ئەو مەترسییە تەندروستییانەی لەسەر کارمەندانی نێو بانکدا هەن
رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کارمەندانی بانکە و بەپێی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی وەرزش و چالاکیی جەستەیی جیهانی، سەرەکیترین کێشەی جەستەیی نێویان پووکانەوەی ماسوولکەکان و کێشەکانی بڕبڕەکانی پشتە.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی وەرزش و چالاکیی جەستەیی جیهانی رایدەگەیێنێت، پێویستە کورسیی گونجاو بەکاربهێنن و رۆژانەش راهێنانی بەهێزکردنی ماسوولکەکان بکەن تاوەکو ئێسکەپەیکەریان لەماوەی زۆردانیشتن بەهۆی کارەکانیانەوە تێکنەچێت.
ئەوەش پێشنیاز دەکرێت کە 30 خولەک جارێک جووڵەیەک هەبێت و کارمەندەکە لەسەر کورسییەکەی هەڵبستێت.
ئەم کێشانەی دیکەش دەشێت لەنێو کارمەندانی بانکەکان زۆر بێت؛
- دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی
- تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان
- قەڵەوبوون بەهۆی زۆردانیشتن
- زۆرکارکردن و خەمۆکبوون
- نەخۆشییەکانی پێست بەتایبەت لەدەستەکان