بۆچی خەواڵوو دەبیت، کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەتدایت؟

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک ئەو نهێنییەی پشت خەواڵووبوون ئاشکرا دەکات کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەتدایت و دەریدەخات، بەهۆی هەستکردن بە سەلامەتییەوەیە.
 
ئەمە لە توێژینەوەیەکی زانکۆی باکووری ئایۆوا لە ئەمریکا سەلمێندراوە کە ئەوانەی هەست بە دڵنیایی و سەلامەتی دەکەن کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەیان یاخود کەسێکی متمانەپێکراویاندا دەبن، خەو دایاندەگرێت و رەنگە هەر لەسەر شانی خۆشەویستەکەیان خەویان لێبکەوێت.
 
د. دیلبور ئارسیواڵا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: کاتێک لەگەڵ کەسێکی ئازیزدا دەبیت، مێشک هۆڕمۆنی هەستکردن بە باشی دەردەدات، ئەمەش پەیوەندی، متمانە، دڵخۆشی و سۆزداری بەرەو پێشوە دەبات کە راستەوخۆ مرۆڤ خەواڵوو دەکەن.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، مانەوە لە تەک کەسێکی خۆشەویست، هەریەک لە هۆڕمۆنەکانی (ئۆکسیتۆسین، دۆپامین، سیرۆتۆنین، ئیندۆرفین و ڤاسۆپرێسین) دەردەدات.