لە پارشێودا چی بخورێت و چی نەخورێت؟

رووداو - تەندروستی

مانگی رەمەزانە و یەکێک لە هۆشیارییە سەرەکییەکانی پسپۆڕان چۆنیەتی و چەندێتیی خۆراکەکانە بۆ کاتە جیاوازەکانی دوای رۆژوو شکاندن.
 
خۆراکە تەندروستەکان بۆ پارشێو
 
- کاربۆهیدراتی ئاڵۆز {نانی جۆ، ئاردی بادەم و شۆفان}
- پرۆتین {ماسی، سینگی مریشک و هێلکە، ماست و پەنیر}
- چەوریی تەندروست {گوێز، بادەم و چەرەسەکانی دیکە}
- خۆراکە ئاوبەخشەکان {خەیار، کاهوو و سەوزەکان}
 
خۆراکە ناتەندروستەکان بۆ پارشێو
 
- نانی سپی
- دانەوێڵەی پڕ شەکر
- ترشیات
- چپس
- گۆشتی لەقوتوونراو
- خۆراکە خێرا و سوێرەکان