)، واتە خۆبەدوورگرتن لە زانیاریی نەرێنی، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاتر دەبێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ماریا برانیاس، پیرترین مرۆڤی جیهان دەریخستووە کە نهێنیی تەمەندرێژیی ئەو پەیوەندیی بە بۆماوە تایبەتەکانی و جۆری ئەو بەکتریایانەوە هەیە کە لە کۆئەندامی هەرسیدا دەژین.
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی گلاسگۆ، لە بەرتانیا، رێگەیەکی کاریگەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی هاری لە وڵاتە هەژارەکاندا دەخاتەڕوو، کە پشت بە گۆڕانکارییەکی سادە لە شێوازی کوتان دەبەستێت.
توێژەران لە زانکۆی ئالاباما لە ئەمریکا، هیوا بۆ چارەسەرێکی نوێ دروست دەکەن، دوای ئەوەی ئاشکرایان کردووە کە خاڵێکی لاوازیان لەناو پێکهاتەی گەردیلەیی ڤایرۆسەکەدا دۆزیوەتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی سەگی بێلانەوە، حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی هاری زیادیکردووە و دەڵێت، "تەنیا لەڕێگەی شێڵتەرەکانەوە دەتوانرێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت."
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکووک دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە، بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، گەورەترین بەشی فریاکەوتنە لە شارەکەدا.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تووشبوون بە نەخۆشیی هاریی سەگ لە سنوورەکەدا زیادی کردووە و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، لە هەشت مانگدا 400 گەستراوی سەگ تۆمار کراون.
پەرستارێک لە نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی رایدەگەیێنێت، سەرەڕای کەمیی کارمەند، هیچ کۆرپەیەک رووبەڕووی کێشەی تەندروستی نەبووەتەوە و جەخت دەکاتەوە کە کاتی دامەزراندنی کارمەندی نوێی تەندروستی هاتووە.
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست رایدەگەیێنێت، ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدایە، کاریگەریی بەرچاویان لەسەر دەرکەوتنی زیپکەی دەموچاو هەیە و دەڵێت، "کاریگەریی شەکر بۆ دروستبوونی زیپکە لە چەوری زیاترە."
ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە لە ئەمریکا، بەرهەمەکانی چارەسەری زیپکەیان دەکشێننەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوتووە رێژەیەکی بەرزی مادەی "بێنزین"یان تێدایە.
کۆمەڵەیەک لە ئەمریکا، پلاستەرێکی نوێی دوو قۆناخیان بۆ زیپکە دروستکردووە کە دەرزیی بچووکی تێدایە و چارەسەرەکە راستەوخۆ دەگەیێنێتە ژێر پێست و زیپکەکە لە ماوەی حەوت رۆژدا نامێنێت.
کۆمپانیای دەرمانسازیی سانۆفی لە پاریس، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڤاکسینێکە بۆ چارەسەری درێژخایەنی زیپکە دیزاین کراوە، ئەمەش لەڕێگەی کردنە ئامانجی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە هۆی زیپکەکە.
بەرپرسی بەشی کوتان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی 30 هەزار پاکەت ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی گەیشتووەتە هەولێر و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایدەگەیێنێت، کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆ تایبەتەکان و وەرگرتنی خوێندکارێکی زۆر، نیگەرانیی لای دەرمانسازان دروستکردووە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بەرپرس دەزانێت.
د. ئەمیر شیت، بەیەکێک لە دەرمانسازە دێرین و بە ئەزموونەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە نزیکەی نیو سەدەیە لە بواری دەرمانسازیدا کاردەکات و خزمەت پێشکێش دەکات.
لە ئەڵمانیا، کە نزیکەی 17 هەزار دەرمانخانەی تێدایە، پیشەی دەرمانسازی بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی سیستمی تەندروستییە و رۆڵی دەرمانساز لە فرۆشتنی دەرماندا کورت ناکرێتەوە.
دەرمانسازێکی دانەمەزراو رایدەگەیێنێت، دانەمەزراندنیان کارێکی نایاساییە و دەڵێت، گەورەترین کێشەیان تەواونەکردنی پلەبەندیی پزیشکییە کە رێگرە لەوەی بتوانن دەرمانخانە بکەنەوە.
سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ژمارەی دەرمانسازان لە پارێزگاکە زۆرە و لە پێویستی بازاڕ زیاترە، دەشڵێت، ئەمەش وایکردووە هەلی کار بۆیان کەم ببێتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان رایدەگەیێنێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەتی لەنێو گەنجان و نەوجەواناندا، هۆکارەکەشی بۆ گوشاری دەروونی، کێشە خێزانی و کاریگەریی خراپی سۆشیال میدیا دەگەڕێنێتەوە.
تەندروستیی بەریتانیا داوا لە خانمانی دووگیان دەکات، گوێ بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نەدەن لەبارەی بە پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ (ئەسیتامینۆفین) و وەچەخستنەوەی ئۆتیزم.
پزیشکێکی گەنجی دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی هەولێر، هەڵەیەکی زانستی لە یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی بواری پزیشکیی فریاکەوتن راست کردەوە و دەستەی نووسەرانی کتێبەکەش دان بە هەڵەکەدا دەنێن و بڕیاری راستکردنەوەی دەدەن.
لە چوارەمین کۆنفرانسی رۆڵی زانکۆکان لە پارێزگای دهۆک، مامۆستایەکی زانکۆ توێژینەوەیەکی لەبارەی گۆڕینی سیستمی خوێندنی کۆلێژی پزیشکییەوە پێشکێشکرد و رایگەیاند، خوێندکارانی قۆناخەکانی دووەم و سێیەم سیستەمە نوێیەکەیان پێباشە، بەڵام خوێندکارانی قۆناخەکانی چوارەم و پێنجەم پێیان خراپە.
ئەگەر دەنگی جوین، قرتاندن، قوملێدان، باوێشک، خشەی پێ، فیکەلێدان یان تەنانەت هەناسەدانیش تووڕە و بێزارت دەکات، رەنگە تۆ تووشبووی مایسۆفۆنیا بووبیت.
پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە فەڵەستین دوای خواردنەوەی رۆژانەی سرکەی سێو بۆ ماوەی چوار ساڵ، تووشی زیانێکی مەترسیداری جگەر بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا FDA، رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی "لۆکۆڤۆرین" دا بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە نیشانەکانی ئۆتیزم.
بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە، نەشتەرگەریی لابردنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ژمارەیەک لە خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە سەرەکیترینیان دامەزراندنیانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی حکومەت.
دوای ئەوەی پزیشکێک لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند ''نەشتەرگەریی چاندنی دەمارەکانی دڵی بۆ دوو نەخۆش بە سڕکردنی نیوەیی ئەنجامداوە''، کۆمەڵەی پزیشکانی سینگ و دڵ لە کوردستان کارەکە بە "مەترسیدار" ناودەبات و داوای لێپێچینەوە لەو پزیشکە دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو، رایدەگەیەنێت کە پەتای وەرزی پێوستی بە بەکارهێنانی دەرمانی دژەزیندەی نییە و بەڵکو تەنیا بە پشوودان خۆراک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و جەختدەکاتەوە کە دژەزیندەکان هیچ کاریگەرییەکیان نییە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی وەرزی و ئەنفلەوەنزا، چونکە ئەم نەخۆشییانە بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبن، نەک بەکتریا.
بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانستی و پیشەیی دەرمانسازان، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی PharmaDev 2025 لە هەولێر بەڕێوەدەبات.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پەیمانگەی نابینایان پێشوازی لە 80 قوتابی دەکات و بەڕێوەبەری پەیمانگەکەش دەڵێت، حکومەت گرفتی گواستنەوەی بۆ چارەسەر کردوون، بەڵام هێشتا کێشەی نەبوونی بەشە نێوخۆییان هەیە.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا هۆشداری دەدات و دەڵێت؛ پشتگوێخستنی ئەم نیشانانە لە قۆناغی پێش وەستانی سووڕی مانگانەدا، هەڵەیەکی گەورەیە.
د. سروە عەبدولڕەزاق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی قۆناخی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە دەخاتەڕوو و جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیی دەروونی و سیستمی خۆراکیی گونجاو دەکاتەوە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان کردنەوەی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆکەیاندا راگەیاند و خوێندکاران دەتوانن بۆ ساڵی نوێی خوێندن داواکاریی پێشکێشبکەن.
پزیشکێکی کوردی دەرمانساز لەنێو پێشانگەی تەندروستی و پزیشکی لە بەغدا رایدەگەیێنێت، تەندروستیی عێراق پاڵپشتیی تەواوی کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان دەکات کە لە نێوخۆدا دەرمان دروستبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-9-2025 د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سەنتەرێکی شووشتنەوەی گورچیلە لە دهۆک دەکرێتەوە کە توانای شووشتنەوەی گورچیلەی بۆ 25 نەخۆش لە یەک کاتدا دەبێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لەکاتی وەرزشکردندا لەلایەن سێ سەگەوە پەلامار دراوە و بریندار کراوە، هاوکات دەشڵێت، رێژەی گەستنی سەگ لە پارێزگاکە زیادی کردووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ، لەگەڵ خۆراکی ناتەندروست و دڵەڕاوکێ، هۆکاری سەرەکیی تووشبوونن بە نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێن لە هەرێمی کوردستان.
پسپۆڕێکی دەرمانسازی رایدەگەیێنێت، نابێت دەرمانی شەکرە بەبێ رەچەتەی پزیشک بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاربهێنرێت و جەخت دەکاتەوە، دەبێت لەژێر رێنوێنیی پزیشکدا وەربگیرێت.
زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێیان تاقیکردووەتەوە کە دەتوانێت نزیکەی چارەکێکی کێشی جەستە داببەزێنێت.
بەگوێرەی دەزگای رێکخستنی دەرمانی بەریتانیا (MHRA)، بەکارهێنانی دەرزییە بەناوبانگەکانی دابەزاندنی کێش و شەکرە، زەنگی مەترسیی لێداوە، دوای ئەوەی سەتان بەکارهێنەر لە بەریتانیا تووشی هەوکردنی تووندی پەنکریاس بوون، کە حالەتێکی مەترسیدارە و دەکرێت کوشندە بێت.
تیمێک لە زانایانی چین جۆرە چەسپێکیان بەرهەمهێناوە کە دەتوانێت لە ماوەی تەنیا 3 خولەکدا شکانی ئێسک چاک بکاتەوە.
لە هەولێر 19 منداڵی ئۆتیزم گەڕێنرانەوە بەر خوێندن و ژیانی ئاسایی خۆیان، راوێژکاری تەندروستیی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیێنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا لەو سەنتەرە 82 منداڵی ئۆتیزم دەرچوون و نیشانەکانیان باشتر بووە.
بەرپرسانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی هۆشداری دەدەن کە نەخۆشخانەکانی شارەکە رووبەڕووی کێشەی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بوونەتەوە و ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا تووشی قەیرانێکی سەخت بن.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەهۆی خەرجنەکردنی بودجە.
د. شەڤین مەهدی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، خواردنی بڕێکی زۆری شەکر و شیرینی کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی خانمان هەیە، بەتایبەتی لەسەر هۆڕمۆنەکان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان، خواردنی شەکر کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک، زیرەکی و توانای فێربوونی منداڵان هەیە و دەبێت رێژەکەی سنووردار بکرێت.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەکر لەسەر تەندروستیی ددانی منداڵان و چەند رێنوێنییەک بۆ دایکان و باوکان دەخاتەڕوو بۆ پاراستنی ددانی منداڵەکانیان.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی بڕێکی زۆری شەکر لە تەمەنی منداڵیدا، کاریگەریی نەرێنیی درێژخایەنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێت و مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی لە قۆناخی گەورەییدا زیاد دەکات.
نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگیێنێت، رێژەی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەکە بە بەراورد بە مانگی پێش خۆی زیادی کردووە.
توێژەرانی ئەڵمانی سیستمێکیان پەرەپێداوە کە وەک کارەکتەرێکی ڤیدیۆیی قسە لەگەڵ نەخۆش دەکات و یارمەتیی دەدات بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی بۆچوونە کۆنەکان سەبارەت بە کارکردنی مێشک هەڵدەوەشێنێتەوە و دەریدەخات کە بڕیاردان چالاکییەکی بەربڵاوی تەواوی مێشکە، نەک تەنیا چەند ناوچەیەکی دیاریکراو.
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، خەوی باش و پێویست یارمەتیی ئارامبوونەوەی مێشک دەدات و مەترسییەکانی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
ئێلیسابێت لان، وەزیری نوێی تەندروستیی سوێد، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا و لە کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا لەناکاو لەهۆشخۆی دەچێت، وەکو ئەوەیە کە تووشی جەڵتە بووبێت، بەڵام خۆی هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی، تەنیا دابەزینی شەکری خوێن بووە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی دەریدەخات، تەنیا کەمخەوی و خەوی بێ کواڵیتی ناتوانێت باری دەروونیی مرۆڤ تێکبدات، بەڵکو لە هەمان کاتدا کێشە دەروونییەکانیش کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تێکچوونی خەو هەیە.
زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە هەوڵی بەکارهێنانی بەکتریا سوودبەخشەکاندان بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی و کێشەکانی هەناسەدان لەکاتی خەودا.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی رێگەیەکی نوێ بۆ گەیاندنی دەرمانی کیمیایی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ خانە شێرپەنجەییەکان دەدۆزێتەوە، رەنگە چارەسەری شێرپەنجە کاریگەرتر بکات و زیانە لاوەکییەکانی کەم بکاتەوە.
زانکۆی چونک ئانگ لە کۆریای باشوور رایدەگەیێنێت، بە سوودوەرگرتن لە شێوازی پێوەدانی هەنگ، جۆرە پارچەیەکی پزیشکییان بە ناوی "microneedle patch" دروستکردووە کە دەرمان بەبێ ئازار دەگەیێنێتە جەستە و رەنگە لە داهاتوودا ببێتە جێگرەوەی دەرزی.
لە قەزای قەڵادزێ، پەرستارێک ژیانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی رزگارکرد، دوای ئەوەی منداڵەکە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە دڵی لە لێدان کەوتبوو.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلە لە وەرزی هاویندا زیاترە و جەخت لە گرنگیی خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە دانیشتنی درێژخایەن لەسەر کورسیی توالێت و دەردەخات، بەهۆی سەرقاڵبوون بە مۆبایلەوە، گوشارێکی ناپێویست لەسەر خوێنهێنەرەکان دروست دەکات.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات، کێشی زیادە، پێکهاتەی میزی جەستەت دەگۆڕێت و وادەکات ئاسانتر تووشی بەردی گورچیلە ببێت.
زانکۆیەک لە ئیسپانیا، جۆرێکی بەکتریای ریخۆڵەیان بە شێوەیەک دەستکاری کردووە، کە بتوانێت مادەی سەرەکی دروستکەری بەردی گورچیلە لەناو ببات و رێگری لە دروستبوونەوەی بکات.
دوای ئەوەی ئاسانسوارەکانی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک راوەستا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: تاوەکو بەتەواوی چاک نەکرێنەوە، نایخەینەوە کار.
وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاند، ڤاکسینێکی چارەسەریی بۆ شێرپەنجەی پێست ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی لەسەر مرۆڤ و دوای پەسەندکردنی، بەخۆڕایی دەدرێتە نەخۆشان.
زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە دەتوانێت شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییە دەماری و دەروونییەکاندا بە تەواوی بگۆڕێت.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو خوو و رەفتارە تەندروستییانەی مرۆڤ لە قۆناخی منداڵیدا فێریان دەبێت، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر تەندروستیی قۆناخی گەورەییدا هەیە.
لە کۆنفڕانسی تایبەت بە چاندنی دڵ لە هەولێر د. شوان عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە رایدەگەیێنێت، زۆرترین ئەو کەسانەی پێویستیان بە قەستەرەی دڵ دەبێت گەنجانن، هۆکارەکەشی بۆ چەند خووێکی ناتەندروست گەڕاندەوە.
لە کۆنفڕانسی تایبەت بە چاندنی دڵ لە هەولێر پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لەبارەی سێ نیشانەی سەرەکییەوە کە رەنگە ئاماژە بن بۆ بوونی کێشە لە دڵدا و پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، لەگەڵ تیمێکی ئەبوزەبی لە هاوئاهەنگیداین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی چاندنی دڵ بهێنینە هەرێمی کوردستان.
لە میانەی بەڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازیدا لە پەکین، گفتوگۆیەک لەنێوان ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین بووە جێی باس، لە بەشێکی گفتوگۆکەدا، وەرگێڕی شی جینپینگ دەڵێت، "دەرفەتی ئەوە هەیە لەم سەدەیەدا مرۆڤ تاوەکو 150 ساڵ بژیێت."
دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو کێشەی کەمیی ئامێری لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە کۆیە خستەڕوو، لەسەر ئەرکی خێرخوازان ئامێرێک بۆ سەنتەرەکە دابینکرا، بەڵام بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت، هێشتا پێویستیان بە 6 ئامێری دیکە هەیە و داوای پاڵپشتیی لە حکومەت دەکات.
بۆ یەکەمجار، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پزیشکیی هەناو لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژمارەیەک پزیشکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا پزیشکان نوێترین زانیارییە پزیشکییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سیستمی پلەبەندیی پزیشکان بەهۆی راگرتنی دامەزراندنەوە دواکەوتبوو، بەڵام بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و بەمزووانە دەستبەکاردەبن.
بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، لە هەولێر زۆرترین تووشبووی شێرپەنجەی مەمک هەیە و هۆکارەکانیش باس دەکات.
پەیوەندیی نێوان تەندروستیی دەم و جەستە لەوە بەهێزترە کە پێشبینی دەکەیت. بەپێی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی هیندستان، گرنگیدان بە دەم و ددان تەنها بۆ پاراستنی ددانەکان نییە لە کلۆربوون، بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستە.
لە زاخۆ نەخۆشخانەکی منداڵان بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار دروستدەکرێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەردانی هاونیشتمانییان بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک.
مامۆستایەکی زانکۆ لە کەلار دوای دوو ساڵ توێژینەوە لەسەر نزیکەی پێنج هەزار کەس، پەیوەندیی نێوان دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستیی لەگەڵ کواڵیتیی خەودا لە کەلار ئاشکرا دەکات.
راگری کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە زاخۆ ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی دۆخی تەندروستیی هاونیشتمانییانی شارەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رێژەیەکی بەرزی دانیشتووانی شارەکە کێشیان زیادە، جگەرەکێشن، نەخۆشییەکانی کۆڵۆن و بەکتریای گەدەیان هەیە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، زیاتر لە نیوەی منداڵانی هەرێمی کوردستان شاشەکان خراپ بەکاردەهێنن و 12.8٪ـیان ئالوودەی شاشەکانن.
کۆلێژی پزیشکیی هۆنگ کۆنگ لە چین دەریدەخات، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان یاریکردنی ئەلیکترۆنی و زیادبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێی هەیە، ئەو منداڵانەی چەند کاژێرێک بەدیار یاریکردنەوە بەسەر دەبەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاترە.
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە پشتگوێخستنی ئازاری تووندی سووڕی مانگانە لە تەمەنی نەوجەوانی و رایدەگەیێنێت، دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستیی جیدی لە داهاتوودا.
بۆ یەکەمجار بیستۆکێکی لێدانی دڵ بە زووترین کات نەخۆشییەکانی دڵ دەستنیشان دەکات و توێژەرانی بەریتانیا ئەمەیان دۆزیەوەتەوە.
پزیشکێکی دەرمانساز رایدەگەیێنێت، حەبی رێگری لە دووگیانی ئەگەری شێرپەنجەی مەمک لە هەندێک خانم زیاد دەکات، بەڵام لە دوو جۆری دیکەی شێرپەنجە دەتپارێزێت.
توێژینەوەیەک لە دانیمارک دەریدەخات، نێردە دەمارییەکانی گەدە راستەوخۆ کار لەسەر ئەو ناوچانەی مێشک دەکەن کە بەرپرسن لە هەستەکان.
توێژەران لە پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) ئامێرێکی پێشکەوتوویان پەرەپێداوە کە پرۆسەی دۆزینەوەی دەمار و دانانی کانیۆلا خێراتر، وردتر و کەم ئازارتر دەکات. ئەم تەکنەلۆژیایە پشتی بە بەکارهێنانی تیشکی ژێر سوور (near-infrared light) بەستووە بۆ "رووناککردنەوەی" خوێنهێنەرەکان لەژێر پێستدا.
زانکۆی ژێجیانگی چینی دەریدەخات، بەکارهێنانی حەبی رێگریکردن لە دووگیانی نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە، بەتایبەت لە قۆناخی پێشوەچوونە نێو تەمەنی وەستانی سووڕی مانگانە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، دەرمانە هۆڕمۆنییەکانی رێگریکردن لە دووگیانی، کاریگەرییان تەنیا لەسەر کۆئەندامی زاوزێ نییە، بەڵکو دەتوانن گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێکهاتە و فەرمانەکانی مێشکیشدا دروست بکەن.
مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، سیستمێکی ژیریی دەستکرد (AI)یان پەرەپێداوە کە دەتوانێت بە وردییەکی زۆرەوە هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری لەڕێگەی ئەو وێنانەوە دەستنیشان بکات کە نەخۆشەکان خۆیان دەینێرن. ئەم داهێنانە دەتوانێت شێوازی چاودێریکردنی نەخۆش دوای نەشتەرگەری بگۆڕێت.
توێژینەوەیەک لە چین ئاشکرای دەکات، پرۆبایۆتیک کاریگەری بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی سکچوون و قەبزی لە منداڵاندا.
سەنتەرێکی ئەمریکی توێژینەوەیەک دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوەی چارەسەری پووکانەوەی ئێسک بدۆزێتەوە.
توێژینەوەک دەریدەخات زیاد بەکارهێنانی شاشە و کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە منداڵان زیاد دەکات.
گەنجێک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای ئەوەی سەردانی کەسێکی کردووە کە خۆی وەک چارەسەرکار ناساندووە، گیانی لەدەستدا.
توێژینەوەکی نیوزلاندی ئاماژە بەوەدەکات، نیوەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ لەکاتی پێویست چارەسەر وەرناگرن.
سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەڕێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێ، ئەندامی بەخشراوی ئاژەڵ لە خانەکان پاک دەکاتەوە و بە خانەی بنەڕەتیی نەخۆشەکە دروستی دەکاتەوە، ئەمەش کێشەی کەمیی ئەندامی بەخشراو و رەتکردنەوەی چارەسەر دەکات.
دەزگای رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا (MHRA) بۆ یەکەمجار مۆڵەتی بەکارهێنانی دەرمانێکی نوێ دا بەناوی زورانۆلۆن کە بەشێوەی حەب وەردەگیرێت و تایبەتە بە چارەسەرکردنی خەمۆکیی دوای منداڵبوون.
نەخۆشخانەی تایپە لە تایوان پێشنیاز دەکات شۆفێرانی گەیاندنی خۆراک ئامێری شۆکی کارەبایی دڵ بگەیێنن بەمەش دەکرێت رێژەی رزگاربوون سێ هەندە زیاد بکات.
ئاڤا وایتڵی کچێکی تەمەن 13 ساڵە لە ئەمریکا دەژی، دوای بەسەربردنی 22 مانگ لە نەخۆشخانە، دواجار بە دڵ و گورچیلەیەکی نوێی چێندراوەوە گەڕایەوە ماڵەوە.
توێژینەوەیەک لە نیوزلاند دەریدەخات، کەمکردنەوەی رۆژانی کارکردن بۆ چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانیی فەرمانبەران هەیە.
مایۆکلینیک یەکەمین چارەسەری تیشکیی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا بەکاردەهێنێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەڵمەتەک بۆ کۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبەربوون رادەگەیێنێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات و ئامانج لێی لەنێوبردنی گەنە و مێرووی گوازەرەوەی نەخۆشییەکەیە.
راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، هەڵە لە پێدانی دەرمان، بەهۆی رەچەتەیەکی نەخوێندراوەوە ساڵانە زیان بە نزیکەی 2 ملیۆن کەس دەگەیێنێت.
دوای ئەوەی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە پەنجەی هاونیشتمانییەک لە هەڵەبجە نزیکبوو لەوەی بەتەواوی لێببێتەوە، لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە، بە نەشتەرگەری خستیانەوە جێی خۆی.
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا سیی بەرازێکی دەستکاریکراو بە سەرکەوتوویی بۆ مرۆڤێک گواسترایەوە.
توێژینەوەیەک دەریدەخات، سەگەکان بە نهێنی گوێ لە قسەی مرۆڤەکان دەگرن.
ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە رۆبۆتێک دەتوانێت دووگیان بێت، بەڵام راستییەکەی ئامێرێکە بۆ باوکان تاوەکو هەست بە جووڵەی کۆرپەلەکانیان بکەن. پسپۆڕان باس لەوە دەکەن، تەکنەلۆژیای گەشەپێدانی کۆرپەلە لە دەرەوەی منداڵدان هێشتا چەندین دەیەی ماوە.
لە نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر تۆپەڵە موویەکی گەورە لە سکی کچێکی 20 ساڵ دەرهێنرا.
زانایان دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکەنەوە کە هیوا بە هەزاران کەس دەبەخشێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، نزیکن لەوەی پشت بەخۆیان ببەستن لە بەرهەمهێنانی دەرماندا، بەجۆرێک ژمارەی کارگەکانی دەرمان لە 8 کارگەوە بۆ 40 کارگە بەرزبووەتەوە و ئێستا زیاتر لە 800 جۆر دەرمان لەنێوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن، کە نزیکەی 40%ـی دەرمانە سەرەکییەکان پێکدێنێت و دەرمانی چارەسەری شێرپەنجەش لەخۆدەگرێت.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی نیوکاسڵ لە بەریتانیا، ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە کە لەسەر دژەخۆر هەن و ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی دژەخۆر نابێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵکو بەکارنەهێنانی هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە شێرپەنجە.
دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بووڵتەنی تەندروستی، بەرنامەی "لەگەڵ رەنج" و تەواوی بووڵتەنە هەواڵییەکانییەوە بە شێوەیەکی چڕ و جیدی کاری لەسەر مەترسی و زیانەکانی پلاستیک کرد، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
توێژینەوەیەک دەریدەخات، ئەو کچانەی بە رێژەیەکی زۆر خواردنەوە گازی و شەربەتە شیرینکراوەکان دەخۆنەوە، ئەگەری هەیە زووتر لە هاوتەمەنەکانیان تووشی یەکەم سووڕی مانگانە ببن، کە ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی لە داهاتوودا زیاد دەکات.
زانکۆی لیڤەرپووڵ لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دەکرێت تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی هۆکار بن بۆ ئازاری سووڕی مانگانە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ماکواری لە ئوسترالیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی رێکخراو رۆیشتن بەپێ ئەنجام دەدەن، مەترسیی دووبارەبوونەوەی ئازاری پشتیان بە نزیکەی نیوە کەم دەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا گەردیلەیەکی نوێیان بە ناوی "pP405" پەرەپێداوە کە کێشەی کەچەڵی بنبڕ دەکات، خانەکانی قژ چالاک دەکاتەوە و گەشەیان پێدەداتەوە.
شانشینی سعودیە پڕۆسەیەکی نوێی دیجیتاڵی بۆ ئەو گەشتیارانە راگەیاند کە پێویستە دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو یان تایبەت بۆ بەکارهێنانی کەسی لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن.
توێژینەوەیەک لە پۆڵەندا هۆشداری دەدات لەبارەی یەکێک لەو خووە باوانەی کە زۆربەی خەڵک ئەنجامی دەدەن، ئەویش جێهێشتنی بتڵی ئاوی پلاستیکییە لەنێو ئۆتۆمبێلدا، بەتایبەت لە رۆژانی گەرمادا کە دەبێتە هۆی دزەکردنی مادەی کیمیایی زیانبەخش لە پلاستیکەکەوە بۆ نێو ئاوەکە و گیرانی لوولەکان خوێن و جەڵتەی دڵ.
توێژینەوەیەک لە فەرەنسا دەریدەخات، ئاوی بەلوعە تەندروستترە لە ئاوی نێو بتڵی پلاستیکی.
توێژینەوەیەک لە فەرەنسا دەریخستووە، پلاستیک لەنێو سییەکانی مرۆڤدا دۆزراوەتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە پلاستیک تەنیا لەنێو خۆراکەوە ناچێتە نێو جەستەمان و ئێستا پلاستیک لەنێو هەوا، خۆراک، ئاو، فەرش و تەنانەت جلو بەرگەکانیشماندا هەیە.
دەرمانی (Datopotamab deruxtecan) وەک چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی باوی شێرپەنجەی سییەکان مۆڵەتی پێدرا، کە لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە باشتر لە دەرمانە کیمیاییەکان گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان رادەگرێت.
ئەو کەسانەی کێشەی نزیکبینینیان هەیە و بێ چاویلکە ناتوانن لە نزیکەوە بخوێننەوە. لەمەولا پێویستتان بە چاویلکە نابێت تەنیا قەترەیەک، کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکات.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، پابەندبوون بە سیستمی خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە لە گەنجیدا، ئەگەری پیربوونێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
ناوەندی پزیشکیی کلیڤلاند لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان لە هەڵکشاندایە. پسپۆڕانیش هۆکاری سەرەکیی ئەم دیاردەیە بۆ شێوازی ژیانی ناتەندروست، هۆکارە بۆماوەییەکان و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەگەڕێننەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بەریتانی، شێوازە باوەکانی چارەسەریی دەروونی وەک گفتوگۆکردن، کاریگەریی پێویستیان نییە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دەروونیان هەیە لە تەمەنی گەنجیدان و پێویستیان بە شێوازی گونجاوتریان هەیە.
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو کەسانەی دەرمانی ئایزۆترێتینۆین بۆ چارەسەری زیپکە بەکاردەهێنن، ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە و مەترسیی تووشبوون بە ناتەواوییە سکماکییەکانیشیان لە کۆرپەلەکانیاندا زیاترە.
توێژینەوەیەک دەریخستووە، حەبی ئایزۆترێتینۆین، سەرەڕای کاریگەریی لەسەر زیپکە، لە هەموو کەسێکدا بە یەکجاری کۆتایی بە زیپکە ناهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی تەممووزدا، زیاتر لە 36 هەزار هاونیشتمانی سەردانی راوێژکارییەکانیان کردووە و زیاتر لە هەزار نەشتەرگەریش کراون.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، رۆژووی پچڕپچڕ چەوریی ورگ کەم دەکاتەوە و سوودی بۆ تەندروستیی دڵیش دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان 5540 موەلیدە هەبوون، دوای بڵاوبوونەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی، 2517 موەلیدە کوژانەوە، ئەمانەی خوارەوەش چوار مەترسیدارترین ئەو گازانەی دەیانخستە بەرگە هەوا و ئێستا بەهۆی کوژاندنەوەیان دەشێت رێژەکەیان کەمبووبێتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات: گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکانی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوونی خەو و کەمخەوی لە خانماندا دادەنرێن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) و یونیسێف داوا لە وڵاتان دەکەن کە وەبەرهێنانی زیاتر لە سیستمی تەندروستی و پاڵپشتیکردنی دایکانی شیردەردا بکەن، بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی، گەشە و مانەوەی منداڵان لە قۆناخەکانی سەرەتای ژیانیاندا.
لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، بۆ رزگارکردنی ژیانی منداڵێک بە مشار ئێسکی سنگی دەشکێنن بۆ ئەوەی پارچە شووشەیەک لە ملی دەربهێنن.
توێژینەوەیەک لە فەرەنسا دەریدەخات، پڕۆتینی شیری دایک زۆر بە ئاسانی هەرس دەبێت، بەڵام پڕۆتینی شیری قوتوو کێشە بۆ کۆرپە دروست دەکات، چونکە هەرسکردنی قورسە.
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕ توانیان ژیانی کرێکارێک رزگار بکەن کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شوێنێکی بەرز، شیشێکی پۆڵا بە درێژایی 40 سانتیمەتر لە گونیەوە چووبووە نێو جەستەی و تاوەکو دیواری سکی رۆیشتبوو.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە کەنەدا، ئەو خانمانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، ئەگەری ئەوەیان دوو هێندە زیاترە کە رووبەڕووی کێشەی کەمیی شیری دایک ببنەوە لە ماوەیەکی کەمدا لەپاش منداڵبوون.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەو دایکانەی رووبەڕووی کێشەی شیرپێدانی سرووشتی دەبنەوە، زۆر جار تووشی کێشەی دەروونیی جیدی دەبن و هەست بە "شکستهێنان" و "بوون بە دایکێکی خراپ" دەکەن.
هەرچەندە هەوڵەکان بۆ هاندانی شیرپێدانی سرووشتی زۆرجار روویان لە دایکانە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بەشداریکردنی باوکان لەم پرۆسەیەدا دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت.
رووسیا ڤاکسینێکی دژەشێرپەنجەی دروستکردووە و مانگی داهاتوو لەسەر مرۆڤ تاقیدەکاتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، قۆناخەکانی تاقیکردنەوە گەیشتوونەتە ئاستێک کە لەسەر مرۆڤیش بەکاربێت.
زانکۆی کۆپێنهاگن لە دانیمارک دەریدەخات، ئاستی کۆلیسترۆڵی دایک و باوک، تەنانەت پێش سکپڕی، دەتوانێت پێشبینی ئەوە بکات منداڵەکانیان لە داهاتوودا تووشی نەخۆشیی رەبۆ دەبن یان نا.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا خواردنەوەی قاوە دوای لەخەوهەستان بە مەترسیی ناو دەبات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە سعودیە رایدەگەیێنێت، بۆ یەکەمجار لەو وڵاتە چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی ئەڵزهایمەر بەکارهێنرا کە پشت بە تەکنیکی "دژەتەنەکان" دەبەستێت. چارەسەرەکەش لە نەخۆشخانەی شا فەهد لە شاری دەمام بۆ تووشبوویەکی لەبیرچوونەوە بەکارهێنرا.
توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا، چارەسەرێکی نوێیان بۆ یەکێک لە تووندترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک دۆزیوەتەوە کە پشت بە دوو قۆناخی چارەسەری دەبەستێت و لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتنی 100٪ـی بەدەستهێناوە.
توێژینەوەیەکی ئەڵمانی دەریدەخات، خواردنی درەنگانی شەو، کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن تێکدەدات و کەسەکە بەردەوام شەکری خوێنی بەرز و نزم دەکات، ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ تووشبوونی بە شەکرە.
دوو توێژینەوەی نوێی زانکۆی واشنتن لە سانت لویس ئاشکرای دەکەن، دوو گرووپی مەترسیدار 'منداڵان و خانمان دوای منداڵبوون'
زانکۆی کاوناس لە لیتوانیا دەریدەخات، بەشە جیاوازەکانی مێشک بە یەک خێرایی پیر نابن و پڕۆسەی پیربوون کاریگەریی جیاوازی لەسەر هەر بەشێکیان هەیە.
زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی 50 گرام گۆشتی ئامادەکراو (کە نزیکەی یەکسانە بە یەک هۆتدۆگ) مەترسیی تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تایبەت بە تای خوێنبەربوونی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ رووداو ناردووە و دەڵێ :" ئەم ساڵ 231 کەس تووش بوون و 30 کەسیان گیانیان لەدەستداوە".
زانکۆی کۆپنهانگن لە دانیمارک ئاماژە بەوەدەکات، بوونی ناهاوسەنگی لە بەکتریایەکانی ئەندامی زاوزێی خانمان مەترسیی دەخاتە سەر لەدایکبوونی منداڵ بەشێوەی سرووشتی.
توێژینەوەیەکمان هەیە لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا کە دەریدەخات، هەندێکجار چارەسەرکردنی هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان، ئەگەری هەوکردنی بەکتریایی زێی خانمان کەم دەکاتەوە.
زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا، دەریدەخات هەوکردنی جگەری جۆری سی رەنگە ببێتە هۆی نەخۆشیی دووجەمسەری.
زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت زۆر ورد سەرنجی نەخۆشی دووجەمسەر بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی کە نەخۆشییەکی دەروونییە و نیشانەکانی بە جۆریکە هەنێک جار کەسەکە گۆڕانکاری زۆر لە ئاوەز و رەفتاریدا روودەدات، بۆ نموونە لەپڕ کەسەکە میزاج و ئاوەزی باشە و لەپڕ تێکدەچێت.
زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا دەریدەخات، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ لەنێو منداڵاندا دەبێتە هۆی میزبەخۆداکردنی منداڵ لە شەودا.
کوان ئەوانەی ئازاری شەقیقەیان هەیە؟ ئاگاتان لە خەوتان بێت، چونکە توێژینەوەیەک لە نەرویژ، ئاشکرای دەکات کەمخەوی دەبێتە هۆی خراپترکردنی ئازاری لاسەرئێشە ''شەقیقە''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو کەسانەی کێشەی بیستنیان هەیە و بستۆکی بیستن بەکاردەهێنن تەنیا بیستنیان باشتر نابێت بەڵکو کاریگەری ئەرێنیی دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتییان و دەروونییان.
زانایانی زانکۆی دوک لە ئەمریکا لە رێگەی ئامرازێکی نوێی سکانکردنی مێشک پێشبینیی خێرای پیربوون و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دەکەن.
لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی نۆرز وێسترن لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی کرێمی پێست لەلایەن نەجەوانان زیان بە پێست دەگەیێنێت و لە داهاتوودا رەنگدانەوەی زیانەکانی دەبینرێن.
زانکۆی شەهید بەهەشتی لە ئێران دەریدەخات، شێوازی ژیانی تەندروست وەکو وەرزشکردن، رێکخستنی خۆراک و دابەزاندنی کێش مەترسیی تووشبوونی خانمان بە فرەکیسی هێلکەدان کەم دەکەنەوە.
زانکۆی مێڵبن لە ئوسترالیا دەریدەخات، تەنیا ڤاکسین دەتوانێت رووبەڕووی نەخۆشیی سوورێژە ببێتەوە و بنبڕی بکات.
زانکۆی جۆنز هۆپکنز لە ئەمریکا دەریدەخات، مادەی هۆشبەر سیستمی مێشک بەتەواوی دەگۆڕێت و کاریگەری دەخاتە سەر ئەو هۆڕمۆنانەی لە مێشک دەردەدرێن.
پسپۆڕێکی پێست لە کلینیکی کلیڤلاند هۆشداری دەدات، مادە کیمیاییەکانی نێو ئاوی مەلەوانگەکان دەتوانن زیان بە پێست، قژ، نینۆک و تەنانەت چاوەکانیشمان بگەیێنن.
زانکۆی ئیمۆری لە ئەمریکا دەریدەخات، پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کەمبوونەوەی کێشی کۆرپەلە.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا پێکوتەیەکی نوێ بۆ رێگریکردن لە نەخۆشیی ئەیدز پەسەند دەکات.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو کەسانەی ئەو بەرهەمە جوانکارییانە بەکاردەهێنن کە مادەی کیمیاییان تێدایە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە.
زانکۆی ئاریزۆنا لە ئەمریکا توێژینەوەیەکی کردووە و دەریدەخات؛ ئەو کەسانەی شەوان درەنگ دەخەون یاخود هەر ناخەون مەترسیی مردنی پێشوەختەیان زیاترە بەراورد بەو کەسانەی خەویان رێکە.
زانکۆی براون لە ئەمریکا دەریدەخات، بەهۆی ئەو جەنگە یەک لەدوای یەکانەی لە شاری فەلوجەی عێراق روویداوە، رێژەی شێرپەنجە و لە دایکبوونی منداڵی ناتەواو زیادیکردووە.
زانکۆی سەری لە بەریتانیا دەریدەخات، جەنگ کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر بۆماوەمادەی منداڵان و دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گەشەی بایۆلۆژییان.
توێژینەوەیەک لە ڤێتنام دەریدەخات، ئێستاش کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەکانی جەنگ لەسەر هاووڵاتییانی ڤێتنام ماون.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوت، جەنگ رێژەیەکی زۆر لە ترس، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بڵاو دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی دەریدەخات، تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو گەنجاندا زیادبووە و یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ زیادخواردنی خۆراکە خێراکان دەگەڕێننەوە.
پزیشکانی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا رایدەگەیێنن، چارەسەری شێرپەنجەی شا چارلز لەوە قورستر بووە کە چاوەڕوان دەکرا و بەراورد بە سەرەتای دەستنیشانکردنەکەی، سەختتر بووە.
کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا دەریدەخات، کریاتین تەنیا سوودی بۆ گەورەکردنی ماسوولکەکان نییە، بەڵکو سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی توانای مێشک و لایەنی دەروونی کەسەکانیش.
توێژینەوەیەک دەریدەخات بەکارهێنانی شاشە لەلایەن دایک و باوکەوە لەبەردەم منداڵەکانییان گەشەی منداڵ دوادەخات.
زانکۆی کالیفۆڕنیا دەریدەخات زۆر خواردنی گۆشتی سوور مەترسیی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات
پزیشکیک لە ئیتاڵیاوە لە دووری 8 هەزار کیلۆمەترەوە نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک دەکات لە چین.
زانکۆی پزیشکیی ڤێڕۆنا لە ئیتاڵیا دەریدەخات، ڤیتامین سیی نێو سەوزە و میوەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکەنەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، پێویستە بە روخسارێکی جوانەوە بچنە لای کۆرپەکانتان، چونکە کۆرپەکان حەز بە روخسارە سەرنجڕاکێشەکان دەکەن.
سکووڵی پزیشکیی نۆرویچ لە بەریتانیا دەریدەخات، شێوازی ژیانی ناتەندروست دەبێتەهۆی خێرا پیربوونی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، یەک لەسەر پێنجی ئەوانەی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە بارودۆخیان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.
زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، خەرجکردنی پارە بۆ نزیکترین هاوڕێ تەمەن درێژ دەکات.
توێژینەوەیەک لە پەیمانگەی ئەدڤێنت هێڵت لە فلۆریدا دەریدەخات، تەنیا 5 خولەک لە چالاکیی جەستەی مامناوند یان بەهێز، مێشك بە تەندروستی دەهێڵێتەوە تەنانەت لەکاتی بەساڵداچوونیشدا.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی یونی کامپ لە بەڕازیل دەریدەخات، وەرزش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە.
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، شیری دایک ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە کۆرپەلە ئەوا لە داهاتوودا مەترسیی تووشبوونی منداڵەکە بە رەبۆ کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەخێوکردنی سەگ مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا لەبارەی ئاو خواردنەوە لەکاتی ژەمەکان کراوە و دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە لەکاتی ژەمەکاندا یەک پەرداخ لە ئاو بخۆنەوە.
زانکۆی رۆچێستەر لە ئەمریکا دەریدەخات، لەکاتی خەودا مێشک لە کارکردن بەردەوام دەبێت.
توێژەرێک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی نزا و پاڕانەوە دەکەن 30٪ تەمەنیان درێژترە لەو کەسانەی نزا ناکەن.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا کرا و ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی ڤۆدگا، ویسکی، عارەق و هەموو ئەو خواردنەوە کحولییانەی کە رێژەی کحول تیایاندا بەرزە تواناکانی مێشک لاواز دەکەن و مەترسیی گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشیی ئەلزەهایمەر زیاد دەکەن.
زانکۆی پزیشکیی رێدباود لە هۆڵەندا دەریدەخات، خۆراکە خێراکان رێژەی هەوکردن لە جەستەی مرۆڤ زیاددەکەن.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریدەخات، یاریزانانی تۆپی پێ توانای هاوکاریکردنییان زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
پزیشکێکی پسپۆڕی وەرزشی و نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان دەڵێت: یاریزانان پێویستە لە رۆژی یاریکردندا لە خۆراکە چەور و تیژەکان دوورکەونەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
پسپۆڕێکی دەروونی لە دهۆک رایدەگەیێنێت، رزگاربووان و کەسووکاری ئەنفالکراوان پێویستیان بە 6 مانگ بۆ یەک ساڵ چارەسەری دەروونی هەیە بۆ ئەوەی لە تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکە رزگارییان بێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی تەبرێز لە ئێران دەریدەخات، خواردنەوەی چای گووڵە بەیبوون شەوانە پێش خەوتن، خەو باشتر دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی سوانزیا لە بەریتانیا دەریدەخات، مەلەکردن لەنێو ئاوی سارددا کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروون هەیە.
پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا دەریدەخات، منداڵانی دووانە قەبارەیان بچووکە و ماسوولکەکانیان لاوازن.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆرنییا ئاشکرای دەکات، جوینی بنێشت دەبێتەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی شورێ لە بەریتانیا دەریدەخات، درەنگخەوتن خەمۆکی زیاددەکات.
دەزگەی گاڵوپی ئەمریکی دەریدەخات، رەفتارەکانی کاتی نانخواردن کاریگەری دەخاتە سەر تام و چێژی خواردنەکە.
لە سلێمانی هەڵمەتێکی چاندنی نەمام ئەنجامدرا کە پزیشكێکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری تێچووەکەی گرتۆتە ئەستۆ و دەڵێت، بۆ خزمەتکردنی ژینگە و تەندروستیی هاونیشتمانییان ئەمەی کردووە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کامبریج دەریدەخات، دەنکۆڵەی ئەسپرین رێگری لە گەشەکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەکات.
چارەسەرکارێکی وەرزشی رایدەگەیێنێت، نوێژی تەراویح سوودی تەندروستی دەبێت و سووڕی خوێن باشتر دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی فودان لە چین دەریدەخات، بە ڕۆژووبوون سوودبەخشە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
لە رۆژی جیهانیی خانمان، پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی خانمان لە زانکۆی دەلهی لە هیندستان جەخت لە ئەنجامدانی سێ جۆری پشکنین دەکەنەوە بۆ خانمان.
زانکۆی هارڤارد لە بەریتانیا رایدەگەیێنیت، شیوازی ژیانی تەندروست و خۆراکی تەندروست کاریگەری لەسەر تەندروستیی گوێیەکان دەبێت.
د.سۆما مەسعود پسپۆڕی کیمیای ئەندامی دەڵێت: پیفاس بە مرۆڤەوە دەلکێت و توشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر، تێکچونی هۆڕمۆنەکان و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەشیدەکات.
سەندیکای پزیشکانی کورستان رایدەگەیێنێت، 25 سەنتەری جوانکاری لە قەزاکانی سەر بە سنووری پارێزگای هەولێر داخراون و دەست بەسەر ئامێرەکانیان گیراوە.
کۆمەڵەی پزیشكیی دەروونیی کوردستان رایدەگەیێنێت هەموو ئەو کەسانەی پسپۆڕ نین و خۆیان بە پسپۆڕ یان پزیشكیی دەروونی ناساندووە رووبەڕووی دادگا دەکەنەوە.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کەسێکی ئاسایی دەتوانێت رۆژانە 400 میلیگرام کافاین وەربگرێت کە رۆژانە دەکاتە سێ کووپ قاوە، بەڵام بەپێی شێوازی ژیان و جەستەی کەسەکە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی گەنجەکانی ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی بیستۆکی دەنگبڕ کێشەی بیستنیان هەیە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، نیوەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە تووشی مایەسیری دەبن.
پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی خوێن تایبەت بە منداڵان رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک هۆکاری پاڵنەر هەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەکانی منداڵان، شێوازی ژیانی ناتەندروست لە بەربڵاوترین هۆکارەکانە.
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی پزیشکیی هاربین لە وڵاتی چین کراوە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە بەیانیان خۆراکی تەندروست دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمە.
ژیرییەکی دەستکرد لەلایەن پسپۆڕانی بەرازیلی تاقیدەکرێتەوە کە لە رێگەی مۆبایلێکەوە دەتواندرێت شێرپەنجەی پێست دیاری بکرێت و بۆ ئەوەی شێرپەنجەکە زوو دەستنیشانبکرێت.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پشتگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC دەرمانێکی دەژەبەکتریا پێشنیازدەکات بۆ رێگریکردنی نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان.