پسپۆڕێک: گوێپاککەرەوە بەکارنەهێندرێت، چونکە گوێ خۆی خۆی پاکدەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی قوڕگ، گوێ و لووت رایدەگەیێنێت، نابێت گوێپاککەرەوە بەکاربێت و گوێ، خۆی خۆی پاکدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3-3-2025 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی بیستن، د. شێرکۆ سەعید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، گوێ و لووت لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، گوێپاککەرەوە زۆر مەترسیدارە و کەیس هەبووە کە بەهۆیەوە پەردەی گوێی دڕاوە و بیستنی لەدەستداوە.
د. شێرکۆ سەعید راستییەک لەبارەی گەڕانەوەی هەستی بیستن ئاشكرادەکات، بەجۆرێک دەڵێت: ''ئەگەر هەستەوەرەکان مابن و سەلامەت بن، ئەوا بە نەشتەرگەریی چەسپاندن یاخود دەرمان دەکرێت بیستن بگەڕێتەوە''.
ئەو پسپۆڕە ئەوەشی گوت کە نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بیستۆک بەکاربهێندرێت، چونکە لەم سەردەمەدا هۆکاری سەرەکییە بۆ لاوازیی بیستن.