د. کەریم قەرەچەتانی: خولی هاوینە قەرەبووی بایەخنەدان بە خولیاکانی منداڵ لە قوتابخانەکان دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، مامۆستای زانکۆ و دەروونناس لەبارەی سوودی خولی هاوینە بۆ منداڵان دەڵێت: قەرەبووی بایەخنەدان بە خولیاکانی منداڵ لە قوتابخانەکان دەکاتەوە، چونکە لە قوتابخانەکان کەمتر بایەخ بە وانەکانی هونەر و وەرزش دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-7-2025 د. کەریم قەرەچەتانی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بردنی منداڵ بۆ خولی هاوینە لە شاشەکان دووری دەخاتەوە بەمەش لە زۆر مەترسیی دیکە پارێزراو دەبێت، هەروەها برەو بە خولیاکانی منداڵیش دەدرێت، چونکە لە قوتابخانەکاندا کار لەسەر خولیا ناکرێت.
د. کەریم قەرەچەتانی گوتی، منداڵان وزەیەکی زۆریان هەیە و پێویستە لە قوتابخانەکان رەچاوی وانەکانی وەرزش و هونەر بکرێت، هاوکات لەبارەی وانەی هونەرەوە گوتیشی، ''زۆرجار دەکرێت بە وێنەکێشانی منداڵ بزاندرێت کە چ نەخۆشییەکی دەروونی یاخود تێکچوونێکی دەروونی و کێشەیەکی هەیە''.
سوودەکانی خولی هاوینە دەشێت ئەمانە بن؛
- گەشەی مێشک
- دەروونی
- کارامەیی کۆمەڵایەتی
- دوورکەوتنەوە لە شاشە
- بەهێزبوونی جەستە