ناوەندێکی ئێرانی: گەورەکۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە کرایە ئامانج
تەمەنی وەزیرانی تەندروستیی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران چەندە و کامیان گەورەترە؟
رووداو - تەندروستی
ناوەندی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای وەبەرهێنانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ئێران ئاشکرای دەکات، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە، سڕکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکان کرایە ئامانج.
ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە ئەو دەرمانانەی بۆ بەساڵاچووان گرنگن، لە دواین هێرشەکاندا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانیان کراونەتە ئامانج. بەتایبەت شێرپەنجە و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
میدیای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر کارگە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمان، کێشە بۆ دابەشکردنی دەرمان دروستبووە و لە راگەیێندراوێکدا، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بەرامبەر بەو هەنگاوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کاردانەوەیان هەبێت.
بەپێی دەزگای FDAـی لە ئێران، 97٪ـی پێداویستییەکانی دەرمان و چارەسەر لە نێوخۆی ئێراندا بەرهەم دەهێندرێن.