توێژینەوەیەک: خەمۆکیی قورسی خانمان لە دوو هەفتەی دوای منداڵبوون دەگاتە لووتکە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئوستڕاڵیا دەریخستووە بەرزترین رێژەی خەمۆکی دوو هەفتە دوای منداڵبوون دەستپێدەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کوینزلاند لە ئوستڕالیا لەسەر زیاتر لە 2 ملیۆن خانم ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە خەمۆکیی قورس کاریگەری لەسەر نزیکەی 4.3%ـی هەیە، بەڵام ئەم رێژەیە لە کاتی دووگیانیدا بۆ 6.2% و لە ماوەی 12 مانگی دوای منداڵبووندا بۆ 6.8% بەرزدەبێتەوە.
د. ئەلیز فێراری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کوینزلاند لە ئوستڕالیا دەڵێت،"رێژەکە لە کۆتایی دوو هەفتەی یەکەمی دوای منداڵبووندا بۆ 8.3% بەرزبووەتەوە، ئەم ئەنجامانە پێویستیی پشکنینی پێشوەختە و دەستێوەردان بۆ خەمۆکی لە تەواوی ماوەی دووگیانی و دوای منداڵبووندا دەخاتەڕوو، بەتایبەتی لە سەردانەکانی چاودێریی پێش لەدایکبوون و پشکنینەکانی دوای منداڵبوون."
زانکۆ ئوستڕالیا ئاشکرای دەکات پێویستە خانمانی دووگیان پشکنین، خۆپارێزی و چارەسەرکردن خەمۆکیی قورس لە کاتی دووگیانی زیادبکەن.