د. سۆرادیپتا چاندرا: نابێت شەرم لە ئەیدز بکرێت
رووداو - تەندروستی
سەرەڕای پێشکەوتنی شۆڕشگێڕانە لە چارەسەری ڤایرۆسی HIV، کە گەیشتووەتە ئاستی دەرزیی ساڵانە و تەکنیکی دەستکاریکردنی جینەکان، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە "شەرم و ئابڕووچوون"ی پەیوەست بە نەخۆشییەکە هێشتا وەک بەربەستێکی گەورە ماوەتەوە.
د. سۆرادیپتا چاندرا پزیشکی خێزانی لە هیندستان ئاماژە بەوەدەکات، نەخۆشەکان زیاتر لە شەرم و قسەی خەڵک دەترسن وەک لە خودی نەخۆشییەکە، هەرچەندە چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە ئاسان بووە، بەڵام کەمکردنەوەی ئەو بارە دەروونییەی نەخۆشەکان هەڵیدەگرن، زۆر قورسە.
ئەو پزیشکە هیندییە باس لەوە دەکات کە زانیاریی هەڵە و نەبوونی هۆشیاری تەنانەت لەنێو خودی پزیشکانیشدا ئەم شەرمەی قووڵتر کردووەتەوە.
د. سۆرادیپتا چاندرا گوتی ئەیدز گەیشتووەتە قۆناخێک کە دەرمانە نوێیەکانی وەک لێناکاپاڤیر (Lenacapavir) بە دوو دەرزی لە ساڵێکدا دەتوانن ڤایرۆسەکە لە خوێندا بە شاراوەیی بهێڵنەوە. هەروەها تەکنیکە نوێیەکانی وەک کریسپەر (CRISPR) هیوای ئەوە دروست دەکەن کە لە داهاتوودا بتوانرێت ڤایرۆسەکە بە تەواوی لە خانە تووشبووەکاندا بسڕدرێتەوە.
لە کۆتاییدا پزیشکییە هیندییەکە، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە شەڕی دژی ئایدز پێویستی بە هۆشیاری، چارەسەریی زوو، هەستیارکردنی کۆمەڵگەی پزیشکی و جێبەجێکردنی یاساکان هەیە بۆ ئەوەی ئەو کەلێنەی نێوان پێشکەوتنی زانستی و تێڕوانینی کۆمەڵگە پڕبکرێتەوە.