بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک: دەرمانی شێرپەنجە کەمە

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک رایدەگەیێنێت؛ دەرمانی شێرپەنجە کەمبووەتەوە و ماوەی مانگێک زیاترە هیچ دەرمانێک لە عێراقەوە بۆ دهۆک نەهاتووە.

د. چەکدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دهۆک بەشەدەرمانی کەمتری بۆ دێت و هەمیشە نیوەی هەولێری بەدەست دەگات." هەروەها، دەڵێت، نزیکەی 20%ی نەخۆشەکانیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێن و لە هەرێمی کوردستان دەرمان وەردەگرن. بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد، دەرمانی بەرگریی جەستە کە زۆر پێویستە نەماوە.
 
د. چەکدار ئەحمەد باس لەوە دەکات کە ئامێری پزیشکیی پێویستیان بۆ دابین ناکرێت و حکومەتی عێراق لە بڕیارەکانیدا بۆ دابینکردنی ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەرێمی کوردستان دەردەکات بە بیانووی ئەوەی هەرێم دەبێت لە بودجەی خۆیەوە دابینی بکات.