ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا چییە و چ سوودێکی هەیە؟
رووداو - تەندروستی
پەرستارێکی پسپۆڕ رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی پەتای وەرزی پێکوتەیەکە لە دژەتەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرز دەکات. بۆ ئەوە بەکاردێت کە رێگری بکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی.
ئاراس قادر، ماستەر لە پەرستاریی گشتی بە رووداوی راگەیاند، ئەو ڤاکسینە نیشانەکانی ئەنفلەوەنزا کەم دەکاتەوە کاتێک مرۆڤ تووشی دەبێت و هەموو کەسێك بە ئارەزووخۆی دەتوانێت وەریبگرێت، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستییان هەیە، نەخۆشیی درێژخایەن یان بەرگرییان لاوازە.
ئاراس قادر گوتی، بە شێوەی دەرزی بۆ ماسوولکەی شان، تەنیا جارێک لە ساڵێک لێدەدرێت و باشترین کات بۆ وەرگرتنی، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەرە.
لەبارەی منداڵانەوە دەڵێت: دەتواندرێت بەکاربێت و بۆ منداڵی خوار 6 ساڵ، دوو ژەم پێویستە، کە مانگێک لەنێوانیاندا بێت. هەروەها کاریگەریی ڤاکسینەکە نزیکەی 6 مانگە، بۆیە پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە.
لە کۆتاییشدا گوتی، لەبارەی کاریگەریی لاوەکییەوە، دەکرێت کەمێک ئازار لە شوێنی لێدانەکە و کەمێک داهێنزران و تا هەبێت، بەڵام کاتین و خۆیان نامێنن.