پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا: هەر خانمێک نیشانەیەکی گوماناوی لە مەمکیدا هەیە، ئاگادارمان بکاتەوە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە هەموو تەمەنێکدا شێرپەنجە هەیە، بەڵام زۆرینەیان کەسانی بەساڵاچوون و هەموو جۆرە دەرمانێکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-10-2025 د. دیدار فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە رووداوی راگەیاند، لەم مانگی ئۆکتۆبەرەدا کە تایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە شێرپەنجەی مەمک تەرخانکراوە، داوا دەکەین هەر خانمێک گرێیەک یاخود نیشانەیەکی گوماناوی لە مەمکیدا هەیە، دەستبەجێ پزیشک ئاگادار بکاتەوە.
د. دیدار فایەق دەڵێت: رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی هیوا زیادیکردووە، بەڵام بەراورد بە وڵاتانی ئەورووپا، رێژەی زیادبوونەکە کەمترە.
ئەو پسپۆڕە ئومێد دەداتە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک کە ئەگەر لە قۆناخی سەرەتادا شێرپەنجەکە دەستنیشانبکرێت، ئەگەری مەمکبڕینەوە کەمتر دەبێتەوە.
ئەم مانگە بە مانگی 'ئۆکتۆبەری پەمەیی' ناسراوە کە ئامانج لێی زیادکردنی ئاستی هۆشیاریی خانمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک و زیادکردنی ئاستی هۆشیارییە بۆ پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە. خانمان، بەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە؛