ئەو خۆراکانەی دایکان لەدوای منداڵبوون پێویستە بیانخۆن
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی تەندروستیی خانمان لە ئەمریکا SWHR ناوی چەند خۆراک و ژەمێک ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، پێویستە خانمان بۆ قەرەبووکردنەوەی وزەی لەدەستدراوی کاتی منداڵبوونیان، بیانخۆن.
خانمان کاتێک منداڵیان دەبێت دەیان کالۆریی وزە دەسووتێنن، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڤیتامین و مادە کانزاییەکانیان، هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت ئەم خۆراکانەی خوارەوە بخۆن؛
- شۆربای مریشک؛ بڕێکی زۆر لە ریشاڵ و پڕۆتینی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە کانزاییەکان، ئەگەر کەمێک کاربۆهیدراتیشی تێدا بێت باشترە بۆ گەڕانەوەی وزەی جەستە.
- بسکویتی سوێر یاخود ماستاوی سوێر؛ ئەمە بڕێکی باش لە ئەلیکترۆلایتەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە بۆ ئەوەی وزە بە دایکەکە بدەنەوە. بەتایبەت کاتێک دایکەکە سەری سووڕا و پەستانی خوێنی دابەزی.
- خورما؛ بڕێکی باش وزە و کاربۆهیدراتی بەسوودی تێدایە، بۆ زیادکردنی شیر گرنگە.
- تێکەڵەی شۆفان و میوە؛ ئەمە ریخۆڵەکان باشتر دەکات و هەرسکردنیش خێراتر دەکات، قەبزیش کەم دەکاتەوە،
- گۆشتی سوور؛ بڕێکی زۆر باش پڕۆتینی تێدایە و یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی شیر و باشترکردنی هێزی جەستەی دایکەکە.
- هێلکە؛ دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماندوویێتی و شەکەتیی دوای منداڵبوون کەم دەکاتەوە، پاشانیش پاڵپشتێکی چاکە بۆ ماسوولکەکان و کەمکردنەوەی ئازاری منداڵدان دوای منداڵبوون.
12 خۆراک بۆ زیادکردنی شیری دایک ئاشکرادەکرێن و کۆتایی بە کێشەی کەمیی شیر بهێنە و منداڵەکەت لە سوودەکانی شیری دایک بێبەش مەکە؛