پسپۆڕێکی ژینگە: بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی هەوا، پایسکیل لەبری ئۆتۆمبێل بەکاربێت
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، مرۆڤ دەبێت کەمترین پیسبوون دروستبکات لە ژینگە و دارچاندن یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونەکە، هەروەها دەشڵێت: ''باشترە پایسکیل لەبری ئۆتۆمبێل و پاسی گواستنەوەی گشی لەبری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاربێت''.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-7-2025 د. ژیان رەشید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە و هەوا لە بەرنامەی نووڕۆژدا رایگەیاند، گۆڕینی هەوا واتا زیادبوونی چڕیی رێژەی گازەکان لەنێو بەرگەهەوا کە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە زیاد دەبن، بەجۆرێک ئێستا گازەکانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی میسان زیاد بوون.
ئەوەش باس دەکات کە مرۆڤ دەبێت کەمترین پیسبوون دروستبکات لە ژینگە و دارچاندن یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونەکە، هەروەها د. ژیان رەشید دەشڵێت: ''باشترە پایسکیل لەبری ئۆتۆمبێل و پاسی گواستنەوەی گشی لەبری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاربێت'' کە ئەمانە پیسبوونی ژینگە کەم دەکەنەوە.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، بەکارهێنانی ئاو بەڕێگەی هەڵە دەشێت کاریگەر بێت بۆ گەرمبوونی زەوی، چونکە زیادلەپێویست بەکارهێنانی لەنێو خەڵکدا زۆر باوە.
هۆشداریی پسپۆڕان بۆ دایباب؛ منداڵەکانتان بۆ خولەکێکیش لەنێو ئۆتۆمبێلدا جێمەهێڵن.